جه‌نگ و شاكاری ئه‌ده‌بی ….. نووسینی/ حه‌مه مه‌نتك
جه‌نگ ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌یه كه ڕوو له هه‌ر شوێنێك بكات وێرانی ده‌كات. تاكو ئێستا له مێژووی مرۆڤایه‌تی نه‌مانزانیووه كه جه‌نگ خێر و خۆشی هێنابێت بۆ هه‌ر میلله‌تێك. هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌نگه له پێناوی ئازادی و رزگاری وڵات بێت ئه‌وه له ماڵوێرانی و نه‌هامه‌تی زیاتر هیچیتر ناهێنێت.ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئێمه مه‌به‌ستمانه باسی بكه‌ین ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه جه‌نگ چ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌ب هه‌یه؟ یان به‌مانایه‌كی تر جه‌نگ چ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب به‌گشتی هه‌یه؟ ئایا جه‌نگ ده‌بێته هۆی داهێنان و شاكاری ئه‌ده‌بی؟ ئایا نووسه‌ران چۆن ده‌ڕواننه جه‌نگ و چ هه‌ڵوێستێكیان به‌رامبه‌ری هه‌بووه؟ لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م پرسیارانه و كۆمه‌ڵێ پرسیاری تر وه‌ڵام بده‌ینه‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌م نووسینه‌دا.
هه‌موومان ده‌زانین كه له داهێنانی ئه‌ده‌بی پاڵنه‌رێك هه‌یه وا له نووسه‌ر ده‌كات په‌نا بۆ ئه‌و نووسینه ببات، جا له هه‌ر بوارێك بێت ئێمه زیاتر لێره‌دا مه‌به‌ستمان بواری ئه‌ده‌بییه. بێگومان جه‌نگ له هه‌ر ناوچه و وڵاتێك ڕووبدات، له دوای خۆی نا ئومێدی و ڕه‌شبینیه‌كی له‌لای دانیشتوان به جێده‌هێڵێت. تاكی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ته‌نانه‌ت له‌ناخه‌وه تووشی وێرانبوون ده‌بێت، ئه‌م ڕه‌شبینی و وێرانییه هه‌موو چین و توێژێكی ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌گرێته‌وه، به‌تایبه‌تی چینی نووسه‌ر و ڕۆشنبیران.
بۆیه نووسه‌ران به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان ده‌زانن كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و واقیعه ببنه‌وه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردن و گۆڕانی بده‌ن. به‌تایبه‌تی له‌و لایه‌نه‌وه‌ی كه قوربانیانی ئه‌و جه‌نگانه زۆربه‌ی زۆری گه‌نج ده‌بێت. سووته‌مه‌نی ئه‌و شه‌ڕانه گه‌نجه كه دواجار ده‌بێته هۆیه‌كی كاریگه‌ر بۆ داڕمانی كۆمه‌ڵگا، چونكه گه‌نج هه‌ستیارترین و ئه‌كتیڤ ترین تاكی ناو كۆمه‌ڵگایه، ووزه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ به‌رێوه‌بردنی زۆربه‌ی كاره‌كانی ناو وڵات. ته‌نانه‌ت زۆرجار گه‌نج ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئایدیۆلۆژیایه‌ك كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌كاربهێنرێن بۆ ئه‌نجامدانی كاری ترسناك وه‌ك له‌نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌مه له كوردستان ڕویدا، كه زۆربه‌ی زۆری گه‌نجی ئه‌م وڵاته كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌ری ئایدیۆلۆژیا و بیروباوه‌ڕی ئیسلامیه سیاسیه‌كان كه بارودۆخێكی ترسناكی دروستكردبوو له‌سه‌ر گه‌نجان، به‌راستی گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرابا ره‌نگه بۆ كاری ترسناك بهكارهێنرابان و كۆمه‌ڵگاكه‌مان چی له تاڵیبان كه‌متر نه‌ده‌بوو.
