بۆ ئبن توفه‌یڵ *1.. هاوڕێ قوڕینه‌که‌م
دوای سه‌دان ساڵ به ده‌یان کاژێر منت دواند
کاتێ لاشه‌ت تۆپه‌ڵێ قوڕو
رۆحیشت له‌گه‌ڵ سه‌رووی تیشکه‌کان بۆته وه یه‌ک
تێکه‌ڵبوونی ڕۆح و تیشک پردێکه بۆ گه‌یشتنی ڕۆح به جوانی
تۆ وات ده‌گوت و له عه‌شقی سۆفیگه‌ریدا ون ده‌بوویت و
له شاره جه‌نجاڵه‌کانی فه‌لسه‌فه‌دا دهبینرای
بیرم بێنه‌وه که ڕۆحمان فڕی جه‌سته تۆپه‌ڵێ قوڕه
بیرم بینه‌وه که ژیان بۆ تێرکردنی ڕۆح ڕواوه تا جه‌سته له له‌زه‌ت تێ‌بگا
بیرم بێنه‌وه
پێکه‌نین بمگرێ کاتێ سه‌رئێشه ده‌گرم
پێبکه‌نم به گێلیم کاتێ بیرکردنهوهخهمبارهکان بۆ بێئارامیم ئه‌به‌ن
من خۆشبه‌ختیم خۆشئه‌وێ به ڵام ئه‌و من ناناسێت
ببوره ده‌مناسێت زۆباش نا
ووردتر بلێم زۆر جار له‌گه‌ڵی دواوم به سوتفه
له ڕۆژی له دایک بوونم به سواری ئه‌سپێکه‌و ه‌به‌ره‌و ڕووم هات
به چاوی ڕۆح منی ئه‌دی و
به چاوه قوڕینه‌کانی وای ده‌رئه‌خست که نامبینێ
پێکه‌نیم، که درۆکانیم ئه‌بینی و سیحری خۆمم له زه‌رده‌خه‌نه
شاراوه‌کانی لێویدا ده‌بینیه‌وه
سڵاوی منی ئه خوارده‌وه وه‌ک شه‌ڕاب و
پێی ئه‌گوتم، ژیان کۆمێدیایه بۆ ئه‌وانه‌ی به عه‌قڵ بیرده‌که‌نه‌وه
تراژیدیایه بۆ ئه‌وانه‌ی که هه‌ست ده‌که‌ن
ڕه‌نگه تۆ باوه‌ڕ نه‌که‌ی
به‌ڵام وای گوت و بێ ده‌نگ و بێ جوڵانه‌وه‌ی لێوه‌کانی
سڵاوی منی خوارده‌وه‌و خێرا ون بوو
له ڕۆژی له دایک بوونم ئه‌م وشانه دیاری بوون و
نازانم له کوێوه هاتن
له تێشکهکان یان له سوتفه یان له ئیبن توفهیلهوه
ئازارێک چه‌ندین ساڵ بوو هه‌ر ته‌نها بوو له ڕۆحی من
چه‌ندین ساڵه من نایناسم
من هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌زانم
دوای سه‌دان ساڵ ئیبن توفه‌یڵ به جه‌سته قوڕینه‌که‌ی خۆی دوا له‌گه‌ڵمان
هۆنراوه‌یه‌کی پێداین
تا به‌یه‌که‌وه وه‌ریگێڕین و بیخۆینه‌وه
بۆ من تامی شه‌ڕابی هه‌بوو بۆ ئه‌و جوانی
ئیبن توفه‌یڵ له هۆنراوه‌که ی‌دا ده‌ی گوت
تۆ ئه‌ی گریاو به کوڵ ده‌گریت بۆ دابڕانت له یاران))
ئه‌ی بۆ ناگریت بۆ دابرانی ڕۆح له جه‌سته‌ت؟
ڕوناکیه‌ک که بۆماوه‌یه‌ک له نێو تۆپهڵیک قوردا دێت وده‌چێت و
2*(( به‌ره‌و به‌رزی هه‌ڵده‌فڕێ و قور بۆ کفن جێ ده‌هێڵێ
جارێکی تر من خۆشبه‌ختیم بینیه‌وه
ئه‌مجاره وه‌ک و با به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه خێرا ده‌فڕی
پێم گوت که هاتی ئه‌مجاره هه‌وڵ بده خێراتر ده‌رباز بیت له کات
