پێشكه‌وتنه‌كانی كۆمه‌لگه‌ی كوردی له دیدێكی ره‌خنه‌ییدا
هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنه ژیاری‌و ته‌كنه‌لۆژی‌و بیناسازیهی ئه‌مرۆ له هه‌رێمی كوردستاندا هاتۆته ئاراوه،پێشكه‌وتنێك نین مایه‌ی خۆشگوزهرانیونیشانهی كرانه‌وه‌ی هزری مرۆڤی كوردبن،به‌ڕووی داهێنانه نوێكانی سه‌رده‌مدا.ئهوپێشكهوتنانه، به‌رمه‌بنای گۆرانكاری قۆناغ به قۆناغوسرووشتیانهی ستراكتۆری كۆمه‌لگه‌ی كوردی نین،وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆمه‌لگاكانی دیكه‌ی دنیا ده‌یبینین.به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو لاساییكردنهوهوشوێنكهوتوانهی كوێرانه‌ی كۆمه‌لگاكانی تره، به تایبه‌تیش خۆرئاوا،به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست.ئێمه كاتێ ڕاده‌ی هوشیاری كۆمه‌لگه‌و پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌قڵی مرۆڤ به‌راورد ده‌كه‌ین،به‌و دیارده‌و داهێنانه زانستیونوێیانهی سه‌رده‌م له هه‌موو ڕووێكه‌وه،به‌ئاسانی د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین كه له نێوان ئه‌و داهێنانانهوئهقڵی مرۆڤی كورد،بۆشاییه‌كی گه‌وره بوونی هه‌یه.كه به ئاسانی پێمان ده‌ڵێ كۆمه‌لگای كوردی هێشتا زۆری مابوو،ئاشنای ئه‌و گۆرانكاریانه بێت.
ڕه‌نگه هیچ شتێك به قه‌د ئه‌وه ترسناكوپڕ مه‌ترسی نه‌بێت،كاتێ بێ هیچ زه‌مینه سازیهكو پێشكه‌وتنێك له ئاستی هزریدا،كۆمه‌لگایه‌ك رووبه‌ڕووی داهێنانه ژیاریه‌كان ده‌بێته‌وه.چونكه له‌و كاتانه‌دا خودی ئه‌و دیارده نوێیانه، له بڕی پێشكهوتنوئاسوودهیی كۆمه‌لگه،ده‌بنه مایه‌ی ئاشووبو نه‌هامه‌تیه‌كی گه‌وره، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌یبینین. سه‌رنج بده‌ن،داهێنانێكی وه‌ك مۆبایل، له بڕی ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی ئاسانكردنی كاره‌كانی مرۆڤی ئێمه، به داخه‌وه بوه به ڵایه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه سه‌دان خێزانی له به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.كه‌واته ئه‌وه خودی ئه‌و ئامێره نییه ئه‌و ئاشووبه ده‌نێته‌وه،به ڵكو ئه‌مه دوا كه‌وتوویی هزری مرۆڤی كورده،كه نازانێ ئه‌و ئامێره له خزمه‌تی خۆیدا به كار بهێنێت.بێگومان ئێمه ده‌زانین كه به هۆی گلۆبالیزموبچووكبوونهوهی دنیا‌و نه‌مانی سنووری كلتووری نه‌ته‌وه‌كان، دوور له خواستوئامانجی ئێمه، وه‌له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه، پێشكهوتنهكانو داهێنانه‌كان دێنه ناومانوهوروژمان بۆ دێنن.وه‌لێ پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه له‌و باره‌یه‌وه نه‌توانین هیچ ڕێگریه‌ك بكه‌ین،وه‌لێ خۆ ده‌توانین كه كاتێ ئاشنا ده‌بین به‌و داهێنانانه، ئه‌وا به هوشیاریی‌و هزرێكی ته‌ندروستانه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا بكه‌ین.