
ره‌خنـه‌ی شـیکاری بـۆ کۆشیعری ( نهێنییـه‌کـانی ژێـر لێـوی حـه‌قیقـه‌ت ) ی (ئـارام سـالـح)5
ته‌وه‌ری پێنجه‌م :
بنیاتی کێش و ئاواز له ده‌قه‌کاندا (metre & Tone Structure)
یه‌که‌م: کێش
دیاترین گۆرانکاری که له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌سه‌ر شیعری کوردی دا هاتووه، به کار هێنانی کێش و بڕگه‌یه، که سه‌رچاوه‌که‌ی هونراوه‌ی فۆلکلۆری کوردیه و له سه‌رده‌ستی (شیخ نوری شێخ سالح و گۆران)دا هاته کایه‌وه. مه‌به‌ست له کێشی بڕگه، ( په‌نجه ژماره‌ی بڕگه‌یه) که له سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانبوونی ژماره‌ی برگه‌کان له نیودێره‌کاندا داده‌رشترێت. ( برگه‌یش Syllable ) یه‌که‌یه‌ی ده‌نگه له ڤاولێک له گه‌ڵ یان به‌بێ کۆنستانت پێکدێ) (55)
ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه، ( ئارام سالح) ته‌نیا کێشی چوار بڕگه‌یی له کۆبه‌رهه‌مه‌که‌یدا ،به گشتی، به‌کارهیناوه. که ئه‌ویش لایه‌نێکی لاوازی ئه‌و له‌م بواره‌دا نیشانده‌دا. باوڕنه‌که‌م شاعیر بۆ مه‌به‌ستێ ئه‌م کاره‌ی کردبێ، که وه‌ستای خۆی تێدانیشان بدا، من زێتر وای بۆ ده‌چم که له بێ ئاگایی ئه‌و بێ، که به‌بێ ئه‌وه‌ی بیری لێ کردبێته‌وه، پارسه‌نگه‌گه، وا شکاوه‌ته‌وه.
له کاتێکا، که ته‌ماشای نه‌خشه‌ی هێلکاری کێشی برگه‌ی شیعری کوردی ده‌که‌ین ده‌بینیین له سێ بڕگه‌یه‌وه هه‌یه تا شانزده‌و حه‌ڤده بڕگه‌یی.
(سه‌باح ره‌نجده‌ر) له ده‌قێکی شانزده بڕگه‌ییدا ده‌ڵێ:
قه‌ت له به‌رزایه‌وه / ته‌ماشای خواره‌وه‌م نه‌کردوه /
له خواره‌وه وه‌ک ره‌نجی دڵ / له به‌رزاییم ڕوانیوه. (56)
( ئارام سالح ) کێشی چوار بڕگه‌یی به چه‌ند ره‌هه‌ندێکه‌وه له گه‌ڵ چه‌مکی بیروکه‌ی ده‌قه‌کان ده‌ستکاری کردووه. گه‌رچی ئه‌و له زۆربه‌ی زۆری ده‌قه‌کان کێشی له سه‌ر بنه‌مای رتم به‌کار هێناوه، به‌ڵام له هێندێ شوێنیش‌دا سنوری شکاندوه. ( رتم یه‌که‌یه‌کی ده‌نگه له زانستی مۆسیقادا. له شیعریشدا بنیای ئاوازه، به دووباره بوونه‌وه‌ی له‌ناو نیودێردا، ئاوازێک به ڕسته یان ده‌سته‌واژه‌که ده‌به‌خشێت. رتمیش وه‌ک ( جان کوهێن ) ده‌ڵێ: ” به دوو هۆکار دروست ده‌بێ: یه‌کسانی ژماره‌ی هێزه‌کان و هاوسه‌نگی دابه‌ش بوونی هێزه‌کان . “(57)
