چاو سووره‌کان! … ن/ جه‌لال قادر
هه‌ر له‌مندالییه‌وه سووره خووی گرتبوو به مێرووله کۆکردنه‌وه . هه‌ر کات شاره مێروولهیهکمان بدۆزیایه بانگی سووره‌مان ده‌کرد . سووورهش له خۆشیا ههلدهپهڕی و کیسه‌یه‌ک نایلۆن یان بتلێک شووشه‌ی ده‌هێنا پڕی ده‌کرد له مێرووله و به خاردان ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵ .
سووره نه چاوی سووربوو نه قژی ، لێ له مندالییه‌وه جار جار به‌ری چاوی سوور ده‌بوو بۆیه ناوماننا سووره !
نه‌مانده‌زانی بۆچی سووره مێرووله کۆده‌کاته‌وه و به‌خێویان ده‌کات . ئه‌گه‌ر بچویتایه ناو حه‌وشه‌که‌یان بن دیواری ماله‌که‌یان پربوو له شاره مێرووله .
له سه‌رده‌می مندالی وامانده‌زانی ئه‌مه ئاره‌زوویه‌کی کاتییه سووره خووی پێوه گرتووه ، که‌چی ئێستا ته‌مه‌نی به‌ناو سالاچووه و مێرووله له‌گیرفانی دایه و بۆ هه‌رکوێ بچێت له‌گه‌ل خۆی مێرووله‌کان ده‌بات .
له سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاری ئه‌و کاته‌ی ڕێگامان له کچان ده‌گرت ، سووره سه‌رقالی مێرووله کۆکردنه‌وه بوو .
له بیرمه جارێکیان ( به‌هار) که جوانترین کچی گه‌ڕه‌ک بوو به منی وت : به سووره بلێ واز له مێرووله گرتن بهێنێ منیش ده‌بمه ده‌زگیرانی .
ئه‌و ڕۆژانه ئێمه بۆ په‌یدا کردنی ده‌نکێ ده‌چووینه ئاسمان ..کاتێ ڕاسپارده‌که‌م به سووره گه‌یاند . سووره به قوڕگی پڕ له گریان وتی : پێی بلێ ناتوانم ..
وتم : سووره چیت له مێرووله داوه .. به‌هار بکه مێرووله و له‌گه‌لی وازی که !
سووره ڕایکردوو لێم دوور که‌وته‌وه!
ئه‌م نهێنی به‌خێو کردنی مێروولهیهم لێببووه مه‌راق و نه‌مده‌زانی بۆ ئه‌م گیانله‌به‌ره ئه‌وه‌نده گرنگه به‌لای سووره‌وه؟!
له مندالییه‌وه تا سه‌رده‌می هه‌رزه‌کاری سووره ڕوخسارێکی ڕێک و پێک و ئاسایی هه‌بوو . له ته‌مه‌نی گه‌نجی به‌دواوه سووره ڕۆژ به ڕۆژ روخساری زشت وترسناکی هه‌بوو . بۆیه سووره بووه که‌سێکی گۆشه گیر‌و دوورله هه‌موو شت .
سووره له‌گه‌ل مندا په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزی هه‌بوو . هه‌ر پرسیارێکی هه‌بوایه لێیده‌پرسیم ، هه‌ر نهێنیهکشی هه‌بوایه بۆی دهدرکاندم .
هه‌رگیز حه‌زی نه‌ده‌کرد که‌س هه‌والی مێرووله‌کانی بپرسێ !.به‌و ههوالپرسینه وه‌ڕس ده‌بوو!
خه‌لکێک هه‌بوون گالته‌یان به سووره ده‌کرد که‌چی من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌لی نه‌پساند هه‌رده‌م ده‌مویست له نهێنی به‌خێو کردنی مێرووله‌کانی بگه‌م .
ده‌مه‌وئێواره‌یه‌ک له‌گه‌ل سووره لهسهرتهپۆلکی گردێکی دوور شاردانیشتبووین . ئه‌و ئێواره‌یه سووره روخسارێکی خه‌ماوی لێنشتبوو .
منیش وتم : سووره گیان ئێمه دوو هاوڕێی مندالین و پێویست ناکات هیچ شتێک له‌یه‌کتر بشارینه‌وه.. چه‌ند ڕۆژێکه له چاوه‌کانت دیاره شتێک ڕوویداوه و ناته‌وێ پێم بلێیت؟
وتی : تا ئێستا هیچ شتێکمان له‌یه‌کتر نه‌شاردۆته‌وه ، به‌لام نهێنیه‌ک هه‌یه تا ئێستا نهم درکاندووه!
وتم : نهێنی چی؟
وتی : نهێنیه‌که ئه‌گه‌ر بیدرکێنم سه‌رتاپای ژیانم و ژیانت ده‌گۆڕێ !
