رۆژی ئاشتی ….. ستاره عارف
رۆژی ئاشتی ده‌رفه‌تێكی تر بۆ سه‌لماندنی نیازی ئاشتیخوازانه‌ی كورد له‌باكور.
ستاره عارفرۆژی 1/9ی هه‌موو ساڵێك كه‌رۆژی ئاشتی جیهانیه‌و یادی ده‌كرێته‌وه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناویندا ته‌نها له‌باكوری كوردستان بۆته كهلتورێكو ساڵانه یادی راده‌گیرێت، هه‌میشه وه‌ك هه‌لێك بۆ پیشاندانی ئه‌و مه‌رامه خاوێنه به‌كاردێت كه زیاتر له30ساڵه خه‌باتی بۆ دهكهنو له‌سه‌ره‌تای خه‌باتدا تا ئێستا له‌پێناو ئامانجێكدا بوه كهئاشتیو وتوێژو كه‌لتوری دیموكراسی بوه.
ئه‌مڕۆ له‌ئامه‌دی گه‌وره شاری كوردستانی باكورو له‌لایه‌ن پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكه‌وه كه‌رنه‌ڤاڵێكی یه‌ك ملیۆن كه‌سی ساز ده‌كرێت، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی مه‌به‌ستی پاش شۆڕشی چه‌كداری پیشانده‌دات، كه‌هه‌رگیز رێكخستنێكی كوردی‌و گه‌له بهئیرادهكهی له‌باكوری كوردستان نه‌یانویستوه به‌چه‌ك كێشه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌و ئه‌وه ده‌وڵه‌ت بوه كه‌پابه‌ندی ئاگر به‌سته یهكلایهنهكانیان نه‌بوه له‌هه‌مانكاتدا رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی لێدوانه ناهاوسه‌نگه‌كانی سه‌رانی باشوری كوردستانیشه كه بانگهێشتی ئه‌م رێكخستنه ده‌كه‌ن بێ مهرجو بێ پڕه‌نسیب خۆیان ئاسایی ته‌سلیم به‌هه‌موو مهرجو داخوازییه‌كی ده‌وڵه‌ت بن‌و دووربین نه‌بن، نمونه‌ی لێدوانه‌كانی تاڵه‌بانی ئه‌م رۆژانه‌و هه‌میشه‌ش كه‌كردویه‌تی داخوازی لهگهلو رێكخستنێكی كوردی خاوه‌ن پڕه‌نسیب ده‌كات، به‌پیر داواكانی ده‌وڵه‌ته‌وه به‌بێ مهرجو تهسلیمكارانه بچن.
ئه‌مڕۆش كه1/9یه باكوری كوردستان ده‌یانه‌وێت باشتر‌و گهوههریانهتر گوزارشت لهرۆژهكهو مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی رێكخستن‌و خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌یان بكه‌ن، باكوری كوردستان هه‌موو ساڵێك ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان بۆ نیشاندانی ئامانجی خهباتو رێكخستن قۆستۆته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی كه‌داوا له‌په‌كه‌كه‌و باكوری كوردستان ده‌كه‌ن، بێ مه‌رج ده‌ست له‌چه‌ك بهربدهنو داوا كهمو ساده‌كانی توركیا په‌سه‌ند بكه‌ن، كوردی باكور ئه‌و رۆح‌و فه‌رهه‌نگه نمایش ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌رچه‌نده له15ی ئابی 84و لهئهڕۆ شه‌مزینان، یه‌كه‌م فیشه‌كی ژیانه‌وه‌ی كورد ته‌قێنرا، به‌ڵام ئه‌و ساڵه سیسته‌مێكی كودهتاچیو سه‌ربازی به‌فه‌رمانده‌یی كه‌نعان ئه‌ڤره‌ن كه سه‌رۆك ئه‌ركانی ئه‌و كاتی سوپا بو، كوده‌تای 12ی ئه‌یلولی ساڵی 1980ی بهرپاكردو به‌چڕی نكۆڵی له‌بونی كورد كرده‌وه‌و كوردی ناچار كرد به‌چه‌ك وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده له‌لوله‌ی تفه‌نگی كچان‌و كوڕانی گه‌ریلاوه ئامانجی پاش گولله‌كان گوڵ بوو، هه‌میشه‌ش ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه راگه‌یه‌نراوه‌و هه‌وڵدراوه به‌ئاشتی پرسه‌كه چاره‌سه‌ر ببێت، بۆیه له‌هه‌ر یادێكو به‌تایبه‌تیش له1/9 كاندا ده‌رفه‌ت بۆ نمایش كردنی رۆحی ئاشتیانه‌و دوایهێنان به‌شه‌ڕ له‌لایه‌ن كوردی باكوره‌وه چه‌ند باره كراوه‌ته‌وه.
