مه‌يدانی ته‌حرير…..سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شيد
Closed
10/2/2011
به گه‌لی ئازاديخوازی ميسر پێشکه‌شه …
خۆزگه ئێستا لاتان ده‌بووم
تک تک وه‌کو نمه‌ی باران
به قوڵايی ئازاديتانا رۆده‌چووم
خۆزگه ده‌بووم به کۆترێکی ئه‌فسانه‌يی و
هه‌ر هێنده‌ی چاو ترووکانێ
ئه‌م جه‌نگه‌ڵی ئاسيايه‌م به‌جێده‌هێشت و
رووه‌و ئاسمانی ئه‌فريقيای ئێوه ئه‌فڕيم
له‌وێ … له‌وێ له قاهيره
له‌سه‌ر بانی ماڵه جوانه‌که‌ی ( ئيمام )*دا
تێر تێر بۆنی نه‌سيمی ئازاديم ده‌کرد
من بوراقێ له کوێ بێنم
هه‌ر هێنده‌ی چاو ترووکانێ
بگه‌مه مه‌يدانی ته‌حرير و
يه‌ک يه‌ک ئه‌و ده‌ستانه ماچکه‌م
چه‌پک چه‌پک
هه‌تاوی ئازادی ئه‌چنن
—————————————————
(*) ئيمام – مه‌به‌ست عادل ئيمامی هونه‌رمه‌نده ..