خواوه‌ند زیندوو ده‌بێته‌وه.!
"پێده‌چێت ئه‌و پیره‌مێرده تا ئێستا نه‌ی زانیبێت كه خواوه‌ند مردووه" (((نیتشه)))
له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا بیرمه‌ندی یاخیبووی ئه‌ڵمانی (فریدریك نیتشه) له میانه‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه له‌ره‌خنه‌گرتن له‌كولتوری رۆژئاوا‌و عه‌قلی مۆدێرنه پێگه‌یشتبوو، گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌جاری "مه‌رگی خواوه‌ند" بدات. راگه‌یاندنی مه‌رگی خواوه‌ند لای (نیتشه) سهرهكیترینو گرنگترین ره‌خنه‌ی ئه‌و فه‌یله سوفه بوو له به‌ها باوه‌كان، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و روون له كتێبی (زه‌رده‌شت وا گوت) به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
(نیتشه) به جاردانی مه‌رگی خواوه‌ند نه‌ك هه‌ر مه‌به‌ستی روخاندنی به‌ها ئهخلاقیو عه‌قلانیه‌كانی كولتوری خۆرئاوابوو كه تا ئه‌و سه‌رده‌مه شارستانێتی خۆرئاوه پێی گه‌یشتبوو، به‌ڵكو (نیتشه) زۆر دوورتر له‌مه ده‌ڕوات تا ئاستێك كه مردنی خواوه‌ند به‌س نیه بۆ هاتنه كایه‌وه‌ی گۆڕان له به‌هاكاندا، به‌ڵكو ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و به‌هایانه‌ی كه به به‌ها باڵاكان ناسراوون رهتبكرێنهوهو نكوڵیان لێبكرێت‌و لهپیرۆزیهكان دابماڵدرێن ، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌ته‌نیا به‌هاكانی ئایینی مه‌سیح ناگرێته‌وه به‌ڵكو ته‌واوی ئه‌و به‌هاو تیۆره فه‌لسه‌فیانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه هه‌ر له‌سه‌رده‌می سوقراته‌وه له ئارادابوون تا ده‌گاته سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، چونكه ئه‌م به‌ها زاڵانه به‌گوته‌ی "(نیتشه)" مرۆڤیان ناچار كردووه به‌م دووفاقییه‌ته‌ی جیهان رازی بێت، كه ئه‌مه‌ش وای له فه‌لسه‌فه كردووه كه بریتیبێت له‌مێژووی ده‌سته‌مۆكردنی ویستی مرۆڤ…………بۆ درێژه‌ی بابه‌ت سه‌یری پاشکۆ بکه‌ن …….