![حکومه‌تی کام هه‌رێم..؟ حکومه‌تی کام هه‌رێم..؟](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/iraqMap_401287527.jpg)
حکومه‌تی کام هه‌رێم..؟
نه‌که‌ی، هه‌رگیز باوه‌ڕ به پڕوپاگه‌نده‌ی حیزبی بکه‌یت، له پڕوپاگه‌نده‌ی حیزبیه‌وه هه‌رگیز واقیع نه ده‌بینرێت نه شیکارده‌کرێت، پڕوپاگه‌نده‌ی حیزبی بۆ ته‌عبیئه‌کردنی خه‌ڵک و هه‌ڵفریواندنی خه‌ڵکه.
با پێکه‌وه به یارمه‌تی ئه‌و نه‌خشه‌یه ته‌ماشای دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی بکه‌ین تا ژماره‌کان بۆ خۆیان قسه بکه‌ن. هه‌رێمی کوردستان به ئیداری له سێ پارێزگا( میری، ئه‌ستانه، لیوا، موحافه‌زه) پێکهاتووه، دهۆک، هه‌ولێر، سلێمانی.
ئه‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه سه‌باره‌ت به دانیشتوانی هه‌رێم ئاماری حکومه‌تی عیراقیه بۆ ساڵی 2005:
total population: 3.8 million
Erbil region: 1,385,227
Sulaimania: 1,538,402
Dohuk: 879,694
ئه‌م ژمارانه‌ی خواره‌وه‌ش ئامارێکی دانیشتوانی هه‌رێمه که له سایتی حکومه‌ت ( KRG ) بڵاوکراوه‌ته‌وه بۆ ساڵی 2010.
Population in each of the Region’s three provinces: [2]
Population: Nearly 4.7 million
Erbil: 1,713,461
Suleimaniah: 1,800,769
Dohuk: 1,176,709
گه‌ر ئه‌و ژمارانه باش به‌راوورد بکرێت و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی، ئه‌وا زۆر شت ده‌رده‌خات و روون ده‌کاته‌وه. له‌و ژمارانه ده‌رده‌که‌وێت که پارێزگای سلێمانی زۆرترین قه‌زا و ناحێی و دانیشتوانی له هه‌ردوو ئاماره‌کاندا هه‌یه. وه‌لی گه‌ر ته‌ماشای نه‌خشه‌کێشان و پلاندانانی حکومه‌ت له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دوایدا بکرێت و ته‌رخانکردنی بودجه ، بودجه‌ی حکومه‌ت به گوێره‌ی دانیشتوان و میلله‌تی کورد(یه‌کێک پێی خۆش بێت نه‌ته‌وه) نه‌بووه. به‌ڵکو جیاوازیه‌کی بودجه‌یی هه‌بووه له پێناوی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و پته‌وکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی بووه، که حکومه‌ته‌که هه‌ر درێژکراوه‌ی سیاسه‌تی حکومه‌تی 31 ئاب بووه.
باش ته‌ماشا بکرێت ده‌بینرێت که له نێوان ساڵانی 2005- 2010 گۆڕانکاریه‌کی دانیشتوان روویداوه، به‌ڵام هیچ له راده‌ی رێژه‌یی ژماره‌کانی نه‌گۆڕیوه و وه‌کو خۆی ماوه‌ته‌وه، وه هه‌روه‌ها ئه‌و گۆڕانکاری دانیشتوانه‌ی که روویداوه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که حکومه‌ت له‌سه‌ری رۆشتووه که به هۆی گه‌شه‌کردنی ئابووری و په‌ره‌پێدانی ناوچه‌که ژماره‌ی زیادیکردوه و خه‌ڵک رووی تێکردوه، پاشان له‌م ساڵانه‌ی دوایی عه‌رب و ئاسوری له ناوچه‌کانی تر رووی کردوه‌ته ناوچه‌که.
په‌یڕه‌ویکردنی ئه‌م جۆره سیاسه‌ته شتێکی تازه نیه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا، ته‌ماشای تورکیا بکرێت ده‌بینرێت که ناوچه کوردیه‌کان چه‌نده دواکه‌وتوون و ته‌نانه‌ت رێگاوبانیان نیه، دانیشتوانه‌که‌ی رووده‌که‌نه ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌مبوڵ و ئه‌زمیر که ستانداری ئه‌وروپی هه‌یه. له ئێران که‌مێک باشتره وه‌لی ناوچه کوردیه‌که‌ی دواکه‌وتووتره له شوێنه‌کانی تر و هیج پڕۆژه‌یه‌کی ستراتیژی و ئابووری گرنگی تێدا نیه و هه‌موو شتێک له شاره‌کانی تر چڕ کراوه‌ته‌وه.
