 
	گۆرانیه‌ک له وه‌رزی ته‌زین
گوڵێک بووی له به‌سته‌ڵه‌ک
په‌ڕت  سه‌رپۆشی  فریشته و ره‌نگت هه‌ناراوی پایز ،
له نێوباخی چلووره‌دا بۆت ده‌گه‌ڕام
له‌پێخه‌فی سه‌هۆڵبه‌ندی به‌یانێکا
له شێی هه‌ورێک
لهفێنکایی ئێوارانی نیشتمانا
تۆ هه‌ر نه‌بووی .
مه‌لێک  بووی له‌به‌سته‌ڵه‌ک
ویردت نۆته‌ی ئه‌وینێک بوو ، به‌ژنت باڵای شمشاڵی  “”با “”
لهماڵۆچکهی هۆزارێکا بۆت ده‌گه‌ڕام
له رهشانگ و چاوی به‌فر
له‌سێبه‌ری یاسه‌مینه  بۆ ڕێژه‌که‌ی رۆحا ، نیت و
تۆ ههرنهبووی .
کڕێوه‌یه له‌نێو زوقمی خهمهکانا شارۆت ده‌که‌م
چنگم ده‌که‌م به ده‌م غرووری پرووشه و کلو کلو
گورانیه‌ک له‌هه‌ناسه‌ی تهزینتدا ده‌ڵێمه‌وه ،
له‌و دیو په‌نجه‌ره‌ی ونبوونتا سههۆڵبهندێ ده‌خوێنمه‌وه
نسێ و پێگه‌ی هه‌ره‌سێکه ده‌هرێکی دی ناتوێته‌وه .
هه‌ر ده‌ڵێم و ده‌یڵێمه‌وه ئه‌مه جۆگه‌ی چ خه‌ونێکه
دهدباتهوه بۆ نێو خه‌ڕه‌ندی ته‌نیایی ؟ 
ئه‌مه زه‌نگی چ خه‌مێکه  ده‌گاته گوێی ماڵئاواییت ؟ .
خه‌م خۆی غه‌ریبێکی جهتوونهو
به‌بێ فه‌رموو
سه‌ربه‌ماڵی ئاسووده‌یی هه‌مووان ده‌کا ،
لهتهزینتهوه   ئاشنام بوو  ،
لهوێڵیتهوه  چوه ناخم ،
له‌م سه‌ری فهرامۆشیتهوه تا ئه‌وپه‌ری مه‌لوولیم
په‌نجه‌ره‌یه‌کی نه‌هێشت له‌بای پایزی فراقت رزگارمکا   و
تیشکی خۆرێکی خه‌واڵو  برژێته  تاریکیمهوه ،
جگه له ئه‌شکی فیراقت رێژنه بارانێکی نه‌هێشت
ڕێ  بهتهرزهکانی نائومێدی  بگرێ ،
تا په‌ی نه‌به‌ن به خونچه‌کانی چاوه‌ڕوانیم ، .
بهچیتبگهم
وا پێده‌چێ   تۆ خه‌ونێ   بی و من خه‌یاڵت  بنووسمه‌وه
له‌نێو رێچکه‌ی وه‌رینێکی ساڵه‌کانی ته‌مه‌نم  دا
تۆ  وێڵێکی  چاونه‌ترس بی
کۆڵان کۆڵان
ئاسه‌واری  ساته‌کانی ئه‌و  پێکانه  به‌سه‌ر بکه‌ی
لێواولێون  له‌شه‌رابی  بێمروه‌تی .
له‌م زه‌مه‌نی پڕ میحنه‌ته
من  جه‌سته‌یه‌کی  په‌ژمورده  و  تۆش گیانێکی سرک و سۆڵ
ده‌ستێ نه‌بوو
لهنێوخهیاڵی  فیرده‌وسێ  سیراتێکمان  بۆ واڵاکا ،
ئاشنامانکاتهوه بهپهیڤهکانی عه‌شق  تا لهحهشرا دانه‌مێنین .
ده‌ستێ نه‌بوو
له‌دووڕیانی جودایی‌دا باڵی فڕینت هه‌ڵکه‌نێ و
چاوی یاخیبوونت کوێرکا .
