سیاسه‌تی سپی و ره‌ش، جیاوازییه‌كی نه‌خوازراو… هێمن میرانی
(بۆ خۆت باشتره بێده‌نگی هه‌ڵبژێری بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك گومان بكه‌ن كه گه‌مژه‌ی، نه‌ك قسه بكه‌یت و گومانه‌كه‌ی ئه‌وان بسه‌لمێنی).
ئه‌براهام لینكۆڵن ………………………………….هێمن میرانی
هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له قۆناغه جیاجیاكانی مێژوودا بتوانێ جیاوازی پۆزه‌تیڤ به‌رهه‌م بێنێ، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیندووه. به‌رهه‌م هاتنی جیاوازیش مانای ئه‌وه نیه حه‌قیقه‌تی ره‌ها خولقاوه و ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مدایه ته‌ڵخ و كڵۆڵه. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م فكره به‌رهه‌م هات و هه‌وڵدرا له رێی ماكینه‌ی ئیعلامیه‌وه ببه‌خشرێته‌وه، ده‌بێ هه‌ست بكه‌ین له به‌رده‌م جیاوازییه‌كی خهتهرداین. لیستی گۆڕان له ئه‌نجامی ئینشیقاقی باڵێكی نێو یه‌كێتی دروست بوو، توانیان به هۆی هه‌ڵمژینی ده‌نگی هاوڵاتیانی ناڕازی و گه‌نجانی یاخی (به تایبه‌ت له سنووری سلێمانی) بیست و پێنج كورسی له پارله‌مانی كوردستان به ده‌ست بێنن، پیرۆزییان بێ. دروست بوونی قه‌واره‌ی گۆڕان و هه‌ر لیست و قه‌واره‌یه‌كی دیكه كه مه‌به‌ستیان ده‌رخستنی جیاوازی بیروبۆچوون و دونیا بینی هاوڵاتیانی كوردستانه بۆ سیاسه‌ت و گه‌شه‌پێدانی كولتوری قه‌بوڵكردنی جیاوازی ڕا و ره‌ش نه‌كردنه‌وه‌ی یه‌كتری بێ، كارێكی پۆزه‌تیڤه و وه‌كو هێمام بۆ كرد نیشانه‌ی زیندووێتی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یه، لێ ئه‌وه‌ی میدیاكانی كۆمپانیای وشه ( به تایبه‌ت KNN) ره‌واجی پێ ده‌ده‌ن و له رێی هێنانه سه‌ر شاشه‌ی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی جیاواز (مه‌رج نیه جیاوازی پۆزه‌تیڤ بن!!) وه‌كو فكر بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه جێی هه‌ڵوه‌سته و نیگه‌رانییه و جیاوازییه‌كی خێر نیه. چونكه ئه‌و میدیایه و كۆمه‌ڵێك كه‌س له كوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی ره‌ش و سپی بكه‌ن، یان له گه‌ڵ ئه‌وانی یان گه‌نده‌ڵ و كڵۆڵ و هیچ له بار نه‌بووی! ئه‌م فكره رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌رنجانه‌یه كه ئه‌وان له سه‌ر ئه‌دای پارتی و یه‌كێتی هه‌یانه. بۆ نمونه چونكه له هه‌ولێر ودهۆك ده‌نگی كه‌متریان هێنا، زۆریان هه‌وڵدا بیسه‌لمێنن كه پارتی رێگر بووه له‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌نگ به لیسته‌كه‌یان بده‌ن!! واتا رازی نین هاوڵاتی له‌وان زیاتر ده‌نگ به كه‌سی دیكه بدات، ئه‌گه‌ر ده‌نگیان پێ نه‌دات یان هاوڵاتیه‌كه گه‌نده‌ڵه یان پرۆسه‌كه مزه‌وه‌ر و نا ته‌ندروسته. ئه‌گه‌ر له سلێمانیش ده‌نگه‌كانیان كه‌متر بوایه له لیسته‌كانی دیكه هه‌مان تۆمه‌تیان بۆ یه‌كێتی دروست ده‌كرد. سیاسه‌تێكی دیكه‌ی دوو فاقی ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن ده‌ستكه‌وته‌كان هی هه‌موانه و نابێ كه‌س له سه‌ر خۆی تاپۆی بكات، له لایه‌كی دیكه‌ش ته‌نیا كابینه‌ی داهاتوو به كابینه ده‌زانن و ده‌ڵێن ئه‌و كابینه نوێیه به گوته‌ی پارتی و یه‌كێتی كابینه‌ی شه‌شه‌مه!! له‌م شه‌وانه براده‌رێك ده‌یگوت ئه‌مه كابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێمه. چونكه ئه‌وان له پارله‌ماندا هه‌ن و ده‌بنه ئۆپۆزیسیۆن، وه‌كو ئه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌وان له‌ناو یه‌كێتی بێ پۆست و پله‌و بڕیار بووبن و له دانانی پارله‌مانتاری سه‌وز و كابینه‌دا هیچ پرس و رایه‌كیان پێ نه‌كرابێ!.!.