وتم : ده‌یگۆڕێ به‌ره‌و باشتر؟
وتی : نه‌خێر زۆر خه‌راپتر!
وتم : ده بیدرێکێنه ، گۆم چه‌ند قول بێت مه‌لاوانی خۆشتره!
وتی : ئه‌م گۆمه بنی پڕله گووه ، که‌س ناتوانێ مه‌له‌وانی تیا بکات!
ئاوڕێکم لێدایه‌وه بینیم فرمێسک له چاوه‌کانی دێته خوارێ !
ده‌ستم خسته ملی و وتم : بمبووره وامزانی گالته ده‌که‌یت !
به قورگی پڕ له گریان باوه‌شی پێما کرد و وتی : هاوڕێ گیان خه‌راپم لێقه‌وماوه!
توند له‌باوه‌شم گرت و ساتێک بێده‌نگ بووین ..
ئنجا وتم : ئه‌ی ئه‌وه نیه منت له‌گه‌لدایه!
سوره چاوی له دوکه‌ڵه ڕه‌شه‌که‌ی ئاسمانی شاره‌که کرد و وتی : لێره خۆر چه‌ند زوو ئاوا ده‌بێت !
وتم : دوکه‌ل و تهپو تۆزی شاره‌که‌یه به‌ری خۆر ده‌گرێت !
به ده‌نگێکی نزمه‌وه وتی : هاوڕێ گیان چیت لێبشارمه‌وه ..تۆ ده‌زانی من له وه‌ته‌ی خۆم ناسیوه حه‌ز به کوشتن ده‌که‌م !
وتم : کوشتنی چی ؟
وتی : کوشتنی مرۆڤ !
وتم : قسه‌ی قۆڕ..تۆ مێروولهیهکت پێ ناکوژرێ!
وتی : به‌ڕاستمه ..حه‌ز به کوشتنی مێرووله و هه‌موو گیانله‌به‌رێک ده‌که‌م .
وتم : له که‌یه‌وه ئه‌م حهزهت له‌گه‌لدایه ؟
وتی : له مندالییه‌وه !
وتم : جا له مندالییه‌وه ئێمه‌ش هه‌ر کوشتن و کوشتار ده‌بینین !
سووره تاوێک بێده‌نگ بوو..ئنجا وتی : هاوڕێ گیان ..وادیاره تۆ لێم تێناگه‌یت ..من به‌ڕاستمه..هه‌ست ده‌که‌م کرمێک ..ده‌نگێگ له ناو مێشکمدایه و پێمده‌لێ بکوژه !
وتم : ئه‌مه نهێنیه‌که بوو ؟
وتی : به‌لێ !
وتم : جا ئه‌و کرمه بۆ ناکوژی!
وتی : له مندالییه‌وه تا ئێستا به‌رگریم له‌خۆم کردووه ، ده‌ترسم ڕۆژێک به قسه‌ی کرمه‌که بکه‌م!
وتم : سووره ..تۆ که‌سێکی زۆر مهرهبانیت باوه‌ڕ ناکه‌م به قسه‌ی ئه‌و کرمه ههلخهلهتێی !
وتی : تۆ له من تێناگه‌یت .. برا که‌سێک هه‌یه لهناخمه ده‌ژێت و پێمده‌لێ بکوژه دایکت ، باوکت هاوڕێکانت ..ناتوانم چیتر به‌م شێوه‌یه بژێم .
وتم : ئای که خۆم به‌ده‌به‌نگ ده‌زانم چۆن تا ئێستا هه‌ستم به‌م شته نه‌کردووه!
وتی : که‌س نازانێت .. زۆرجار بیر له خۆکوشتن ده‌که‌مه‌وه !
سه‌رم سووڕما بوو ، وتم : سووره تۆ به‌ڕاسته یان پێمڕادهبوێری؟
وتی : چیتر ناتوانم ئه‌م نهێنییه له‌گه‌ل خۆم هه‌لگرم ..تۆ ده‌زانی بۆ مێرووله به‌خێو ده‌که‌م ؟
وتم : نه‌خێر.
وتی : بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ریان له بنڕا ههلکهنم !
ئاوڕێکم لێدایه‌وه و وتم : تۆ زۆر زالمی !
وتی : له مندالییه‌وه به‌ری چاوم که سوور ده‌بوو ئه‌گه‌ر گیانلهبهرێکم بکوشتایه سوورییه‌که‌ی چاوم کالتر ده‌بوه‌وه . له‌و ڕۆژه‌وه ده‌یان پشیله و سه‌گ و مارو دوپشک و چۆله‌گه و بالدارنهما نه‌ی کوژم تا دواجارخووم به‌م مێروولانه‌وه گرت .
