 
	خۆزگە دەمزانى…. كاوەى خەسرەوكاوانى
Closed							
	
						
						
					 خۆزگە دەمزانى ناخى تۆ 
 چ سڕێكى گرتۆتەخۆ
 روخسارت شتێك دەنوێنىَ و 
 لەناختدا شتێكى ترخۆى باس دەكا…
 پەیڤەكانت ووشەى جیاجیاو چاوەكانت 
 ناخى ئارامم كاس دەكا…
 كەبىَ دەنگى و لەبەرخۆتا دادەمێنى
 منیش دەخەیتەناوخەیاڵ…
 دڵم هەزارپرسیاردەكا
 رۆحیش بىَ ئۆقرەیەو دەفڕىَ 
 وەكو باڵندەى كێوویاڵ …
 چ خەمێكى هیند گەورەیە
 وجودى لىَ داگیركردووى 
 هەموو ناختى داتەنیوە…
 دەخەم مەخۆ نەك خەمەكان 
 دڵ و تەمەن و رۆحیشم 
 لەگەڵ تۆدەكەم بەنیوە .
                                                           9/2/2008
 

 
			 
			 
			