
کۆنترۆڵی ئازادی به فادیمه کۆتایی نایه‌ت
له ساڵڕۆژی فادیمه‌دا که سیمبۆڵی خۆشه‌ویستییه‌کی قه‌ده‌غه‌کراوی ناو کۆمه‌ڵگای پیاوسالاریه، گرنگه ئه‌مڕۆژه به‌رزبنرخێنرێت و گشت مرۆڤ دۆسته‌کان چالاکه‌نه کار بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی تراژیدیای له‌مجۆره دووباره نه‌بێته‌وه.
چیتر کوشتنی به‌ناو شه‌ره‌ف نه‌بێته خۆراکی ئه‌وانه‌ی له ژێرناوی که‌لتوورو شه‌ره‌فدا ڕێزی مرۆڤایه‌تی ناگرن، که ئه‌وان خۆیان له‌مانای خودی شه‌ره‌ف ناگه‌ن، له کاتێکدا شه‌ره‌ف چاوگی ڕاستگۆیی وڕیزگرتنی به‌رانبه‌ره، به‌ڵام ئه‌مڕۆ کراوه به چه‌کی قورسی ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ کلتووری کوردی به ئاکارێکی تردا ده‌به‌ن .
پێویسته‌له ڕێگه‌ی دیالۆگ و وتوێژو دیمۆکراسییه‌وه، به کراوه‌یی باس له گرفهکان و ناکۆکیه‌کانی کۆمه‌ڵگا بکرێت. ئه‌مڕۆ له‌جیهاندا توندوتیژی له هه‌موو ئاستێک و شوێنێکدا هه‌یه، ته‌نانه‌ت توندوتیژی مرۆڤ به‌رانبه‌ر سروشت، ڕووه‌ک ، گیاندارو دواتر مرۆڤیش توندووتیژی به‌رانبه‌ر خودی مرۆڤ خۆی ده‌کات .
به‌ژه‌هراویکردنی سروشت دیسان توندوتیژیه‌کی زۆر مه‌ترسیدار و له هه‌مانکاتیشدا خۆکوژی مرۆڤایه‌تیشه له‌مه‌ودای دووردا. وه‌ک چۆن ئێستا که‌ڕوونه لهوئهنجامانهیدا کاره‌ساتی ژینگه‌یی مه‌ترسیدار که له جیهاندا ده‌بینرێت، وه‌ک کاره‌ساتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و تواندنه‌وه‌ی پۆڵه‌کانی گۆی زه‌وی و لافاو به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو که زۆر شار‌و شارۆچکه ژێر ئاوکه‌وتوون.
دواتر خراپی باری ده‌روونی و ژینگه ده‌روونی که مرۆڤ خوڵقێنه‌رێتی، که وه‌ک ئیستا باوه ڕێکلام و مێدیاش نلهبهر ده‌ستکه‌وتی ماددی و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خی نۆرمێکی خراپی له‌ناو کۆمه‌ڵدا دروستکردووه که mental environmentواته مێنتالیه‌تی ژینگه مرۆڤایهتیهکهو ئهتیکیهتی مرۆڤانه به‌تایبه‌تی له‌ناو گه‌نجاندا زۆر خراپ تێکداوه. وه‌ک فیلمی سێکسی، نۆرم و شێوه‌ی له‌ش و زۆر شتی تر که بۆته نمونه‌ی ئامانجی باڵای گه‌نجان که ڕۆژانه هه‌ولێ بۆ ده‌ده‌ن هتد ….
توند‌و تیژی له کۆمه‌ڵگای ڕۆههڵاتدا که زۆرتر بڵاوه، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی خیتابی دینی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی ئه‌مڕۆ په‌لاماری ژنان ده‌ده‌ن ، له‌کاتی بوونی کاره‌ساتێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا وه‌کو ژنان دروستکهورو خوڵقێنه‌ر ده‌سه‌ڵات بن چونکه کۆمه‌ڵگاکان و کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای پیاو سالاری دامه‌زراوه .
توندوتیژی وه‌کو دیارده‌یه‌کی جیهانی بۆسه‌ر ژن سنوری ڕه‌گه‌ز، ئاین، نه‌ته‌وه ، بیروباوه‌ڕ ، ته‌مه‌ن ، ئایدۆلۆژی ، چین و توێژ ناناسێت و سنووری ولاتی تایبه‌ت تێناپه‌ڕێت .
