دۆزێكی دۆڕاو …… سه‌میره حسێن جاف
نامه‌وێت..
له‌ده‌رگا دۆڕاوه‌كانی ژیان،
بچمه ژوره‌وه
ئه‌وه‌یان باسێكی تره
بچمهناخی ژیان …باسێكه
و..
چوونه ژووره‌وه‌ی به‌دۆڕاوی باسێكی تره
ته‌نیایی بهشمشێرهكانی نامۆیی
له‌ت ..له‌تم ده‌كات!!
كاتێ كه دوو ئه‌ویندار بهنزیكما تێده‌په‌ڕن
واهه‌ست ده‌كه‌م
ئه‌وان ئه‌و چركه گه‌رمانه‌یان لێ دزیوم
ئه‌وهه‌سته گه‌رمه‌ی
كاتێك دێت به‌پیاوێكی ده‌به‌خشم
كهبهخۆشهویستی خۆم..ده‌ستنیشانی ده‌كه‌م
ئه‌و پیاوه‌ی
هه‌میشه وه‌ك سهراب
كاتێ ..لێی نزیك ده‌بمه‌وه ده‌بێت
به‌هه‌ڵم !!
ده‌بێت به‌گه‌وره‌ترین وههم !!
ده‌ستێك..
له‌نێو نوێنی ئاوڕشمینی سه‌رابه‌وه
له‌خه‌و ڕاستم ده‌كاته‌وه
كه ده‌ڕوانم به‌ده‌وری خۆمه‌وه
ته‌نیا سه‌رابه له‌م بیابانه‌دا!!
جگه له‌خه‌ونی سهرمهستێك
هیچی تر به‌دی ناكرێ!
وه‌كو بینینی ئه‌و سه‌رخۆشه
كاتێ دێت كز ده‌بێت و
كاتێكیش ڕوون ده‌بێته‌وه
خه‌ونێك
كاتێك پێده‌كه‌نێ
ده‌رگایه‌كمان له ئومێد بۆده‌كاته‌وه
به‌ڵام….
له ناخی سهراب!!
چه‌نده پیرۆزه ئه‌وه‌ی وههم
بۆده‌ربازبوون پێمان ده‌به‌خشێ
ته‌نیا ئه‌و ئه‌توانی یارمه‌تیمان بدات بۆژیان
چه‌نێ له‌ئێمه هه‌ڵاتن و
تاوه‌كو ئه‌م كاته‌ش ههرههڵدێن !!
وههم ..
باشترین دۆستی ده‌ربازبوونه
ئه‌میشیان باسێكی تره !
نێوان خه‌یاڵ وحه‌قیقه‌ت
له‌تاڵه مویه‌ك زیاتر نیه!
دیسانه‌وه
دووباره بوونه‌وه‌ی ته‌نیایی
ته‌نیاییش جگه له ته‌نیایی
هیچی ترمان پێنابه‌خشێت!
ته‌نیایی ..
به‌رده‌وام به‌نێو شاده‌ماره‌كانی ژیاندا ده‌گه‌ڕێ
هه‌روه‌كو مه‌ستێك كه له‌نێو پیاڵه شهڕابێكدا خۆی وون ده‌كات
ئه‌ویش هه‌روه‌ها وون ده‌بێت
خۆزگه….. سه‌د خۆزگه
بۆدهربازبونێك…….
ئێمه
هه‌میشه بۆرزگاربونێك یه‌خه‌ی وههم ده‌گرین
وههم…
ئه‌و پیاوه یه كهزۆربهتهمهنه
كاتژمێردهیباته ناخی خۆیه‌وه
به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگێك له‌ژیاندا گه‌شی بكاته‌وه !!
ئه‌ویش وه‌كو ئێمهههڵاتووه !
وههم…
ئه‌و خۆشه‌ویسته یه‌ك لایه‌نه‌یه كه
خۆشه‌ویستی به‌باڵای خۆیدا ده‌یپێچێت !
وههم …
وه‌كو مودمنێكه…كه گیانی پڕه له مۆرڤینی ئومێد
دیسانه‌وه
خه‌م وپه‌ژاره له‌سه‌ر چڵه‌كان هه‌ڵی دایه‌وه
بۆبه‌خشینی وه‌همێكی بێ گومان
بۆهه‌موو ئه‌وینداران
بۆهه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ڵدێن له‌ناخی وجوددا
ته‌نیا بۆده‌ربازبوون
له‌ڕێی وههم……………………………بۆوههم !