تۆرونتۆ فلیمی دەرهێنەری سینەمایی کیڤن ماک کێرنان دەربارەی کورد نمایش دەکرێت
عوسمان عەلی ، کەنەدا
ماڵی کورد رۆژی شەممە 11/12/2010 مێوانداری نووسەر و فلیمسازی ئەمریکا کیڤن ماک کێرنان دەکات . پاشان بەئامادەبوونی هەردوو پاڕلەمانتاری فیدراڵی کەنەدا ” کارین مۆک و جیم کریجیانیس ” فلیمی دەرهێنەر بەناوی ” گود کورد ، باد کورد ” لە هۆڵی ئەرمینیان سەنتەری تورۆنتۆ نمایش دەکرێت ، پاش کۆتایی فلیمەکەش لە کۆڕێکی فراواندا دەرهێنەر وەڵامی سەرنج و پرسیاری ئامادەبووان دەداتەوە .
فلیمساز و دەرهێنەر کیڤن ماککێرنان نووسەری کتێبی ” کوردەکان ” . بەشداری چەندین ڤیستیڤاڵی فلیمی سینەمایی کردووە و دوو جاریش خەڵاتی ڤیستیڤاڵی بەدەست هێناوە ، ناوبراو چەند جارێک سەردانی کوردستانشی کردووە . ئەم بەرهەمەش یەکێکە لە شاکارەکانی کیڤن ماککێرنان .
فلیمی ” کوردی باش و کوردی خراب ” دەچێتە ناو وردەکاری ژیان و بزاڤی ڕامیاری خەڵکی کوردستان لە هەر دوو پارچەکەی باکوور و باشووری کوردستان .
رۆژ : شەممە 11/12/2010
کاتژمێر : 6 ی ئێوارە
Date ; 11 th December،2010
At ; 18:00
Address ; Armenian youth centre
50 Hallcrown place Toronto ، ON . Canada
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن :
416 499 4781
416 508 4415
905 391 8488
هاتنتان مایەی خۆشحاڵیمانە
ڕاگەیاندنی ماڵی کورد