خێراتر به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه بفڕیت
تا چاوت ئاشکرای نه‌کات
حه‌زت له هاوڕێیهتیمه
تا قژت وه‌ک ڕه‌شماڵه ڕه‌شه‌کانی سه‌حرا
شایه‌دی بوونی با نه‌دات
تۆ خۆشبه‌ختی له یادت بێ گه‌ر من سه‌مای قژی ڕه‌شی تۆش نه‌بینم
ههرئهزانم به بوونی با
جوانیش بێ ڕه‌شی پرچت هیچ له وجود دانابڕێنێ
که دێیت وه‌ک تۆفان و
که ئاوا ده‌بیت وه‌ک به‌هارو بۆلهرزهیت
تۆ لات وایه گه‌ر ببێیتهوه بۆ سه‌ر زه‌وی و ببیت به هاوڕێی ڕۆحی من
ئیتر هیچ بوونه‌وه‌رێکی تر ناتوانێ قژی خاوی بداته با؟
له شوێنی تۆوه بفڕێ و بوونی با ڕاگه‌یه‌نێ؟
ئه‌مجاره‌یان هیچی نه‌گوت
کوڕی توفه‌یل له هۆنراوه‌که‌دا ده‌یگوت
ڕۆح ده‌ڕوا و ئه‌فڕێ به‌ره‌و به‌رزایی
به‌ڵام ئه‌و خۆشبه‌ختی من ناناسێ گه‌ر بینیبای
پێی ده‌گوتم
ئه‌ی گریاو بۆ هاوڕێیه‌تی خه‌نده تاههتاییهکانی شادی
ئه‌گریت بۆ هاڕێیه‌تی خۆشبه‌ختی
ئه ی بۆ ناگریت بۆ دابڕانت له ڕۆح
کاتێ له ناکاو بروسکه‌یه‌ک دێ و ڕۆحت ئه‌با له گه‌ڵ خۆی و
به‌رز ده‌فڕێته‌وه ئاسمان
جه‌سته ش بۆ تۆ جێئههێڵی
جه‌سته‌یه‌ک له کاتێکدا نه بۆته‌وه قوڕ و بێ ڕۆحیش ڕێ ده‌کات
تۆخۆشبهختی گه‌ر هاتیته‌وه سه‌ر زه‌وی
ڕۆحم ببێنه‌وه شوێنی خۆی
تا هاوڕێیه‌تیت پێشکه‌ش که‌م
گه‌ر نه‌شهاتی، بێ بوونی تۆش بێ هاوده‌م و هاوڕێیتهتیت
بێ پیاسه‌کانم له‌گه‌ل تۆ‌و هه‌موو ئه‌م په‌رتووکانه‌ی من ده‌گه‌یه‌ننه‌وه به تۆ
ژیان جوانه‌و، له به‌هارانیش بوون نوێ ده‌بێته‌وه
هۆنراوه‌ی منداڵه‌کانی توفه‌یلیش
ئاوازی ناخی بوونم لا جوانتر ئه‌که‌ن
به کوڕی توفه‌یلیش ئه‌ڵێم
گه‌ر نه‌بوومه هاوڕێ ی شادی
بیرم بێنه‌وه که ڕۆحمان فڕی جه‌سته تۆپه‌ڵێ قوڕه
بیرم بێنه‌وه بۆ تێرکردنی ڕۆح له وشه ته‌نها کانیه‌ک نیه
بۆ بینینی جوانی فڕین له به‌رزایی ته‌نها په‌ڵه هه‌ورێ نیه
تا ئێمه چاوانمان توانای بینینی ڕۆحی هه‌بێ
ده‌یان ڕێگا ده‌دۆزینه‌وه
بۆ گه‌یشتنمان به شادی
بیرم بینه‌وه که ژیان بۆ تێرکردنی ڕۆح ڕواوه تا جه‌سته له له‌زه‌ت تێبگات
بیرم بێنه‌وه
پێکه‌نین بمگرێ کاتێ سه‌رئێشه ئه‌گرم
پێبکه‌نم به گێلیم کاتێ بیرکردنهوهخهمبارهکان بۆ بێئارامیم ئه‌به‌ن و
حه‌ز به هاوڕێیه‌تی تاهه‌تایه‌ی خۆشبه‌ختی ئه‌که‌م
بیرم بێنه‌وه هاورێم
کۆنه ئازاری ڕۆحیشم لام نه‌ناسه
هه‌موو جارێکیش لێم زویر ئه‌بێ
که پێی ئه‌ڵێم تۆ ناناسم
من له‌فۆرمی ئه‌و به گومان
ئه‌مه‌وێ بزانم که له ده‌ریاکانا یان لای خوداکان
ڕژاوهتهوه هه‌ستم..
