ئێواره‌یه‌کی کورته فیلم له تۆڕۆنتۆ و نیگه‌رانیه‌ک.
دوای ئه‌وه‌ی له ماڵپه‌ره‌کاندا زیاتر له 15 ڕۆژه ئاگاداری بڵاو ئه‌که‌ینه‌وه و به ڕێگه‌ی ئیمایڵ و ته‌له‌فون و بانگهێشتی تایبه‌تی ڕه‌وه‌ندی کۆردی له تۆرۆنتۆ و ده‌وروبه‌ری ئاگادار‌و بانگهێشت ئه‌که‌ین بۆ ئه‌و ئێواره هونه‌ریه، هه‌شتی مانگی ئاب دوای کاتژمێو چاره‌کێک دواکه‌وتن له کاتی خۆی،به‌هۆی دواکه‌وتنی ئامادابوانهوه،کۆمه‌ڵێک فیلمی دۆکهمهنتهری و کورتمان پێشکه‌ش کرد.
فیلمه‌کان زۆربه‌یان باسی له ئازار‌و خه‌می تاکی کورد‌و پاشماوه‌کانی دوای سه‌دام حسێن وچه‌ند فلیمێکی هه‌مه‌ڕه‌نگ بوو.خه‌نه‌به‌ندان…..هیوا ئه‌مین نه‌جات.
هه‌ناسه…..زیره‌ک میره.
ساڵی سفر…..حسێن جیهانی.
ڕۆژێکی به‌فر…..حسێن جیهانی.
ئه‌نفال…..جه‌لال قادر.
نێرگز…..جه‌لال قادر.
خۆزگه…..جه‌بار حه‌مه‌د.به‌پێی ئه‌و یاسا‌و ڕێکخستنه‌ی که له داموو ده‌زگاکانی ئه‌م وڵاتانه‌دا هه‌یه،ئێمه هۆڵێکمان له کتێبخانه‌یه‌ک پێدرا بوو،به پێی ئه‌و ڕیکخستنهی که به‌نده‌ش بۆ فیلمه‌کانم کردبوو دوو کاتژمێر بۆ پیشاندانی فیلمه‌کان، کاتژمێرێکیش بۆ هه‌ندێ قسه‌وباس له‌سه‌ر کورته مێژویه‌کی سینه‌ما و باسێکی کورتی فیلمه‌کان،که له پێش پیشاندانی فیلمه‌کاندا بکرێت، به‌ڵام دواکه‌وتنی ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مابوون بێن، نه‌خشه‌که‌ی کورت پێهێناین و ناچار ته‌نها فیلمه‌کانمان پێشکه‌شکرد.
سینه‌مای کوردی،ئه‌گه‌ر هه‌مانبێت و به‌م سه‌ره‌تایه‌وه،که تاکتاکێک فیلمسازانی کورد خۆیانیان تیاتاقی کردۆته‌وه، سه‌ره‌تای بیرکردنه‌وه‌یه‌که بۆ بوون به‌خاوه‌نی سینه‌ما.ئه‌مه‌ش له مێژوو و تاقیکردنه‌وه‌کانی وڵاتانی تره‌وه‌یه،که چه‌ند ده‌یه‌یه‌که ده‌ستیان پێکردووه‌و،خۆیان و سه‌رمایه‌یه‌کی زۆریان بۆ ته‌رخان کردووه.
سینه‌ما که به هه‌ڵگرتن یان کۆپی کردن یان تۆمار کردنی جووڵه‌ی که‌سێک،گیاندارێک یان هه‌رشتێک له‌سروشتدا،له‌سه‌ر شریتێکی سازکراو یان گونجاو به‌هۆی ئامێرێکه‌وه که ناویلێنرا کامێرا،ده‌ستی پێ‌کرد،که پاشان گوازرایه‌وه‌و بره‌وی پێدرا و ڕێچکه‌ی خۆی وه‌رگرت و چیرۆک و سیناریۆو ته‌کنیکه‌کانی تری خرایه خزمه‌ت،وڵاتانی تر ئه‌بینین که چه‌ند په‌رۆش و فیلم و فیلمسازیان گه‌یاندۆته کوێ؟به‌ڵام ئێمه تازه ده‌ست پێئه‌که‌ین،که ئه‌مه‌ش فاکته‌ری خۆی هه‌یه و باسێکی دوور‌و درێژه.