ئه‌و (کێشی هاوسه‌نگی )،زۆربه‌کار هێناوه. وه‌ک:
بۆ ئه‌وه‌ی روحم 4
نه‌خۆش نه‌بێ 4
جارجار سه‌رم 4
سه‌رخۆش ده‌که‌م. (58) 4
له چه‌ند ده‌قێکیشا (کێشی تێکشاو)ی به‌کارهێناوه. له سه‌ر بنه‌مای ( 2 / 4 / 6 / 8 ) بڕگه‌یی. مه‌رجیش نییه (8) برگه‌گه بریتی بێ له (4+4) به‌لکو ده‌کرێ له پێناوی ناوه‌رۆکدا ده‌قی ( 3+5) به‌کار بێت؛
سارته‌ر 2
به‌سه‌ر 2
لکچی نائومێدی 4+4
خه‌نده‌که‌ی مۆنالیزایه (59) 3+5
(کێشی تێکه‌ڵ) – وه‌ک له ناوه‌که‌ی دیاره، چه‌ند رتمێکی جیا تێکه‌ڵ به‌یه‌کتر – له چه‌ند ده‌قێکدا دێنه به‌ر گۆێ. ئه‌مه‌یش بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئاوازێکی ره‌هاتر به‌کار هاتووه:
هه‌ر که مێژوو 4
زمانی گۆ کرد 4
مرۆڤ 1
یه‌که‌مین درۆی کرد. (60) 5
شاعیر هێندی کاری له سه‌ر (کاڵ بوونه‌وی کێش)یش کردووه، وه‌ک هه‌وڵێک بۆ تێکشکاندنی هه‌موو ره‌چه‌ڵه‌که‌کانی کێش و برگه. به‌ڵام ئه‌م کاره‌ی نه‌کردۆته شێوه زمانێکی شیعر نووسینی خۆی ، وه‌ک هێندی له شاعیره‌کان . ئه‌و ده‌ڵێ:
له‌ڕه‌قی 3
ڕه‌نگی عه‌شقم مه‌پرسه 7
ئه‌میبیای دڵم 5
له به‌رده‌لان گه‌وره بووه 8
شاعیر ده‌یتوانی ئه‌م دوقه شیعره بکاته (10+12) بڕگه و ئاوازێکی خۆشتری پی ببه‌خشێ. به‌ڵام دیاره به ئه‌نقه‌ست واینه‌کردووه.
دووه‌م: ئاوازی ده‌قه‌کان
که مرۆڤ ، به مه‌به‌ستی پشوودان و سه‌یران و پیاسه‌کردنه‌وه، ده‌چێته ناو ڕه‌زو باغ و دارستانێک، ئه‌وه هه‌ر دیمه‌نه دڵگیرو قه‌شه‌نگه‌کانی به‌ژن و باڵای دره‌خته‌کان و کوڵمی سووری وئاڵی گوڵه‌باغه‌کان و نیگاره‌ی ره‌نگینی باڵی په‌پوله‌کان و بریسکه‌ی بن سکی ماسسیه‌کان نین که غه‌م و په‌ژاره‌و په‌ستی له‌بیر ده‌به‌ونه‌وه‌و هێمنییه‌ک به دڵ و ده‌روونی ده‌به‌خشن، به‌لکو له پاڵ ئه‌م هه‌موو جوانییه، جریوه‌جریوی باڵنده‌کان و وه‌شه‌ورشی گه‌ڵای داران و خوڕه‌خوڕی ئاوی جۆگه‌ورووباره‌وکان و چه‌نده‌ها ده‌نگی تری بوونه‌وه‌ره‌کان و سروشت ده‌رژێنه ناو گوێچکه‌ی و ده‌مارده‌مار به ناوله‌شیدا گوزه‌رده‌کان.