بۆیه زۆر گرنگه له هه‌موو لایه‌نێكی جه‌نگ وردبینه‌وه، بزانین چ هۆكارێكه كه وامان لێده‌كات تووشی جه‌نگ بین، نه‌هێلین ئه‌و هۆكارانه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه گه‌شه بكه‌ن.
ئێمه لێره‌دا ده‌ڵێین جه‌نگ كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر خولقاندن و دروستبوونی داهێنان و به‌رهه‌می نایاب، چونكه جه‌نگ بارودۆخێكی وا ده‌هێنێته ئارا كه مانایه‌ك بۆ ژیان نامێنێ. ژیان به هه‌موو جوانیه‌كانیه‌وه مانای خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه پووچ و بێماناكانی سه‌ركرده‌یه‌ك یان چه‌ند كه‌سێكی سیاسی كه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌به‌رچاوه. ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵده‌ستن به به‌رپاكردنی جه‌نگ، تاكه سووته‌مه‌نیش خه‌ڵكی سڤیل و بێگوناهه.
شاكاری ئه‌ده‌بی و ده‌قی نایاب، ته‌نانه‌ت گروپ و تاكی یاخی زیاتر له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه هه‌ڵده‌قوڵێن كه ته‌واو ڕوخاون، مانایه‌ك بۆ جوانی نه‌ماوه‌ته‌وه. پێویستیان به گۆڕانه. له‌و كۆمه‌ڵگایانه مانایه‌ك بۆ بیری جیاواز و چه‌مكی جیاواز نامێنێت، شتێك نابێت ناوی جوانی بێت، بۆیه دوای ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانییه و ڕه‌شبینییه ئه‌و كۆمه‌ڵگا و وڵاته پێویستی به شۆرشێكی فیكری عه‌قڵانی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو سه‌ركرده و پیرۆزیه‌ك و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی، تاكو مانایه‌ك بۆ ژیان، بۆ مرۆڤبوون، بۆ جوانی بگه‌ڕێنێته‌وه. پێویسته ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت له‌لایه‌ن بیرمه‌ند و نووسه‌ر و ڕۆشنبیران به‌رامبه‌ر ئه‌و جه‌نگانه. ڕه‌خنه بگیرێت و یاخیبوون هه‌بێت. له‌ناو هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه جه‌نگ خنكاندوونی پێویستمان به ڕێنینسانێكی فیكری هه‌یه، چونكه به‌ڕاستی عه‌قڵیه‌ت و فیكری تاكه‌كانی مرۆڤ و سه‌ركرده‌كان نه‌گۆڕێت ناتوانین به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد و دیموكراسی بژین.
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوو بكه‌ین به‌تایبه‌تی مێژووی ئه‌ده‌بی جیهانی، ئه‌وا سه‌دان داهێنان و شاكاری ئه‌ده‌بی به‌رهه‌می دوای جه‌نگن. واته جه‌نگ بووه‌ته هه‌وێنی ئه‌و داهێنانه. بۆ نموونه با سه‌یری جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی بكه‌ین كه بووه‌ته هۆی كاولكاری و برسیه‌تی و قات و قڕی له هه‌موو جیهان ته‌نانه‌ت كوردستانیشی گرته‌وه كه له‌ناو كوردهواری خۆمان به(گرانی گچكه) ناو ده‌برێت له‌و سه‌رده‌م كه سوپای عوسمانی شكا و ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی هه‌ره‌سی هێنا سوپاكه‌ی له كوردستان هه‌رچی خواردن و به‌رهه‌می گه‌نمی هه‌بوو به‌تاڵان ده‌یانبرد.