كۆره‌كاانی فه‌رهه‌د پیرباڵ له‌نێوان چه‌ند سه‌رنجێكی خێرادا….ئا: سۆران عه‌زیز
كۆره‌كاانی فه‌رهه‌د پیرباڵ له‌نێوان چه‌ند سه‌رنجێكی خێرادا
ئا: سۆران عه‌زیز
له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا یه‌كێك له‌و نووسه‌ر و رۆشنبیرانه‌ی كه‌زۆرترین و قه‌ره‌باڵخترین كۆری له‌شاره‌كانی كوردستان دا ئه‌نجامدا بێت (د فه‌رهاد پیرباڵ)بووه ناوبراو له‌م چه‌ند ساڵه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر كۆری شیعر خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر جه‌م شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ساز و ئاماده كردووه كه به زۆرترین و قه‌ره‌باڵخ ترین كۆر ده‌ژمێردرێن هه‌روه‌ها ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌و كۆرانه‌ی (د فه‌رهاد) دا ئاماده بوون بریتی بوون له‌ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نج و خوێندكار . د فه‌رهاد پیرباڵ خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و وه‌ك ده‌ڵێن باوكی توركومانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌وشاره‌یه و دایكیشی كوردێكی شاری هه‌ولێره به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه (د فه‌رهاد) خۆی ده‌ڵێت دایكی توركومانه و باوكی كورده. له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو ناوبراو بۆ دوو هه‌مجار كۆرێكی شیعر خوێندنه‌وه‌ی له‌باخچه‌ی سه‌نته‌ری ئاڵا له‌شاری هه‌ولێر سازدا له‌م كۆره‌دا چه‌ند تێكسته شیعرێكی نوێ ی خوێنده‌وه. كه‌بریتیبوون له تێكستی شیعری سوریالیزم ناوبراو یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی كه سهربهقوتابخانهی سوریالیزمه بۆیه ره‌نگه سه‌یربێت به‌لای خوێنه‌ری كوردیه‌وه بۆچی كۆری شیعر خوێندنه‌وه بكرێته راپۆرت به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی هاندا بۆ دروستكردنی ئه‌م راپۆرته ئاماده‌بونی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌یه لهكۆرهكانی ناوبراودا ئایا ئه‌و هۆكارانه چین واده‌كه‌ن كه ئه‌و هه‌موو گه‌نجه روو له كۆرهكانی ( فه‌رهاد) بكه‌ن كه له‌هه‌موو كۆراكانیشدا هه‌ست به‌جۆرێك له‌توندوتیژی و قسه‌و جنێودان ئاماده‌ییان هه‌یه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كه‌ده‌بێت ئاوری لێبده‌ینه‌وه تێكسته‌كانی ناوبراوه كه سه‌ر به‌قوتابخانه‌ی (سوریالیزمن) كه ئێستا ئه‌و قوتابخانه‌یه له‌نێو ئه‌ده‌بی جیهاندا به‌یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی توندوتیژ و ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌های كۆی شته‌كان ناوده‌برێت.
سوریالیزم
بریتیه لهیاخیبونێكی ره‌ها سه‌ر پێچیكردنێكی ته‌واو
وێرانكردنی دیسپلینكراو هه‌وه‌سێكی گاڵتهجارانهو په‌ره‌ستنی پوچی سوریالیزم وه‌ك كامۆ ده‌ڵێت ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌های ژیان هه‌موو ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی ره‌هاش به‌تاوان كۆتای دێت ئه‌وه‌تا (ئه‌ندرێی پرۆتۆن له‌ساڵی 1933 ده‌ڵێت ساده‌ترین كرده‌وه‌ی سورییالیانه ئه‌وه‌یه كه بچیته سه‌ر شه‌قام و دهمانچهیهكت به‌ده‌سته‌وه بێت و كوێرانه ته‌قه له خه‌ڵك بكه‌یت به‌مجۆره په‌رستنه‌ی نه‌ست دژایه‌تی كردنی عه‌قڵ ده‌بێته ده‌ستوری كار لای سوریالیسته‌كان.