به‌ڵام ئه‌ی كاتێ ئه‌و هزره نوێخوزاانه نه‌بوو؟بێگومان ئه‌و كات ئه‌و كاره‌سات‌و نه‌هامه‌تیانه دروست ده‌بن، كه ئێستا ده‌یانبینین.هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر به‌مانا رووكهشیهكه بڕوانینه هه‌رێمی كوردستان،ئه‌وا هه‌ست ده‌كه‌ین كه نیمچه پێشكه‌وتنێك، له ئاستی بیناسازیوژیارییوئهتهكێتی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ژیانی مرۆڤی كورد هاتۆته ئاراوه.به‌ڵام كاتی به شێوه‌یه‌كی وردتروله ئاستی ناوه‌رۆكدا،سه‌رنج له كۆمه‌لگای كوردی ده‌ده‌ین، ده‌بینین به مانا مهعریفیو هزریهكی هیچ پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆ به‌دی ناكه‌ین،كه جێگه‌ی شادومانیمان بێت.تێگه یشتنیش له‌و هاوكێشه‌یه،كارێكی قورس نییه.چونكه خودی ئه‌و دیاردانه‌ی رۆژانه دهیانبینینوههڵسوكهوتی مرۆڤهكانوئاستی لێكدانه‌وه‌ی هزریان،ئه‌و ڕاستیه‌مان وه‌ك ڕۆژی رووناك بۆ به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن.له كاتێكدا ئه‌وه‌ی كۆمه‌لگا پێشده‌خات،نه باڵاخانه‌ی به‌رزه، نه پاركی جوانوسهوزهڵانه، نه شاری یارییه، نه شه‌قای جوانورازاوهیه،نه دوا مۆدێلی ئوتومبێلو مۆبایلونه دیزایینه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی خانووهكانه.به پێچه‌وانه‌وه به ڵكو هزره كۆمه‌لگه پێشده‌خات. ئه‌وانه ناتوانن هزربهرههم بێنن، وه‌لێ هزر دهواتوانێ به ئاسانای ئه‌و داهێنانانه دروستبكات. چ له‌و دیاردانه بكه‌م،ئه‌گه‌ر هزرێكی كراوه،تهندروستومۆدێرن، له پشت ئه‌ودیارده نوێیانه‌وه نه‌بن؟چ له‌و پێشكه‌وتنانه بكه‌م كه له‌بڕی ئه‌وه‌ی له خزمه‌ت مرۆڤی ئێمه دابن بونه‌ته كاره‌سات بۆی؟ ڕه‌نگه كه‌سانێك بۆ چوونیان وابێت،كه ئێمه چۆن پێشكهتوونین،ئه‌ی ئه‌وه نییه،هه‌رچی دوامۆدێلی ژیان هه‌یه، له هه‌موو رووێكه‌وه ئێمه هه‌مانه.به‌ڵام پرسیاری من وه‌ك تاكێك بۆ ئه‌و بۆچوونانه ئه‌وه‌یه،كه به‌ڕاست هزرێكی پێشكه‌وتوو مۆدێرنیشمان هه‌یه؟ ئایا ئه‌و پێشكه‌وتنانه هاوشانی كرانه‌وه‌ی هزری مرۆڤی كوردن؟ لام وابێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه هێنده ئه‌سته‌م نییه.چونكه به هه‌ڵوه‌سته كردنمان له ئاست شێوه‌كانی په‌یوه‌ندی مرۆڤی كوردبهو دیارده نوێیانه‌وه،تێده‌گه‌ین كه به‌داخه‌وه هزریشمان وه‌ك باڵاخانه‌كان له به‌رزبوونه‌وه دانییه.بگره له هه‌ندێ كاتدا ئه‌و په‌ڕی دواكهوتووشین!!بۆنموونه:ڕوولهههر شارێك بكه‌ین، سه‌دان باڵاخانه‌ی بهرزوجوان،شه‌قامی ڕازاوه،تایتلی خۆرئاوایی ده‌بینین.كه‌چی چه‌ند مه‌ترێك بڕۆینه ئه‌و دیوشهقاموباڵاخانهكانهوه،بۆنی زبڵوخاشاك وڕوكاسمان ده‌كات!شه‌قامه‌كانمان پڕن له ئوتومبێلی دوامۆدێلوگرانبهها،كه‌چی هه‌میشه ده‌نگی هۆڕنهكانیان زرنگه له مۆخمان دێنن.چۆن ده‌بێت،ئوتومبێلی دوامۆدێل لێخورین،وه‌لێ ئه‌قڵمان دوامۆدێل نه‌بێ؟ئه‌مه پێشكه‌وتنه؟سات وایه مرۆڤ چه‌ندین خولهك له‌و به‌ر شهقامێكهوه ناتوانێ بپه‌ڕێته‌وه ئه‌و به‌ر،چونكه زۆربه‌ی شۆفێره‌كان ده‌رفه‌تی ناده‌ن.ئه‌مه مرۆڤدۆستییه؟