ده‌سه‌لاتی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتیش ته‌نانه‌ت له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانیشدا له‌سه‌ر هه‌مان بناغه دامه‌زراوه، هه‌ر بۆیه خراپترین و کۆنه‌په‌رسترین ئامێری چاخه‌کانی ناوه‌راست به‌کاردێنرێت، بۆ ڕیگرتن له ده‌نگی ئازادی ژنان و ته‌نانه‌ت ئه‌و پیاوانه‌ش که دۆستایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ژنان ده‌که‌ن و پشتگیری‌یان ده‌که‌ن، ئه‌مانیش ده‌که‌ونه ژێر هه‌مان مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
ده‌توانین بڵێین له هه‌ندێ شوێنی کوردستاندا له‌م دواییانه‌دا به‌هۆی خیتابی دینی مه‌لاکانه‌وه هه‌ندێ شوێنی کوردستان نزیکه ببێته وهزیریستانی ئه‌فغانستان! له‌سه‌رده‌می ئێستادا زۆر گرنگه که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌سه‌لاتی دینی له‌یه‌ک جیابن .
له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا ژنان وه‌کو تاکێکی سه‌ربه‌ست سه‌یر ناکرێت به‌ڵکو ژن به موڵک و کاڵای پیاوان داده‌نرێت .
وه له هه‌مان ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا پیاو بالا ده‌سته و ژنیش وه‌ک ژێرده‌سته‌یی هه‌میشه‌یی پیاوانن و به پله‌ی دوو و سێهه‌م سه‌یری ده‌کرێن ، ته‌نانه‌ت له به‌رپرسایه‌تی و ده‌سه‌لاتیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ندابهش کردن و لیکدانه‌وه نایه‌کسانه دانراوه .
ناڕه‌واترین شرۆڤه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌و فه‌رهه‌نگه ئه‌وه‌یه که به‌رده‌وام بۆ شاردنه‌وه‌ی زوڵمی پیاوان پاساوی جۆراوخۆر دێنێته‌وه و دڕنده‌یی و سه‌رکوتی ژن له لایه‌ن پیاوانه‌وه به نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی پیاو به‌رامبه‌ر به هاوسه‌ره‌که‌ی و مێینه‌ی بنه‌ماله‌که‌ی ده‌زانرێت یاخود به پیاوه‌تی و شهوڕهفی بنه‌ماڵه‌وه پاساوی بۆد ه‌کرێت .
خراپترین و دیارترین دیارده که‌یاساو ڕێسای به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگاش له‌سه‌ر بناغه‌ی نه‌ریتی و شه‌رعی داده‌نرێت ، هه‌روه‌ک زۆربه‌ی ولاتانی خۆرهه‌ڵات ، گواێڕایهڵیو بێده‌نگ بوونی ژنان به‌رانبه‌ر پیاوان به کارێکی پیرۆز‌و ئاینی سه‌یر ده‌کرێت . بۆ نموونه ئه‌فغانستان، ئێران و سعودیه و هتد ….
هه‌رچه‌نده له ڕاستی دا زوڵم له ژنان و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ڕه‌گه‌زی مێینه په‌یوه‌ندییه‌کی مێژوویی قوڵتری له‌چاو به په‌یوه‌ندییه‌کانی ” شه‌رع ” و دینه‌وه هه‌یه . ئه‌گه‌رچی ئایین ئه‌م کۆت و به‌ندانه چڕوپڕتردهکات و وه به نه گۆڕ‌و پیرۆزیان داده‌نێت .
هه‌موو توندوتیژییه‌ک وه‌ک تووندوتیژی پیاوان زیاتر هه‌وڵدانه که ژنان کۆنترۆڵ بکات وه بیخاته ژێر ده‌سه‌لاتی خۆیه‌وه.
شێوه‌ی ڕوانین بۆ ژن پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به جۆری ڕوانینه بۆد ه‌سه‌ڵات. به واتایه‌کی تر جێگه‌و پیگه‌ی ژن له کۆمه‌ڵگادا ڕه‌نگدانه‌وه‌و پێوانه‌یه‌کیشه له راده‌ی دابه‌ش کردنی ده‌سه‌لات له نیوان ژن و پیاودا.
