چه‌ند جار وتم ! … ته‌یب جه‌بار
چه‌ند جار وتم !
بڵاوه به باران مه‌كه‌ن ،
با له بنج و بناوانی ..
ئه‌و هه‌وره چاڵه بكۆڵمه‌وه .
با بزانم ، بۆچی باڵای ..
ئه‌و دره‌خته دره‌نگه ؟
با بزانم ، بۆچی رووبه‌ری ..
ئه‌و گرده كورته ؟
با بزانم ، بۆچی ته‌مه‌نی ..
ئه‌و جۆگه‌یه نزمه ؟
با بزانم ، بۆچی بۆنی ..
ئه‌و ته‌مه ته‌نگه ؟
چه‌ند جار وتم !
سروه‌ی بینین بخه‌نه گه‌ڕ ،
نه‌ك بومه‌له‌رزه‌ی نهێنی ..
به‌ڕێوه بێت .
به بروسكه بڵێن ..
بڕبڕه‌ی خۆی نه‌شارێته‌وه ،
با ده‌ماری وێڵ بوون ده‌ركه‌وێ .
چه‌ند جار وتم !
رێگا له به‌رزبونه‌وه‌ی ..
ئه‌و گه‌رده‌لووله بگرن .
نه‌وه‌ك خاكی مانگ ..
شل بێته‌وه و دڵۆپه بكا.
چه‌ند جار وتم!
چاوه‌ڕێی سوارێك مه‌كه‌ن ،
شاره‌زای فه‌رمانی كارگێڕی ..
كوێره رێ نه‌بێ .
سه‌ر له پێچ و په‌نای ..
ته‌می ئه‌ستێره ده‌رنه‌كات .
چاوه‌ڕێی سوارێك مه‌كه‌ن ،
نازانێ هه‌نگاونانی ئه‌سپه‌كه‌ی ..
بژمێرێ و رێكیبخات .
ئازاری /2011