![کورته چیرۆکی پاییزێک …. به‌ندی عه‌لی کورته چیرۆکی پاییزێک …. به‌ندی عه‌لی](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/bandiAli2_290071573.jpg)
کورته چیرۆکی پاییزێک …. به‌ندی عه‌لی
Closed
.. سیپتێمبه‌ری 2009
هه‌تاو ، گڵۆپێکی زه‌رده
به‌ڕایه‌ڵی ئاسمانه‌وه
با ، گۆرانیه خه‌مباره‌کان ده‌ڵێته‌وه
دره‌ختێکی مات و مه‌لوول
ژێرکراسی گه‌ڵای داکه‌ند
نه‌رمه‌بارانی هه‌لپه‌رست
دڵۆپ دڵۆپ
وه‌ک هه‌وه‌سبازێکی سادی
بست به‌بستی گیانی ماچ کرد
ئه‌ویش هه‌ڵکوڕما ، له‌شه‌رماو
هه‌موو زستان
له‌ژێر لێفه‌ی نه‌رمی به‌فرا
خه‌وی لێکه‌وت
تاکو دیسان به‌هار هات و
وه‌ک شۆڕه‌سوارێکی ئازای
چیرۆکه ئه‌فسانه‌ییه‌کان
کراسێکی سه‌وزی تری کرده‌به‌ری و
به‌ماچێکی پڕ ئه‌وین له‌خه‌وی هه‌ڵسان