هه‌رێمی كوردستان پڕه له رێكخراوی پیشه‌یی،جه‌ماوه‌ری،مه‌ده‌نی،سكۆلاریوهزرخواز.كه‌چی تائێستاش له‌كوردستاندا،كه‌سانێك هه‌ن به هه‌موو قه ناعهتهوه بڕوایان وایه،پیاوێكی ئایینی ده‌توانێ شێر په‌نجه چاره‌سه‌ر بكات!له‌كاتێكدا پزیشكی هه‌موودنیا،به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه دهستهوهستانهودهیان سه‌ركرده‌وه سیاسی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ندو ناوداری دنیابههۆی ئهونهخۆشیهوه مردوون.ئایا ئه‌مه دواكه‌وتوویی نییه؟تائێستاش له‌كوردستان كه‌سانێك هه‌ن ده‌ڵێن: به‌رماڵ نوێژدهكاتوبهههڵفرین مرۆڤ ده‌چێته ماڵی پیرۆز! خه‌ریكه زۆربه‌ی منداڵه‌كانمان له ترسی ئه‌و دیارده خورافیهوه ده‌تۆقێن.ئاخۆ ڕووانینو بیركردنه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه،له‌هیچ كۆمه‌لگه‌یه‌ك هه‌یه،لافی پێشكه‌وتن لێبدات؟كوردستان ته‌ژییه له رێكخراوه‌كانی خانمانوژنانوئافرهتان,كه‌چی كه‌م هه‌فته له‌نێو ئێمه‌دا ده‌ڕوات تیایدا گوێبیستی كوشتنی ژنێك نه‌بین، به پاساوی شه‌ره‌فپارێزی .ئێستا له كوردستاندا گه‌وره‌ترین په‌تای سه‌رده‌م ئامێری مۆبایله،كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ له‌یه‌ك ترازانوتێكدانی شیرازه‌ی خێزان له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا.ئاخۆ كۆمه‌لگایه‌ك پێشكهوتووبیت،تۆبَلێی نه‌زانێ ئامانجومهبهستی ئامێرێكی له‌و شێوه‌یه بۆ چیه؟.شانازی به باڵاخانه‌و ئوتومبێلوتهكنهلۆژیای دوامۆدیلی سه‌رده‌م ده‌كه‌ین،كه‌چی بێ به‌هاترین سه‌رمایه له نێوئێمه‌دا مرۆڤه.زۆرجار له پێناو بێ نرخترین شت خوێنی مرۆڤ ده‌ڕژێت.زمانی له یه‌كتر گهیشتنولێبوردهییودیالۆگ له نێو ئێمه‌دا بوونی نه‌ماوه.رۆژانه گوێبیستی تاوانی واده‌بین كه تووشی شۆكمان ده‌كه‌ن.نێوانی هه‌ر چه‌ند مه‌ترێك،چه‌ندان ڕێستروانتوخواردنگهی لێیه،به‌ڵام هه‌مووشار یه‌ك كتێبخانه‌ی هه‌یه.ئه‌مه پێشكه‌وتنه؟ گه‌لێك له بڕی هزری به‌به‌رده‌وامی خه‌می گه‌ده‌ی بێت،له بڕی مێشكی گه‌ده‌ی تێربكات.ئه‌و كۆمهلگایانهی به خۆیان ده‌ڵێن پێشكه‌وتوو،هه‌رته‌نها گه‌ده‌یان نا،به‌ڵكو هزریشیان به زانست‌و زانیاری پڕ ده‌كه‌ن.كوا هوشیاری ژینگه‌دۆستی له نێو ئێمه‌دا؟كوا هوشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌وپه‌روه‌رده‌یی‌و ته‌ندروستی له نێو ئێمه‌دا؟چه‌ندن ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئاماده‌ن كه به شه‌قامێك گوزه‌ریان كرد،خاشاكێك ببیننوههڵیبگرنهوه؟كوا ئاژه‌ڵ دۆستیوبهزهیی هاتنه‌وه به گیانه‌وه‌ران؟چ رۆژێك هه‌یه سه‌فه‌ر بكهینودیمهنی كوشتنی سهگوپشیلهیهك نه‌بینین، كه شۆفێره‌كان پانیان كردونه‌ته‌وه؟