ئێمه لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین گوێ له‌و كه‌سانه بگرین كه لهكۆرهكانی (د فه‌رهاد پیرباڵ)دا ئاماده‌ن تا لێره وه تێبگه‌ین كه خه‌ته‌ری سوریالیزم له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و كه‌سانه چیه ئامانج خه‌لیل ته‌مه‌ن 24 ساڵ قوتابی له یه‌كێك لهكولیهكانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین باسی له ئه‌و حه‌ماسه‌ی د فه‌رهاد كرد و گوتی ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنج راكێشه ئه‌و حهماسێتهی كه كۆرگێر هه‌یه‌تی ئه‌وه‌ش بۆ من چسَژێكی زۆری هه‌یه دواتر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ساده‌ی تێكسته‌كانی كۆرگێر واده‌كه‌ن له‌هه‌ر شوێنێك كۆر بگێرێت ئاماده‌بم هه‌روه‌ها ناو براو ئه‌و ووشه كۆمیدی و قهسهگوتنهی به‌ده‌سه‌ڵات و به‌هه‌ندێك خه‌ڵك و تا ده‌گاته كلتوور ره‌نگه یه‌كێك له‌و هۆكارانهبێت كه من ئاماده‌ی كۆرهكانی ده‌بم . یه‌كێك له‌شاعیره‌كانی شاری هه‌ولێر كه ئاماده‌ی كۆره‌كه بوو گوتی به‌مه‌رجێك قسه‌ده‌كه‌م به‌ڵام ناوم نه‌یه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وه‌ی ئێستا (فه‌رهاد) خوێندیه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی بشیعرهوه نیه ئه‌وانه هه‌ندێك نزیكایه‌تیان ته‌نها به‌یه‌ك قوتابخانه‌ی شیعریه‌وه هه‌یه ئه‌ویش سوریالیزمه كه ئێستا له دنیادا ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌ماوه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و شێوازه‌ی كه بریتیبووه له یاخیبونێكی ره‌ها كه نیچه ناوی ده‌نێت پووچگرایی . ئه‌و زیاتر دواو گوتی ئه‌وه بێ بایه‌خ كردنی شیعره شیعر كاری به‌و قه‌سه ناشیرینانه‌وه نیه كه ئێستا ده‌بستین به‌ڵكو شیعر هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ جوانكردنی ژیاندایه نه‌ك وێرانكردنی دواتر هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی له فه‌رهاد ده‌بیستین تێكه‌ڵكردنی ئایدۆلۆژیایه به‌شیعر كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه شیعر نابێت تێكه‌ڵی ئایدۆلۆژیا بكرێت له‌سه‌ده‌ی 19 و 20 دا یه‌ك دنیا بیریار له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیه قسه‌یان كردووه هه‌زاران نووسه‌ر و رۆشنبیر كاریان بۆ ئه‌وه كردووه كه شیعر تێكه‌ڵی ئایدۆلۆژیا نه‌كرێت به‌ڵام ئێستا لێره‌دا ده‌بینین و هه‌ست به‌و مه‌ترسیه ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها باسیشی له‌وه كرد كه ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یره ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌یه كه بهشێًكی زۆریان نازانن دێرێك له‌سه‌ر شیعر بلێن ده‌توانم ئه‌وه‌ش