![كه‌ده‌هاتی ….. كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی كه‌ده‌هاتی ….. كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/kawaXasraw_228648009.jpg)
كه‌ده‌هاتی ….. كاوه‌ی خه‌سره‌وكاوانی
Closed
كه‌ده‌هاتی دڵ سه‌مفۆنیای
پڕئاوازی بتهۆڤن بوو
هه‌نگاوه‌كان رۆحی تازه‌ی
بێ ئه‌ندازه‌ی رۆحی من بوو
* * *
كه‌ده‌هاتی شه‌قامه‌كان
ئارایشتی خۆیان ده‌كرد
داروبه‌ردی سهررێگاشت
چاوه‌ڕوانی تۆیان ده‌كرد
* * *
ئێستا له‌گه‌ڵ شه‌قامه‌كان
دوو هه‌تیووی بن ده‌ستی تۆین
بۆدیداری چاوه‌كانت
مات و مه‌لول و مه‌ستی تۆین
* * *
من دڵی ئه‌و ده‌ده‌مه‌وه
ئه‌و دڵی من ده‌داته‌وه
ئه‌وه‌نده باسی تۆدهكهین
تاكو خه‌و ده‌مانباته‌وه
* * *
له‌گه‌ڵ سپێدهجارێ تر
چاومان راده‌خه‌ین بۆژێرپێت
بهڵكوههردوو به‌ختمان یاربێت
ئــه‌م گوزه‌ره بــكهیته رێت
17/4/2010
kawa_kiwiny@yahoo.co.uk