
پروشه ….. ئاری ره‌فیق
Closed
بیستم .. حه‌زت
له پرووشهو
ده‌نگی نه‌رمی پێ ی بارانه ،
تامه‌زرۆی تریشقه‌ی هه‌ورو
سه‌مای گه‌ڵای بێنازكهوتووی پایزانه .وا هۆگری خۆتت كردوم
له‌ده‌نگی پێ ی ..
هه‌ر دڵۆپێك له باران و ،
له‌سه‌ر پشتی ..
هه‌ر گه‌ڵایه‌ك له‌خه‌زانی پاییزان و ،
له ته‌وێڵی ..
هه‌ر په‌ڕه‌یه‌كی سپیه‌وه ،
له‌سه‌ر سینگی ..
هه‌ر كتێبێكی شیعریه‌وه ،
تۆ ده‌بینم .. تۆ ده‌بیستم
به‌ته‌نیا تۆ ده‌خوێنمه‌وه ،
تۆ سێبه‌ری ؟!
یان فریشته‌ی ؟!
هه‌میشه وای به‌شوێنمه‌وه ؟!
Ari_rafik@yahoo.com
زستانی 2009