بلێم كه لهشیعریش تێناگه‌ن ئه‌و رایه‌ی منیش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه شیعر له كۆردا ناكرێت چونكه شیعر زیاتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زاتی مرۆڤدا ده‌كات نه‌ك له‌گه‌ڵ قه‌ره‌باڵخی شیعر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانی له شوێنێكی ئارام‌دا چێژی لێوه‌رگری لێره‌دا ئه‌وه‌ت بۆ دروست ناكات بۆیه كۆر بۆ شیعر لای من گاڵته جاریه به‌خودی شیعر خۆی . دواتر یه‌كێك له‌قوتابیه‌كانی ئاماده‌بوی كۆره‌كه گوتی ئه‌وه‌ی من ده‌هێنێته كۆرهكانی فه‌رهاد ئه‌و قسه كۆمیدیانهیه ئه‌وه‌ش كاتی خۆشی له‌گه‌ڵ ده‌به‌ینه‌سه‌ر . هه‌روه‌ها ئاسۆی رۆژنامه‌نووس ئه‌م كۆرانه‌ی بهگرفتێكی گه‌وره زانی چونكه لێره هه‌ست به‌گاڵته جاریهكی سه‌یر به‌كۆی شته‌كان ده‌كه‌ین هه‌ر خودی تێكسته‌كانیش به‌شێكی زۆریان هه‌م گاڵته‌جارین به‌كۆی شته‌كان هه‌میش هه‌میش تورهبونێكی پوچگهران به‌رامبه‌ر ژیان توره بونێك والهگهنج ناكات بیر بكاته‌وه به‌ڵكو وای لێده‌كات بهپوچیهوه شه‌ق له هه‌موو ژیان هه‌ڵبدات. ئازاد خدر قوتابیی كۆمه‌ڵناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وه‌وی من لێره‌دا ده‌یبینم هه‌وڵێکی کورته بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕیگایه‌کی تر بۆ تێگه‌شتن له له ئه‌رک و( ماف) له نێو کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتیزه کراودا ، واته ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی به‌شیوه‌یه‌کی دروست چالاک و راسیۆنالانه خه‌ریکی مه‌شق کردنی ئه‌رک و مافه‌کانێتی له نێو کۆمه‌ڵگایه‌کی کراوه‌و ئازادی ناس و ئه‌رک شوناس و ماف خوازدا ، لێره‌دا به ناچاری ڕه‌نگه دروست بێت یه‌که‌مین پرسیار بته‌قێنینه‌وه سه‌باره‌ت به( ماف) ، له راستیا هیچ کۆنسێپت و رۆشنبیریه‌کی فیکری و فه‌لسه‌فی و سیاسی وامان به‌ر چاو نا که‌وێت هێنده‌ی کۆنسێپتی( ماف) بیرمه‌ندان و ماف ناسان و سیاسیه‌کانی له ده‌وری خۆی کۆکردبێته‌وه ، مێژوی فه‌لسه‌فه هه‌وڵێکی درێژه بۆ سیستماتیزه کردنی مافی مرۆڤ به شێوه ئیونیڤێرسالهکهیوو وه هه‌روه‌ها به فۆرمه هاونیشتیمانییه‌که‌ی ، مرۆڤ به گشتی هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک مافه به‌ڵام له نیشتیمانێکه‌وه مافی تاکه‌کان ده‌گۆڕێت بۆ نیشتیمانێکی تر ، له سیسته‌مێکی سیاسی بۆ سیسته‌مێکی دیکه‌ی سیاسی مه‌فهومی( ماف) ڕێگاکانی خۆی داگژ ده‌کات ، ئه‌و مافانه‌ی تاکێکی فه‌ره‌نسی به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی هه‌ڵگریه‌تی هه‌مان ئه‌و مافانه نین که تاکێکی هۆڵندی یان ئیسپانی یان به‌ریتانی یان ئه‌مریکی یان کوردی هه‌ڵگریه‌تی ، ته‌نها شتێک مرۆڤه‌کان له به‌رده‌م به‌ده‌ست