کاتێ بوونیشم ڕۆحمی ئازاد کرد له‌ئازار
زانیم خوداکان چه‌ند بێ‌تاوانن و
ومرۆڤه‌کان خۆیان به‌رهه‌مهێنه‌ری ئازاری ڕۆحن
ئه‌ی ئازاره‌کان… دووربن با جوانیه‌کان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین
با تۆ نه‌زانیت من له ژیانم یان بۆمهتهوه گڵ
با منیش نه‌زانم تۆ کێیت
خۆشبهختییم بینیه‌وه
له کاتێکدا به‌ر له تاودانی ئه‌سپ بوو
گه‌یشتنم ئه‌وی دابه‌زانده زه‌وی
ئه‌مجاره درۆکانی ئاشکرا بوون و
به کوڵ گریاو پێئه‌که‌نی
داوای کرد به یه‌که‌وه پیاسهیاک بۆ هه‌ور بکه‌ین
به‌یه‌که‌وه بڕۆین بۆ سه‌ردانی باخێک که زمانی من ئه‌زانێ
من نه‌متوانی به‌رانبه‌ر وشه خووگرتوهکانی به خودا هیچ بڵێم
که ڕۆیی ته‌نها حه‌زم کرد بۆ تاهه‌تایه به‌خته‌وه‌ر بم
نازانم بۆ؟
له‌ناکاو دوای سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌و ئاسمان
نه‌مویست ئه‌و ببێته هاوڕێی هه‌میشه‌ییم
ئه‌و سا گوتم بێ هاوڕێیه‌تی خه‌مباری
شادی ڕه‌نگی کاڵ ئه‌بێته‌وه له بینین
پێم گوت
بڕۆ دووباره پرچت ببه‌خشه‌وه به با، تا هه‌ست به بوونی با بکه‌ین.
له‌و کاته‌وه
سات له دوای سات
ژیان ئاڵوزتر ماچم ئه‌کات
به‌ڵام هه‌موو جارێ جوانتر
خۆشبه‌ختی من یاخی بوه له ههوروخۆر
ئه‌سپه‌که‌شی چیتر تاونادات بۆ ئاسمان
من لێره‌وه له هیچ ناگه‌م
من لێره‌وه ئه‌وه‌ستم بۆ پشودان
من پێویستم به ڕامانه
له هه‌موو کاته‌کان زیاتر پێویستم به زیندانه
زیندانی من و خۆم و که‌سی ترنا
پێم گوتی بگه‌ڕێوه بۆ ئاسمان و
دووباره پرچت ببه‌خشه‌وه به با
به‌ڵام تۆ یاخیانه ئه‌ته‌وێ پیاسه‌یه‌ک بۆ ئه‌م باخه بکه‌ین که من ده‌ناسێ
ئه‌ته‌وێ ماڵه‌کانی خۆتم نیشان ده‌ی
یه‌کیان له تیشک و ئه‌وی تریان له په‌رتووک و سێیه‌میان
خه‌ریکه له جوانی چێی ئه‌که‌ی
ئه‌ته‌وێ ئه‌م هه‌موو ماڵه به چرکه‌یه‌ک ببینم
شادومانی به‌سه‌ر هه‌وره‌وه ده ڕواو پێئه‌که‌نێت
تۆ ته‌نهابه ڕوومانه‌وه بخه‌نه
تا بزانین له جوانترین لێو شیرین‌ترین خه‌نده ده‌بارێ
ئێستا ئه‌سپه‌که‌ت تاو ناده‌یت و به‌سه‌ر هه‌وره‌کانیش نافریت
ئێستا له‌سه‌ر زه‌ویت و خودا‌ش سروشتی وه‌ستاندوه
چونکه کاتێ تۆ پرچت ناده‌یته با
خودا گومان له‌وه ئه‌کات، که ئێمه نه‌زانین با هه‌ڵی کردوه یان نا
به ڕێگاوه ئه‌ڕۆم و پێئه‌که‌نم
