شرۆدینگێر و هاوکێشەکەی
( Schrödinger And His Equation)
گیرودەیی تەنها یەک تایبەتمەندی میکانیکی کوانتەمی نییە بەلکو تایبەتمەندێکی درەوشاوەیەتی
– ئیروین شرۆدینگێر
ئیروین شرۆدینگێر لە خانووێکی ناوەندی شاری ڤییەنا لە ساڵی ١٨٨٧ لە بنەماڵەێکی رەسەن لە داییک بوو. ژمارەیەکی زۆر پوور نیشانیان بۆ دادەنا ، یەکێکیان وا بیری دەکردەوە ئەو دەبێت خوێندن و نووسینی ئینگلیزی فێر بێت تەنانە پێش ئەوەی زۆر توانیبێتی بەسەر زمانە دایکیەکەی واتە ئەڵمانییدا زاڵ بووبێت. کاتێک مێر منداڵێکی گەنج بوو دەستیکرد بە ئیدارەکردنی گۆڤارێک ، ئەزموونێک کە لە هەموو ژیانییدا درێژەی پێدا. لە تەمەنی زۆر کەمەوە تووشی گومانکردن ببوو ، بۆیە بەردەوام پرسیاری لەسەر هەموو ئەو شتانە دەکرد کە خەلک بە حەقیقەتیان دەزانی. ئەم دوو خووە بۆ ژیانی زانایەک زۆر سوودمەندن ، بۆیە شرۆدینگێر بوو بە یەکێک لە گرنگترین کەسەکانی بەشدار لە تیوری نوێی کوانتەمی و نووسینەکانی ئەو کارییگەرترین نووسین لە گەشە سەندنی هاوکێشەی شەپۆلی بوون. …..