ئه‌ی پر  سهفاترین باخچه‌ی هیوا و
ئه‌ی مه‌ستترین  ره‌نگ له په‌ڕه‌ی رۆح ،
گه‌ر تۆ نه‌بای
شه‌وه کانی بێداری من بهسپێدهیان نه ئه‌سپاردم
وه‌ختێ خۆیان له خورپه‌ی مۆمێک  بێزارن ،
ته‌مه‌ن به‌وپه‌ڕی زه‌لیلیه‌وه نهیئهدامه ده‌ستی قه‌ده‌ر
کاتێ خۆی سه‌وداسه‌ری عومری نوحه .
ئه‌گه‌ر هاتی
له‌سنووری هه‌وره‌کانا باڵه‌کانت به‌جێبێڵه
چیدی به‌رگه‌ی چرکه‌یه‌کی فیراق ناگرم ،
ئه‌گه‌ر هاتی
نۆته‌کانی  کۆچ به‌سه‌فه‌ری  خه‌ونه‌کانت بسپێره و
که‌نار که‌نار
بمبه‌ره‌وه  بۆ ئه‌و دورگه‌ی نه‌وره‌سه‌کان تێیدا ره‌هان
شه‌پۆل شه‌پۆل
بمناسه‌وه به ئارامی ئه‌و ده‌ریایه‌ی ئاشنات کرد به‌دڵی مانگ
توو بێ و عومرت وه‌ختێ هاتی
یێخه‌ی یه‌قینت واڵاکه  تا بیکه‌مه به‌ری وه‌رزم
چرای حه‌قیقه‌تم به‌رێ
تا لهخۆرنشینی ته‌مه‌نمدا  هه‌تاماوم دایگیرسێنم
کرێوه‌یه  ئه‌م زه‌مه‌نه ، دڵێک لهشووشهم مه‌ده‌رێ
له نێو زوقمی ئه‌م زستانی بێتۆییه  به‌رگه نه‌گرێ ،
ئاشنام به‌جریوه‌ی  شیعرێ مه‌که
وشه‌کانی له هزرتا هه‌ڵوه‌ریبن ،
مهم ناسه  به‌بای سه‌فه‌رێ
ره‌هێڵه‌ی وه‌رزی ره‌وی تۆ ئارام نه‌کا .
ئای چه‌ند سه‌خته به‌بێ تۆیی
گه‌ران به‌نێو عیشق و مردن
به‌نێو خه‌یاڵی شیرین و بێهوده‌یی
به‌نێو تریفه و چه‌خماخه‌ی شهر
به‌نێو ده‌ستنووسه‌که‌ی گارسیاو مه‌دالیاکانی فۆههر ،
له‌بیرت دێ له‌ژیانا خه‌نده بووین و له‌نێو ئه‌وینا گریان
له‌سیله‌ی وڵاتی گه‌رده‌لوول ،  نه‌سیم و
به‌ڕووی  ترازانیش    زریان .
دره‌نگه‌و چیتر چاوه‌ڕوانی ئه‌و لاولاوهم پێ ناکرێ
تا باڵای نه‌گاته  مانگ ، په‌شیمانیت نایه‌ته گۆ
دره‌نگه به‌ته‌نیا رۆحێکه‌وه زامی ئه‌و نهسیمهم بۆ ناسره‌وێ
بهباوهشێنی گرهیهک سه‌رده‌مانێ سڕیته‌وه ،
دره‌نگه‌و فرسه‌ت مه‌ده‌ره چنگی زریان
به‌م رێسایه بڕوا
گه‌ڵایێ نامێنێ به‌باڵای باخه‌کانی عیشقه‌وه .
تووبی و عومرت
وه‌ره و له‌کوێوه خه‌ونه‌کانت خۆزگه‌یان  پێیه    
من له‌وێدا ده‌وه‌ستم ،
وه‌ره و گریان له‌کام وه‌رزا به‌چاوه‌کانت ئاشنابوو
من له‌وێدا ده‌وه‌ستم ،
وه‌ره و  زامی کام شیعرم لهرووتا به‌سۆ بوو
پێش ده‌سنووسی  من له‌وێدا ده‌وه‌ستم ،
وه‌ره و به‌م ده‌هری ونبوونهشتهوه
وه‌ره و به‌م سروشتی تهزینهشتهوه 
ئێستاش ده‌ڵێم   ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،، .            
    ئۆکتۆبه‌ری 2010
  ئه‌ڵمانیا
       nassertofiq@hotmail.com

 
			 
			 
			