هێنانی ماف‌دا لێکجودا ده‌کاته‌وه شیوه‌ی هۆشیاری و تێگهشتنیانه له چه‌مکی ماف ، کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوای هه‌ر له مناڵیه‌وه خه‌ریکی مه‌شق کردنن به نه‌وه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر مانا‌و مه‌فهومی ماف به‌شیوه‌و ڕێگای جودا ، سه‌دان دام و ده‌زگای فێرکاری و ڕۆشنبیری جیا جیا هه‌ن بۆ به‌ریه‌ک که‌وتن و تێکه‌ڵ بونی هێزو توانیه‌کانی تاک و کۆ ، بۆ ده‌ست نیشان کردن و زه‌ق کردنه‌وه‌ی تواناییه‌کانی مرۆڤ بۆ تێکۆشان و ناسینه‌وه‌ی ڕه‌نج و تواناییه‌کانی یه‌کتری ، خوێندن و ڕاڤه‌کردن و تێگه‌شتن له چه‌مکی ماف یه‌ک له سه‌ره‌تایی ترین ئه‌و ئه‌رکه گرنگانه‌ن که ده‌وڵه‌ت و یاسا ، تاک و کۆ ، شاعیرتا وه‌زیر بێ وچان هه‌وڵی بۆده‌ده‌ن ، لێره‌وه گه‌نجێکی رۆژئاوای به توانیه‌کی ئه‌قڵانی و ئه‌خلاقیه‌وه مافی خۆی ده‌زانێت و ده‌ست له ساده‌ترین هه‌قی خۆشی به‌رنادات ، ده‌ست به‌ردان له ماف به‌لای (ژیل دولو)زه‌وه یه‌کاو یه‌ک ده‌ست به‌ردانه له مۆراڵی کۆمیون ، که مرۆڤه‌کان بێ جیاوازی له‌سه‌ری کۆکن و بۆی تێکۆشاون ، واته مرۆڤ به‌رله‌وه‌ی داوای ماف بکات ئه‌بێت لانی که‌م هۆشیار بێت به‌رامبه‌ر به کۆنسێپتی ماف ،مرۆڤی ماف ناس که‌سێکه ڕه‌نجی داوه بۆ ئه‌وه‌ی له مانا‌و مافهومی ماف حاڵی بێت ، مرۆڤی ئازاد که‌سێکه که ده‌بێت ده‌رباره‌ی شێوه‌ی به‌ده‌ست هێنانی ماف ژیر و ئه‌کتیڤ و چاو کراوه بێت ، که‌سێک داوای ، ماف ده‌کات ده‌بێت بزانێت چۆن ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت چۆن ده‌پارێزرێت ، چۆن چۆنی وه‌کو شوناسی تاک و ته‌نهای خۆی له‌وانی تری ده‌گه‌یه‌نێت که مافی خۆی وه‌رگرتوه‌و به ڕه‌نج و کۆششی خۆی به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ئایا چه‌ند له‌م گه‌نجه زۆره ئه‌و هۆشیاریه‌ی هه‌یه به‌مافی خۆی ئایا هۆشیاری له‌رێگه‌ی گوێگرتن له‌چه‌ند تێكستێكی شیعر به‌ده‌ست یه‌ت یان ئه‌مه بۆ كات كوشتنێكی بێسوده كه هیچ به‌گه‌نج نابه‌خشێت بۆیه من پێم وایه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه تائێستاش كۆمه‌ڵگایه‌ك نیه به‌جدی هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی هۆشیاری بۆ ماف بدات بۆیه ئه‌م كۆرانه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر تاكی كوردی كه فێری ده‌كات گوێ له‌شیعر بگرێت به‌س فه‌لسه‌فه پشتگوێ بخات گوێ له‌شیعر بگرێت رۆشنبیر بوون وه‌لانێت .
تێبینی بۆ زیاتر دروستی ئه‌م راپۆرته‌ی ئێمه خوێنه‌ر ده‌تونێت نووسینێكی د. فه‌رهاد بخوێنێته‌وه له ژماره‌ی كۆتایی گۆڤاری وێران، كه ناوبراو سه‌رنووسه‌ریه‌تی به‌ئاشكرا فكری تونرهوانهی سوریالیزم ده‌بینێت.
گۆڤاری وێران ژماره یه‌ك نووسینی پێشه‌كی گۆڤار.