به ڕێگاوه ئه‌ڕۆم و ناخم له‌گه‌ڵ شیعر ئه‌دوێ
نازانم ئه‌مه نیشانه‌ی شێت بوونه یان بارگاوی بوون به شادی؟
من ئه‌ڵێم پیویستم به ڕامانه
ڕۆحیشم به بێ ده‌نگی پێم ئه‌ڵێ خۆشبه‌ختی به‌ر له ڕامانه‌وه ئه‌گات
کاتێ له ده‌رگا ئه‌دات
ئێمه له‌وێین گه‌ر به ئه‌نقه‌ست خۆمان ون که‌ین
گه‌ر چاوه‌کانمان داخست وخۆمان خه‌واند
دلمان ده‌رگا ئه‌کاته‌وه
دووباره هه‌ستم له هۆنراوه‌یه‌کدا بوو به خانووێ
که‌س نازانێ بۆ دروستکراوه
گه‌ڵاکانی ئه‌م دار توه پهرشووبڵاوه سه‌ربانی ئه‌م خانوه قوڕینه ئه‌گرێ
که‌س نازانێ که‌ی پایزه‌و
که‌ی به‌هارێک دێت و
که‌ی مرۆڤێک له کاتی هه‌لوه‌رینی ئه‌م گه‌ڵایانه
بیر له سه‌ره‌تای دروست بوونیان ئه‌کاته‌وه
ئه‌م ژیانه زۆر ترسناک هه‌وره‌کان نه‌خش ئه‌که‌ن
من نازانم له نێو زه‌ردی پایز جێماوم یان له پێشه‌وه‌ی ماراسۆنی ههلاتندا م له زه‌رده‌ی
بۆیه وا به‌ئاسانی هه‌موو بێرهنگی پایزم له چاودایه
ئێوه هه‌مووتان ڕاتان کرد له هه‌ست
کاتێ من له نێو فانتازیا ئاڵۆزه‌کانم ئه‌مرم و
شه‌رم ئه‌که‌م هه‌سته‌کانم بنووسمه‌وه
شه‌رم ئه‌که‌م بڵێم ره‌نگی پایز زه‌رده‌و
له منداڵدانی به‌هاردا خونچه هه‌یه
ئێوه چه‌ند سه‌یر ڕائه‌که‌ن له هه‌ست
منیش چه‌ند جێماوانه عاشق ده‌بم و دووکه‌ڵی درۆکانی ئێوه
سیه‌کانم ئهپووکێنێتهوه
له هه‌مان کاتیشا به‌هه‌موو هێزی هاواره‌کانم ئه‌لێم عه‌شق درۆیه
تا له نێو سه‌رزه‌مینی ئیوه‌دا جێگایه‌کم هه‌بی بۆ ژیان
هێنده به ده‌م هاوارهکانمهوه چووم
تا باوه‌ڕم کرد عه‌شق له درۆ زیاتر هیچ نیه
به نێو ته‌مدا ڕێ ئه‌که‌م
بۆم نیه ناوی ته‌م بێنم
شه‌رم ئه‌که‌م، نه‌بادا دووباره هاوڕێکانم به توانجه‌وه پێم بڵێن
چاوه‌کانت دووباره لێره ون بوون و
گه‌ڕانه‌وه بۆ فانتازیا
من شه‌رم ئه‌که‌م ته‌م ببینم و عاشقی باران و هه‌تاو بم
وه‌ک و ئێوه فێر بووم
به نێو هه‌تاودا بڕۆم و
باران جوێن باران که‌م
به نێو به‌فردا بڕۆم و نه‌فره‌ت که‌م له ئاو‌و هه‌وا
وه‌ک و هه‌موان فێر بووم
خۆشه‌ویستی هیچ که‌سێ له دڵدا وه‌ک گوڵاڵه ئاودێر نه‌که‌م
نه‌بادا دووباره عه‌قڵم ڕیسوام کات و
پێم بڵێت تۆ مرۆڤ ناناسیت
کاتێ بێ خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌کانیش من بێ بوونم
دوای جێهێشتنی تۆ ،کاتێ درۆ له چاوه‌کانت ڕوا بوو.