وتم : ئێستا ده‌زانم بۆ ( به‌هار) ت له خۆت دوورخسته‌وه !
وتی : خۆشه‌ویستی ( به‌هار ) وایلێکردم خۆڕاگرتربم !
وتم : خۆشه‌ویستی چی ! تۆ مێرووله نه‌ما نه‌یکوژی !
وتی : بۆیه چیترنامهوێ بژێم !
وتم : گوێبگره سووره . ئه‌م نه‌خۆشییه‌ت زۆرترسناکه ..به‌س تۆ ده‌توانی چاکه وخهراپه له‌یه‌کتر جوودا که‌یته‌وه ئیتر ئه‌م به‌د خووه چییه گرتووته!
وتی : من له‌وه ده‌ترسم ڕۆژێک به قسه‌ی ئه‌و کرمه بکه‌م و ژیانی که‌سێک له‌ناوبه‌رم .
وتم : ئیستا چیبهکهین ؟
وتی : نازانم !
وتم : سووره ، منیش سه‌رم لێشواوه ..هه‌رگیز باوه‌ڕ ناکه‌م تۆ وا بیرکه‌یته‌وه !
پاشان سووره وتی : نهگهڕیینهوه بۆناو شار ؟
وتم : بۆ نا ..سووره ده‌ترسم ڕۆژێک بێت بمکوژی !
وتی : ئه‌مه یه‌که‌مین جار نییه ..کرمه‌که پێمده‌لێ بیکوژه !
وتم : ئه‌و کرمه له کوێیه با من بیکوژم !
وتی : له سه‌رتاپای له‌شمه !
وتم : ده‌زانی چی سووره چه‌ند ڕۆژێکی‌تر مۆله‌تم به‌رێ چاره‌سه‌رێک ده‌دۆزمه‌وه بۆ ئه‌و کرمه !
وتی : به‌سه‌رچاو ..
پێکه‌وه به پیاسه له‌سه‌ر ڕێگا پڕ له زبل و پیسیه‌که‌ی قه‌راخ شار گه‌ڕایه‌نه‌وه به‌ره‌و مال . خۆزگه‌م ده‌خواست نه ئه‌م نهێنیه‌م بزانیایه و نه سووره‌م بناسیایه .
چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر سووره نه‌بوایه ؟ له مندالییه‌وه بمردایه ! کێ نالێ ڕۆژێک وه‌ک مێرووله‌کان سه‌رم له له‌شم جوودا ناکاته‌وه ؟
نا پێش ئه‌وه‌ی بمکوژێ من ده‌یکوژم ..ده‌بێ تا چه‌ند ڕۆژیکتر چاوه‌ڕوانبم ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێکم نه دۆزی ..چاره‌سه‌ری ده‌که‌م !
سووره ده‌ستی خسته سه‌رشانم ( له ترسا ڕاچله‌کیم ) وتی : هاوڕی گیان بیر له‌چی ده‌که‌یته‌وه ؟
ویستم بلێم بیر له چاره‌سه‌رێک ده‌که‌مه‌وه .. سووره چاوی له چاوم بڕی و بزه‌ی پێکه‌نیین گرتی منیش ویستم پێبکه‌نم و بلێم : ده‌مزانی گالته‌ت ده‌کرد !
که‌چی به‌ری چاوی سووره سوور ههلگهڕابوون !.
سووره کیسه‌یه‌کی پڕ له مێرووله‌ی له گیرفانی ده‌رکرد و یه‌ک یه‌ک سه‌ری مێرووله‌کانی قرتاند!
منیش وتم : سووره له پێش چاوم ئه‌م کاره مه‌که !
سووره وتی : ها ئه‌وه چنگێ مێرووله تۆش سه‌ریان ههلقرتێنه !
وتم : من بۆ ده‌بێ وابکه‌م ؟
وتی : به‌رچاوت سوور بووه ..تا که‌سێکت نه‌کوشتووه ..سه‌ری مێرووله‌کان ده‌ربێنه .
وتم : نه‌خێر ..من نه به‌ری چاوم سووربووه و نهکهسش ده‌کوژم !
سووره وتی : من ده‌بینم به‌ری چاوت سوور بووه ..هه‌ر ئێستاش بیرت له کوشتن ده‌کرده‌وه .
وتم : کوشتنی چی ؟!
وتی : بگره ئه‌م چنگه مێرووله‌یه و شه‌رم مه‌که !
چنگه مێروولهکهم له ده‌ستی سووره وه‌رگرت ..به بێده‌نگی سه‌ری مێرووله‌کانم قرتاند . ورده ورده سووری به‌ر چاوم کالتر بوه‌وه .. روخسارشم زشتر وترسناکتر ده‌بوو!