کاتی سیاسه‌تکردن هاتووه
لای هه‌مووان ئاشکرایه که مه‌یدانی سیاسی کوردستان گۆڕاوه، به در‌وستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆتاییهات به دوو جه‌مسه‌ری سیاسی له بزوونته‌وه‌ی سیاسی کوردستان که ئه‌مه‌ش پێی ده‌بێژن ( پۆلاریزاسیۆن)، ئه‌م دۆخه نوێیه به سوودی میلله‌تی کورده. دوو جه‌مسه‌ری (پۆلاریزاسیۆن) و چه‌ند لایه‌نی( مڵتی پۆلێر) دوو شێوه‌ی ته‌شکیلاتی سیاسین(پارادیگم)ن، ته‌شکیلاتی سیاسی دوو جه‌مسه‌ری زیانی زۆره و شته‌کان رادیکاڵ ده‌کات و به‌ربه‌ره‌کانی زیاد ده‌کات وه‌لی تێگه‌یشتن و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن تیا ئاسانه، به‌ڵام ته‌شکیلاتی چه‌ندلایه‌نی ئاڵۆزه، به‌ربه‌ره‌کانی که‌م ده‌کاته‌وه و چاکردنی کێشه‌کان تیا ئاسانتره. جاران له‌سه‌ر ئاستی جیهانی سیسته‌می دوولایه‌نی هه‌بوو ( سۆڤیه‌ت- ئه‌مریکا) ، به‌ڵام ئێستا سیسته‌می چه‌ند لایه‌نی هه‌یه( یه‌کێتی ئه‌وروپا، ئه‌مریکا، چین، روسیا، به‌م زووانه هندستانش). ئه‌م سیسته‌مه له ناوخۆی وڵاتانیش هه‌یه به تایبه‌تی وڵاتانی دیموکراتی.
ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌خشه‌ی سیاسی کوردستانی گۆڕیوه، هه‌موو هاوکێشه سیاسیه‌کانی کوردستانی گۆڕیوه، هه‌ر چه‌نده ئه‌و دووجه‌مسه‌ریه‌ی که هه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن بیهێڵنه‌وه به‌ڵام تا سه‌ر ناتوان به‌ره‌نگاری گۆڕانکارییه‌که بکه‌ن و ناچار ده‌بن شێوه‌ی سیاسه‌تکردنیان بگۆڕن و مامه‌ڵه‌ی واقیع بکه‌ن، تا سه‌ر ناتوانن به‌ره‌نگاری ئه‌و پرۆسه‌یه ببن، به تایبه‌تی مام جه‌لال که شه‌خسێکی پراگماتیکه و وه‌کو خۆی ده‌بێژێ جیاوازی حه‌ز و ئه‌وه‌ی که مومکینه ده‌کات.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داشی سواره له مه‌یدانی سیاسه‌تدا ، به‌ڵام ناتوانێ به کاری بهێنێت. بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌رییه له‌ناو میلله‌ته‌وه هه‌ڵقوڵاو و ده‌نگی میلله‌ته، به‌ڵام دوو جه‌مسه‌ره‌که‌ی تر به زه‌بری ده‌سه‌ڵات و ده‌سگرتن به‌سه‌ر با‌ری ئابووری و ده‌سه‌ڵاتدا خۆیان سه‌پاندووه.
وجودی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به سوودی ( یه‌کیتی)یه, به‌ڵام یه‌کێتی نه‌یتوانیوه ئه‌و سوودمه‌ندییه به‌کاربهێنێت، ئه‌ویش له باوه‌ڕ به‌خۆنه‌بوون و واده‌زانن لاواز‌ی و تێشکانی ئه‌وانه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌ی راسته و بوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خزمه‌تی ستراتیژی دووری یه‌کێتی ده‌کات، هه‌روه‌ها له لایه‌کی دی پارتی ده‌توانێت سوود له گۆڕان وه‌ربگرێت بۆ هاوتاکردنی هاوکێشه سیاسیه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و حیزبه‌کانی تر به‌ڵام به هه‌مان شێوه پاریتش به چاوی ترس و دوژمنایه‌تی ته‌ماشای ده‌کات) پارتی قوربانی ئه‌و وێنه‌یه یه که خۆی بۆ خۆی هه‌یه ( حیزبێکی عه‌زه‌مه‌ته).
