خه‌ونامه یان حه‌قیقه‌تنامه؟ … چنوور نامیق
رۆژی عارفه بوو له‌ئارایشگه‌كه دانیشتبووم چاوه‌ڕێی نۆره‌ی خۆمم ئه‌كرد له‌ناو غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی ئافره‌ته‌كانی تر و هه‌ڵمی ژووره‌كه‌و بۆنی بۆیاغ ته‌واو بێتاقه‌ت بووبووم.كتێبه گه‌وره‌كه‌ی ده‌ستم به‌ته‌واوی ته‌ماشامی تاپۆ كردبوو،ئه‌وه تاقه خه‌مڕه‌وێنم بوو ئاسووده‌ییه‌كی شیرین و تاڵی له تامی عه‌شق پێ ئه‌به‌خشیم،كه هه‌ر جاره‌و له‌خه‌می دوا چاره‌نووسی كه‌سایه‌تییه‌كدا نوقم ئه‌بووم ماتییه‌كی به ئاژاوه رووی ئه‌پۆشیم.بیرم شوێن خه‌یاڵوانه‌كانی ناو ئه‌و كتێبه كه‌وتبوو و له خه‌یاڵی باخه نه‌بینراوه‌كاندا ئه‌ستێره‌یه‌كی گوناهبار بووم،تاو نا تاوێ غه‌ڵبه‌غه‌ڵبه‌كه خوێندنه‌وه‌كه‌ی پێ ئه‌بڕیم:ئافره‌تێك هاته ژوورێ و به شڵه‌ژاوییه‌وه سه‌رپۆشه‌كه‌ی رێك خسته‌وه وئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانی سڕییه‌وه،وه‌ك ئه‌وه‌ی له شه‌ڕێكی براه‌وه‌وه گه‌ڕابێته‌وه هاته ته‌نیشت منه‌وه و دانیشت.پاش ئیستێك وتی ده‌بێ كه‌ی نۆره‌م بێ ؟خۆ هه‌تا مێرده‌كه‌مم رازی كرد بێم بۆ ئێره رۆحم ده‌رچوو….
یه‌كێكی تر هه‌ڵیدایه و وتی : ئێ بۆ ؟.
-وه‌ڵامی دایه‌وه :ئه‌ڵێ برۆ چاككردن حه‌رامه..
منیش پۆله په‌پووله‌ی سه‌رسامی نیگام رژانه سه‌ر كتێبه‌كه‌ی ده‌ستم،ئه‌و كتێبه‌ی ده‌یان جار به كێشی قورسی خۆی عاشقی ئه‌كردمه‌وه.یه‌كێكی تر وتی ئه‌ی هاوار ده‌بێ له‌و دنیا چیمان لێ بكه‌ن ؟
ئافره‌تێكی تر وتی:هاوار به حاڵمان ،به‌خوا به‌هه‌شت به چاو نابینین.ئافره‌ته‌كه‌ی ته‌نیشت من به پێكه‌نینه‌وه وتی وه‌ڵا مێرده‌كه‌م راست ئه‌كا حه‌رامه،مه‌لاكانیش وا ئه‌ڵێن منیش وتم :ئێ كه ئه زانی حه‌رامه بۆ چاكی ئه‌كه‌ی؟؟
وتی چی بكه‌م حه‌زم لێیه جوانه.
ژنێكی تر وتی ئا له‌ڕێی خوا نۆره‌ی خۆتانی بده‌نێ ،زوو به‌ڕێی بكه‌ن تا مێرده‌كه‌ی په‌شیمان نه‌بووه‌ته‌وه و نه‌هاتووه‌ته‌وه شوێنی.
ئه‌ویش وتی نا تازه نایه‌ته شوێنم ،وتوویه‌تی هه‌ر ئه‌مجاره چاكی بكه.خه‌یاڵم له‌گه‌ڵ تریفه یابه‌حری ئاوێته بوو و كچه مافوورچنه‌كانی ناو كتێبه‌كه ده‌ستیان كرد به چنینی خه‌یاڵم لێ نه ئه‌گه‌ڕان ترس و گومانی ئه‌و ژنانه ئارامیی رۆحم بشێوێنێ .په‌یتا په‌یتا كه‌سایه‌تیی تریفه یابه‌حریم ده‌دی كه چۆن له پێناو ئازادیی فكر و سه‌لماندنی خود رووبه‌ڕووی مه‌رگ ئه‌بێته‌وه و سینگی ئه‌كاته قه‌ڵغانی رمی ژه‌هراویی داوونه‌ریتی ده‌سكردی كۆمه‌ڵگه و چۆن رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی پیاوانه و حزبه كڕیاره‌كان ده‌بێته‌وه كه‌بازرگانی ته‌نانه‌ت به خه‌یاڵاتی مرۆڤه‌كانیشه‌وه ئه‌كه‌ن.منیش شانبه‌شانی كچه بێده‌ره‌تانه‌كانی ناو ئه‌و كتێبه ده‌ستم كرده‌وه به خه‌م چنین و خۆم له بیر كرد.ده‌مێ بوو له خه‌یاڵاتی خۆمدا نوقم بووم،كه به ده‌ستپێوه‌دانی ئافره‌ته‌كه‌ی ته‌نیشتم وه‌خۆ هاتمه‌وه لێ پرسیم :ئه‌و كتێبه چییه ؟خه‌ونامه‌یه؟
منیش زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی سوور لێوی نه‌خشاندم ئه‌وه‌نده‌ی تر ئافره‌ته‌كه‌م سه‌رسام كرد و وتم:
ئاخر توخوا ره‌مه‌زان ومكیاج و خه‌ونامه‌یان وتووه،زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كم كرد و وتم نا ئه‌وه رۆمانه.