فێربووم دووباره له دایک ببمه‌وه
زانیم هاوڕێیه‌تی مرۆڤه بێ هه‌سته‌کان چه‌نده سه‌خته..
ڕاستگۆیی چه‌نده بێ‌ناز لای ئه‌وانه‌وه له خاچ ئه‌درێ
هه‌موو ئه‌وانه‌م لای تۆ بینین
بۆیه ئه‌مڕۆ بێ تۆ به ڕێگاوه ئه‌ڕۆم و پێئه‌که‌نم
به‌خته‌وه‌ریش تاو ناتاوێ
خه‌نده‌یه‌کم بۆ ئه‌نێرێ و
هه‌ندێ جاریش له په‌نامه‌وه ئه‌ڕواو
ده‌ستم ئه‌گرێ
که تۆم جێهێشت ته‌نیایی بۆ تاهه‌تایه جێیهێشتم
که تۆم جێهێشت له دایک بوونه‌وه‌ی ڕۆح ماچی کردم
ئاسمان بوه‌وه به ماڵی ئاسووده‌ییم..و نیگاکانم چوونه‌وه سه‌ردانی گوڵه‌باخه‌کانی ته‌مه‌ن
هێنایه‌وه بۆ ده‌ریاکانی هه‌ستی من به‌خته‌وه‌ریش دڵسۆزانه که‌ناره‌کانی
که مرۆڤه بیرمردوهکان جێئه هێڵین
دووباره ژیان ئه‌چێته‌و ه‌بۆ ماڵی هاناسهکانی
بۆ نیشته‌جێ بوون له وڵاتی هه‌ست و هۆنرواوه
ئه‌بێ باج بده‌یته سه‌رده‌م
ئه‌ترسم جارێکیان نهیێمهوهو بۆ تاهه‌تایه ببمه هۆنراوه‌یه‌کی ون
که ون ئه‌بم هاوڕێیه‌کم به ترسه‌وه لێم ئه‌ڕوانێ
به خه‌مباریه‌وه پێم ئه‌ڵێ که چوویته ئه‌وێ تا هۆنراهوهیهک له‌گه‌ڵ خۆت بهێنیه‌وه
تکایه زوو وه‌ره‌وه من چاوه‌ڕێتم
باماڵی شعر‌و خه‌ێاڵ بۆ خۆت نه‌به‌ن
زوو وه‌ره‌وه ده‌ستی شعرێک بگره‌و ڕاکهبۆ ماڵه‌وه
گه‌ڕان له به‌خته‌وه‌ری..نه‌دۆزینه‌وه‌ی بهختهوهریهو
دۆزینه‌وه‌شی..ئه‌ڕژێته ڕۆحم.. کاتی به دوای دا ناگه‌ڕێم
هه‌موو جارێك پێی ئه‌ڵێم
به‌خته‌وه‌ری ..من له تۆ نه‌گه‌ڕام و تۆ خۆت هاتیت و له ده‌رگات دام
بۆیه به ئیبن توفهیڵیشم گوت
تکایه بیرم بێنه‌وه پێبکه‌نم بهخهمباریم
گه‌ر زه‌مانێک به‌ر له ئاوابوونی شادی بمگریێنێ
دڵته‌نگ نه بم به وون بوونی
کاتێ هێشتا له ڕۆحمدا ئاماده‌یه
له‌گه‌ڵ ڕۆحی مۆبیدێکی زه‌رده‌شتیش ئه‌که‌ومه دوان و
به ئهسپاییهو هپێم ئه‌ڵێ
بژیت له چرکه ساته‌کانی ئێستا دا
مه‌گه‌ڕێ بۆ به‌خته‌وه‌ری
ژیان کردن له ئێستاداو پشت کردنه خه‌مه نه‌هاتوه‌کانی نێو داهاتوو
ناوی بهختهوریه له ڕۆح
تکایه هیچ شوێنێکی بۆ مه‌گه‌ڕێ
ته‌نها ده‌ست بخه‌ره سه‌ر دڵ
گوێ ڕادێره بۆ بیسنی هه‌ناسه‌کانی له‌ڕۆحت
ئه‌و له وێیه له ڕۆحتایه
گه‌ڕان له به‌خته‌وه‌ری..نه‌دۆزینه‌وه‌ی بهختهوهریهو
دۆزینه‌وه‌شی..ئه‌ڕژێته ڕۆحم.. کاتی به دوای دا ناگه‌ڕێم
04.08.2010-.08.2011
1*