جا (ئه‌مری واقیع) وایه له هه‌موو حاڵه‌تێکدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داشی سواره، مانای له مه‌یدانی سیاسی ئه‌و زروفه له به‌رژه‌وه‌ندی گۆڕانه. بێگومان گه‌ر بتوانن به شێوه‌یه‌کی دروست مامه‌ڵه‌ی بکه‌ن. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به قه‌باره‌ی ئه‌مڕۆی هێزێکی سیاسیه له کوردستان که ناتوانرێت فه‌رامۆشبکرێت، وه تابێت پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری زیاد ده‌بێت چونکه له موعاناتی جه‌ماوه‌ر و میلله‌ت سیاسه‌تیان گه‌ڵاڵه ده‌که‌ن و داده‌ڕێژن نه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتپارێزی سوڵته ، لایه‌نگری میلله‌تن نه‌ک پاراستنی سوڵته و حوکومڕانی کورسی.
در‌وستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان میژووییه، یه‌که‌م له ئاکامی زروفێکی سیاسی دروست بووه، دووه‌م له ناو جه‌ماوه‌ره‌وه دروست بووه، که بێ وێنه‌یه له مێژووی کورد، که نیشانه‌ی ئاستی گه‌یووی هۆشیاری سیاسیه. چونکه یه‌کێتی بۆ به‌ربه‌ره‌کانی پارتی و سه‌رانی پارتی دروست بوو نه‌ک به پرۆسه‌ی سیاسی جه‌ماوه‌ری، پارتی له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی دروست بوو که چوار رۆشنبیری خاوه‌ن شه‌هاده‌ی سلێمانی و که‌رکوک دروستیان کرد و چوون بۆ مه‌هاباد و مه‌لا مسته‌فای نه‌مرینان کرد به سه‌رۆکی چونکه پێویستیان به شه‌خسێکی عه‌شایر هه‌بوو تا خه‌ڵک له دوه‌ری کۆببێته‌وه و ئه‌و زمانه خه‌ڵك دوای سه‌رڕووت نه‌ده‌که‌وت.
تا ئه‌مڕۆکه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سیاسه‌تی نه‌کردوه. هه‌ر خه‌ریکی خۆتوندکردن و خۆکۆکردنه‌وه و خۆرێخستن بووه، کاتی سیاسه‌تکردن هاتووه، جه‌ماوه‌رێکی هوشیار پاڵپشتی ده‌کا له جوتیاران، هه‌ژاران، رۆشنبیران، ئه‌کادیمییه‌کان، لاوان و خوێندکاران. پتر له نیو ملیۆن ده‌نگی میلله‌تی هه‌یه که قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره‌یه و خۆی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت ده‌سه‌پێنێت. له به‌رده‌م قۆناغێکی مێژووییدان و ده‌بێت هه‌ست بکه‌ن که لێپرسراون به‌رامبه‌ر به میلله‌ت.