نامه‌وێت درێژه به‌م باسه بده‌م، هیوادارم له کاتێکیتردا ئه‌گه‌ر ژیان بواری پێدام،زیاتر له‌سه‌ری بنووسم.به‌ڵکو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه هه‌موو داهێنانێک له سه‌ره‌تایه‌کی بچکۆله‌ی ساده‌وه ده‌ستی پێکردووه‌و دوایی له‌ڕێگه‌ی که‌سانی شاره‌زاو خه‌مخۆره‌وه بره‌وی پێدراوه‌و پێشکه‌وتوه،هیچ سه‌ره‌تایه‌کیش بێکهمووکوڕی و گرفت نه‌بووه،بۆیه به‌م مه‌به‌سته‌و به‌ونیازه‌ی که ئاوڕێک له سینه‌ما بده‌ینه‌وه،ئێواره‌یه‌کمان سازکرد بۆ پێشاندانی هه‌ندێک کورته فیلم.به‌ڵام،،،،،
ئه‌وه‌ی له‌م سه‌ره‌تایه که هیواخوازبووم ببێته هه‌وێنی ڤیستڤاڵێک بۆ داهاتوو وه ڕه‌وه‌ندی کورد ئاگاراریهکیان هه‌بێت وا هه‌ندێک له فیلمسازان سه‌رقاڵی فیلمی کوردین، ڕه‌شبینی کردم.
نائاماده‌بوونی کوردانی ده‌وروبه‌ری تۆرۆنتۆ، که چه‌نده‌ها ڕیکخراو و کۆمه‌ڵه‌و ماڵی کوردی لێیه،،،ته‌نانه‌ت ئه‌و ماڵهکوردهی که خۆی بهخهمخۆرو لۆبیه‌ک ئه‌زانێت بۆ کوردانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و ماڵی خۆی نه‌بێت هیچ ماڵێک به ماڵی کورد نازانێت ، که بهقسهشدادێن گله‌یی له کوردان ئه‌که‌ن که به‌ته‌نگیانه‌وه ناچن و له ده‌وریان کۆنابنه‌وه،ناچار هه‌موو ئیشه‌که‌یان بووه به ئاهه‌نگ سازدان و به کرێگرتنی گۆرانی بێ‌ژان له‌وپه‌ڕی دنیاوه و هه‌ر گۆرانی بێژێک له ده‌هه‌زار که‌متری ناده‌نێ،له کاتێکدا ئه‌وانه‌ی ناوخۆ به نازی کوردایه‌تی و خۆبه‌خش به‌کار ئه‌هێنن.
په‌خشێکی یه‌ک کاتژمێری سه‌ته‌لایتیان هه‌یه،به به‌قوربان و به‌ساقه به‌ڕێوه‌ی ئه‌به‌ن،چه‌نده‌ها که‌سی خۆبه‌خش کاریان له‌گه‌ڵ ئه‌کات، که من هیلاک بوونیان به‌رز ئه‌نرخێنم،به‌ڵام ده هه‌زار دۆلار بۆ گۆرانی بێژێکی ئێکسپایه‌ر ته‌رخان ئه‌که‌ن،بۆ به کلتورکردنی هه‌موو هونه‌رو جوڵانه‌وه‌یه‌کی کورد به هه‌ڵپه‌رکێ.
هه‌ر ئهمانیشنین، به‌گشتی زۆرێک له کوردان له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر ئاهه‌نگێکی هه‌ڵپه‌ڕکێ و وهفاتازهکردنهوه بۆ حیزب بێت، ده‌هۆڵژه‌نه‌کان و کاسهلیسهکانی حیزب،له‌وپه‌ڕی شاره‌وه بۆی ئه‌کشێن.
ئه‌وانه‌ی که خۆ به‌خه‌مخۆری کۆرد ئه‌زانن له‌م وڵاته هه‌موو هونه‌ری کوردیان له هه‌ڵپه‌رکێ و گۆرانییه بێهونهریهکانی هه‌ڵپه‌ڕکێدا چڕ کردۆته‌وه،وا ئه‌زانن کورد ته‌نها هه‌ر شایی و هه‌ڵپه‌رکێی هه‌یه.