كوا سرووشت پارێزی؟ ژماره‌یان چه‌نده ئه‌و خێزانانه‌ی له‌پاڵ دروستكردنی خانهوهكانیان،چه‌ند مه‌ترێكیش بۆ سهوزاییودرهختێك جێده‌هێڵن؟به‌پێچه‌وانه‌وه مرۆڤ به ئه‌ندازه‌یه‌ك چاوچنۆك بوه،حه‌زده‌كات,له سه‌رسه‌د مهترزهوی دهخانوو دروستبكات!!.زۆربه‌ی گه‌نجه‌كانمان بێ ئاگان له مێژوو،كلتووروفهرههنگوجوگرافیای نه‌ته‌وه‌كه‌یان،كه‌چی كه‌سه‌یریان ده‌كه‌ین واده‌زانین داهێنه‌رن،هێنده پۆشته‌ن له سیماوجلوبهرگ.هه‌رچی دوامۆدێلی ژیان هه‌یه،والهنێوهندهكانی خوێندنولای خوێندكارانی زانكۆیه.كه‌چی زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ناتوانن دوورستهی كوردی,له ڕووی رێنووسه‌وه، به گونجاوییوبهسهر یه‌كتریه‌وه بنووسن.زۆربه‌یان كاتێ ده‌رده‌چن كه‌مترین زانیاریان،له‌بواری ته‌نانه‌ت پسپۆرایهتیهكهی خۆشیان هه‌یه.ئه‌مانه‌و چه‌ندین دیارده‌ی تری وه‌ك، نه‌خۆشی دهروونیوجهستهییوخۆكوشتنو..تد.كه زۆربوونی نێوه‌نده پزیشكیه‌كان خۆی له خۆیدا ده‌لاله‌ته له‌وه‌ی كه ئێمه كۆمه‌لگایه‌كی چه‌ند نهخۆشوماندووین.بێگومان كه‌س نییه لاری له‌و گۆرانكاریانه‌ی كۆمه‌لگای كوردی بێت.وه‌لێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ئێمه پێویستیمان به هزرێكی پێشكه‌وتوو،تهندروستومۆدێرن هه‌یه، تاكو بتوانین چۆن ئه‌و گۆرانكاریانه به ئاراستهیك ببه‌ین، له خزمه‌ت هه‌موومان دابێت.له پاڵ ئه‌و دیارده نوێیانه، مرۆڤی كورد پێویستی به هوشیاریی‌و خۆرۆشنبیركردنوكلتووری خوێندنه‌وه هه‌یه.ئێمه پێویستیمان به‌وه‌یه نه‌ك ته‌نیا سیمامان بگره ئه‌قڵیشمان نوێبێت.ده‌بێ له‌پاڵ گرنگیدان به روخساروجهسته،گرنگی به ناوه‌رۆك‌و ئه‌قڵیش بده‌ین.ده‌بێ هه‌وڵبده‌ین،له ته‌نیشت هه‌ر خواردنگه‌یه‌ك كتێبخانهیهكیشمان هه‌بێت.بۆ ئه‌وه‌ی هزروگهدهمان هاوشانی یه‌كتری تێر بكه‌ین.ده‌بێ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌وه‌كانمان فێری خۆرۆشنبیركردن،رێزوخۆشه‌ویستی،لێبووردهییو به‌زه‌یی هاتنه‌وه بكه‌ین.بۆئه‌وه‌ی كاتێ گیانهوهرێكیان بینی به‌ردی تێنهگرنودوای نه‌كه‌ون.پێویستیمان به‌وه‌یه رێزۆشكۆ بۆ مرۆڤه‌كان بگێرینه‌وه‌و،مرۆڤ له سه‌رووی هه‌موو ئامرازوسهرمایه بێ نرخه‌كانی دیكه‌ی ژیان بێت.چه‌ند پێویستیمان به دوامۆدێلهكانی ژیانه،سه‌د به‌رامبه‌ر پێویستیشمان به ئه‌قڵ گهراییو زانستوخۆرۆشنبیركردن هه‌یه.دوامۆدێلهكانی ژیان له ڕووی خانوو،ئوتومبێلومۆبایلوپۆشاك،هیچ نرخوبههایهكیان نییه،ئه‌گه‌ر له پشتیانه‌وه ئه‌قڵێكی نوێش نه‌بێت.ئه‌گه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه نوێگه‌ریه نه‌بوو، ئه‌و سات ئه‌و داهێنانانه،له بڕی خزمه‌ت به كۆمه‌لگه،ده‌بنه مایه‌ی ئاشووبوكارهسات بۆی.دروست وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له كوردستان ده‌یبینین….
sadiqrwandze@yahoo.com