خه‌ڵك ده‌یان چاڵه گه‌نمیان دروستكرد.من بیستوومه له‌و سه‌رده‌م خوێ نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی له خواردنی بكه‌ن، له‌لایه‌كی تر من بیستوومه خه‌ڵك هه‌بووه به‌یه‌ك ڕبه جۆ كچه‌كه‌ی خۆی فرۆشتووه.ئه‌مه لێره‌دا جێگای ئه‌و باسه‌ی ئێمه نییه مه‌به‌ستمان ته‌نها كاولكاری شه‌ڕه. ئه‌م جه‌نگه گه‌وره‌یه هه‌موو خه‌ڵكی تووشی هه‌ره‌س و ڕه‌شبینی كرد، بۆیه دوای ئه‌و نا ئومێدیه له فه‌ره‌نسا كۆمه‌ڵ ێك گه‌نج و ڕۆشنبیر ڕێبازێكیان داهێنا به‌ناوی ڕێبازی (سوریالیزم). ئه‌و ڕێبازه تاكه هۆكار ئه‌و جه‌نگه بوو كه بووه هۆی دروستبوونی. كه زۆر له‌و دونیا و ژیانه بیزاربوون، ئه‌وان ده‌یانویست ئه‌و واقیعه بگۆڕن و واقیعێكی باڵاتر دروست بكه‌ن. ئه‌وان وه‌كو (ئه‌ندرێ بریتۆن، لویس ئه‌راگۆن، سلڤادۆر دالی، پیكاسۆ…) شكاری جوان و مه‌زنیان هێنایه ناو ئه‌ده‌بیاتی فه‌ره‌نسی و ئه‌ده‌بیاتی جیهانی به‌گشتی.شیعر و تابلۆكانیان ته‌عبیریان له واقیعێكی باڵاتر ده‌كرد له‌و واقیعه‌ی كه تێیدا ده‌ژیان.
له پێشتریش ڕێبازی دادایی هه‌بوو كه به‌گاڵته‌وه ده‌یانڕوانییه ژیان و واقیع خه‌ریكی وێرانكردنی ئه‌و ژیانه بوون. ئه‌وانه هه‌موو هه‌وڵیان بۆ گۆڕینی واقیع بوو. ده‌یانویست وا لهتاكی وڵاته‌كانیان بكه‌ن چیتر فریو به درۆ و ده‌له‌سه گه‌وره‌كانی سه‌ركرده‌كان نه‌خۆن، هه‌میشه یاخیبن و یه‌كتریان خۆش‌بووێت.
لێره‌دا نموونه‌یه‌كی تر ده‌هێنینه‌وه ئه‌ویش (تۆڵستۆی) گه‌وره ڕۆماننووسی ڕووسیایه، كه خاوه‌نی ڕۆمانی (شه‌ڕ و ئاشتی) یه. (تۆڵستۆی) خۆی یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی به‌شداری له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی كردووه، نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری زۆری دیووه له‌م جه‌نگه. هه‌ندێك بیروڕا هه‌یه ده‌ڵێت: گه‌ر (تۆڵستۆی) به‌شداری جه‌نگی نه‌كردایه نه‌یده‌توانی ڕۆمانی (شه‌ڕ و ئاشتی) بنووسێت. ئه‌م ڕۆمانه پڕ له جوانی و داهێنانه‌ی نووسیوه، هه‌رچه‌نده (تۆڵستۆی) سه‌ر به ڕێبازی ڕیالیزم بووه. زیاتر واقیعانه نووسیویانه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری و پڕ له ئیستێتیكی ئه‌مانه هه‌موویان خۆیان ئه‌و واقیعه‌یان بینیوه. ئه‌و جه‌نگه پاڵنه‌رێكی سه‌ره‌كی بووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه هونه‌ریه ڕۆمانه‌كه‌ی بنووسێت. ئه‌و كه‌سێك بووه به‌چاوی خۆی ئه‌و هه‌موو كوشتار و نه‌هامه‌تی و برسیه‌تی و ناشرینیه‌ی جه‌نگی بینیووه له ڕووی ده‌رونیه‌وه حاڵه‌تێكی بۆ درووستكردووه، پێویستی به‌ڕێگایه‌ك هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی لهناخیهتی به‌رامبه‌ر ئه‌و جه‌نگه پێی ده‌رببڕێت و ویژدانی خۆی لێ رزگار بكات. بۆ ئه‌مه‌ش په‌نای بردۆته به‌ر ژانری ڕۆمان بۆ گوتنی ئه‌و ئازارانه. به‌ڕاستی هه‌ر له توانای ڕۆماندایه ڕووداوگه‌لێكی وا گه‌وره‌مان بۆ بگێرێته‌وه، ڕه‌نگه به شیعر، یان ژانری تر نه‌توانین به‌و شێوه هونه‌ریه ڕووداوه‌كان بگێرینه‌وه. ده‌بینین تاكو ئێستاش هه‌ر كه‌سێك ئه‌و ڕۆمانه بخوێنێته‌وه هه‌ست به هه‌موو ئازار و ماڵوێرانییه‌كان ده‌كات، ڕه‌نگه گه‌ر ڕۆمانه‌كه بهڕێبازێكی تری وه‌كو :ڕۆمانتیك یان ڕیلیزمی سیحری بنووسرابا كه ڕۆماننووس (گابریل گارسیا ماركیز) داهێنه‌ریه‌تی ئێستا باوه هه‌ستمان به‌و واقیعه نه‌كردبایه.وه‌ك وتمان ئه‌م ڕۆمانه به‌شێوه‌ی ڕیالیزمی ڕه‌خنه‌یی نووسراوه. ڕه‌خنه‌یه‌كی جوانی ئاراسته‌ی ئه‌و بارودۆخهكردووه، هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌و واقیعه‌ی داوه له ڕێگای پیشاندانی كه‌م و كوڕیه‌كان و ناشرینیه‌كان.
هه‌روه‌ها له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ئه‌مریكا- ڤێتنام دیسان ئه‌و وڵاتانه‌ی شه‌ڕ و ناخۆشیان تێدا بوو تووشی ڕه‌شبینی و نائومێدی بوون. سه‌باره‌ت به‌داگیركردنی ڤێتنام له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كه ئه‌و هه‌موو كوشتاره‌ی له‌وێ ڕوویدا كه گه‌نجانی ئه‌مریكی و ڤێتنامی سووته‌مه‌نی بوون. وای له رووناكبیر و ڕۆشنبیران كرد كه هخهڵوێست وه‌رگرن و بزووتنه‌وه‌ی هیپیهكانیان له ئه‌مریكا پێكهێنا. كه داوای هه‌رچی زووتری ڕاوه‌ستانی شه‌ڕی ڤێتنامیان ده‌كرد. .(جێری ڕۆبن) كه یه‌كێك بوو له رابه‌رانی هیپیهكان زۆر به توندی داوای ڕاگرتنی شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌كرد. چه‌ندان خۆپیشاندانی ڕێكخست بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، چه‌ندان جار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه. ئه‌و شۆرشی به‌تاكه ڕێگه داده‌نا له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی، ئه‌وان هه‌رچه‌ند به‌ته‌مه‌ن بوون و له‌سه‌رووی سی ساڵیه‌وه بوون ، به‌ڵام خۆیان به گه‌نج داده‌نا به‌و مانایه‌ی ئه‌وان ده‌یانگوت ئێمه دووجار له‌دایك بوینه، جاری یه‌كه‌م هاتوونه‌ته سه‌ر دونیا وه‌كو هه‌موو مرۆڤێك، جاری دووه‌م ئه‌و لهدایكبوونهیه كه خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه، یاخیبوونه ئه‌مه‌ش به له‌دایكبوونی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌زانن. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌بوو له‌سه‌ر حكومه‌تی ئه‌مریكا، چونكه ئه‌وان ئه‌وه‌یان ره‌تده‌كرده‌وه گه‌نجان بچن بۆ شه‌ڕ و خۆیان به‌كوشت بده‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجی سه‌ركرده خۆپهرستهكان و پیره‌كان. ئه‌وان خۆیان نه‌ده‌كرده قوربانی ئه‌و جۆره به‌رژه‌وه‌ندیانه. بزووتنه‌وه‌ی هیپیهكان كه دژی سیاسه‌تی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوون. ئه‌مانه بوونه خاڵی وه‌رچه‌رخان له مێژووی ئه‌مریكا.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه نه‌وه‌یه‌ك په‌یدا بوو به‌ناوی نه‌وه‌ی جه‌نه‌ره‌یشن كه (جاك كرواك) سه‌رده‌سته‌ی ئه‌و نووسه‌ر و شاعیرانه بوون. (ریچارد براتیگان) یه‌كێك بوو له ڕۆماننووسه‌كان، (ئالان جینسبێرگ) شاعیرێكی یاخی ئه‌و نه‌وه‌یه بوو كه به چامه‌ی (لووره) به‌ناوبانگه و به‌رێز (د.ئازاد حه‌مه شریف) كراوه به كوردی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رز وهریگیڕاوه كه له ژماره (3)ی خولی سێیه‌می گۆڤاری (وێران) بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌مانه چه‌ندین به‌رهه‌می جوان و ناوێزهیان داهێنا كه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نێكی ژیانی له ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان.وه‌ك ڕۆمانی (له‌سه‌ر ڕێگا)ی (جاك كرواك) كه سه‌فه‌ری خۆیه‌تی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ژیانێكی باڵاتر له‌و ژیانه‌ی تێیدا ده‌ژیا. ئه‌مانه له‌سه‌ر شه‌قام ده‌ژیان و مادده‌ی بێهۆشكه‌ریان ده‌كێشا، له‌و باوه‌ڕه بوون كه مادده بێهۆشكه‌ره‌كان ده‌روونیان پاكده‌كاته‌وه.
جه‌نگ هه‌ر ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر نووسه‌رانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا نه‌كردووه بۆ داهێنانی شاكاری مه‌زن و جوان. به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر نووسه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی و كورد به‌تایبه‌تی هه‌بووه. له‌كاتێكدا كه ڕۆژهه‌ڵات تا ئێستا بێ شه‌ڕ و ئاژاوه نه‌بووه.ئێمه لێره‌دا باسی چه‌ند نموونه‌یه‌كی كوردی ده‌كه‌ین كه جه‌نگ وماڵوێرانی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می نایاب بئافرێنن. ئێمه لێره‌دا باسی ئه‌ده‌بی به‌رگری ناكه‌ین واته ئه‌و ئه‌ده‌به‌ی به هۆی داگیركردنی وڵاتێكه‌وه دێته بوون، شۆرشگێران بۆ ده‌ربرینی هه‌ڵوێستی سیاسی حیزبێك یان ئایدیۆلۆژیایه‌ك ده‌ینووسن، هه‌رچه‌نده هه‌مووی هه‌ر ناشرین نییه چونكه به‌رهه‌می جوانی تێدایه وه‌ك ڕۆمانی (سه‌گوه‌ڕ) ی (محه‌مه‌د موكری) كه ڕه‌خنه‌ی له شۆرشی كوردی ده‌گرێت و به سهگوهڕینی ده‌زانێت. باس له ئه‌ده‌بێك ده‌كه‌ین كه له هه‌ڵوێستێكی مرۆڤانه‌وه، له هه‌ڵوێستێكی پڕ له ویژدانانه‌وه نووسراوه. كاتێك مرۆڤ هه‌ست به ناشرینی ده‌كات، هه‌ست ده‌كات مرۆڤه‌كان له پێستی مرۆڤبوون چوونه‌ته ده‌ره‌وه و پێستی دڕنده‌یان پۆشیووه و ویژدانیان فڕێداوه.