ناوی ته‌واوی ئیبن توفه‌یل ئه‌بو به‌کر موحه‌مه‌د کوڕی عه‌بدولمه‌لیک کوڕی موحه‌مه‌د کوڕی توفه‌یل ئهلقهیسیه.له(وادی ئاش ) ی سه‌ر به گرانادا (غرناطه) له دایک بوه. ئیبن توفه‌یل فه‌یله‌سوفێکی عه‌ره‌بی /ئیسپانی بوه وه سۆفیگه‌ری کاریگه‌ریه‌کی به‌رچاوی به سه‌ر ژیانی ئه ودا هه‌بوه. له هه‌مان کاتدا له بواری پزیشکی و ماتماتیک و ئه‌ستێره ناسیشدا زۆر کارامه بوه..به ڵام به هۆی جیهانبینی به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌ند. له بواری ئه‌ده‌بدا ناوی ده‌رکردوه‌و ناسراوه.ساڵی له دایک بوونی تا ئێستا وه‌ک پرسیارێکی کراوه ماوه‌ته‌وه به‌ڵام زۆرێک له مێژوو نووسان وای بۆ ده‌چن که له مابه‌ینی ساڵه‌کانی 1100 وه 1110 له دایک بووبێ. وه له گرانادا زانستی پزیشکی خوێندوه‌و هه‌ر له‌وێش وه‌ک پزیشک ده‌ست به‌کار بوه.سه‌باره‌ت به ژیانی ئیبن توفه‌یل زۆر که‌م زانیاری له‌به‌ر ده‌ستدایه..به‌ڵام هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئیبن توفه‌یل له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی موه‌حیده‌کان بووبێته پزیشکی تایبه‌تی سه‌رکرده‌ی موه‌حیده‌کان ئه‌بو یه‌عقوب یوسف (1163-1184) دواتر بۆته وه‌زیری ئه‌وو له کۆشکه‌که‌یدا له مه‌راکیش نیشته‌جێ بوه تا دوا ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی له‌وێ ماوه‌ته‌وه.ماوه‌یه‌ک به‌ر له کۆچی دوایی کردنی داوا له ئیبن ڕوشد ده‌کات که فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌رستۆ بخوێنێ و جێگای ئه‌و بگرێته‌وه.له ساڵی 1185 کۆچی دوایی ده‌کات. به پێچهوهنهی فهیلهوسوفه ناوداره‌کانی تر ئیبن توفه‌یل نوسراوی که‌می له دوای خۆیدا جێهێشتوه.ئه‌و نوسراوانه‌ی که تا ئێستا له بهرداستدان بریتین له چه‌ند دێره شعرێک و ڕۆمانێکی فه‌لسه‌فی به ناونیشانی (حي بن يقظان) که به هۆی ئه م ڕۆمانه‌وه ناسراوه‌و ناوی ده‌رکردوه وه که بۆ چه‌ندین زمان وه‌رگێردراوه. زۆرێک له قوتابیانی ئه‌و ئاماژه‌یان به‌وه کردوه که ئیبن توفه‌یل نوسراوگهلێکی تری هه‌بوه سه باره‌ت به فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ستێره‌ناسی و هتد..به‌ڵام له‌ناو چوون و ون بوون.ڕۆمانی (حي بن يقظان) یه‌کێکه له‌م نووسراونهی که هه‌میشه به زیندوویی ماوه‌ته‌وه‌و جێگای سه‌رنج و لێکۆڵینه‌وه‌ی نووسه‌ران و مێژوونوو س و خوێنه‌ران بوه..له‌م ڕۆمانه‌دا ئیبن توفه‌یڵ باس له منداڵێک ده‌کات که به‌ته‌نیا له دورگه‌یه‌ک گه‌وره‌ده‌بێت و ئاسکێک شیری پێده‌داو له مردن رزگاری ئه‌کات.