جوانترین چیرۆک!…. ن/جه‌لال قادر
ڕه‌نگبێ تۆ بلێی جوانترین چیرۆک چیخۆف یاخود نوسه‌ره ناوداره‌کانیتر نوسیویانه . منیش ده‌لێم ڕاستده‌که‌یت به‌لام ئه‌و نوسه‌رانه زیندوو بوون کاتێ چیرۆکه‌کانیان نوسیوه‌ته‌وه . مامۆستا سعود له پاش مردنی جوانترین چیرۆکی نوسیوه‌ته‌وه . ڕه‌نگبێ بلێی مردوو چۆن ده‌نوسێته‌وه ، منیش ده‌لێم ده‌نوسێ ، بهلگهشم ئه‌وه‌یه با پێکه‌وه ئه‌م یاده‌ی نێوان من و مامۆستا بخوێنینه‌وه !
ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی مامۆستا سعود له ژیان بوو پێشبڕکێ و ململانێمان له‌سه‌ر چیرۆک نوسین ده‌کرد . من بیرۆچکه‌ی چیرۆکێکم بۆ ده‌گێڕایه‌وه ..ئه‌ویش یه‌کسه‌ر چیرۆکێکی تری بۆ ده‌گێڕامه‌وه . ئینجا ده‌یگوت : نه‌مبرده‌وه !
منیش ده‌مگوت : باوابێ !
هه‌میشه‌یش پێی ده‌گوتم : له ناو گۆڕهکهشبم ههلدهستمهوه و جوانترین چیرۆک ده‌نوسمه‌وه .
منیش پێده‌که‌نیم ..ده‌مگوت : ئه‌گه‌ر بمریت ته‌خت ده‌بیت چۆن ده‌نوسیته‌وه !
هاورێیه‌تیمان پڕ له گالتهو گه‌پ و توانج لێدان بوو ، هه‌ستم ده‌کرد ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌و زیاتر منی خۆش ده‌وێ هه‌موو جار پێی ده‌وتم : ده‌لێی خوا تۆی بۆ من ناردووه تا له دوا ته‌مه‌نی ژیانم هاوڕێیه‌کم هه‌بێ .
پێکه‌وه مامۆستا بووین له هونه‌ره جوانه‌کانی شاره خهماوییهکهم ..مامۆستا سعود که‌سێکی بالا به‌رز و چوار شانه و که‌مێک قه‌له‌و بوو ، زۆربه‌ی کات ڕیشێکی ته‌نکی به‌رده‌دایه‌وه ، به سمێله پان و درێژه کاکهییهکهی وێنه‌ی مرۆڤێکی ماندوو و دنیا دیده‌ی ده‌به‌خشی .
به‌داخه‌وه جگه‌ره‌ی زۆر ده‌کێشا ، ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌رقالی نوسین بوایه ڕۆژانه دوو پاکه‌تی ته‌واو ده‌کرد .
ڕۆژێکیان مامۆستا سعودم بینی کیسه‌یه‌کی شینی ڕه‌نگاوڕه‌نگی به‌ده‌سته‌وه بوو .. وتم : ئه‌وه دیاریت بۆ هێناوم؟
وتی : چۆن زانیت ؟
– دڵ ئاگای له دڵه !
پانتۆلێکی جین و کراسێکی سووری خه‌ت سپی و گیرفانداری بۆ کڕیبووم .. دوای ئه‌وه‌ی پانتۆل و کراسه‌که‌م تاقی کرده‌وه وتم : مامۆستا سعود تۆ چۆن ئه‌ندازه‌م ده‌زانی؟
وتی : کوره بڕۆ ..من هه‌ر سه‌یرت که‌م ده‌زانم بایی چه‌نی !
سوپاسیم کرد و ئه‌و ڕۆژه‌مان به خۆشی برده سه‌ر ..لێ بهلێنێکم لێوه‌رگرت که منیش دیارییه‌کی بۆ بکڕم و قبولی بکات .
مامۆستا سعود وتی : جا چۆن قه‌بولی ناکه‌م ، موویه‌ک له‌به‌راز بێته‌وه هه‌ر باشه !
دیارییه‌که‌ی من بۆ مامۆستا سعود قاتێکی ڕه‌ساسی و کراسێکی سپی خه‌ت ڕه‌ش و جوتێ پێلاو بوو.
پێمگوت : حه‌ز ده‌که‌یت بۆینباخیکش هه‌لبژێری؟
وتی : نا..هه‌ستده‌که‌م بۆینباخ ده‌مخنکێنێ !
به‌هه‌رحال یاده شیرینه‌کانی نێوان من و مامۆستا سعود دوورودرێژه ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته که بیگێڕمه‌وه پاش مردنیه‌تی .
هه‌والی مردنی ناوه‌ختی مامۆستا سعود بۆ که‌س و کاری و زۆربه‌ی هاوڕێیان تراژیدیایه‌ک بوو.
بۆ منیش خه‌مێکی قورسی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو .
به هۆی دووریم له نیشتیمان به داخه‌وه نه‌متوانی له ڕۆژی پرسه‌ی ئاماده‌بم .
ناچارتهلهفۆنم بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی کرد تا سه‌ره‌خۆشی لێبکه‌م . له جیاتی من دلنه‌وایی ئه‌و بده‌مه‌وه ، که‌چی ئه‌و هه‌ستی به خه‌مم کردوو ده‌یگوت : له‌گه‌ل مردن هیچ ناکرێت!
پاشان وتی : ده‌زانی مامۆستا سعود نامه‌یه‌کی بۆ جێهێشتووی !
وتم : نازانیت ناوه‌ڕۆکی نامه‌که چییه ؟
وتی : نامه‌که له ناو ئهوقاته بوو که له جیاتی کفن کردمانه به‌ری !
وتم : قاتی چی ؟ بۆ کفنتان بۆ نه دووری !
وتی : نه‌خێر له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی خۆی ..نوسیبووی کاتێ ده‌مرم تکایه له جیاتی کفن به قاته رهساسیهکه بمنێژن!
به قوڕگی پڕ له گریان وتم : ئه‌ی له‌نامه‌که چی نوسیبوو؟
هاوسه‌ره‌که‌ی وتی : به گه‌وره‌یی نوسیبووی : مامۆستا جه‌لال نه‌مبرده‌وه !
دامام و هیچ وشه‌یه‌کم بۆ نه‌هاته سه‌رزمان ، ته‌له‌فۆنه‌که‌م داخست و وتم :
– به‌لێ مامۆستا سعود گیان تۆ برته‌وه ..به جوانترین چیرۆک به جوانترین شێوه !