له‌ساڵانی هه‌شتاكان له‌شه‌ڕی عێراق- ئێران كه گه‌نجانی هه‌ردوو وڵاتی بێزار كردبوو. ئه‌و شه‌ڕه‌ی هه‌شت ساڵی خایاند، ئه‌و شه‌ڕه‌ی ماڵوێرانی بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی هه‌ردوو وڵات هێنا.ئه‌م شه‌ڕه ئه‌ده‌بێكی جوانی هێناوه‌ته بوون، له‌لایه‌كی تر ئه‌م شه‌ڕه ئه‌ده‌بێكی ناشرینی دروستكرد كه له پیاهه‌ڵدانی سه‌ركرده و پاڵه‌وان زیاتر هیچیتر نه‌بوو.لێره‌دا ببوورن كه ده‌ڵێم ئه‌ده‌بێكی تر، چونكه ئه‌م جۆره نووسینانه ناچنه خانه‌ی ئه‌ده‌ب، خاڵین له هه‌موو جۆره جوانیه‌ك ته‌نها بریتیبوون له ستایشی سه‌ركرده و پاڵه‌وانی و قاره‌مانیه‌تی سه‌ركرده و سوپا.
هاوكات له‌كاتی ئه‌م شه‌ڕه و دوای ئه‌و شه‌ڕه ڕاسته‌وخۆ ئه‌نفال و كیمیابارانی ناوچه كوردیه‌كان له باشووری كوردستان ده‌ستی پێكرد، نووسه‌ران ڕاسته‌وخۆ نه‌یانده‌توانی ئاماژه به‌و ئازارانه بده‌ن. بۆ ئه‌مه نموونه‌مان زۆره وه‌ك چیرۆكه‌كانی (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل) له‌وانه چیرۆكی (شوێنه‌وار- 1986) و چیرۆكی (مێرووله- 1987) و چیرۆكی (چاوه‌ڕوانی -1987)، ئه‌مانه هه‌مووی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی حه‌زه‌كانی سه‌دام و خومه‌ینی بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌نفال و كیمیابارانی كوردستان و به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی گه‌رمیان. ڕۆمانه‌كانی (به‌ختیار عه‌لی) كه له‌دوای راپه‌ڕین ده‌ركه‌وتن وه‌ك (دواهه‌مین هه‌ناری دونیا) و (كۆشكی باڵنده غومگینهكان) كه باسی سه‌رده‌می ئه‌م شه‌ڕه‌مان بۆ ده‌كه‌ن. كه خه‌ڵك چۆن له‌م شه‌ڕه بیزار بووه و تووشی ماڵوێرانی بووه.به‌ڕاستی ئه‌م ڕۆمانانه‌ی ناوبراو پڕن له سیحری جوانی، بۆ كورد وه‌كو شاكاری ئه‌ده‌بین، به‌ڕێبازی (ڕیالیزمی سیحری ) نووسراون كه ده‌مانبه‌نه جیهانێكی پڕ له چێژ.ده‌توانین ئه‌م به‌رهه‌مانه به ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه له‌سه‌ر نووسه‌ر و ژینگه‌كه‌ی دابنێین. كه دوو سه‌ركرده‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر و بێ ئامانج و دیكتاتۆریه‌ت هه‌ڵیانگیرساند، كه دوای خۆشیان چی نه‌هامه‌تی و ناخۆشی هیچیتریان به‌جێ نه‌هێشت(سه‌یری ڕه‌وشی عێراق و ئێران بكه له‌كاتی ئێستا).
