توندوتیژی به‌رابه‌ربه ژن و ….
توندوتیژی به‌رابه‌ربه ژن و
دراما عه‌ره‌بییه‌كانی ڕهمهزانبهرتهسككردنهوه و سنورداركردنی ئازادی ژن له‌قاڵبی ئایدۆلۆژیای نێرسالاریدا و ئه‌و ترسه‌ی له خودی تاكدا چێنراوه تێگه‌یشتنی له ماهییه‌تی ئازادی هێن به‌رته‌سك كردۆته‌وه له‌پێش پیاودا ژن ناچێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی بازدان به‌سه‌ر دیواری خودا بۆ نێو كۆمه‌ڵگه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ، ئاخر كاتێك ژن هه‌موو طقوسه تایبه‌ته‌كانی ڕه‌مزانی له‌به‌رده‌مدا كاڵكراوهتهوه و بهرتهسكككراوهتهوه له‌چوارچێوه‌ی تهلهفیزێۆندا ، زۆر بێئاگایانه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كاته‌كانی خۆی سه‌رقاڵی به‌دواچون و غه‌مخواردن كردووه به دوای ئه‌و دراما تهلهفیزێۆنیانهی كه له پێشبڕكێی بازرگانی و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه سه‌قه‌ت ولاوازه عه‌ره‌بییه‌كان زیاتر هیچ تازه‌گه‌ری و وهپێشچونێك نابه‌خشێته بینه‌ر .
نمونه‌ی ئه‌و درامایانه‌ی له كه‌ناڵه جۆراوجۆره عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه په‌خش ده‌كرێن هێن زۆرن له هه‌ژمار نایه‌ن و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریشیان دوباره‌ن له كرۆك وبابه‌تدا و باس له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سهرسوڕهێنهرو بینه‌ریان دوچاری شۆك ده‌كه‌ن و ژن له‌نێو دراماكاندا له‌بازنه چه‌قبه‌ستووه‌كه‌ی پیاوسالاریدا زه‌ڕه‌یه‌ك نهاتۆته ده‌ر به‌جۆرێك ده‌رهێنه‌ری به‌نابانگی میسری ( ئیناس الدغیدی ) موجه‌ره‌د ده‌ركه‌وتنی له‌شاشه‌ی تیڤییه‌كانه‌وه ڕۆژو به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه و پێویسته ناوی له لیستی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و ووڵاته بسڕێته‌وه له‌ڕوانگه‌ی هه‌ندێك له‌پیاوانی ئایینی و پارێزهرهكانهوه له‌كاتێكدا ئه‌و خانمه زۆر ئازایانه كێشه‌ی ژن ومناڵ و كۆمه‌ڵگه‌ی میسری له‌ڕێگه‌ی دراما‌و فیلمه‌كانیه‌وه خستۆته ژێر باسی كۆمه‌ڵێك پرسی بێوه‌ڵام .
ئه‌وی باسی منه ڕۆڵی ژنه له‌نێو ئه‌و درامایانه‌دا و په‌رۆشی ژنی بینه‌ره هه‌مبه‌ر به‌دواچونی دراماكان ، بۆ نموونه له نێو هه‌ندێك درامای وه‌ك ( الباطنیه ، افراح ابلیس ، فنجان الدم ، كلام نسوان ، قانون المراغی و ابن الارندلی و درامای دیكه‌ی وه‌ك باب الحاره و بیت جدی ٢ ) دا ژن زۆر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ودیار دوچاری ئازاروزوڵم وچه‌وسانه‌وه‌ی پیا وكۆمهڵگهئهبێتهوه به‌جۆرێك به‌زۆربه‌شودانی كچ و فره‌ژنی و خیانه‌تی پیا و گوێنه‌گرتن له ده‌نگی ژن و به‌سوك ته‌ماشاكردنی ڕه‌گه‌زی مێ زۆر به‌زه‌قی له‌دراماكاندا ئه‌بینرێت و هێشتا بینه‌ری ژن زۆر به‌په‌رۆشه‌وه موهه‌نه‌دی گۆڕیوه به ( موعته‌ز ) و كچانی هه‌ندێك له‌ووڵاته عه‌ره‌بییه‌كان خۆزگه به هاوسه‌رگیری ئه‌خۆن له‌گه‌ل ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی كه تا لووتكه سه‌ركێش و توڕه‌و شه‌ڕه‌نگێزه ، ئایا كچان حه‌زین به گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌مه‌نه بۆ ئه‌و ساتانه‌ی كه له‌ژێر گورزی ( سی السید ) دا
