دڵڕه‌قی كاتێك ده‌گاته تۆقه‌ڵان! …. حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
گورگ كاتێ ده‌كه‌وێته وێزه‌ی مێگه‌لی بزن و مه‌ڕ گه‌ر بۆی بڕه‌خسێ به سه‌دانیان هه‌ناسه بڕ ِده‌كات، گورگ له‌م كاره‌یدا حیساب بۆ دوا رۆژی خۆی ده‌كا، چوون ئه‌و پێیوایه دانه‌یه‌ك كه‌مه و بۆ چه‌ند رۆژێكی دیكه بێ ژه‌م ده‌مێنێته‌وه، چوزانم له‌وانه‌یه رۆژێكی دیكه ئه‌م هه‌له‌ی بۆ نه‌ڕه‌خسێ، نان ئه‌وه نانه ئێستا له خوانه، ئه‌وه‌نده‌ی من له كتێبان خوێندوومه‌ته‌وه و به چاوی سه‌ر بینیومه، گورگ له هه‌موو دڕنده‌یه‌ك بێ ویژدان تره. شێر، پڵنگ…تاد، له نێو مێگه‌لی ئاژه‌ڵان دانه‌یه‌ك ده‌گرن و تاكو مڕ ده‌بن ده‌یخۆن، به‌ڵام گورگ به پێچه‌وانه‌وه سنوور و دابێكی بۆ ئه‌م باسانه نییه، وێڕای ئه‌مه‌ش گورگ تا بڵێی ده‌عبایه‌كی ناشیرن و ناحه‌زه.
من هێندێك خوێنڕێژانی دنیا وه‌ك گورگ وێنا ده‌كه‌م، “شه‌لم كوێرم هیچ نابوێرم” ده‌كه‌ونه ناو مرۆ و به گه‌وره و بچووكه‌وه له ڕه‌گ و ریشاڵه‌وه ده‌یان بڕنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان له نه‌وه‌ی ئاده‌میزاد نه‌بن، هه‌رچی هۆش و ئاوه‌زه له كه‌لله سه‌ری ئه‌واندا نییه، ئه‌وان به گوانی گورگ فرچكیان گرتووه، ئه‌وه‌ی بایه‌خی نه‌بێ لای ئه‌وان مرۆڤه!
به‌ڵام ده‌بێ ببوورن كه ئه‌و دڕنده و خوێنمژانه‌م به گورگ وه‌سف كرد، چونكه ئه‌وان له گورگ زۆر دزێوترن، گورگ هه‌رگیز چینی خۆی له به‌ین نابات، به‌ڵام ئه‌وان له سه‌روبسمی مرۆدا مرۆڤ ده‌كوژن و خوێنی فڕده‌كه‌ن. سه‌دام حسین و دارده‌سته‌كه‌ی به خوێن مژین گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات، ئه‌و هه‌موو مرۆڤه ناسك و نازداره‌یان قڕكرد، ئه‌و هه‌موو منداڵه چاوگه‌شه‌یان ژێر خۆڵ كرد، ئه‌و هه‌موو لادێ و شاره‌یان خاپووركرد، بۆچی و له پای چی، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك زیاتر له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه….
كورد بێ نازترین كه‌سی دنیابوون، عه‌ره‌ب به دێ‌و و درنج و دڕنده ناوزه‌دی كردبوون، سه‌دام له به‌رچاوی هه‌موو جیهان قه‌ڵاچۆی ده‌كردن، داخی گرانم كه‌سێ نه‌یوت له‌ل…ده‌بێ چ سه‌ركرده‌یه‌ك وه‌ك سه‌دام دڵڕٍه‌ق بووبێت كیمیایی دژی هاوڵاتیانی خۆی به‌كار بێنێ؟ به ناوی ئیسلام حه‌مله‌ی ئیمانی بۆ سه‌ر كورد ده‌س پێ بكا و ئه‌نفالیان بكات؟
بێ ویژدانی سه‌دام و دار وده‌سته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد گه‌یشتبۆوه تۆقه‌ڵان، سه‌دام جگه له كوشتن و له ناوبردن هیچ چاره‌سه‌رێكی دیكه‌ی بۆ كورد پێ نه‌بوو، ئه‌و ده‌یگوت ده‌بێ هه‌مووتان به ئاوازی نیازی من هه‌ڵپه‌ڕن، گه‌رنا بێ شك ده‌بێ له ناوبچن، به‌ڵام كورد به‌م هه‌موو زووڵم و سته‌مه‌ش چۆكی دانه‌دا به‌ڵكوو به‌وپه‌ڕی و بوێری دلێری دواجار سه‌دام و ده‌سته و تاقمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زبڵدانی مێژوو كرد! هه‌ڵه‌بجه و شێخ وه‌سان وبالیسانیش بوونه ڕه‌مزی به‌رخودان و خۆڕاگری.