له‌دوای ڕاپه‌ڕینی(1991) له باشووری كوردستان شه‌ڕی ناوه‌خۆ هه‌ڵگیرسا له‌نێوان كورد خۆیان.ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نێكی ژیانی تاكی كورد. به‌تایبه‌تی گه‌نجان كه تووشی نائومێدی بوون بۆیه به‌هه‌زارانیان كۆچیان كرد و ڕویان له ئه‌وروپاكرد. نه‌وه‌یه‌كی ترمان هه‌یه كه له‌ساڵانی هه‌شتاكان له ده‌ست ڕژێمی به‌عس چوونه ئه‌وروپا و له‌وێ توانیان خۆیان پێبگهیهنێنن و خوێندنی باڵا ته‌واو بكه‌ن و تێكه‌ڵاوی كلتور‌و ڕۆشنبیری ئه‌وێ بن. دوای ڕاپه‌رین گه‌ڕانه‌وه. له‌كاتی شه‌ڕی ناوه‌خۆ ڕۆڵێكی جوانیان هه‌بوو له قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه بێ مانایه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌و شه‌ڕه وه‌ستانه‌وه و داوای وه‌ستاندنیان ده‌كرد له‌وانه( د.ئه‌حمه‌دی مه‌لا،رێبوار سیوه‌یلی،فه‌رهاد پیرباڵ،د.موحسین ئه‌حمه‌د عومه‌ر،مه‌ریوان وریا قانیع،به‌ختیار عه‌لی) و چه‌ندانی تر.كه به‌راستی ڕۆڵێكی باشیان هه‌بوو له هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكی كورد له زیانه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه، چه‌نكه له هه‌شتایه‌كان هه‌مان ئه‌زموون دووباره ڕویدابوو.ئه‌مانه چ به‌شیعر و ڕۆمان و چیرۆك و ته‌نانه‌ت چاوپێكه‌وتن و هه‌ڵوێستی مه‌یدانی وه‌ك سیمینار و كۆڕ و وتاردان و خۆپیشاندان توانیان ئه‌و ڕه‌وشه بگۆڕن. ده‌یان تێكست و ده‌قی جوانیان ئافراند.كه تاكو ئێستاش كاریگه‌ری ماوه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر چینی گه‌نجان ئه‌و چینه‌ی له‌و سه‌رده‌م تووشی ڕێ بزركردن و سه‌ر لێ شێواوی ببوون.
له نووسه‌رانی ناوه‌وه‌ش زۆریان له‌و سه‌رده‌م هه‌ڵوێستیان هه‌بوو وه‌كو(عه‌باس عه‌بدوڵڵا یووسف) له گۆڤاری (وێران) له نه‌وه‌ده‌كان چه‌ندان شیعری جوانی نووسی به فۆرم ته‌كنیكی نوێ.(سه‌باح ڕه‌نجده‌ر) دیوانی (مه‌رگی ئاوێنه)ی نووسی وه‌كو هه‌ڵوێستێكی مرۆڤانه.(ئه‌نوه‌ر مه‌سیفی) كۆچكردوو هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی هه‌بوو به‌شیعره‌كانی. لێره‌دا پێویست ناكات یه‌كه یه‌كه به‌رهه‌مه‌كان ده‌ست نیشان بكه‌ین، چونكه ئیشی ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌یه كه جه‌نگ چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر ئافراندنی شاكاری ئه‌ده‌بی. به‌راستی نابێت ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كۆمه‌ڵێ نووسه‌ریش هه‌بوون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی خۆیان و ده‌ستكه‌وتی ماددی ئاگری شه‌ڕی ناوه‌خۆیان خۆشده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه تاكو ئێستاش به مردووی ده‌ژین ناویان له مێژوو تۆماركراوه.ئه‌وانه‌شی به‌رهه‌م و ده‌قی جوان و نایابیان نووسیوه، توانیان كۆتایی به‌شه‌ڕ بهێنن و خه‌ڵكیان له‌ڕێی ده‌قه‌كانیانه‌وه به‌ئاگاهێنایه‌وه له‌و ده‌رده كوشنده‌یه، تاكو ئێستا سه‌ربه‌رزن و نه‌مرن نیانتوانی خۆیان بفرۆشن.