ئه‌م پێوانانه بۆ سه‌رانی باشوری كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان لهشاخو شاردا كردویانه‌و پڕهنسیبو خیانهتو تهسلیمبونو شۆڕ‌شیان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر كردوه‌و جیاوازیان له‌نێوان ئه‌م هێڵانه‌دا نه‌كردوه‌و قه‌ت خۆیان بۆ یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه چونكه بێ ئامانج‌و بێ پڕه‌نسیب چونه‌ته شاخ‌و هه‌رگیز خاوه‌نی به‌رنامه‌ڕێژی نه‌بون، ده‌یانه‌وێت هه‌مان مه‌یلی سۆزداری‌و ناهاوسه‌نگی خۆیان به‌سه‌ر رێكخستنی پارچه‌كانی تریشدا بسه‌پێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌یه‌ی ئه‌وان زۆر به‌رهه‌مدار بوبێت، له‌كاتێكدا تاڵهبانیو سه‌رانی باشور بێ ئاگان له‌وه‌ی كه كه‌م تهمهنترینو نوێترین شه‌رڤانی په‌كه‌كه پێكه‌نینی به‌م قسانه دێت‌و به‌كه‌سانی خه‌ڵه‌فاو له‌قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌وان باش له‌و راستیه به‌ئاگان كه هیچ كاتێك سه‌رانی باشور‌و دار‌و ده‌سته‌كه‌یان راستگۆ نهبونو دارده‌ستی دوژمنه‌كانیان بون، بۆیه باشتره ئه‌م وڕێنانه رابگرن، هه‌موو ئه‌و ههوڵو نمایش‌و چالاكیه به‌رده‌وامانه‌ی باكورو گهلو رێكخستن‌و رێبه‌ر ببینن كه هه‌موو جۆرێك لهتاكتیكو شێواز‌و ته‌رزی ئاشتیانه‌و بێ شه‌ڕیان تاقیكردۆته‌وه‌و ئه‌مڕۆش نمایشێكی یه‌ك ملیۆن كه‌سی ئه‌و راستیه باش شیدهكاتهوهو په‌یامێكه كه كورد وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ قۆناغی ئێستای كرانه‌وه به‌رووی ئاشتی‌و چاره‌سه‌ریدا ئه‌و راستیه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه‌كورد له‌م پارچه‌یه ئاماده نه‌بوه شه‌ڕ بكات، به‌ڵكو شه‌ڕی پێ فرۆشراوه‌و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه په‌كه‌كه هه‌موو كاتێك رایگه‌یاندوه كه‌ئه‌وان هێرشبه‌ر نین‌و له‌حاڵه‌تی پاراستنی رهوادانو ته‌نها خۆیان ده‌پارێزن سه‌ره‌ڕای ئۆپه‌راسیۆنی به‌رده‌وامی تورك‌و گوێنه‌گرتن لهگهلو هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری، بۆیه ئه‌م كۆبونه‌وه یه‌ك ملیۆنیه به‌تایبه‌تی له‌م پێواژۆیه‌دا جارێكی تر ئاماده‌گی كورد بۆ قۆناغی چاره‌سه‌ری پیشاندهداتهوهو جیهانیش به‌سه‌رنجه‌وه بۆ چالاكیه ئاشتیخوازییه‌كانی كورد ده‌ڕوانێت.