زۆریان هه‌وڵدا چه‌واشه‌ی خه‌ڵك بكه‌ن كه پارتی سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی نوێ به یه‌كێتی نادات و رێكه‌وتنی ستراتیژی شكست دێنێ، بۆیان نه‌چووه سه‌ر و ئێستا كه ده‌بینن د.به‌رهه‌م بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی شه‌شه‌م راده‌سپێردرێ، دووچاری هیستریا بوونه و به ئاشكرا له رێی میدیاكانیانه‌وه دژایه‌تی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن. له راپۆرتێكی KNN ده‌یانگوت (چۆن ده‌بێ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بۆ یه‌كێتی بێ كه نفوزی به‌سه‌ر هیچ شارێكی كوردستان نه‌ماوه)، یان ئێستا باڵۆره‌ی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن كه پارتی له رێی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه هه‌وڵ ده‌دات ده‌سه‌ڵاته‌كانی د.به‌رهه‌م و كابینه‌ی نوێ كه‌م بكاته‌وه. په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ره‌ش و سپی به‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی دونیابینی كۆمپانیای وشه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ هه‌ڵه‌یه، خزمه‌تی ئه‌و جیاوازییه ناكات كه سه‌دان گه‌نجی یاخی به په‌رۆشه‌وه ده‌نگیان بۆ داوه. ره‌واج پێدانی ئه‌م فكره سفركردنی كۆششی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه (به خۆشیانه‌وه) له هه‌ژده ساڵی رابردوو به هه‌موو پارت و گروپ و كه‌سه‌كانه‌وه. خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێ ده‌كات له دروست بوونی قه‌واره‌ی نوێ یان به خۆداچوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئه‌زموونی جیاواز و پۆزه‌تیڤ ببینێ، باوه‌ڕم وایه زیاتر له %15 ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به لیستی گۆڕانیش دا (جیا له باڵی نه‌وشیروان مسته‌فا له ناو یه‌كێتی) به‌و نه‌فه‌سه ده‌نگیان دا. بۆ ئه‌وه ده‌نگیان نه‌دا جارێكی دیكه و له فۆرمێكی نوێ هه‌وڵی دابه‌شكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه بۆ ئێمه و ئه‌وان، گه‌نده‌ڵ و ریفۆرمیست، سه‌رگرد و بن گرد، نوێخواز و كۆنسه‌رڤاتیڤ بدرێ وه‌كو ئه‌وه‌ی میدیاكانی كۆمپانیای وشه ده‌یكه‌ن. باوه‌ڕم وایه ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی هه‌وڵ بده‌ن قه‌واره‌ی گۆڕان لا ته‌ریك بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ نه‌كه‌ن سیاسه‌تێكی هه‌ڵه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، به هه‌مان ئه‌ندازه كۆمپانیای وشه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدات هه‌موو كاره‌كانی رابردوو له رێی میدیاكانییه‌وه سفربكات و باوه‌ڕ به ئێمه بێنێ كه حكومه‌تداری له كوردستان له پاش 25ی ته‌موزه‌وه ده‌ست پێده‌كات و ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئه‌وانیش نه‌بێ گه‌نده‌ڵ و بێ به‌رنامه و مشه‌خۆره، ئه‌وه ئۆباڵێكی مێژوویی گه‌وره ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و فیكرێكی خراپ به‌رهه‌م دێنێ له كوردستان كه ده‌مێكه هاوڵاتی تێی په‌ڕاندووه.
به‌م سیاسه‌ته‌ش وا ده‌كه‌ن هاوڵاتیه‌كی زۆر په‌نجه‌ی شه‌هاده‌یان بگه‌زن كه بۆ قه‌واره‌ی گۆڕان مۆریان كرد و ئه‌ویش ئه‌وه نه‌بوو كه ئه‌وان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد و ده‌نگه‌كه‌ی خۆیان لێ خه‌سار كرد.