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیڵێین شه‌ڕ به هه‌موو مانایهكانییهوه مرۆڤی به ویژدان و خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌یه‌كی دروست ده‌هه‌ژێنێت، وایان لێده‌كات بێده‌نگ نه‌بن، چونكه چه‌كی ده‌ستی ئه‌وان بریتییه له نووسین، به‌ڵام نووسینێك له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی نه‌ك له خزمه‌تی ئاگر خۆشكردن. ئه‌و نووسین و ئه‌ده‌به‌ی ئه‌وان هه‌ڵقوڵاوی ناخی مرۆڤه لێقهوماوهكانه ، ئازاری هه‌زاران مرۆڤه كه گیرۆده‌ی شه‌ڕی بێ مانای سه‌ركرده‌كانه. بۆیه ئه‌وان به‌و به‌رهه‌مانه‌یان شاكارێك ده‌ئافرێنن بۆ هه‌تا هه‌تایه دهینووسنهوهن به‌ڵام وه‌كو مێژوونووس نا، چونكه مێژوونووس ته‌نها ڕووداوه واقیعیه‌كان ده‌گوازێته‌وه، به‌ڵام نووسه‌ران ئه‌و واقیعه له‌گه‌ڵ خه‌یاڵ و فه‌نتازیای خۆیان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌سه‌ره‌نجامدا به‌رهه‌مێكی وا ده‌ئافرێنن كه مرۆڤ سه‌راسیمه ده‌كات. هه‌ردوو داستانی (ئه‌لیاده) و (ئۆدێسه) ی (هۆمیرۆس) نموونه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ن. بۆیه جه‌نگ وا له مرۆڤ ده‌كات بكه‌وێته حاڵه‌تێكی سه‌یره‌وه (مه‌به‌ستمان ئه‌و مرۆڤانه‌ن كه هه‌ڵگری پرسیاری جددین) ناتوانن ئۆقره بگرن. بۆیه یه‌كه‌م شت ده‌ست ده‌كه‌ن به پرسیار ورووژاندن و گومان خستنه دڵی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا به‌رامبه‌ر شه‌ڕ و ئامانجی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی بهههرناوێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر درێژه به‌شه‌ڕ ده‌ده‌ن. ئه‌م گومان خستنه دڵی تاكه‌كان جۆره ئاگاییه‌ك لای ئه‌و كه‌سانه دروست ده‌كات و وایان لێده‌كات ناڕه‌زایی ده‌رببڕن. ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ڕێگه‌یان لێ گیرا ئه‌وا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ژانری وه‌كو شیعر و چیرۆك و ژانری تری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری. گه‌ر سه‌یری (كۆشكی باڵنده غه‌مگینه‌كان)ی (به‌ختیار عه‌لی) بكه‌ین هه‌ست به‌و جوانی و سه‌راسیمه‌یه ده‌كه‌ین كه جه‌نگ هۆكاری دروست بوونیه‌تی. شاره‌زای بارودۆخه‌كه ده‌بین، ده‌بینین شه‌ڕ چۆن جوانییه‌كانی وێرانكردووه، مانایه‌كی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ ژیان. كه‌واته جه‌نگ كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ئافراندنی شاكاری ئه‌ده‌بی به هه‌موو ژانره‌كانیه‌وه ئه‌ویش ته‌نها بۆ ته‌عبیركردن له ئازارانه‌ی تووشی خه‌ڵك بووه، قبوول نه‌كردنی ئه‌و دونیایه پڕ له ئاشووبهیه، ئه‌و دونیا پڕ له بێ ئومێدیه‌ی كه جه‌نگ دروستی كردووه، ئه‌ویش هه‌وڵدانه بۆ گۆڕینی ئه‌و ژیانه بێ مانایه‌یه، بۆ به نهمریكردنی ئازاره‌كانی خه‌ڵكی سه‌رده‌می شه‌ڕه.