
هێشتا كه‌سانێك هه‌ن له ئێمه تێناگه‌ن
به‌و پێیه‌یی ئێمه‌ی (خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت)قوربانی ناته‌واوی جه‌سته‌مانین نه‌ك “عقڵ” بۆیه نه‌مانتوانیوه وه‌كو تاكێكی ته‌ندروست
بهپیلكانهی حه‌ز و به‌هره‌كانمان سه‌ر بكه‌وین و ئه‌وه‌ی له‌توانای هزر و جه‌سته‌مان دایه وه‌كو خۆی بیگه‌یه‌نین .
له‌م كورته نوسینه دا نامه‌وێ ئێش و ژانی كهمئهندامیهتی باس بكه‌م به‌ڵكو وه‌كو تاكێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ،جگه له‌وه‌ی ده‌مه‌وێ ئه‌و رۆژه مه‌زنه ” 3/12 ڕۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامان”پیرۆز بكه‌م ،ده‌مه‌وێت ڕۆڵ و كاریگه‌ریه‌تی به‌هره و توانا بزرهكانیشمان به خه‌ڵكانی تر بناسێنم ،یاخود حكومه‌تی هه‌رێم له‌مافه‌كانمان بێ‌دار بكه‌مه‌وه وه‌كو خۆی كه هه‌یه ،چونكه زۆر لایه‌ن و هه‌وڵی جۆراو جۆر هه‌یه هه‌وڵی لاواز كردنی هۆیه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه و كۆمهڵگاو حكومه‌ت ده‌ده‌ن به‌و جۆره‌ی كه بۆ هه‌ر لایه‌كمان زیان باره.
پردی به‌ستنه‌وه‌ی نێوان ئێمه‌و كۆمه‌ڵگا و حكومه‌ت ،پێویستی به پرۆژه و به‌رنامه و به‌یاسا كردنی مافه‌كانمان و خۆ به خاوه‌ن كردنی حكومه‌ته له كێشه‌كانمان،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناسینی ئه‌و جیهانه ئازاراویهیی ئێمه ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت پێویستی به‌تێگه‌یشتنه ،تێگه‌یشتنیش پێویستی به‌یاسای حكومه‌ته ،تاوه‌كو ئه‌و جیهانه‌ی كه ئێمه ناومان ناوه (جیهانی به یه‌كه‌وه ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ) ماف به‌بێ جیاوازی بۆ هه‌موان وه‌كیه‌كی بێت ،ئه‌و جیهانه‌ی روئیا‌و خۆشی و ناخۆشیه‌كانی بۆ هه‌مووان یه‌ك واقعه ئه‌ویش مرۆڤ بوونه.
هه‌ر مرۆڤێك خاوه‌ن ویژدانی مرۆڤانه بێت له كێشه ده‌رونی و جه‌سته‌یه‌كانی مرۆڤه خاوه‌ن پێداویسته تایبه‌تیه‌كان ڕا ناكات ،
به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات كه له هه‌ناوی واقعی ئهزمهكانمان تێبگات و ببێته تاكێكی فریاد ڕه‌س بۆ داهاتوومان،چونكه ئێمه له واقع ڕاناكه‌ین و هه‌وڵمانداوه خۆمان له‌گه‌ڵ واقع بگونجێنین ،نه‌ك واقع له‌گه‌ڵ خۆمان بگونجێنین ،چونكه(ژیان له‌ناوه‌وه‌ی ئێمه دایه نه‌ك جیهانی ده‌ره‌وه)1
له‌كاتێكدا من سه‌ر گه‌رمی نوسینی بابه‌تێك بووم كه وه‌كو بیر خهرهوهیهك داوا له په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌م به بۆنه‌ی( 3/12 رۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامان ) مافه‌كانمان به‌یاسا بكات ،شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن “دۆڵفین”ێك نیشان ده‌دات كه كه‌مێك جه‌سته‌ی به به‌ردی ناو ده‌ریا ڕووشاوه به‌سه‌دان كه‌ناڵ و میدیای ووڵاتی ئوسترالیا به‌و په‌ڕی نیگه‌رانیه‌وه هه‌واڵه‌كه باس ده‌كه‌ن ،بۆیه پێنوسه‌كه‌م دانا‌و نه‌متوانی بابه‌ته‌كه ته‌واو بكه‌م و ده‌ستم له‌نوسینی هه‌ڵگرت ،ده‌زانی بۆ؟ ووڵاتێك بۆ گیانداره‌كانی به‌و شێوه‌یه به په‌رۆش بێت ئه‌ی ده‌بێ ڕه‌وشی خۆشگوزه‌رانی مرۆڤه‌كان چۆن بێت؟ ئه‌مه‌یه وڵات كه جیاوازی ژیانی گیاندارێكی ئاوی و مرۆڤێك نیه،له‌كاتێكدا له‌م ولاته‌ی ئێمه ئه‌وه‌ی مافی نه‌بێت مرۆڤه خاوه‌ن پێداویسته تایبهتیهكانن،بۆنمونه خاوه‌ن پێداویستیه‌كی تایبه‌ت هه‌موومان ده‌زانین كه مافی خوێندن و ته‌واوكردنی خوێندنی هه‌یه وه‌كو هه‌ر تاكێكی ناو كۆمه‌ڵ ،به‌ڵام به‌پێیی سیستمی په‌روه‌رده دوای ته‌واو كردنی خوێندن خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ناتوانێت وه‌كو مامۆستا دابمه‌زرێت !،ئه‌مه‌یه وڵات كه‌جیاوازی ژیانی گیاندارێكی ئاوی و مرۆڤێك ناكات!.ماوه‌ته‌وه بڵێم پێویسته هه‌مووان له‌و ڕاستیه تێبگه‌ن كه كه‌مئه‌ندامان نه‌ك هه‌ر خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن به‌ڵكو خاوه‌ن ژیانی تایبه‌تن و كهمئهندامیهتی ئێمه كه‌مئه‌ندام بوونی جه‌سته‌یه نه‌ك عقڵ.(ژیان دیاریه‌كی گران به‌هایه و به‌هایه‌كه‌ی نازانین ته‌نها ئه‌وكاتانه نه‌بێت خه‌ریكه له ده‌ستمان ده‌رده‌چێت)2 كه‌واته ڕاسته(كه‌س له‌مانای ژیان ناگات ته‌نها ئه‌وكه‌سه نه‌بێت ژیانی له‌ده‌ست داوه)3بۆیه ده‌بێ هه‌مووان له‌وه تێبگه‌ن (مرۆڤ له‌هه‌ر شوێنێك دابێت هه‌ر مرۆڤه).كه‌مئه‌ندام بوونی ئێمه‌ش كه‌مئه‌ندام بوونی عقڵی نیه به‌ڵكو ئهوانهكهمئهندامی عقڵ و نه‌زۆكی فكرین (كه‌هیچ نازانن و پێیان وایه هه‌مووشت ده‌زانن)
(سه‌رچاوه‌ی 1و2و3 ووته‌ی:رۆمان نوسی روسی”دیستۆفسكی”)
(كتێبی”ئیسلام و عقڵ سعودیه و تیرۆر شیعر و فه‌لسه‌فه”هاشم ساڵح”
به‌نگین پیرۆت نوری/چوارقورنه