لێره‌دا ده‌کرێت بڵێین پیاو توندوتیژی هاوه‌ڵی یه‌کتر نین به‌ڵکوو ده‌سه‌لاتیش و ئه‌و توندوتیژیه ته‌واکه‌ری یه‌کترن. واته ته‌نیا پیاو نیه که هۆی توندوتیژیه به‌ڵکو ده‌سه‌ڵات ده‌بێته بناغه‌و فاکتۆری سه‌ره‌کی.
هه‌موو کات توندوتیژی کۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر ژنان،ده‌بێت بخرێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌لاتی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌لایه‌تی نا وکۆمه‌ڵگا . وه‌ک ده‌سه‌ڵاته کوردیه‌که‌ش ژنانی بهندتر کردووه.
وه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانیش نه‌هاتووه ژنان وه‌کو پیاو ده‌سه‌لاتدار بکات، به‌ڵکو ده‌سه‌لاتی خێل‌و بنه‌ماڵه‌ی به هێزکردوه و به مه‌ش زیاتر ژنانی گیرۆده و بهندتر کردووه به ده‌سه‌ڵاتی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه.
ده‌کرا زۆر زوو ده‌سه‌لات نه‌خشه‌ی یه‌کسانی و هانی ره‌گه‌زی مێینه‌ی بدایه که ببنه به‌شیکی ده‌سه‌لاتی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی ، وه نه‌ک په‌یکه‌ری ده‌سه‌ڵاتی به‌شیوه ته‌قلیدیه‌که دانهڕشتایه.
لێکدان و ئازاری فیزیکی هه‌ندێ جار ده‌بێته هۆی مردنی ژنان ، ئه‌م دیارده توندوتیژیه له‌وڵاتی بێ یاسا‌و ده‌سه‌لاتی دینیداو له‌وه دژوارتر له کۆمه‌ڵگای خێله‌کی دا، ناپه‌سه‌ند ناکرێت و هیچ سه‌رزه‌نشتیش ناکرێت، به‌ڵکوو وه‌ک پێوانه‌یه‌ک بۆ راگرتنی ” ڕیزو گه‌وره‌یی پیاو و به‌ڕه‌سمی ناسینی ڕاده‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌و به‌سه‌ر ژن‌دا ده‌زانرێت.
توندوتیژی سیاسی له کۆمه‌ڵگادا بنه‌مای هه‌موو توندوتیژیه‌ک پته‌وده‌کات و ده‌بێته هۆی بناغه‌ی بوونیان ، که کۆمه‌ڵگا توندوتیژی سیاسسی هه‌بوو هه‌موو بواره‌کانیش ده‌گریته‌وه، به کوشتنمی نوسه‌ر و ڕۆشنبیر و که‌سانی تر که بیانه‌وێت کار بۆ گۆڕانی بناغه تهقللیدیهکانی کۆمه‌ڵگا بکه‌ن
سروشتی و ئاسایی بوونی : ژێر ده‌سته‌یی : ژن بوه‌ته باوه‌ڕیکی قووڵ نه‌ک هه‌ر له‌نێو پیاواندا به‌ڵکوو به‌داخه‌وه له نێو زۆربه‌ی ژنانیشدا، توندوتیژی له بارودۆخێکی زۆر خراپ دایه. ته‌نانه‌ت پسپۆران ده‌ڵین ئه‌مڕۆ مه‌ترسیترین شوێن بۆ ژنان خێزانه‌کانیانه .
زۆربه‌ی که‌سانی ناودارانی وه‌کو تۆلستۆی، گاندی و مارتین لۆته‌ر به‌کارهێنانی توندووتیژیان ڕهفزکدووه ته‌نانه‌ت له پیناو ئازادی یان سه‌قامگیری دادوه‌ری کۆمه‌لایه‌تیش دا بێت، ئه‌وان ئه‌مه به ناڕه‌وا ده‌زانن و ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه .
ئه‌مڕۆ زۆر باسی فیمینزم ده‌کرێت به‌ڵام فێمینزم به باوه‌ڕی من بریتیه له هۆشیاریه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رباره‌ی په‌یکه‌ری ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵگای باوکایه‌تی، که ڕۆڵی تاکه‌کان به پێی ڕه‌گه‌ز سنوریان دیارده‌کرێت. ده‌بێت ئیراده‌مان وابت که ڕۆڵ و ده‌سه‌لاتی ڕه‌گه‌ز بگۆڕین و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی که ڕێگرن له‌به‌رده‌م یه‌کانی ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی‌دا نههێڵێنرێن.