باغی شیعریش ، هه‌مان سروشتی هه‌یه. ئه‌وه هه‌ر وێنه هونه‌رییه‌که‌ی ده‌قه‌شیعره‌که نییه که سه‌رسامت ده‌کا به‌لکو ده‌نگ و ئاواز‌و مۆسیقای ناو ده‌قه‌که‌ش رۆڵی به‌رچاویان له‌م کاردانه‌وه‌یه‌دا هه‌یه. سا بۆئه‌وه‌ی خوێنه‌ر چێژێکی خۆشتر له شیعر وه‌ربگری ، پیوه‌ستی به گوێچکه‌یه‌کی موسیقای هه‌یه، ره‌نگ بێ معه‌ریفه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی له زانستی ده‌نگسازیدا رێخوشکه‌ری ئه‌م مه‌به‌سته بێ. “ده‌نگسازی ( Phonetics) زانستێکی زمانه‌وانییه، دراسه‌تی چۆنیه‌تی به‌رجه‌سته‌کردنی ده‌نگه‌کانی ئاخاوتن ده‌کا.” (61) ئاخاوتنیش ته‌نیا بریتی نییه له پیکه‌وه‌هاتنی چه‌ند ڤاوڵ و کونستانتێکی جیاواز. چونکه ئه‌و ده‌نگانه له نێو که‌رتی فراوانتردا رێکده‌خرێن. بۆ نمونه ( هیز Stress) که خه‌سلاتی خودی وشه‌یه ئاواز‌و مانای تایبه‌تی ده‌به‌خشێ له ناو ده‌قدا. پله‌ی ئاوازی ده‌نگ (pitch) وه به‌رزونزمی ئاوازه‌کان له گه‌ڵ یه‌کتردا(Intonation) ئاوازێک ده‌به‌خشێ. ” ئاواز(Intonation) ئاماژه‌یه بۆ جیاوازی پله‌ی ده‌نگ و هێز، ئه‌م جیاوازییه‌ش ریتم و تاو ده‌دا به ئاوازیه‌ی(Tune) که ده‌نگ به‌رهه‌م دێنێ له ئاخاوتنی ئاسایی‌دا.” (62)
هه‌میشه شاعیران، وه‌ک هونه‌رمه‌ندانی مۆزیکژه‌ن، هه‌موو که‌رسته‌کانی ده‌نگ له فونیم و پیت و بڕگه‌و هێزو نه‌غمه‌و قافیه ، به مه‌نه‌ستی خزماتکردنی بیرۆکه‌ی ده‌ق به‌کارده‌هێنن. شاعیر له ڕێگه‌ی هونه‌ری ده‌نگه‌وه ده‌توانی زمانی خۆی دروست بکات و په‌نگی سینگ خۆی پێده‌ربڕێ.
بۆ شیکارکردنی ئاوازی ده‌ق له هۆنراوه‌کانی (ئارام سالح) دا ، واباشتره هه‌ر دوو دیوه‌که‌ی بنیاتی ده‌نگسازی هه‌ڵبسه‌نگێنیین : ئاوازی ده‌ره‌وه‌و ئاوازی ناوه‌وه‌ی ده‌ق.
مه‌به‌ست له ئاوازی ده‌ره‌وه وه‌ک دکتۆر (شاهۆ سه‌عید سالح) ئاماژه‌ی بۆ کردوه:” ته‌بایی ده‌نگه، له نێوان پیت و بڕگه‌و یه‌که ئاوازییه‌کان، که به پێی پێوه‌ره‌کانی کۆن و نوێ بۆ کێش و قافیه دابینده‌کرێت.” (60)
(ئارام سالح) له هۆنراوه‌ی (به‌ستن) ده‌ڵێ:
نا…نا.. نه‌خێر نه‌نوستووه 8
وه‌ئاگایه 4
وشکه سه‌رمای به‌رژه‌وه‌ندی 8
گۆمی ویژدانی به‌ستووه 8
نا…نا….نه‌خێر نه‌نوستووه. (63) 8
ئه‌م ده‌قه. له رووی ئاوازه‌وه، کێشی (4+8) بڕگه‌یه‌و له‌سه‌ر ته‌لێکی ئاوازدار هه‌ڵخرواو. سه‌ره‌تاو کۆتایی بازنه‌یه‌کی ئاوازی داخراوی ده‌ووردراوه به ( نا..نا نه‌خێر نه‌نوستووه). قافییه‌ی ( نوستووه / به‌ستووه / نوستووه ) ده‌نگدانه‌وه‌ێکی خۆشی هه‌یه.
” یه‌کێک له بنه‌ماکانی تێگه‌یشتنی هه‌ر ده‌نگێک جوله‌ی ده‌نگ و ئاوازه‌که‌یه‌تی ، تا خوێنه‌ر هه‌ست به قوڵایی ئه‌زموونی شیعر بکات وکاریگه‌ری پۆزه‌تیفی له‌سه‌ر دروست بێت، چونکه ئاواز ره‌گه‌زێکی ده‌قه.” (64) له‌م پنته‌وه، گه‌ر سه‌یری ئه‌م ده‌قه‌ی خواره‌وه بکه‌ین ، تێده‌گه‌ین که شاعیر چۆن مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ بنیاتی ئاوازی سه‌ربه‌ست و بنیاتی ئاوازی کراوه کردوه، به مه‌به‌ستی نزیک بوونه‌وه له روحی ده‌ق.
