نامەی د.موحسن ئه‌حمه‌د عومه‌ر لەبارەی بابەتێکی نووسەر حەمە مەنتکەوە
ئەم نامەیەی د.موحسن ئه‌حمه‌د عومه‌ر بۆ دەنگەکانی ناردووەو داوای بڵاوکردنەوەی دەکات، ئێمەش دەقی نامەکە وەکوو خۆی لێرەدا بڵاو دەکەینەوە
به‌ڕێز كاك گۆران عه‌بدولا
دوای رێز و سڵاوی زۆر
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی بابه‌تێك له لایه‌ن حه‌مه مه‌نتك ناوێك له سایته جوانه‌كه‌ی ئێوه بڵاوكراوه‌ته‌وه له باره‌ی (ئه‌ده‌ب و لێكۆڵێنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی)، ئه‌م بابه‌ته یه‌كێكه له وانه‌كانی من له باره‌ی تێۆری ئه‌ده‌بی كه چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له به‌شی كوردی/ كۆلیژی زمان/ زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشكه‌شم كردووه ، من راسته‌وخۆ هه‌ستم كرد ئه‌م بابه‌ته له وتاره ئاماده كراوه‌كانی منه له باره‌ی تیۆری ئه‌ده‌بی، چونكه من زمانی نووسینه‌كانی خۆم ده‌ناسمه‌وه. دواتریش هه‌ر ئه‌م بابه‌ته به شێوه‌یه‌كی تر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر له گۆڤاری شین بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌و كاته‌ی هه‌ر خۆم سه‌رپه‌رشتیم ده‌كرد له ده‌زگای ئاراس، پاشان له رامانیش بڵاوكراوه‌ته‌وه. حه‌مه مه‌نتك خۆشی ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ده‌رچووی به‌شی كوردییه و وه‌ك قوتابیه‌ك سوودی له‌و بابه‌ته وه‌رگرتووه، من ئێستاش ئه‌و بابه‌تانه‌م ماون كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌به‌شی كوردی پێشكه‌شم كردوون. بابه‌ته‌كه به شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕه و بۆ ئه‌وه نووسراوه له پۆڵ بكرێته بابه‌تی گفتوگۆ. ئینجا ئه‌وه‌ی سه‌یره و جێگای رامانه ناوبراو (واته حه‌مه مه‌نتك) وه‌ك خۆی وه‌ریگرتووه و له شێوه‌ی وتارێك بۆ ئێوه‌ی ناردووه. ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی زۆر ناشرینه و نازانم كه‌ی ئه‌م دیاردانه له ناو كورد كۆتاییان پێ دێ. جوانتره بۆ یه‌كێكی وه‌ك حه‌مه مه‌نتك كه له سه‌ره‌تای ژیانی ئه‌ده‌بی خۆیه‌تی گوێ له خۆی بگرێ و پشت به خه‌باتی ئه‌ده‌بی خۆی ببه‌ستێ، نه‌ك ده‌ست بۆ شتی ئاسان و كرده‌ی ئاسان ببا، چونكه له‌م دنیایه ئۆكسجین و خه‌یاڵ و خه‌باتكردن بۆ هه‌موو كه‌سێك ره‌خساوه، به‌و هیوایه‌م ئه‌م تێبینیانه له سایته‌كه‌تان بڵاوبكه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ رێز و ستایش.
براتان د. موحسن ئه‌حمه‌د عومه‌ر. سه‌رۆكی به‌شی فره‌نسی، زانكۆی سه‌لاحه‌ددین.