به‌رگریی-له‌خۆکردن له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه‌ی دادگا
له سیاقی قسه‌کردن له زیاده‌ڕۆییه‌کی وه‌ها گه‌وره‌دا که پ‌د‌ک ڕێگه‌ی به‌خۆی دا ته‌قه له خۆپیشاندانی خه‌ڵک بکات و لێیان بکوژێت، هه‌ر ئاماده‌کردنێکی باسی ئه‌وه‌ی که خۆپیشانده‌رانیش سنووربڕییان کردووه و مه‌ده‌نییانه نه‌جوڵاونه‌ته‌وه، هیچ نابێت به‌غه‌یری شه‌رعییه‌تدان به‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی پ‌د‌ک و ده‌رگاکردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئیتر هه‌ر حیزبێکی سیاسیی بتوانێت ناڕهزاییدهربڕینی نه‌یارانی خۆی به چه‌ک سه‌رکوت بکات.
کاتێک حکومه‌ت و حیزبه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات و حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی له به‌یاننامه‌کانیاندا سه‌باره‌ت به ته‌قه‌کردنی پ‌د‌ک له خۆپیشانده‌ران، هاوکات باسی ناکۆکیی خۆیان له‌گه‌ڵ په‌نابردنی خۆپیشانده‌ران بۆ توندوتیژییش دێننه ناو باسه‌وه، به‌م کاره‌یان ئه‌و دوو کاره هاوتا ده‌که‌نه‌وه و فۆکه‌س له‌سه‌ر پله‌ی خه‌ته‌رناکیی ئه‌و تاوانه‌ی پ‌د‌ک لا ده‌به‌ن.
مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوانه‌دا که به‌دوای خۆپیشاندانی ١٧-ی شوباتدا هات ئه‌وه نییه چاو له هه‌ر جیاوازییه‌ک بپۆشیت له‌نێوان ئه‌و توندوتیژییه‌ی خه‌ڵک نواندیان و ئه‌و توندوتیژییه‌ی پ‌د‌ک نواندی و هه‌ر ئه‌وه‌نده بکه‌یت ئه‌و پره‌نسیپه بڵێیته‌وه که په‌نابردن بۆ توندوتیژیی قبوڵنه‌کراوه. ئه‌و سنووربڕییه گه‌وره‌یه و ئه‌و یاساشکێنییهی پ‌د‌ک ڕێگه‌ی به خۆی دا بیکات ته‌واو جیاوازه له په‌نابردنی خۆپیشانده‌ران بۆ توندوتیژیی. کاری دروست ئه‌وه‌یه ئه‌و جیاوازییه پیشان بدرێت و کار بۆ ئه‌وه بکرێت دێباتێکی گشتیی به‌ده‌وری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ساز بدرێت و له‌وێشه‌وه کاری جیددی بۆ ئه‌وه بکرێت ئه‌م دۆزه کۆن نه‌بێت و دانه‌خرێت. ئه‌مه به‌و ئامانجه‌ی بتوانرێت له داهاتوویه‌کی نزیکدا ته‌قه‌کردنی پ‌د‌ک له خه‌ڵک ببرێته به‌ر دادگایه‌ک که دانیشتنه‌کانی کراوه بن و تیایدا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدرێت که ئایا پ‌د‌ک تا چه‌ند حه‌قی ده‌ستکردنه‌وه‌ی هه‌بوو و تا چه‌ند خۆی شایان به سزای یاسایی کردووه.
ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه حیزبه سیاسییه‌کان ده‌ست له خه‌ڵکی ناڕازیی به سیاسه‌ته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه. من پێموایه مه‌رجێکی سه‌ره‌کیی بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران له کوردستاندا ئه‌وه‌یه که ئایا ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان تا چه‌ند ئه‌مجاره سه‌رکه‌وتوو ده‌بین له‌وه‌ی فه‌رزی بکه‌ین سه‌رانی پ‌د‌ک و سه‌رانی لقی چواری پ‌د‌ک، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیدانه‌ش نه‌کرێن و دۆزه‌که‌ش ببه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ر هیچ نه‌بێت ببرێنه به‌ر دادگا و وه‌ک تۆمه‌تبار لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌لدا بکرێت.
ئه‌و بیانووه‌ی پ‌د‌ک بۆ ته‌قه‌کردن له خه‌ڵک ده‌یهێنێته‌وه که گوایه بۆ به‌رگریی له گیانی خۆیان بووه، له دادگایه‌کی بێلایه‌ندا یه‌ک هه‌نگاو بڕ ناکات. مه‌رجێکی بنه‌ڕه‌تیی مافی به‌رگریی-له‌خۆکردن (Right of self-defense) ئه‌وه‌یه که بۆ خۆپارێزیی هیچ چارێکی ترت نه‌بووبێت و جگه له‌و په‌رچه‌کرداره هیچ جۆره ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی ئههوهنترت له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووبێت. بۆ نموونه نه‌ک حه‌سر، لقی چواری پ‌د‌ک، بۆ ڕاگرتنی خۆپیشانده‌ران له خراپکاریی به‌رامبه‌ر باره‌گاکه‌یان، ئه‌و ئهڵتهرناتیڤهیان له‌به‌رده‌ستدا بوو ته‌قه به هه‌وادا بکه‌ن و تاقییان نه‌کرده‌وه؛ که گرتنه‌به‌ری ئه‌م ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌ش دیسانه‌وه ئیشکالییه‌تی خۆی هه‌یه چونکه هیچ ته‌ره‌فێک مافی ئه‌وه‌ی نییه له‌ڕێگای ترسخستنه دڵی خه‌ڵکێکه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه بدات ئه‌و خه‌ڵکه له گوزارشتکردن له ڕای سیاسیی خۆیان بخات. هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م پره‌نسیپه حقوقییه که‌سێک ده‌توانێت داوای سزادانی فازڵ میرانییش وه‌ک شه‌خس و داوای سزادانی حیزبه‌که‌شی بکات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبڕینی خه‌ڵکه هێرشبه‌ره‌که‌ی ده‌کرد، چونکه ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه نه‌ک هۆشداریی بردنه به‌ر دادگا، وه هه‌ڕه‌شه‌که‌ش جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌که که پۆتێنسیالی ئه‌وه‌ی هه‌یه ترسی فیعلیی بخاته دڵی ئه‌وانه‌وه که هه‌ڕه‌شه‌که‌یان لێ ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش خه‌ته‌رناکیی یاساشکێنییهکه زیاد ده‌کات و سزاکه‌ی گه‌وره‌تر ده‌کات. فازڵ میرانی که‌یفی خۆیه‌تی چه‌ند که‌م تۆڵێڕانسی بۆ ناڕه‌زایی خه‌ڵک له‌به‌رامبه‌ر حیزبه‌که‌یدا هه‌یه و چه‌ند به‌و وه‌همه‌دا چووه که مادام ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی حیزبێکی گه‌وره‌یه ده‌توانێت حاکمیش بێت. ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک حه‌قی ئه‌وه‌ی نییه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه بکات که خۆی و حیزبه‌که‌ی جێگه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ده‌گرنه‌وه و خۆیان یاسا ده‌گرنه ده‌ست و خۆیان سزای ئه‌م و ئه‌و ده‌ده‌ن. بۆیه ئه‌و به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه خۆی تووشی گرفتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داوای یاسایی کردۆته‌وه و زۆر گرنگه بۆ ده‌ستکۆتاکردنی که‌سێک که هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبڕین ده‌کات نه‌هێڵڕێت ئه‌م دۆزه بیر بچێته‌وه.
مه‌رجێکی تری ده‌ستبردن بۆ به‌رگریی-له‌خۆکردن ئه‌وه‌یه که په‌رچه‌کرداره‌که ”بێمه‌رج ناگونجاو” نه‌بێت (Unconditionally inappropriate). به زمانێکی ساده‌تر بیڵێم: به‌ڵێ حاڵه‌ت هه‌یه که تیایدا کوشتنی هێرشبه‌رێک تاکه ڕێگایه بۆ ڕێگرتن له هێرشه‌که، به‌ڵام له‌م کاته‌شدا به مافی به‌رگریی-له‌خۆکردن نایه‌ته ژماردن گه‌ربێتو ئه‌و کرداره‌ی رێی پێ ده‌گریت یاساشکێنییهکی ئه‌هوه‌نتر بێت له یاساشکێنیی کوشتنی ئینسانێک. واتا تۆ نا‌توانیت که‌سێک بکوژیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕووی ده‌ره‌وه‌ی ئاپارتمانێک ته‌واو خراپ ده‌کات. له دادگایه‌کدا