کۆپڵه‌ی (15) نهێنییه‌کان ده‌ڵێ:
زێڵوی نامۆیی 4
له‌ناو گه‌روی 4
بوونم دایه 4
هه‌ر بۆیه‌شه 4
هه‌رده‌م متوی 4
به‌رهه‌تاوی نائومێدیم !! (65) 8
له ده‌رئه‌نجامی شیکارکردنی ئاوازی ئه‌م ده‌قه (12) وشه‌یه، ده‌رده‌که‌وێ که شاعیر چه‌ند وه‌ستایانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئاواز و جووله‌ی ئاوازدا کردوه. سه‌یرکه‌ن چۆن ئه‌م ده‌نگانه له دیوی ناوه‌وی ده‌ق دا ریزکراوه‌ن:
{2ێ / 9ی / 4 وی / 2 ۆی / 3 نا / 3 هه‌ر / 2 یه / گه ، یه، شه، هه ، ده، به ، له / ناو ، تاو، نائ، / گه‌ور ، هه‌ر، به‌ر، هه‌ت، ده‌م / مۆ ، تۆ، بۆ، ئۆ / ڵو، رو، بو، تو / ده‌م ، دیم / زێڵوی ، گه‌روی، متوی / نا، تا / له‌ناو، هه‌تاو/ نامۆ. نائو / زێ، مێ / مۆی، بۆی/ نم، یم ، وم، ئه‌م }
ئه‌م کۆئاوازه، که بریتییه له کۆمه‌ڵێک په‌یوه‌ندی به‌یه‌کداچوو، که به هه‌ستی بیستن ، ده‌رکیان پێده‌کرێ، پارچه مۆسیقایه‌کی شیعری ده‌ژه‌نن و ده‌بنه به‌شێک له شوێن و زه‌مه‌ن و رووداوی ده‌قه‌که، ئه‌م ئاوازانه تا راده‌یه‌کی باش ده‌لاله‌تی واتایی فه‌رگه‌نگی شاراوه‌ی وشه‌کان به‌رجه‌سته ده‌که‌ن.
سێیه‌م: تۆبۆگرافیای کۆبه‌رهه‌مه‌که ( Tobography 0f the Collection):
له‌به‌ر گرینگی هه‌ستی بینین، شاعیران هێندێ جار ده‌قه‌کانیان، له سه‌ر رووی نه‌خشه‌سازی و هێلکاریه‌کدا ده‌خه‌نه روو، که چه‌مکێ ده‌لاله‌ت و هیماو ره‌مز له ناو شێوه‌نوسینه‌کایاندا ده‌شارنه‌وه.” ئه‌م لادانه به‌تایبه‌تی له شیعری نوێ‌دا هه‌ن. شاعیر په‌یوه‌ست نابێ به تۆبۆگرافیایه‌کی دیاری کراو، به‌لکو ئازادانه وشه‌کانی دابه‌شی سه‌ر په‌ره ده‌کات و سه‌رنجام شێوازێکی تایبه‌ت بۆ خۆی وه‌رده‌گرێت.” (63)
تۆبۆگرافیایه‌که‌ی – یان ستایلی دابه‌شکردنی وشه‌کان – له ( نهێنییه‌کانی ژێر لێوی حه‌قیقه‌ت) دا، هیچ نۆێکاریه‌کی ، یان داهێنانێکی تازه‌ی پێوه دیار نییه که بتوانرێت وه‌ک ئیزافه‌یه‌کی هونه‌ری بخرێته سه‌ر ئه‌م نه‌خشه‌سازییه. شاعیر نه‌یتوانیوه، له نێو بازنه‌ی لاسایی کردنه‌وه‌ی هاورییه‌کانی سه‌رده‌می خۆی ده‌رچێ. ته‌نانه‌ت له چه‌ند شونێکدا، که‌م شاره‌زایی له‌م بواره‌دا، نیمچه شێواندنێکی به روو ده‌قه‌که‌دا دروست کردووه. هه‌ر بۆ نموونه ده‌کرێ تۆبۆگرافییای ئه‌م ده‌قه‌ی خواره‌وه به شێوه‌ێکی گاریگه‌رتر بنوسرێت:
ئه‌و ده‌نوسێ:
دووروویمان 4
له‌وه‌دایه 4
ڕاسپوتینانه 5
نادوێن! (66) 3
ئه‌م شێوازه ی خواره‌وه ، جوانتر و رێک تره بۆ ئه‌م ده‌قه شیعره:
دووروویمان 4
له‌وه‌دایه 4
ڕاسپوتینانه نادوێن! (67) 8
(ئه‌حمه‌د مه‌لا) له باره‌ی ستایل و شێوازی و فه‌رهه‌نگی تایبه‌تی شاعیر ده‌ڵێت:” ئه‌مه‌یش په‌یوه‌ندی به تۆڕی چمکه‌وه هه‌یه. به‌ڵام سنووری ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له کۆێ ده‌ست پێداکاو له کوێ کۆتای دێت شیعریش وه‌ک مۆسیقایه، ناتوانێ فێل بکات. یان ئه‌وه‌تا گوێچکه‌مان قبوڵی ده‌کا یان ره‌تی ده‌کاته‌وه.” (68)