قسه‌ی كه‌سێكی تر ئێمه‌ی بێده‌نگ كرد: له‌كاتێكدا رووی كرده خانمی خاوه‌ن ئارایشگه‌كه و وتی ئا به ساقه زوو به‌ڕێم كه‌ن بۆیاغ ومێش وبڕین ئه‌كه‌م ،هه‌رچه‌نده سه‌رپۆشیش له سه‌ر ئه‌كه‌م ، ،ئه‌بێ خێرا به‌ڕێم بخه‌ی.كۆمه‌ڵێ ئافره‌ت پێكه‌وه هاتنه وه‌ڵام:تۆ ئێستا هاتووی بۆ وا به په‌له‌ی ته‌نیا من و یه‌كێكی تر حیجاب نه‌بووین هه‌ردوو پێكه‌وه وتمان كه سه‌رپۆش ئه‌ده‌ی به‌سه‌رتا بۆ ئه‌و هه‌موو مه‌سره‌فه‌ی تیا ئه‌كه‌ی ؟
وتی بۆ مێرده‌كه‌می ئه‌كه‌م ،مه‌لا ئه‌ڵێ هه‌رچی بۆ مێردی خۆت بكه‌ی حه‌ڵاڵه.ئیتر بێده‌نگی دایگرتم وكه‌وتمه ناو كۆمه‌ڵێ هاوكێشه‌ی ماتماتیكانه‌ی بێ ئه‌نجامه‌وه،كه ئه‌مانه هه‌ندێكیانن
حه‌ز + هێڵی سوور=؟؟؟
منێكی كراوه و ئازاد +غه‌زه‌لنووس وباخه‌كانی خه‌یاڵ= ؟؟؟
ژنی خاوه‌ن پۆست و رێژه‌ی دیاریكراوی دڵخۆشكه‌ر +كوشتن وپارچه پارچه‌كردنی هه‌ندێكی تر به ساتۆر و چه‌قۆی تیژ= ؟؟؟؟
ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌موو كۆڕ و سیمینارانه‌ی له باره‌ی خۆكوشتنی ئافره‌ته‌وه ده‌كرێ له كاتێكدا كوشتوبڕی ئافره‌ت به‌ده‌ستی ژنانی تری ناو خێزان(دایك و خوشكی گه‌وره‌تر) به‌تۆمه‌تی حه‌یاچوون =؟؟؟؟.
ئه‌و هاوكێشانه‌م زۆر له‌یه‌ك دایه‌وه كه‌چی ئه‌نجامی هیچیانم ده‌سنه‌كه‌وت، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و چه‌واشه‌كارییه قوتار بم سه‌رم به‌ردایه‌وه سه‌ر كتێبه‌كه ورۆحم هه‌ڵفڕییه ناو باخه‌كه‌ی مه‌هناز و به‌ته‌نیا ئه‌سوڕامه‌وه هیچ یه‌ك له‌وانه‌ی ناو ئارایشگه‌كه لێم نه‌گه‌یشتن ،هه‌موو به‌سه‌رپۆش و كۆمه‌ڵێ وه‌عزه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت هاتوون یه‌كێكیان له‌كاتی راخستنی به‌رماڵه‌كه‌ی ده‌ستی خوێندنه‌وه‌كه‌ی پێ بڕیم:تۆ بڵێی ساڵۆن به‌نوێژ بێ؟؟
منیش له‌و كرداری كۆكردنه‌وه‌یه‌ی خه‌یاڵمدا سفر و هیچم به‌ده‌ست هێنا و به‌ته‌نیا له ناو باخه‌كانی خه‌یاڵ ئه‌سوڕامه‌وه.ژنه‌كانیش به گومانه‌وه تێ‌یان ئه‌ڕوانیم و وایان ئه‌زانی به لێوی ره‌نگكراوه‌وه خه‌ونامه ئه‌خوێنمه‌وه.