دوای مردنی ئاسکه‌که ئه‌و له ته‌مه‌نێک دا ده‌بێت که بتوانێ خۆی بژیێنێت.له‌هه‌مانکاتدا مردنی ئه‌م ئاسکه‌ی که جێگای دایکی بۆ گرتبوه‌وه ئه‌بێته هۆی خه‌مباری ئه‌و، دواتر له مردن و ژیان ڕائهمێنی تا ئه‌و ڕاده‌یه‌یه‌ی که بتوانێ ئه‌م زانیاریانه ده‌سته‌به‌رکات که مرۆرڤهکانی تر پێی گه‌یشتوون پاله‌وانی ئه‌م ڕۆمانه ناوی (حی بن یقظان) ه و ڕۆمانه‌که‌ش به‌م ناونیشانه بڵاو ده‌کاته‌وه .ئیبن توفه‌یل له‌م ڕۆمانه‌دا زۆر به وردی باس له گه‌شه‌کردنی بیری حی بن یقظان ده‌کات و چۆنیه‌تی خۆ په‌روه‌رده‌کرن و ڕامانی له دنیا و ژیان و مردن..له کۆتاییدا بێ یارمه‌تی هیچ په‌یامبه‌رو ڕێنیشانده‌رێک حی بن یقظان ئه‌توانێ له ژین و مردن و دنیا‌و ئاخره‌ت تێبگات و خودا بناسێت.کاتێک له دوای ته‌مه‌نی په‌نجا سالیدا یه‌کێک به ناوی ئهبساڵ ئه‌ناسێ که خه‌ڵکی دورگه‌یه‌که له نزیک دورگه که‌ی حی بن یهقظان.ودانیشتوانه‌که‌ی ئیسلامن..کاتێ ئهبساڵ ئه‌چێ بۆ ئه‌م دورگه‌یه‌ی که حی بن یقظان به‌ته‌نیا لێی نیشته‌جێیه‌و له نزیکه‌وه حی ئه‌ناسێ، بۆی ڕوون ئه‌بێته‌وه که حی زمان نازانێت، فێری زمان و قسه کردنی ده‌کات و سه‌ری سوڕئهمێنی که ده‌بینێ زانیاریه‌کانی سه‌باره‌ت ژیان و مه‌رگ و خودا هتد.. له هی ئه و که‌متر نین و له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا شارهاییهکی زۆری هه‌یه..کاتێ له‌گه‌ڵ ئهبساڵدا ده‌چێته دورگه‌که‌ی ئهبساڵ و خه‌ڵک ده‌ناسێ ..ناتوانێ له‌وێدا بمێنتێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دورگه‌که‌ی خۆی و به‌ته‌نیا ژیان ئه‌کات..هۆکاری گه‌ڕانه‌وه‌که‌شی ئه‌وه‌ده بێ که له ده‌ڵێ: ئێوه وه‌ک من به (ڕاستی) نه‌گه‌یشتوون و خواپه‌رستی و ناسینی خوا لای ئێوه به‌ستراوته‌وه به‌م سومبول و ڕێنیشاندانهی که له لایه‌ن په‌یامبه‌ره‌وه پێتاندراوه سنوورداره. ئێوه نه‌تانتوانیوه بگه‌نه ڕاستی و، وه‌ک من خودا بناسن. خواناسینێکی پته‌و که ڕۆحی من ئاشنای بوه‌و بێسنووره
2*
ئه‌م چه‌ند دێره شعره به‌شێکن له‌م چه‌ند دێره شعره که‌مانه‌ی که ئبن توفه‌یڵ دوای خۆی جێیهێشتوون و هه‌لگری دونیایه‌ک جوانین له ناوه‌ڕۆک و ڕوخساردا سوپاسی ئه‌م هاوڕێیانه ئه‌که‌م که له وه‌رگێڕانی ئه‌م چه‌ند دیره شعره‌ی ئیبن توفه‌یڵ له عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانیه‌وه بۆ کوردی یارمه‌تیان دام….
کنێر حەسەن خانم