ده‌بینین (سه‌باح ره‌نجده‌ر) له ته‌کنیکی تازه‌ی ده‌قدا هه‌وڵی پراکتیزه‌کردنی ستراتیژه‌وتی تۆبۆگرافیای خۆی داوه به به‌کارهێنانی ستایل تازه. ( 147) جار وشه‌ی ( بۆ) ی به‌مه‌به‌ستی نه‌خشه‌سازییکی کاریکه‌ر دووباره کردوۆته‌وه وێنه‌یه‌کی ته‌شکیلی یان هێلکاری کێشاوه:
ئه‌ستێره
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ
بۆ
بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ بۆ
ئه‌ستێره ئه‌گه‌ر به رۆژ به ئاسمانه‌وه بوایه
خۆر گه‌رمی ده‌کرده‌وه. نادوێن! (69)
ژێنگه‌ی ده‌روونی شاعیر -هه‌ست و هۆش – ( Mood & Tune):
ئه‌و پرسیاره‌ی که زۆر به‌سه‌ر زارانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه: سیحری شیعر له چیی دایه؟ ( یاکۆسن) ده‌ڵێ:” شیعرییه‌ت به‌و پر سیاره‌وه خه‌رێک ده‌بێ. که چ شتێک په‌یامی قسه‌یی ده‌گۆڕیت بۆ به‌رهه‌می شیعری” (70) هه‌ر که‌سێ وه‌رامێکی پێیه. به‌ڵام خۆ شاعیر خولقێنه‌ری شیعره‌و ، شیعریش وه‌ک ره‌گه‌زه‌کانی تری ئه‌ده‌ب په‌یڤه. هه‌رچه‌نده میتۆدی ره‌خنه‌ی شیکاری بنیاتی شیعر هیچ خۆی به باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی شاعیره‌وه خه‌ریک ناکات، به‌ڵام هێندی جار شکاندنی قۆزاخه‌ی سیحری شیعر پێویستی به راڤه‌کردن و شۆربوونه‌وه بۆ ناخی شاعیر هه‌یه. له پشت بیر‌و خه‌یاڵ و سۆزه‌وئیلهامی شاعیره‌وه، (نه‌ست- لاشعور) گه‌نجینه‌و باغ و خه‌رمانی ئه‌زموونه‌کانی شاعیرن و رۆڵی له دروست کردنی زمانی شاعیر هه‌یه.
ئه‌وه تێرامانی به‌سه‌رهات و رۆژانی ته‌مه‌نی شاعیره، که ده‌قه زیندووه‌کان ده‌خولقێنێ. هاوژین سڵێوه ده‌ڵێ:” شیعر به‌شێکی زمانی زینده‌خه‌وه، یارییه‌که له نێوان خه‌ون و بێداری، دۆناودۆنێکه له نێوان ئاگایی و نائاگایی.” (71)
داهێنانی گه‌وره پێویستی به ئه‌زموونی مه‌زن و کاریگه‌ر هه‌یه. به‌ڵام راستگۆیی و سدق له ده‌قی ئه‌ده‌بیدا ، به ئاوێنه‌ی ژیان داده‌ندرێت. ئه‌وه‌تا مامۆستا (که‌مال غه‌مبار) له باره‌ی ژێنگه‌ی ده‌روونی ( ئارام ) دا ده‌نوسێ:” شاعیر به‌حوکمی ئه‌و ژیانه پڕ مه‌ینه‌ت و ئازاره‌ی تێیدا ژیاوه جۆره ته‌مێکی ڕه‌شبینی به‌سه‌ر شیعره‌کانییه‌وه به‌دیده‌کرێ و مرۆڤیش خۆی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی ژیانه.” (72) من له‌م ده‌روازه‌وه ده‌چمه ناو کڕۆکی باسه‌که‌وه: یه‌که‌م په‌ڕی کۆبه‌رهه‌مه‌که‌ی (ئارام) بریتییه له ( پێشکه‌ش)، ئه‌و ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی پێشکه‌ش به ئازیزترین روح کردووه . ناوی ئه‌و زاته ( له‌م پێشکه‌شه) دا چوار جار له چوار کورته دێردا دووباره بۆته‌وه. به ( گیانی پاکی ( به‌هار) ده‌ست پێده‌کاو به ( به ته‌نیایی و که‌سه‌رێکی گه‌وره‌ی تا هه‌تایی سپاره‌دم ) کۆتایی دێ.