وه‌ك كه‌نیزه‌ك ته‌ماشا ئه‌كران ؟
ئایا ژن ناپرسێت بۆچی پیاو به‌وشێوه‌یه یاری به‌چاره‌نوسی ژن ئه‌كات ، ژنێك و دووان وسیان چاویان تێرناكات ، ؟
ئایا تێگه‌یشتن له ماهییه‌تی ئازادی و میكانیزمی كاركردن بۆ خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی و كاركردن له‌پێناو شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كانی چه‌مكی ئازادی به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن ژنه‌وه شرۆفه كراوه كه به‌و شێوه‌یه ڕێگه به‌خۆی بدات له‌به‌رده‌م شكاندن و سوكایه‌تیكردن به كه‌سایه‌تییه‌وه نوتق نه‌دات و هێشتا ئه‌و كێبڕكێ بازرگانییه به لوتكه‌ی ئارامی و كاتبه‌سه‌ربردن بزانێت ؟
هه‌ندێك له‌ژنان پێیان وایه گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی له‌پشت په‌رده‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ پیاو كردووه و ته‌نها له‌پێناوی ئه‌وه‌دا كوڕێك یان دووان بۆ پیاو دروست بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی له درامای ( باب الحاره و بیت جدی به‌شی دووه‌م ) جێژێكی جوان وخۆش به‌خشه ، جێی ڕامانه ئه‌و ئه‌شقه وهههمیی كه له‌نێوان هاوسه‌ره‌كانی نێو دراما سورییه‌كاندا ئه‌بینرێت و له‌وانه‌شه هه‌ر ئه‌و ئهشقهبێت كچانی ئاشق به وه‌همی هاوسه‌رگیری و چوتبون كردنێت له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی ئه‌و درامایانه دا له‌كاتێكدا له‌درامای ( زمن العار ) دا بێوه‌فایی پیا و ده‌ستخه‌ڕۆكردن و خیانه‌ت و ساویلكه‌یی ژن گه‌یشتۆته ئه‌و په‌ڕی لوتكه و پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌و درامایه هیچ بۆشاییه‌كیان نه‌هێشتۆته‌وه تیایدا ئازاری ژن نه‌ده‌ن ، ئایا بینینی ئه‌و دراما تهلهفیزێۆنیانهی كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان نییه به مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه چی بهخشیوهبهژن و چ گوڕێكی داوه‌ته به‌ر تاوه‌كو هێنده ئاشق به نێوه‌ندێك بێت له ئازاردان و سوكایه‌تپێكردن زیاتر هێچ كام له ڕه‌هه‌نده‌كانی ئازادی ژنی نه‌خستۆته ژێر پرسی لێكۆڵینه‌وه و چارهسهركردنهوه ، ئایا ژنی كورد وه‌دوی ئه‌و ڕۆمانسییهتهدا ئه‌گه‌ڕێت كه له‌ودیو چواردیواری خێزانه‌كه‌یدا وونی كردووه و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌تاڵییه عاتفییهی كه له‌ژیانیدا هه‌یه خولقه‌تی به ته‌ماشاكردنی دراما تهلهفیزێۆنییهكانهوه گرتووه و هیچ كات له‌خۆی پرسیوه ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌واقیعدا ڕۆڵی ( ورده ، الباطنیه ) ببینێت و له‌ساڵێكدا چه‌ن شوویهك بكات و ببێته بازرگانی ماده بێهۆشكه‌ره‌كان وه‌ك ئه‌و ئه‌بێته جێی سه‌رنج و ده‌ستخۆشی پیاو یان وه‌ك ده‌یان له‌وژنانه‌ی كهبێتاوان له‌ودیو دیواری بهندینخانهكانهوه به‌هیوای ڕۆژێكی ئازاد فرمێسكی خوێنین ئه‌ڕێژن ژیان ئه‌گوزه‌رێنێت .!؟؟gullabaibun@yahoo.com
كه‌ژاڵ ئیسماعیلتێبینی / ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره (٤٩٨٣ ) لاپه‌ڕه ١٠ ی كوردستانی نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه ( ٢٧-٩- ٢٠٠٩ )