تواناکانی ژنان ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵگای جیهان و به‌تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتدا .
له هه‌موو بواره‌کاندا له‌به‌ر زۆری ره‌گه‌زی، هه‌موکات له ژێر گومان و بێباوهڕیدایه. هه‌ردوو له ڕه‌گه‌ز پیاوان و ژنان به‌رژه‌وه‌ندییان له یه‌کسان بوونی کۆمه‌ڵگا دایه .
له کۆمه‌ڵگای نایه‌کساندا ژنان و پیاوان هه‌میشه زهره مه‌ند ده‌بن ته‌نانه‌ت پیاوانیش زۆر جار تووشی توندوتیژی ده‌بن ئه‌گه‌ر ملکه‌چی ئه‌و ده‌سه‌لاته ته‌قلیدیه‌ی پیاوان نه‌بن و بیانه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌لاته هه‌ره‌میه بخه‌نه ژێر گومانه‌وه. هه‌روه‌ک وه‌کو جۆن له زۆر شوین و زۆرجار ڕۆشنبیر و که‌سه بوێره‌کان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌لاتدا ده‌ژین .
ته‌نانه‌ت تاکو ئێستاش له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگای جیهاندا ژنان موچه‌یان که‌متره وه‌ک له پیاوان.
دواتر ده‌بێت ئێمه له بناغه‌دا هه‌ڵسوکه‌وت و بۆچون و نرخه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بگۆڕین و زیاتر پابه‌ندیان بکه‌ین به بنه‌مای یه‌کسانیه‌وه و هه‌روه‌ک پرسی ژنان به‌شێکی گرنگی مافی مرۆڤه به پێی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان که زۆربه‌ی ولاتانی جیهان مۆریان کردوه..
نیشانه‌ی رونهکانی نایه‌کسانی کۆمه‌ڵگا توندوتیژی پیاوانه به‌رانبه‌ر به ژنان . توندوتژی هه‌یکه‌ل و
په‌یکه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌یه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ پرسه‌کانی تردا په‌یوه‌ستیان بکه‌ین که کلیلی یه‌کسانی کۆمه‌ڵگا له ڕووی ره‌گه‌ز، که‌مئه‌ندام ، دین و ته‌مه‌ن بریتییه له تێکۆشان هه‌موو جۆره جیاکاریه‌ک (discrimination (.
ده‌بێت نه هێڵین جیاکاری له‌ناو کۆمه‌ڵگادا دروست ببێت ، یاسای دژ به جیاکاری توند له هه‌موو شوێنێک پێویسته بوونی هه‌بێت.
مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی شه‌ڕه‌ف ده‌بێت شرۆڤه‌یه‌کی مێژووی نوێی بۆ بکرێت و ئاسۆی مێژویه‌که‌ی دیاربکرێت، به‌بۆچوونی من هۆکاری ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر گرنگه و به‌ندو په‌یوه‌ندی کهلتوریهکه ئه‌وه‌نده گرنگتر نیه، وه‌ک زۆرجار میدیا بۆ رونکردنه‌وه‌ی هۆکاری توندوتیژی په‌نا بۆ هۆکاری که‌لتوری ده‌بات ، ئه‌مه‌ش له وڵاتانی ئه‌وروپادا ڕقی ئه‌وروپیه‌کان به‌رانبه‌ر بێگانه‌کان زیاترده‌کات و ڕهگهزپهرستهکانیش به‌هێز ده‌کات.
دیارده‌ی توندوتیژی له‌هه‌مو که‌لتورو ئاستێکی کۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌و زیاتر به‌نده به نه‌بوونی ته‌ئمینی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه یاخود نه‌بوونی ته‌ئمینی گوزه‌رانی ژیانه‌وه. زیاتر به‌نده به‌وه‌ی که جێزان، که‌سوکار و خێڵ که بریتین له یه‌که‌ی بنچینه‌یی ته‌ئمینی کۆمه‌ڵایه‌تی یاسایی.