( به‌هار) نه مرۆڤێکی په‌راوێزکراوه، نه وه‌رزێکی عومر کورتی نه‌ورۆزپۆشه له دڵ و ده‌روونی شاعیردا. ( به‌هار) یه‌کسانه به بوون و پارسه‌نگی گه‌ردوون، یه‌کسانه به جوانی روح و ماهیه‌تی خودا له روحی (ئارام‌دا). دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ( به‌هار) هه‌موو پارسه‌نگه‌کانی لارکرده‌وه و تاڵه مووێکی باریک باریکی له نێوان بوون و نه‌بوودا هێشتۆته‌وه. ئاخر شاعیر له پۆپه‌ی لاویه‌تی دابوو که ئه‌و( به‌هار)ه‌ی ده‌بوایه چه‌ند ساتێکی تر، سیحری عیشق و موحیبه‌تی حه‌قیقی خۆی ، بێ شه‌رم، بکاته چه‌پکه‌گوڵی شه‌وی په‌رده. هه‌ر ئه‌م (به‌هار)ه له چرکه ساتێکدا – که هه‌رگیز چاوه‌روان نه‌کرابوو- باڵه‌کانی لێکداو به‌رز فرێ و زۆر به‌رز فری تا له توانایی بینینی چاو نه‌ما، بۆیه روح به‌دواوه‌یه‌تی.
دایکی (ئارام ) ده‌گێرێته‌وه: شه‌و تا سه‌حه‌ر (ئارام ) له دیوی قه‌له‌نده‌رخانه‌ی( ژووره‌که‌ی) کۆڵ کۆڵ ده‌گریاو من و باوکه پیره‌که‌شی له‌م دیوی ده‌رگاکه له به سۆز قوڕمان ده‌پێوا، نه سه‌رما ، نه گه‌رما مان نه‌ده‌زانی.” که‌واته، له هه‌ر شوێنی وشه‌ی ( غه‌م و فرمێسکتان ) دی ئه‌وه (غه‌م )ی به‌راستین و( فرمیسک)ی واقیعێکی تاڵن، نه‌ک غه‌م و فرمێسکی ده‌مامککراو. ڵیره‌دا دێمه‌وه سه‌ر باسی ناونیشانی کۆبه‌رهه‌مه‌که -0 وه‌ک له ته‌وه‌ری یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێ‌کرد – ناونیشانێکی دووڕوو، درۆزن، به‌تاڵ، نییه. به‌لکق ئاوێنه‌یه‌کی بچکۆڵه‌ی ژیانه سه‌خته‌که‌ی شاعیره. ئه‌و ده‌زانی (حه‌قیقه‌ت) بۆ به‌رجه‌سته ناکرێ، مه‌حاڵه، بۆیه، به ناچاڕێ به‌دوای خودا‌و حه‌ق و ئاگر و خۆر‌و ئه‌ستێره ده‌که‌وێته سه‌وداسه‌ری، سه‌واسه‌ریه‌ک نه سه‌ره‌تای هه‌یه‌و نه کۆتایی. بڕوه‌انه چۆن خود‌و بابه‌تی له ده‌قه شیعرێکدا کۆ کردۆته‌وه ، که مه‌غزایی قوولی دڵی شاعیر ده‌رده‌بڕێ:
له نێو چیمه‌نی روحمدا / هه‌موو گوڵه‌کان ده‌وه‌رن / ته‌نیا گوڵه پایز نه‌بێ؟!(73)
ئه‌نجام
(ئارام سالح) له کۆبه‌رهه‌مه‌یدا، هه‌نگاوێکی به‌رچاویی له بواری شیعر دا هاویشتووه. له به‌راوردکردنی له گه‌ل به‌رهه‌مه‌که‌ی پێشووی دا، شانبه‌شانی نویخوازی شه‌قامی شیعری کوردی هه‌نگاو ده‌نێ و توانای داهێنانی تێدایه گه‌ر باشتر مامه‌ڵه له گه‌ڵ هه‌موو ره‌گه‌زه‌کانی ئه‌م هونه‌ره‌دا بکات.
