کتێبی ( گه‌شتێک به‌ناو کولتووری ژاپۆنیدا)…نووسینی ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
کولتووری ژاپۆنی له کتێبێک‌دا
ژاپۆن ته‌نها له‌ڕووی ئابووریه‌وه وڵاتێکی زلهێز نییه، به‌ڵکه له ڕووی کولتووریشه‌وه پێگه‌یه‌کی مه‌زنیشی هه‌یه. کتێبی ( گه‌شتێک به‌ناو کولتووری ژاپۆنیدا)، له نووسینی ( ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا) یه، ئه‌م کتێبه گه‌شتێکی مێژوویی و ئه‌ده‌بیی و فکرییه به‌ناو کولتووری ژاپۆنیدا. کتێبه‌که له چوار به‌ش پێکدێت . به‌شی یه‌که‌م باس له مێژووی دێرینی ژاپۆن ده‌کات ، هه‌تاوه‌کو ئه‌مرۆ. له‌هه‌مانکاتیشدا باس له ئاینه‌کانی وڵاتی ژاپۆن ده‌کات به‌تایبه‌تی ( ئاینی شه‌نتۆی و بودی). له به‌شی دووه‌مدا ، باس له فکرو فه‌لسه‌فه‌ی ژاپۆنی ده‌کات . به‌شی سێهه‌میش باس له ئه‌ده‌بی ژاپۆنی به‌گشتی ده‌کات ، چۆنێتی له‌دایک بوونی شیعر و چیرۆک و ڕۆمان و شانۆ له‌م وڵاته‌دا ده‌رده‌خات. له دوایین به‌شیشدا ، باسی کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری ناوداری ژاپۆنی ده‌کات ( کاواباتا، یوکیو میشیما، فوکازاوا، یوکو ئوگاوا، هاورکی مۆراکامی ) له‌هه‌مانکاتیشدا خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ رۆمانه‌کانی ئه‌م نووسه‌رانه‌ی تێدایه. کتێبه‌که خۆی له قه‌باره‌یه‌کی مام ناوه‌نددا ده‌بینێته‌وه، 200 لاپه‌ره‌یه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م کتێبه له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی سلێمانی چاپکراوه.