ئێواره‌یه‌کی ئاوا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نالێین، ئاهه‌نگی هه‌ڵپه‌رکێی فڵان که‌سه،بۆیه کاری خۆی بۆ جێناهێڵێت،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوی ئاهه‌نگی لێبهێنیت، زۆر به‌ئاسانی هه‌مووخشته‌ی ئیش و سه‌یران و چوون بۆ ماڵان تێک ئه‌درێته‌وه، ئه‌وسا خۆیانی تیا سهرخۆشئهکهن و سه‌رووچاوی یه‌کتریش خوێناوی ئه‌که‌ن.
من هه‌رگیز دژی ئاهه‌نگ و سه‌یران و خۆشی وشایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ نه‌بووم،به‌ڵام ئه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی هونه‌ر کوا ؟بۆ شیعر و شانۆ و سینه‌ما بۆ خه‌ممان نیه؟
کورد سه‌ره‌تاکانی سینه‌ماو فیلمسازکرنیهتی له‌چاو نه‌ته‌وه‌و وڵاتانی‌تر.
به‌بێ پێداویستی ،به‌خۆبه‌خش،له‌سه‌ر گیرفانی خۆ،هه‌ندێ هه‌وڵ ئه‌درێت و ئه‌یه‌وێت بهڕهوهندهکهی پێشان بدات،ئه‌و به‌هیچی نازانێت و بانگه‌وازه‌که‌ی به‌هه‌ند وه‌رناگرێت….بۆ؟
کێ به‌رپرسیاره له گڕووتینی جه‌ماوه‌ری کورد بۆ هونه‌ر؟
کێیه هه‌موو چالاکیه‌کانی ته‌نها له ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕکێدا چڕکردۆته‌وه؟
چۆن خۆمان ڕێک بخه‌ین و سازبین،بۆ به‌شداری و بینینی چالاکیه هونه‌ریه‌کان له‌م ئاواره‌یه؟
که‌ی ئێمه‌ش وه‌ك میله‌تانی تر له هه‌موو خۆشی وناخۆشیهکانماندا کۆ ئه‌بینه‌وه‌و به‌شدار ئه‌بین له‌وه‌ی ئه‌گوزه‌رێت؟
ئه‌م پرسیارانه وه‌ڵامه‌کانی بۆ ئێوه جێده‌هێڵم،،
بابێمهسهر پیشاندانی فیلمه‌کان و بۆچوونی هه‌ندێک له‌وانه‌ی هاتبوون،که له گفتووگۆی دووقۆڵی و لابه‌لاوه ده‌ریان ئه‌بڕی:
دوای ئه‌وه‌ی کورد ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ریه‌ی به‌سه‌رهاتووه‌و ئێستاش به‌رده‌وامه،گله‌یی ئه‌وه‌مان لێئه‌که‌ن که ئیتر باسی خه‌موو خهفهتهکان نه‌که‌ین،ناخۆشیه‌کان ئیتر به‌سه،دڵمان ته‌نگ بوو،هه‌موو جارانمان به‌بیر هاته‌وه،براکه‌مم به‌بیرهاته‌وه،پێویست ناکات ئه‌م جۆره فیلمه خهماویانه لێبدرێت که ئێمه لێره هه‌موو خه‌ممان هه‌یه‌و،،،زۆر شتی تری له‌م بابه‌ته.
هه‌ر به‌وه‌نده‌شه‌وه ناوه‌ستێت ئه‌ڵێت فیلمی کوردی هه‌مووی نانخواردنی تیایه،وه‌ک فیلمی کوردی باسی ژیان نه‌کات،نانخواردنیش به‌شێکی گرنگ نه‌بێت له‌ژیانی رۆژانه و له فیلمه‌کانی وڵاتانی تر نانخواردنی تیا نه‌بێت؟ یان ئه‌و گرته‌ی نانخواردنانه ته‌نها بۆ نان خواردن بێت،،،چه‌نده‌ها باس و خواس له‌و کاته‌دا نه‌یه‌ته ئاراوه.