شیعره‌کانی ساده‌و هه‌ڵگرێ په‌یامن. ده‌توانم بڵێم که سیفه‌تی جیهانگه‌ری – تایبه‌ت به هه‌موو جیهان (Cosmopolite ) له کۆبه‌رهه‌مه‌که‌یدا هه‌یه. واتا خوێنه‌رێکی فه‌ره‌نسی یان یۆنانی یان به‌رازیلی ،وه‌ک خۆمان جێژ له شیعره‌کان وه‌رده‌گرن و خۆیان له ناویانداده‌دۆزنه‌وه. ئه‌مه‌یش جۆری له مه‌زنی و نه‌مری (The Sublime ) به کۆ به‌رهه‌مه‌که ده‌به‌خشێ.
سه‌رچاوه‌کان:
(1) محمود عبدالوهاب . ثریا النص مدخل لدراسة الحنوان القصصی، الموسوعة
الصغیرة. دار الشوون الثقافیة .بغداد، 1995
(2) ئارام سالح. نهێنییه‌کانی ژێر لێوی حه‌قیقه‌ت. چاپخانه‌ی سیما، سلیمانی، 2005. ل30
(3) د. عبدالقادر حمد امین محمد ، بنیاتی کارنامه‌یی له ده‌قی نۆی کوریدا.. مه‌ڵبه‌ندی
کوردۆلۆجی. چاپخانه‌ی تیشک، چاپی یه‌که‌م. سلیمانی. ساڵێ 2008،، ل 16
(4) سه‌رچاوه‌ی(2) ل. 89
(5) که‌مال غه‌مبار، گۆڤاری کاروان. ژ 203، ساڵی 2006
(6) سه‌رچاوه‌ی(2) ل. 55
(7) سه‌رچاوه‌ی(2) ل. 73
(8) سه‌رچاوه‌ی (5)
(9) عبدالسلام بن عبدالعال. وه‌رگێرانی نه‌وزاد احمد اسود. ده‌رباره‌ی میتۆدی
هاوچه‌رخ. ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی، ساڵی 2001. ل 275
(10) . پرۆفیسۆر هـ. د. ویدۆوسن و. له ئینگلییزییه‌وه د. هۆشه‌نگ فاروق، سه‌ره‌تایه‌ک
بۆ زمانه‌وانی ، چاپخانه‌ی خانی، ساڵی 2008، ل 20
(11) سه‌رچاوه‌ی (10). ل 37
(12) سه‌رچاوه‌ی(2) . ل. 34
(13) هه‌ژار. فه‌رهه‌نگی هه‌نبانه‌بۆرینه . چاپخانه‌ی پویا. چاپی یه‌که‌م. ساڵی 1369ف. ل 285
(14) هاوژین سڵێوه عیسا ، بنیاتی هونه‌ری له شیعری شێرکۆ بێکه‌س دا . ده‌زگای چاپ
و په‌خشی سه‌رده‌م، چاپی یه‌که‌م ، سلیمانی . 2009، ل 46
(15) ئومێد ئاشنا. ئه‌شکی باوان و به‌رهه‌می بڵاوکراوه له یادی کامه‌ران موکری.
ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وی ئاراس. هه‌ولێر 2001
(16) سه‌رچاوه‌ی(2) ل. 58
(17) سه‌رچاوه‌ی(2)ل. 86
(18) سه‌رچاوه‌ی(2) ل. 39
(19) سه‌رچاوه‌ی(2) ل. 54
(20) سه‌رچاوه‌ی(2). ل.51
(21) سه‌رچاوه‌ی(2) ل.75
(22) سه‌رچاوه‌ی (13)
(23) سه‌رچاوه‌ی(2) ل. 57
(24) سه‌رچاوه‌ی (13)
(25) سه‌رچاوه‌ی(2) ل. 80
(26) سه‌رچاوه‌ی (13) (ل 107)
(27) سه‌رچاوه‌ی(2) ل. 10
(28) سه‌رچاوه‌ی (5)
(29) سه‌رچاوه‌ی(2) ل. 22
(30) سه‌رچاوه‌ی(2) ل. 90
(31) سه‌رچاوه‌ی (13). ل 121
(32) سه‌رچاوه‌ی (13)
(33) سه‌رچاوه‌ی(2) ل. 56
(34) سه‌رچاوه‌ی(2) . ل.65
(35) سه‌رچاوه‌ی(2) . ل. 78
(36) سه‌رچاوه‌ی(2). ل. 80
(37) جه‌مال فه‌تحوڵا ته‌یب. کۆیه 1918 – 1958 مێژووی سیاسی. چاپخانه‌ی شهاب. هه‌ولێر.
چاپی دووه‌م 2008 . ل 132
(38) سه‌رچاوه‌ی (13)
(39) سه‌رچاوه‌ی(2) . ل.18
(40) سه‌رچاوه‌ی (5)
(41) سه‌رچاوه‌ی(2) . ل.45
(42) سه‌رچاوه‌ی(2) . ل. 64
(43) ئومێد ئاشنا. پیره‌مێرد پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی. ده‌زگای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس. چاپی دووه‌م. 2009.
(44) سه‌رچاوه‌ی(2) .ل. 67
(45) قوبادی جه‌لی زاده.www.klawrojna.com
(46) سه‌رچاوه (2) .ل. 54
(47) سه‌رچاوه (2). ل. 73
(48) عه‌لی تاهیر به‌رزنجی. خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ نهێنییه‌کانی ژێر لێوی حه‌قیقه‌ت.
رۆژنامه‌ی کوردستانی نۆی .ژ: 4079. 21/ 9/ 2006 ل 7
(49) سه‌رچاوه (2) .ل.35
(50) نووسه‌ران و هه‌ڵبژاردنی مه‌رگ . ئارام سدیق . کتێبخانه‌ی کوردی. ماڵپه‌ری
کوردستاننێت.
(51) قورئانی که‌ریم، سورتی البقرة (189)
(52) سه‌رچاوه (2).ل. 12
(53) فه‌ریدون پێنجوێنی، کوردستانی نوێ. ژ 527 له 15 / 3 / 2007 ل: 7
(54) سه‌رچاوه‌ی(2). ل. 41
(55) سه‌رچاوه‌ی(10)، ل 152
(56) سه‌باح ڕه‌نجده‌ر . سالی سفر، چاپخانه‌ی که‌مال. سلیمانی 2010. ل 159
(57) ئه‌کادیمی، گۆڤار ئه‌کادیمیای کوردی. چاپخانه‌ی هاشم، ژ: 14 ، 2010 ، ل 35
(58) سه‌رچاوه‌ی(2). ل.23
(59) سه‌رچاوه‌ی(2).ل. 30
(60) سه‌رچاوه‌ی(2). ل.44
(61) سه‌رچاوه‌ی(10) ل 64
(62) سه‌رچاوه‌ی(10)، ل 143
(63) د. شاهۆ سه‌عید سالح. دلالات البنا الیقاعی فی الشعر. رسالة ماجستیر. کلیة
اللغات- جامعة السلیمانیة. 1999 ص 16
(64) سه‌رچاوه‌ی (2).ل. 87
(65) سه‌رچاوه‌ی (3)
(66) سه‌رچاوه‌ی (45)، ل 23
(67) سه‌رچاوه‌ی (2).ل.22
(68) ئه‌حمه‌د مه‌لا، شیعر ته‌نیا هه‌ر بنه‌مایه، ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس،
هه‌ولێر، 2005 ، ل49
(69) سه‌رچاوه‌ی(56)
(70) د. فوئاد ره‌شیر. ده‌قی ئه‌ده‌بی ، ئه‌دگار، چێژ، به‌ها، ده‌زگای چاپ و
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس. چاپی یه‌که‌م هه‌ولێر. 2007 ،ل 6
(71) سه‌ورچاوه‌ی (13)، ل 73
(72) سه‌رچاوه‌ی(5)
(73) سه‌رچاوه‌ی (2).ل.55
نووسینی: فـازیـل شـه‌وڕۆ