جا عه‌جه‌به‌ن!!، گه‌ر له ناوچه‌ی خۆپیشاندانه‌کان ووردبینه‌وه و ته‌ماشای ئه‌و نه‌خشه‌ی ئیداریه بکرێت، ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و میلله‌ته هار نه‌بووه یا سواری گای هار نه‌بووه، به‌ڵکو پهنگدانهوی ناڕه‌زایی و ناعه‌داله‌تی ساڵانێکی دوور و درێژه که‌ڵه‌که بووه و له نائومێدیدا ئه‌مڕۆ ده‌ریده‌بڕن و ده‌تێقێته‌وه، ده‌رفه‌تێکیان بۆههڵکهوتووه که ته‌عبیر له خۆیان بکه‌ن.
ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها ئیداری نیه، به‌ڵکو له مه‌یدانی عه‌سکه‌ریش هه‌ر به هه‌مان شێوه‌یه، ته‌ماشای شێخ جه‌عفه‌ر مه‌که که خه‌ڵکی قه‌ره‌داغه وه‌ک کارتۆن دانراوه و( ئهوامیر تهتیبق ده‌کات)، ته‌ماشای سه‌رانی هێزه عه‌سکه‌ری گه‌وره و گرنگ بکه که چه‌ند که‌سی هه‌ڵه‌بجه و قه‌ڵادزێ و که‌لار و گه‌رمیان و ناوچه‌ی سلێمانی تێدایه، یاخود له سوپای عێراقی چه‌ند که‌سی هه‌ڵه‌بجه و قه‌ڵادزێ و که‌لار و گه‌رمیان و ناوچه‌ی سلێمانی تێدایه ده‌دۆزیته‌وه؟؟ به‌راوردی بکه‌یت له‌گه‌ڵ ساڵانی 1970 که بزوتنه‌وه‌ی کورد داوای له حکومه‌تی عێراقی کرد چه‌ند ئه‌فسه‌رێک له کۆلێژی ئه‌فسه‌ری وه‌ربگرێت هه‌مووی خه‌ڵکی خواره بوون، له‌وانه‌ی که ماون مولازم عه‌لی له هه‌ولێر، مولازم عومه‌ر، مولازم مه‌نسور، زۆری تریان کوژراون.
گه‌وره‌ترین به‌ڵگه ئه‌مه‌یه: پڕۆژه‌ی تونێلی ( هه‌یبه‌ت سوڵتان ) هه‌بوو که ناوچه‌ی پشده‌ر و رانیه و ناوچه‌ی سلێمانی ده‌به‌سته‌وه به هه‌ولێره‌وه و له دهۆکی نزیک ده‌کرده‌وه، که پاره‌ش هه‌بوو نه‌یانکرد و خه‌ریکی شتێکی ترن. که گه‌وره‌ترین و ستراتیژیترین پرۆژه‌ی نیشتیمانی بوو که ناوچه‌کان به‌یه‌که ببه‌ستێته‌وه. به‌ڵام یه‌کێتی له ناو شاری سلێمانی تونێڵیکی لێدا بۆ شارباژێر بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی بگه‌نه سه‌رکردایه‌تیان له قه‌ڵاچوالان.
پرسیارێکی بچوک: جا گریمان گه‌ر که‌رکوک و خانه‌قین که دانیشتوانێکی زۆری هه‌یه خرایه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان!!، ئایا حکومه‌ت به‌و عه‌قلیه‌ت و به‌رنامه‌یه ده‌توانێت میلله‌ت به‌رێوه به‌رێت و به‌رده‌وام بێت و ده‌توانێت ئارامی رابگرێت، تا چ راده‌یه‌ک شه‌رعیه‌تی وجودی ده‌بێت!!.
له‌و باوه‌ڕدام شته‌کان و میلله‌ت به‌ڕێوه‌بردن زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن که له خه‌یاڵی کوردایه که به عه‌قلیه‌تی خێڵه‌کی ته‌ماشای بکرێت. ئاسۆی میلله‌ت دروستکردن زۆر فراوانتره و خێڵ ناکرێت به میلله‌ت ، حکومه‌تی میلله‌ت دروستکردن زۆر له خێڵ دروستکردن فراوانتره، ئه‌مریکیه‌کان پێی ده‌ڵێن ( Nation Building ) .