با بڕۆینه ماڵه‌وه گوڵم ….. ناڵه حه‌سه‌ن
با ئه‌م ماڵه‌ی غوربه‌تمان جێ بهێڵین
که هه‌موو به‌هارێکی
پڕه له هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵاکانی عه‌شق
هه‌موو شه‌وانێکی
پڕه له مردنی سه‌مفۆنیا هێمنه‌کانی ژیان و
له مردنی شیعر و له موعجیزه‌ی چراکانی خه‌یاڵ
هه‌موو نیگارێکی
پڕه له سووتانی په‌ڕه‌مووچه‌ی باڵه‌کانی ته‌مه‌ن
با بڕۆینه ماڵه‌وه گوڵم
هه‌موو شته جوانه‌کانیش له‌گه‌ڵ خۆمان ببه‌ین
هه‌موو سه‌ماو نۆته و گۆرانیه‌کانی ئاو
فرمێسک و شه‌ونمی سهرگۆناکانی دره‌خت
ده‌رکه‌وتنی خۆره‌تاوێک له مانگی به‌فرانباردا
به‌یانیه‌کی سکپڕ له کۆتاییه‌کانی سیپته‌مبه‌ردا
دوای نیوه‌ڕۆیه‌کی شه‌ڕابی
مانگی ئاداری نێو وه‌رزه‌کانی غوربه‌تدا
نافووره‌یه‌کی ڕه‌نگاوڕه‌نگی نێو چوارڕیانه‌کانی ڕه‌شه‌بادا
با بڕۆینه ماڵه‌وه گوڵم
هه‌موو شته / نهوڕهسیهکان و ڤینۆسیه‌کان و ئیرۆسیهکانیش
له‌گه‌ڵ خۆمان ببه‌ین
به‌س پیربوونی ئاگر و مردنی لیمۆیه سه‌وزه‌کان و
خۆکوشتنه‌کانی ده‌ریا .. نا
ده‌با بڕۆینه‌وه
لێره به‌له‌مه‌کانی نێو ئه‌ندێشه‌مان
پڕه له تۆز و غوباره‌کانی مه‌رگ
لێره وشه‌ی نێو نامه دڵداریهکانمان له بوونمان نامۆترن
لێره مردن له ژیان ده‌چێت ، ژیانیش له شێتبوون و بێهووده‌یی
لێره ئه‌ڵبووم و وێنه و
بوخچه‌ی خه‌یاڵه‌کانمان ، دیوانه شیعریهکانمان
پڕاوپڕن له ڕه‌نگه‌کانی تاریکی ، له سووتماکهکانی زه‌رده‌خه‌نه
لێره زمان له‌به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی جوانی هه‌ڵده‌له‌رزێ و نایه‌ته گۆ
لێره پێکه‌نین دارهه‌نارێکی نامۆیه به باخچه
لێره به‌له‌می نیگاکانمان ، کۆد و هێمای خه‌ونه‌کانمان
هه‌مووی په‌ژمورده و یه‌خسیرن
ده‌با بڕۆینه‌وه گوڵم
لێره نه‌ک له مانگ ، له خودا‌ش ته‌نها ترین !ده‌با بڕۆینه‌وه
له ماڵه‌وه ، دایکم له چاوه‌ڕوانیمان
چارۆگه سپیه بهفرینیهکهی
کردۆته تارای سهربووکی ئومێده‌کانمان
خاک له چاوه‌ڕوانیمان
به فلووتێکی نارنجی
لاوکی ژیانه‌وه‌مان بۆ لێده‌دا
دره‌خته‌کان له چاوه‌ڕوانیمان
ڕووت ڕووت له ئامێزی به‌یانیه‌کان ڕاکشاون
گه‌ڕه‌که‌کان له چاوه‌ڕوانیمان
ساپساپانێ به خۆزگه‌کانی منداڵیمان ده‌که‌ن
کات له چاوه‌ڕوانیمان
به ئاوسی / وێنه‌ی په‌رتبوونی تیشکه‌کانی خۆره‌تاوی
له‌سه‌ر سینگی خۆی هه‌ڵواسیوه
وه‌رزه‌کان له چاوه‌ڕوانیمان
قنج قنج سه‌ما ده‌که‌ن و
مه‌مکه‌کانی خۆیان داوه‌ته بهرباراندهبا بڕۆینه‌وه
له ماڵه‌وه ، له په‌نجه‌ره کراوه‌کانه‌وه
له ئاگردانه‌کانی نێو هه‌ناسه‌مان بڕوانین
که پڕاوپڕه
له خۆڵه‌مێشی خه‌ونه‌کانمان
پڕاوپڕه ، له قورینگی پیربوون و
له ئاهه سارده‌کانی ونبوونمان
هه‌ر له په‌نجه‌ره کراوه‌کانه‌وه
له مه‌رگ و مردن و خۆکوشتنمان ،
له هێڵانه و هه‌یوان و ههوارگهکانمان / بڕوانینه‌وه
له تابڵۆکانی تاریکی
له برین و له خه‌مه کۆچهریهکانیشمان بڕوانینه‌وه
که له‌ژێر ڕه‌شماڵه‌کان به جێ‌مان هێشتبوون
سڵاوێک له پاکیزه‌یی پاییزهکانمان بکه‌ینه‌وه
سڵاوێکێش له ڕووتبوونهوهکانی گوڵه‌گه‌نم و ئاویش بکه‌ین
که به فانۆسه‌کانی جوانی و به مۆمه‌کانی ژووری نووستن
ئاشنایان کردینه‌وه .