هه‌ر به‌وه‌نده ساڵه‌ی که تێمان په‌ڕاندووه ئیتر ئه‌بێت ڕابردوو له‌بیر بکه‌ین و نه‌چینه‌وه سه‌ری تادڵمان ته‌نگ نه‌بێت،جووله‌که‌کان له ئه‌و هه‌موو ساڵه‌وه که به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیوه هێشتا هۆلۆکۆست و کاره‌ساته‌کانی خۆیان هه‌موو ڕۆژو ساڵێک باس ئه‌که‌ن،ته‌نانه‌ت کردوویانه به ده‌ردێک که گشت وڵاتانی دنیاش ساڵانه به‌هۆو به‌بێ هۆ ئه‌و کاره‌ساتانه پێشان خه‌ڵک ئه‌ده‌ن تا مرۆڤایه‌تی بزانێت که چیان به‌رامبه‌ر کراوه،به‌ڵام ئێمه له‌وان که‌مترمان به‌سه‌ر نه‌هاتووه هه‌ر بینه‌رانی فیلمه‌کان خۆیان چه‌ندیان قوربانی ئه‌و کارهساتانهبوون،ئه‌ڵێن پێشانمان مهدهنهو ئیتر به‌سه ئه‌وه‌ی ڕۆی بانهیبینینهوه.خۆی نایه‌وێت جارێکی تر فیلمه‌که‌ی ببینێته‌وه،داواشئهکات مه‌سه‌له‌ی جینۆسایدکردنی کورد به‌ده‌وڵه‌تان بناسرێت و بکرێت به‌ڕۆژی جینۆسایدی کورد،،،ئه‌گه‌ر خۆت ئاماده‌نیت و ئه‌ته‌وێت کاره‌ساتی سه‌ر کورد له‌بیر خۆت به‌ریته‌وه، چۆن پێیان ئه‌ڵێت ئێمه‌ش ئاوامان لێهاتووه؟
لایه‌نی هونه‌ری:
فیلمسازانی ئه‌وبه‌رهه‌مانه ئه‌و هه‌موو ئه‌رک و ماندوبونه‌یان کێشاوه‌و فیلمیان دروست کردووه،کاکم ئه‌ڵێت ئه‌وانه ئێمه بینیومانه‌و ئه‌یزانین،،،بچن بۆ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ی لێ بده‌ن،،،ئیتر هیچ ئاماژه به‌لایه‌نی هۆنه‌ری و لایه‌نه‌کانی تر نادات.
یان ته‌نانه‌ت له‌په‌یامی فیلمه‌که تێناگات،فیلمێک دوو مناڵی سێساڵه پیشان ئه‌دات که له‌و لادێ شاخاویه له‌به‌فردا جلێکی وایان له‌به‌ردا نیه، ههلماتێن ئه‌که‌ن ئه‌م به‌ساده‌یی وه‌ری ئه‌گرێت،،ناڵێت له‌م زه‌مه‌نی کۆمپیوته‌ر و پله‌ی سته‌یشن که مناڵه‌کانی من له‌هه‌موو جۆره‌کانی هه‌یه،به‌ڵام له لادێیه‌کی بنار شاخێک مناڵ جلی له‌به‌را نیه، هیچی نیه یاری پێ‌بکات هه‌ڵمات نه‌بێت،،،،بۆ؟کاره‌ساته‌که ئه‌مه‌یه،تێنه‌گه‌یشتن له وروژاندنی پرسیار.
یان جللێکردنهوه له ته‌ناف به ئێواره‌یه‌کی زستانی ساردی به‌فراوی لادێیه‌کی بنار شاخ به‌ساده ئه‌بینێت.
سه‌یرکردن و بۆچوون و وه‌رگرتنی په‌یامه‌کانی فیلمه‌که زۆر به‌ساده‌یی به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕئه‌بێت.ئه‌رک و ماندوو بوونی فلیمسازهکان به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ ئه‌بێت،باس له نانخواردن ئه‌کات له‌فیلمی کوردی‌دا.
یان براده‌رێک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فیلمه‌کان خۆماڵی و له ده‌قه وجودی و بێهودهیهکانی نوسه‌رانی جیهانیه‌وه وه‌رنه‌گیراوه،ئه‌و گاڵته‌ی پێدێت،خه‌می ئه‌و و هاوڕێکانی سارێژ ناکات.باسی خۆ کوشتن و خۆ هه‌ڵواسین ناکات،،،بۆیه لای هیچ نیه‌و لچمان لێههڵئهقوڵێنێت.
به‌ڵام،،،،،
به‌هه‌موو ئه‌م په‌یامانه‌ی که من له پیشاندانی کۆمه‌ڵێک کورته‌فیلمی دۆکۆمهنتاری قۆستمه‌وه،سه‌رکه‌وتنێک به‌دی ئه‌که‌م، له داهاتووی کار‌و فه‌رمانی خۆمدا،، هه‌ڵبه‌ته سوودیان لێئه‌بینم.