دین له‌م دیارده توندوتیژیه‌دا ئامێرێکه بۆ پاراستن و به‌هێزکردنی نۆرم ( فۆرم و نرخه کۆمه‌ڵایه‌تیه ته‌قلیدیه‌کان ) که بریتین له نۆرمی پیاوسالاری له هه‌موو ئاسته‌کانی کۆمه‌ڵگاداو په‌یوه‌سته به مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕه‌ف و شه‌رمی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه. مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕه‌ف و شه‌رم پهیوهستدهکهن به سێکسی ژنانه‌وه، ته‌نانه‌ت له دینی مه‌سیحی و ئیسلامیشدا هه‌ر ژنێک سهوڕی مانگانه‌ی هه‌بێت نابێت له کڵێساو هه‌روه‌ها بۆ مزگه‌وتیش بڕۆن چونکه لاوکاتانهدا به پاک سه‌یر ناکرێن .
به واتایه‌کی تر فاکته‌ره گرنگه‌کانی توونتووتیژی ب ئه‌مانه‌ن .
1- هۆکاری ئابوری کۆمه‌لایه‌تی که زۆر گرنگه (socioekonomiska)
2- نه‌بونی سیسته‌می ته‌ئمین، بۆ نمونه که له‌ناو کۆمه‌ڵگای هه‌رێمی کورستان‌دا خێزان و، که‌سوکارو خێل جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
3- دین وه‌ک په‌یکه‌ری پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی پیاوان دێت.
ده‌کرێت مه‌سه‌له‌ی کوشتنی شه‌ڕه‌ف زیاتر ناوبنرێت به‌مه‌سه‌له‌ی شه‌رمی کۆمه‌ڵایه‌تی چونکه ئه‌م که‌سانه هه‌ست به شه‌رم ده‌که‌ن له‌ناو کۆمه‌ڵگادا، بۆیه ئه‌م کارهتانییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن . لیره‌دا ده‌سه‌لات و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌رکی گرنگیانه بۆ نه‌هێستنی ئه‌م دیارده‌یه وه‌ک ئه‌رکێک سه‌ر شان.
ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی کوشتن له‌ژێر به‌ناوی شه‌ڕه‌ف به کۆپلانی بۆدا ده‌ده‌نێت، زۆرجار ژنانیش له‌م کاره تاوانکارایانهدا هاوبه‌ش و هاریکاری پیاوان ده‌که‌ن.
لێره‌دا زۆر پێویسته ژماره‌ی چالاکوانی هاونیشتمانی له بواری ئازادی ژناندا له وڵات‌دا زیاد بکات، ئه‌و کاته هاوکارانی ئه‌م بواره که‌متر ده‌بێت. چونکه توانکاران له جیاتی ههموکۆمهڵ کارده‌که‌ن.
ئێمه بێده‌نگین و ده‌ترسین بۆیه تاوانکاران به‌هێزن هه‌روه‌ک وته به‌نرخه‌که‌ی مارتین لۆته‌ر که ده‌ڵێت ( هه‌ڵه‌ی جیهان، خراپه‌کاری مرۆڤی خراپ نیه، به‌ڵکو بێده‌نگی مرۆڤه باشه‌کانه. ) هاونیشتمانانی کوردوستانیش پێویستیان به کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسانی دوور له به‌کارهێنانی توندوتیژی هه‌یه که هه‌مو ته‌ئمینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت و له ڕیگای کاروبارو میتۆدی هێمنانه‌وه چاره‌سه‌ری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی گرفتی ژنان و ژینگه و ژیان بکرێت.
ئێمه هیوادارین وه‌کو هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی تری جیهان ژنانی تێکۆشه‌ری وه‌کو سه‌رۆک
San Suu Kyis Aung ئازا‌و تێکۆشه‌رمان هه‌بێت. ئه‌م ژنه تێکۆشه‌ره ساڵانێی زۆره خه‌بات ده‌کات له بورما و سه‌رکردایه‌تی هێزێکی به‌رگری ئاشتیخوازانه ده‌کات دژ به ده‌سه‌لاتی سه‌ربازی بورما که ئامانجی ئازادی مرۆڤه، نه‌مری بۆ پاڵه‌وانانی وه‌ک فادیمهو دوعا‌و پێلا هتد …..
به هه‌موومان له پێناو ئازادی و یه‌کسانی تێ‌بکۆشین تاکو چیتر فادیمهو پێلاو دوعا له‌ناو نه‌چن و هه‌رێمی کوردستانیش نه‌بێته وه‌زیرستانی ئه‌فغانستان
به‌رپرسی ژنان
کۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی ژینگه‌ی کوردستان له سوید
نالیا ئیبراهیم