ماچێک به تامی خۆڵ
ماچمکه.. بۆ دواجار
به شه‌وقێکی مناڵانه‌وه
سه‌راسیمه و ته‌نگه‌نه‌فه‌س
ئه‌ڵێی:
کورتترین شیعرم بۆ تۆ وتووه.
سه‌راپا گوێم
که ده‌ڵێی:
ماچمکه
***
نه‌مگوت؟
ئه‌ڵێی:
سێوه، ته‌واوه
سووره، قبوڵه
ئه‌سڵه‌ن حه‌وا هه‌ر تۆی
به‌ڵام ئاخر
بۆ ئه‌وه‌نده ڕه‌ش؟
ئه‌ڵێم:
سه‌یرکه
بنچهمت نیشان دهدههم
ئه‌م خوێناوه ده‌بینی
ڕه‌شیی سێوه‌کانی من
له ژه‌هری ئه‌م خوێناوه‌یه
…..
بینیت حه‌ق به من بوو؟
دیسان بڵێ نه‌ء..
***
ئه‌ڵقه
ئه‌ڵقه‌که له گیرفانتایه..
جێگه‌که‌ی له‌سه‌ر په‌نجه‌ت به‌جێ ماوه و
داغی له دڵی مندا
که خۆت ڕۆیشتی
با جێگهکهشت بڕوا..
که منیش ڕۆشتم
جێگه‌م به‌جێ ده‌مێنێ له دڵتا؟
ته‌نانه‌ت
بۆ چه‌ند ڕۆژێ؟
……..
حه‌قم نییه به ڕاست و درۆوه
به‌س مه‌ڵێ:
نه‌ء..
***
چێک لیست
ئه‌م کتێبانه مه‌خوێنه‌وه
دڵی کتێبخانه‌که‌م پێم ده‌ڵێ
هه‌میشه
چێک لیستی ژیانم
پارچه‌یه‌کی که‌مه
من تا کۆتایی
(یه‌ک) پارچه بۆ شاییم هه‌یه
دیسانیش هه‌ر بڵێ نایه‌ی
***
من.. با.. تۆ
بیڵێ
هه‌رچیت پێخۆشه بیڵێ
به‌ڵێ من حه‌سودم.. ئێ چییه؟
من ناتوانم
ناتوانم ببینم (با)
وه‌ها ئاشوفته
له کراسه‌که‌ی تۆدا
سه‌مای (سالسا)بکا
***
ماچێک به تامی خۆڵ
نــا، ته‌واو
چ عه‌یبێکی هه‌یه؛
جێ په‌نجه‌کانت له‌سه‌ر مێز..
تۆ نیت
به‌ڵام من هێشتا
هێشتا هه‌ر به‌یانیان
سهرپهنجهکانت ماچ ده‌که‌م
گه‌رچی ده‌مم
تامی خۆڵ ده‌گرێ
***
زوبانی پێیه‌کانی تۆ
سه‌یره
که له‌دواته‌وه ده‌وه‌ستم
ئه‌ڵێم:
ده‌ڕوات
که لهبهدهمتا ده‌وه‌ستم
ئه‌ڵێم:
دێـــــت
چاوت لێیه؟
زوبانی پێیه‌کانت نازانم
تۆ پێم بڵێ
به‌ڵام ڕاست پێم بڵێ
ڕاست
***
هات و نه‌هات
“هات و نه‌هات”
دوو کردارن که
که به‌یه‌ک “و” ده‌ستی یه‌کیان گرتووه
ته‌نانه‌ت
له وتنیشدا
جێیه‌ک
بۆ “مانه‌وه” نییه
***
وه‌رگێڕان
وه‌ره ته‌نیایی ته‌رجومه بکه‌ین
من ده‌ڵێم
ته‌نیایی؛ ده‌سته‌کانی منه که
دوو ده‌ست ده‌بینێ
له قۆڵی یه‌کدان
یه‌کێکیان
ژن
یه‌کێکیان
پیاو
ئه‌و خۆی له گیرفانما ده‌نوقێنێت
په‌نجه‌کانم گه‌رم ده‌کاته‌وه؛
به ئه‌ڵقه‌یه‌کی بێ په‌نجه له گیرفانما
به‌ڵکو بیریان بچێته‌وه
ئازاری گه‌رمی ماچ له‌سه‌ر ڕوویان
……
ئێستا تۆ بڵـــــــــــێ…
***
کۆڵانی دره‌خت
ئاخ له تۆ..
ئاخ له‌م کۆڵانی دره‌خته
هه‌واڵی ماڵه‌که‌ت
به‌چیدا بزانم؟
ڕه‌نگه که له‌م کۆڵانه‌وه تێپه‌ڕیبی
ده‌ستێکت ڕاکێشابێ بۆ جه‌سته‌یان
نیگایه‌کت
له گه‌ڵاکانیان کردبێ
له‌وه‌ش ده‌چێ
پاڵت دابێت به قه‌دی
خۆشبه‌خت ترینیانهوه
……………
ده‌ست ده‌هێنم
به جه‌سته‌ی شه‌قار شهقاریانا
ڕه‌نگه ده‌ستم بسوتێ
قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م
به‌ڵکو یه‌کێکیان
به زاری تۆ با‌نگم کا
…….
چه‌ند بچمه پێش
حه‌سره‌تم زیاتر ده‌بێ و
ئومێدم که‌م
ئه‌وانیش نیشانه‌یه‌ک ناده‌ن
له “تۆ”ی من
…….
بێ ئینساف..
منت نه‌بینی بهدهرهک
به‌س نیگایه‌ک له‌و دره‌ختانه‌دا
سه‌رف بکه
من
بۆنی نیگاتم به‌سه
***
دڵۆپه
ئه‌بێ چاری بکه‌م
ئه‌بێ بیرێک له‌م چاوانه‌م بکه‌مه‌وه
ساپیتهیان دڵۆپه ده‌کات
وابڕوا
دڵم
ئاو ده‌یبا
***
بــــا شوخی ده‌کات
(با)ش ڕاده‌بوێرێ
له ده‌رگا ده‌دا
که‌چی له په‌نجه‌ره‌وه
سه‌رده‌کێشێته ژووره‌که‌م
یانی نازانێ
گوێ به زه‌نگ و
چاو له‌ڕێی تۆم؟
***
کـلــیـــل
بڕۆ..
له ڕۆشتنت بێ باکم
کلیلی ماڵه‌که له گیرفانتدایه
یانی..
هه‌ر ده‌گه‌ڕێیته‌وه
شیعری:مینا تیموری
له فارسییه‌وه: توانا
سه‌رچاوه: سیب سرخ حوا