پ‌د‌ک به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێت ئه‌وه بسه‌لمینێت که ئه‌گه‌ر ئه‌وان له خۆپیشانده‌رانیان نه‌کوشتایه، خۆپیشانده‌ران ده‌یانکوشتن. نه له‌رێگه‌ی لێکدانه‌وه‌ی تیۆریی ڕووه سیاسیی و ئه‌منییه‌که‌ی مه‌سه‌له‌که‌وه که‌سێک ده‌توانێت بیسه‌لمینێت که خۆپیشانده‌ران بۆی هه‌یه نیازی کوشتنی که‌سه‌کانی ناو باره‌گاکه‌یان هه‌بووبێت و، نه پاسه‌وانانی باره‌گاکه‌ش ئه‌وه‌نده چاوه‌ڕوان بوون تا به‌ڵگه‌یه‌کی وایان ده‌ست بکه‌وێت به ئاشکرا و بێچه‌ندوچوون پیشانی بدات که خۆپیشانده‌ران نیازی وایان هه‌بووه و له ئه‌نجامدانی ئه‌و نیازه‌شیان نزیک بووبوونه‌وه. که ده‌ڵێم له ئه‌نجامدانی نیازێکی وا نزیک بووبێتنه‌وه، به‌و مانایه‌یه که به‌رگریی-له‌خۆکردن له‌سه‌ر بنه‌مای پیشاندانی ئیحتیمالی تیۆریی ڕه‌وایی وه‌رناگرێت، به‌ڵکو ده‌بێت ئیقدامی وا له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه کرابێت که ئاشکرا دیار بێت ڕێک ئه‌و له‌حزه‌یه به‌ته‌قه‌کردن ڕێی لێ نهگیردرایه، ده‌بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی که‌سێک یان چه‌ند که‌سێکی ناو باره‌گاکه. هه‌ر بیانوویه‌کی به‌رگریی-له‌خۆکردنیش ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی تیا نه‌بێت وه‌ک مافی به‌رگریی-له‌خۆکردن چاوی لێناکرێت و ئه‌و که‌سه‌ی یان ئه‌و ته‌ره‌فه‌ی بیانووی به‌رگریی-له‌خۆکردن دێنێته‌وه به تاوانی کوشتن حوکم ده‌درێت. ئه‌وه‌شی که که‌سه‌کانی ناو باره‌گاکه هه‌ر به‌فیعلیی ترسێکی وایان هه‌بووبێت که بۆی هه‌یه خۆپیشانده‌ران بیانکوژن هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆرێت، چونکه یه‌که‌م ئه‌مه ترسێکی زاتیی خۆیانه و هیچ ئاماژه‌یه‌کی (Indication) ڕۆشن له ڕووداوه‌که‌دا نییه مه‌وزوعییه‌تی ئه‌م ترسه بسه‌لمینێت، دووه‌م، ئه‌وان ئه‌گه‌ر به حه‌ق ترسیان هه‌بووبێت، حوکمی به‌رگریی-له‌خۆکردن ئه‌وه ده‌خوازێت که به‌دیلی ڕاکردن و چۆڵکردنی باره‌گاکه‌یان بگرتایه‌ته به‌ر، نه‌ک کوشتنی خۆپیشانده‌ران. چۆڵکردنی ده‌یان باره‌گا و سوتاندنیان تاوانێکی زۆر ئه‌هوه‌نتره له کوشتنی ئینسانێک. به‌ڵێ پ‌د‌ک ده‌بوایه ئه‌و کاته لقی چواری چۆڵ بکردایه و دوایی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پره‌نسیپه که هه‌موو حیزبێکی سیاسیی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌ر شارێکدا ئاماده‌یی سیاسیی هه‌بێت و زه‌مینه‌ی ئازادانه‌ی چالاکیی سیاسیی هه‌بێت، داوای له حکومه‌ت بکردایه باره‌گاکه‌ی بۆ وه‌رگرێته‌وه و قه‌ره‌بووی زیانه‌کانیشی بۆ بکاته‌وه.
به‌ڵام وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت پ‌د‌ک و مه‌سعود بارزانیی سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مل به سیاسه‌تی مه‌ده‌نییانه نه‌ده‌ن و هه‌ر به چه‌شنی دیکتاتۆره لووتبه‌رزه‌کان درێژه به‌و ستراتیجییه‌ته بده‌ن که به زه‌بری هێز ده‌سه‌ڵاتی خۆیان فه‌رز بکه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵکی ناڕازییدا. مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ هێزێکی وادا ئه‌وه‌یه کار بۆ ئه‌وه بکه‌یت مه‌یدانی شه‌ڕه‌که‌ی لێ بگوازیته‌وه ناو هۆڵه‌کانی دادگا، ئه‌مه چونکه هه‌ر هێزێک چه‌ند زیاتر له‌ده‌ره‌وه به سه‌رکوت و چاوترساندن به‌رگریی له‌خۆی بکات، ئه‌وه‌نده له‌ناو دادگادا قسه‌ی که‌متری ده‌بێت بۆ به‌رگریی-له‌خۆکردن.
sirwanebdul@yahoo.com
20.02.11
سیروان عه‌بدول