كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری له‌میسر …
ماوه‌ی 30 ساڵه خه‌ڵكی میسر قوربانی ده‌ده‌ن ، ئازار ده‌درێن كه‌رامه‌ت و مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت ، ده‌میان پێی داده‌خه‌ن قوتی ژیانیان به‌تاڵان ده‌به‌ن و ئه‌وانیش ده‌ریایه‌كی خامۆش بوون و ئاگردانێكی بێ كوانوو بوون ، به‌ڵام كوانووی بێ ئاگر ژیله‌مۆی په‌یداكردو گه‌شایه‌وه و دڵی یهشاوی خه‌ڵك وورده وورده لێوان … لێو بوو ، بینینی منداڵانی بێ هیوای سه‌رشه‌قامه‌كان ، برسێتی و نه‌بوونی ، … هتد .
ئه‌وانه بونه بڵاچه‌ی ژیله‌مۆی وه‌ده‌نگ هاتن ، كاتێك هه‌ژارێكی تونس خۆی كرده سوته‌مه‌نی شۆڕش ،تونس ڕزگاری بوو ، ئاگری ئازادی گه‌یشته میسر و شه‌قامی خرۆشان بۆ ئازادی و دادپه‌روه‌ری و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی زاڵمانه ، برسیه ژین تاڵه‌كان به‌ملیۆنان شه‌قامیان كۆنتڕڵكرد ، خرۆشان بۆئازادی بۆ ژیانێك ، كه‌شایسته‌ی ئینسان بێت و سامانی ووڵات ته‌نها بۆ ده‌سه‌ڵات داران نه‌بێت . دوای دووهه‌فته له‌داگیركردنی شه‌قام به‌شۆڕشی سپی كۆتاییان به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌روو ئیراده‌ی خه‌ڵك هێنا و گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری به‌شۆڕشی لاوه‌كان ڕووخا ، كۆتابوونی میسری قه‌ڵای سته‌م كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كه بۆگۆڕانی ته‌واوی ستهمكارو گه‌نده‌ڵه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی گه‌وره ، ئیدی ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر چوو سه‌ركرده پیرۆزه و نابێت به‌ره‌نگاری بیته‌وه . ئێستا پیرۆزیه‌كانی گه‌نده‌ڵه‌كان به‌كۆتا گه‌یشتون و چیتر به ئاوازی ده‌نگی ناشازیان به‌ناوی پیرۆزیه‌وه سه‌ما ناكات ، به‌ڵكو به‌دوای میسردا زریانی شۆڕش به‌رقاپی دیكتاتۆره بچوك و گه‌وره‌كان ده‌گرێت ، به‌ره‌و ڕاماڵین ڕاپێچیان ده‌كات . توڕه‌یی خۆرهه‌ڵات گڕی گرت ، گڕێك دامركانه‌وه‌ی بۆنی یه و له‌گه‌ڵ خۆی دا هه‌رچی ناداد په‌روه‌ری و نایه‌كسانی هه‌یه ڕای ده‌ماڵێ و هاوڵاتیان خۆیان ده‌بێت خاوه‌نی ئیراده‌و هێزی خۆیان بن و هیچ هێزو ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت تاسه‌ر ده‌می خه‌ڵك دابخات . زریانی گه‌وره‌ی ئازادی جهوساوهكانی خۆرهه‌ڵات كینگڵ ده‌دات و خۆی به ماڵه دیكتاتۆر‌و گهندهڵكاندا ده‌كات و خه‌ونی قوڵیان لێ تاروماردهكات و عه‌رشی زێڕپۆشی چه‌وسێنه‌ریان ده‌له‌رزێنێ . بوركانی شۆڕش به‌ڕێوه‌یه و سه‌رزه‌مینی خۆرهه‌ڵات ده‌سوتێنێ و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر‌و نا دادپه‌روه‌ر كان ڕاده‌ماڵێ . خۆرهه‌ڵات ، ده‌ڵێت خرۆشام ئازادی ، ئه‌وا هاتین كێ خۆی ده‌گرێت ، له‌ئاست زریانی شۆڕش وڕاپه‌ڕین دا ، ئێمه به‌خوێنمان شه‌قام دهنهخشسَنین بۆ ئازادی و ژیان ، یان ده‌سه‌ڵاتتان ، ده‌بێت نه‌مێنێ ، یان شه‌قامه‌كان سوركه‌ن به‌خوێنمان ، ئێمه ههردێین ، بۆ ئازادی و داد په‌روه‌ری و گۆڕینی ئێوه . چاوه‌ڕوان بن دیكتاتۆر‌و گهندهڵكهنی تر زریانی شۆِڕش تازه ده‌ستی پێكردوهو ده‌بێت نه‌خشه‌ی خۆرهه‌ڵات بگۆڕێ بو ئازادی و داد په‌روه‌ری .
سه‌روه‌ر كه‌ریم
شه‌وی 11/12/2/2011