له مهستبوونهکانی شه‌و و له سێبه‌ره‌کانی سپیده‌ش
نزیکیان کردینه‌وه .
له‌ماڵه‌وه ،
ئه‌و کتێبه ئاسمانیانه‌ش بخوێنینه‌وه
که داستانه‌کانی عه‌شق ده‌گێڕنه‌وه و له ده‌لاقه‌ی
جێژوانهکاندا هه‌ڵگیراون
ئه‌و کتێبانه‌ش بخوێنینه‌وه ،
که به زمانی خۆڵه‌مێش نووسراون
له ده‌لاقه‌کانی ئاگر هه‌ڵگیراون
ئه‌و کتێبانه‌ش بخوێنینه‌وه
که به زمانی بخوور نووسراون
له ده‌لاقه‌کانی ڕووناکی هه‌ڵگیراون
ئه‌و ئایه‌ت و قهسیدانهش بخوێنینه‌وه
که به زمانی دره‌خت نووسراون
له ده‌لاقه‌کانی ئاو هه‌ڵگیراون
ئه‌و ده‌قانه‌ش بخوێنینه‌وه که باسی ،
وهڕسبوونهکانی کۆتر و نیگه‌رانیه‌کانی ماسی و ماسکه‌کانی
شاعیر ده‌که‌ن
سه‌یری که‌ڤاڵی ئه‌و قهدهرانهش بکه‌ین
که تیایدا ، په‌یکه‌ره‌کانی خودا و مه‌رگی منداڵه‌کان
له‌یه‌ک نیگاردا ڕه‌سم کراووندهی ده‌با بڕۆینه‌وه گوڵم
له ماڵه‌وه ، هه‌موو شه‌وانێک
گوێ له مارشه وه‌همیه‌کانی برووسکه ڕابگرین
به‌یانیانیش ، گوێ له سرووده سوریالیهکانی که‌ڵه‌شێر و
گوێ له به‌سته‌کانی ڕاڕایی ، قاز و قورینگ و مراویه‌کان ڕابگرین
شیعریش بۆ سه‌رخۆشبوونی با و بۆ ووڕێنهکانی
کچه کافرۆشهکان و ژنه ناموورادهکانی دروێنه بنووسین
مه‌لۆتکه‌ی مێژوو له‌نێو بێشکه‌ی گیایی ڕابژهنین
گۆڕستانه‌کانیش به گوڵاو بڕشێنین ، مردووه‌کانیش
هه‌ڵسێنینه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆماندا بیان به‌ین بۆ پیاسه
ده‌با بڕۆینه‌وه ، له ماڵه‌وه
له په‌نجه‌ره کراوه‌کانه‌وه هه‌ر بڕوانین
تا پڕبوون له عه‌شق و له ڕامووسانی و
له چووزه‌ره نه‌رم و شڵکهکانی ڕه‌هایی
ده‌ی ده‌با بڕۆینه‌وه
به‌رله‌وه‌ی شه‌ومان به‌سه‌ردابێ و
دهرگهکانیشمان به ڕوو دابخرێ
ده‌با بڕۆینه گوڵم ،
ده‌ی ده‌ی ده‌ی !سه‌ره‌تای ته‌مموزی 2009