گۆڕان دروشمی چاکسازی، دادپه‌روه‌ری، گۆڕینی شێوه‌ی حکومڕانی هه‌یه که داواکاری گۆڕانکاری ریشه‌یی کۆمه‌ڵگا و با‌ری سیاسی کوردستانه و به مۆدێرنکردنی میلله‌ت و دروستکردنه‌ی هه‌ویه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆ میلله‌تی کورد. یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانیان نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م رۆژانه‌دا له کاتی سه‌ردانی بۆ ناوچه‌ی شاره‌زوور باسی ( ئاسایکردنه‌وی په‌یوه‌ندی ) له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی کرد، ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات که که‌وتونه‌ته قۆناغی سیاسه‌تکردن که قۆناغێکی گرنگ و پێویسته و چاوه‌ڕوانکراو. گۆڕان ده‌بێت هوشیار بێت که له‌و پرۆسه‌ی ئاسایکردنه‌وه‌یه نه‌که‌وێته ناو گه‌مه‌ی دوو هێزه‌که‌ی تر بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و به‌شدرایکردنیان به له( %10 – %20 ) ی دارایی و سیاسی. گۆمانی تێدا نییه گه‌ر بکه‌ونه ئه‌و ( داوه) ئه‌وا پاڵپشتی میلله‌ت بۆ گۆڕان به‌رو لاواز‌ی ده‌ڕوات، له هه‌مان کاتدا ئاسایکردنه‌وه پێوسیته، په‌یوه‌ندی و وتوێژ و هاتوچۆ گرنگه تا تاڵه ده‌زوویه‌ک هه‌بێت له دوارۆژ گوریسێکی له‌سه‌ر بچنرێ. ئاسایکردنه‌وه مانای هاوپه‌یمانی و ریزگرتن نییه، هه‌موو گه‌مه‌یه‌کی سیاسی ده‌بێت له روانگه‌ی دروشمه‌کانه‌وه بێت و مه‌رج بێت بۆ هاوکاری سیاسی و به‌و شێوه‌یه‌ش کۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت ده‌گۆڕدرێ. گۆران هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئاسایکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی پێوستی به جوڵانی سیاسی زیاتر هه‌یه تا بتوانێت قورسایی سیاسی بۆ خۆی دروست بکاو بتوانێت مناوه‌ره‌ی سیاسی بکات و ده‌ستی له رووداوه‌کاندا هه‌بێت. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی ئێراق به‌هێز بکه‌ن و هاتوچۆی به‌رده‌وام هه‌بێ. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی دروستکردن له‌گه‌ڵ ئێران تورکیا و ئه‌مریکا. شته‌کان به ته‌واوی له ئێراق ده‌گۆڕین دوای کشانه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مریکا، ئه‌مریکا هیچی تر سه‌رکرده‌ی له‌شکری به پۆستاڵه‌کانیانه‌وه ناچن بۆ ژووری سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت، حیزبه ئێراقیه‌کان وورده وورده خۆیان کۆده‌که‌نه‌وه و ئێران رۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بێت زیاتر له رۆڵی ئه‌مریکا. گۆڕان جگه له‌و دروشمه گۆڕانکارییه سیاسیانه‌ی که هه‌ڵگریه‌تی ده‌بێت نه‌رێت و ئه‌قلییه‌تی تاکی کوردسانی له به‌ڕێوه‌بردینی حیزبی و سیاسی بگۆڕێت تا ئه‌قلیه‌تی شه‌خسپه‌رستی نه‌هێڵێت، ئه‌میش به دروستکردنی (سه‌رکردایه‌تیه‌کی جه‌ماعی) یا دوو تا سێ سه‌رکرده‌یی.
که‌س له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکه‌وێته ئه‌و هه‌ڵه سیاسیه گه‌وره‌یه که ئاشکراو ساده‌یه، که له‌گه‌ڵ یه‌کێتی به‌یه‌ک لیست بۆ هه‌ڵبژرادنی شاره‌وانی و پارێزگان دابه‌زن. به‌م شێوه‌یه ئه‌وه مناوه‌ره‌ی به‌کارهێنان و ئیستیغلالکردنی گۆڕان ده‌بێت. ناکرێت یه‌کێتی له‌سه‌ره‌وه ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ پارتی دابه‌شبکات و له خواره‌وه له گه‌ڵ گۆڕان به یه‌ک لیست بۆ پارێزگاکان و شاره‌وانییه‌کان دابه‌زن. بۆیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت شێوه‌ی هاوکاری و ستراتیژی تر بدۆزێته‌وه.
هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو له زۆر رووه‌وه بڕیارده‌ره و چاره‌نووسسساز ده‌بێت بۆ ئه‌و ته‌شکیلاته سیاسییانه‌ی که له کوردستان دروستده‌بێت. پارتی هێزێکی گه‌وره نییه وه‌ک هه‌ندێک که‌س باسی ده‌کا به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتداره و ناوه‌رۆکێکی هه‌یه، به‌س حیزبێکی جه‌ماوه‌ری نییه. پارتی له هه‌ڵبژاردنی رابووردوو به یارمه‌تی یه‌کێتیش له 30% ده‌نگی میلله‌تی هه‌بوو و له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو گه‌ر ئازادی له ناوچه‌ی بارزان و بادینان هه‌بێت ئه‌و رێژه‌یه که‌متریش ده‌بێته‌وه بۆ 20%-25%. جا بۆیه گۆڕان ده‌ست به‌تاڵه و ئازاده له چ لایه‌ک هاوپه‌یمانی دروست بکات بۆ دروستکردنی حکومه‌تی داهاتوو. ئێستا له هه‌رێمی کوردستان (حکومه‌تی ئه‌قه‌لیه‌ت) حوکم ده‌کات( له هه‌موو روویه‌که‌وه ئه‌قه‌لیه‌ته)، له هیچ بارێکی سیاسی ناکرێت و قبۆڵناکرێت ئه‌قه‌لیه‌ت تا سه‌ر حوکم بکات، وه ئه‌و حکومه‌ته‌ش به ( ئیتیفاق) دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌ده‌برێت و وه‌ک به‌رهه‌م ساڵح به زاری خۆی گوتی:: دوو حکومه‌تییه، به‌س وه‌ک یه‌ک (تیم) کارده‌که‌ین. به‌و شێوه‌یه‌ش میلله‌ت و وڵات تاسه‌ر به‌ڕێوه‌نابرێت که حکومه‌تێکی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بێت تا به‌رنامه‌کانی بچه‌سپێنێت، له‌و حاڵه‌ته‌ش حکومه‌ت ناتوانێت گه‌نده‌ڵی چاره بکات و پرۆژه‌ی کاریگه‌ری نابێت ، وه‌هه‌روه‌ها ناکرێت هه‌ردوو ساڵ جارێک حکومه‌ت بگۆڕدرێت وه‌ک له ناو کوردا ئتیفاقی له‌سه‌ر کراوه، چونکه ئه‌و حکومه‌ته فریای هیچ پرۆژه‌و به‌رنامه‌دارشتن ناکه‌وێت و حکومه‌ته‌که کاره‌کان به‌جێی ده‌هێڵی و یه‌کێکی تر دێت شتێکی تر ده‌کا. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که پارتی له وه‌زعێکی ناسکدایه ، رێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌کێتی و پارتی تاسه‌ر نابێت( چه‌ند هۆکارێک و به‌رژه‌وه‌ندی رایگرتووه، زه‌بری ئه‌مریکا که هێمنی هه‌بێت و پارتی سوڵته‌ی له ده‌ستدا بێت، هۆی شه‌خسیی مام جه‌لال) و پارتی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌که‌وێته به‌ر حوکمی مێژوو که چۆن مامه‌ڵه ده‌کا، ئایا پارتی گه‌ر ئه‌قه‌لیه‌ت بن ئاماده‌یه واز له ده‌سگرتن به‌سه‌ر سوڵته‌ی کوردستاندا بهێنێت ، و بچنه به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن و سوڵته‌ی دارایی و ئاسایش وعه‌سکه‌ری بده‌نه ده‌ست حکومه‌ت!!!!؟ پرسیارێکه ئه‌مڕۆ ناتوانرێت وه‌ڵامی بدرێته‌وه.
رزگار حه‌سه‌ن- له سوید- ه‌وه