 
	به‌فر ……به‌ندی عه‌لی
Closed							
	
						
						
					
.. 2010
 لهڕهنگا
له‌شه‌کری خه‌وی
مناڵێکی کۆرپه ده‌چێ و
لهسیحرا
له‌دونیای خه‌یاڵ
لهنهرمیا
لهپاودهری روحی دایک و
لهلهنجهیا
له‌سه‌مای بارینی په‌ریی
 دواهه‌مین شه‌وی سه‌ری ساڵ 
لهتوڕه بوونا
له‌زیکری موریدان و
لهمیهریشا 
له‌هه‌ناسه‌کانی شه‌ماڵ
لهتاما ، له‌ماچی ته‌ڕی
که‌نیشکێکی چیا نشین
لهبۆنا . بۆنی باخه‌ڵ و
سنگ و گه‌ردنێکی به‌خاڵ
وه‌لی عومری هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی
عومری هه‌نگ و پهپوولهیهو
ساڵی جارێک
وه‌کو میوانێکی روح سوک
دێته لامان
ساتێ ده‌چێ
نه‌شوێن پێهک جێده‌هێڵێ
نهناونیشان و نهههواڵ

 
			 
			 
			