
گوزه‌رێك به‌ناو گوزه‌رانی كه‌مئه‌نداماندا
تۆ بڵێیت ژیان ئه‌وه‌نده دڵ ڕه‌ق بێت كه مرۆڤه‌كان به‌نیوه‌یی جه‌سته‌یان كارده كه‌ن و خۆیان و خێزانه‌كانیان ده‌ژیه‌نن،كه‌وایه ده‌بێ نه‌رمی و دڵسۆزی ژیان و دونیا بۆ بونه‌وه‌ره‌كانی له كوێ دایه؟ مرۆڤ كه ئه‌وه‌نده په‌رێشانی جه‌سته‌یه‌كی ساغڵه‌م بو ده‌بێ ئاسووده‌یی له‌كوێ بێ،
ئایا خوایه‌ك به هه‌موو گه‌وره‌یی خۆی وه‌كو ڕۆمانی “زۆربا”ده‌ڵێ “خوا ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه له‌گۆی زه‌وی و حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان جێگه‌ی نابێته‌وه ته‌نیا له‌پارچه گۆشتێك نه‌بێ ئه‌ویش دڵی مرۆڤه ” به‌و گهورهییهیی خۆی دڵه بچوكه كه‌ی مرۆڤ جێگای بێ!،
بۆ مرۆڤ له‌دونیا گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و جێگای نابێته‌وه و ده‌بێ مه‌مره و مه‌ژی بژی،ئایا نه‌مری مرۆڤ له‌وه دایه چه‌ند بژی یاخود له‌وه دایه چۆن بژی، ئه‌و قسانه‌ی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه مادام هه‌موومان مرۆڤین ده‌بێ بهیهكسانیش بژین و ڕێز و خۆشه‌ویستی جێگه‌ی سۆز و به‌زه‌یه‌كی كاتی بگرێته‌وه.ده هاوڕێم بن بابه‌یه‌كه‌وه بچینه نێو ئه‌و جیهانه‌ی كه هیچ دڵێك به‌رگه‌ی ئازاره كوشنده‌كانی ناگرێت و له‌م ده‌لاقه‌وه گوزه‌رێك به‌ناو گوزه‌رانی كه‌سانێكدا بكه‌ین كه خه‌ڵكی پێیان ده‌ڵێن “كه‌مئه‌ندام-یان خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت”
“كه‌لێم پرسی ئایا بۆ كار ده‌كه‌یت؟ئایا كاركردنی كه‌مئه‌ندامان بژێوی ژیانی خێزانه‌كان دابین ده‌كات؟”
“ئاراس سلیم”ته‌مه‌ن “سی”ساڵ له‌شه‌قامی گشتی ناو بازاری چوارقورنه له‌سه‌ر مێزێكی بچوك سی دی ده‌فرۆشێت ووتی”نه‌خێر ناتوانین بژێوی ژیانی خۆمان دابین بكه‌ین كه هاوكاری نه‌كرێین،بۆ نمونه من ئه‌و كاسبیه ده‌كه‌م له‌كاتێكدایه له خانوی كرێدام،من له‌تۆ ده‌پرسم ئایا ده‌توانم خۆم و ماڵ و منداڵ بژیه‌نم كه كار نه‌كه‌م”ئاراس كه خاوه‌نی مندڵێكه و له خانوی كرێدایه و ئه‌و خانوه‌ی كه ژیانی تێیایدا ده‌گوزرێنێت ئه‌ویش كرێیه ئه‌وه‌شی ووت”هاوكاری دوومانگ جارێكی وه‌زاره‌تی كار‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی كه”به‌شی ئه‌وه ناكات باسیشی بكه‌یت سه‌د هه‌زار دینار چیه كه ده‌درێت به كه‌مئه‌ندامان،پێداویستی ژیانیش گرانه ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌نیا بۆ دڵخۆش كردنه و پروپاگه‌نده‌یه حكومه‌ت بۆ خۆی ده‌كات كه گوایه هاوكاریمان ده‌كات”ناو براو ده‌رباره‌ی ڕێز و به‌زه‌یی خه‌ڵكیش “ووتی
“خه‌ڵك به چاوی به‌زه‌یی سه‌یرمان ده‌كه‌ن له‌دڵیشه‌وه وانیه،ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه تا بڵێن مرۆڤێكی به‌سۆز و به به‌زه‌ییه” ئاراس باسی ئه‌وه‌شی كرد”له‌به‌ر نه‌بوونی كات و گرانی كرێی خانوه‌كه‌م هه‌لی په‌ره‌پێدانی به‌هره‌كانم له‌كیس چووه‌و نهمتوانیوهگرنگی به خولیاكانم بده‌م ، ده‌نا ئاره‌زوی یاری كردنم هه‌یه به‌تایبه‌تی یاری تۆپی پێ” ناوبراو داواكارهلهحكومهتی هه‌رێم كه‌سندوقی هاوكاری بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه دابنێ كه ده‌چنه نێو كه‌ژاوه‌ی هاوسه‌رێتی،”له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كان هیچیان بۆ نه‌كردووین”
“یاسین ره‌سوڵ”ته‌مه‌ن”سی وسێ”ساڵ له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ی چوارقورنه به دووكانه بچوكه‌كه‌ی “سێ”منداڵ به‌خێو ده‌كات و ووتی
“به‌و پێیه‌ی له‌وانه‌یه من چالاكتر بم له هه‌ندێك كه‌مئه‌ندام،به‌ڵام كه‌سێك سه‌تا حه‌فتاو پێنجی جه‌ستی كه‌مئه‌ندام بێ ناتوانێت كار بكات،چونكه كه‌مئه‌ندام بوون واتا له‌ده‌ست چوونی ژیان،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێشكێكی ئارام و دڵكی به‌خته‌وه‌ر له‌جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست دایه”
ئه‌وكوره زیاتریشی ووت “مرۆڤه‌كان به‌زه‌یان پێمان‌دا دێته‌وه كه ئه‌وه‌ش ناخۆشه و من پێم ناخۆشه،باله‌جیاتی به‌زه‌یی با رێزمان بگرن،
مرۆڤ كه رێزی مرۆڤی گرت وه‌كو به‌زه‌یی بۆ ساتێك نیه تێپه‌رێ ،یاسین ووتیشی “ئێستا دیراسه‌ی فێر بوونی چوار زمانی عه‌ره‌بی و توركی و ئیتاڵی و یۆنانی ده‌كه‌م و به عه‌ره‌بی و توركی به‌ته‌واوی قسه ده‌كه‌م و له هه‌وڵێش دام ئیتاڵی و یۆنانیه‌كه باشتر فێر بم”
به‌بڕوای “نه‌وزاد ره‌سوڵ قادر”ی ته‌مه‌ن “بیست وشه‌ش “ساڵ ئه‌و بڕه هاوكاریهیی دوومانگ جارێكی وه‌زاره‌تی كار‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شی مرۆڤێكی سه‌ڵت ناكات به هۆی گرانی پێداویستی ناو بازاڕ،موچه خۆری واهه‌یه كه موچه‌كه‌ی ده‌گاته”حه‌وت سه‌ت و په‌نجا هه‌زار” دینار و ده‌ڵێ به‌ش ناكات،ئایا چۆن كه‌مئه‌ندامێك به دوومانگ جارێك به”سه‌ت هه‌زار “دینار ژیان به‌رێ بكات؟”هه‌روه‌ها ووتیشی
“پێم وایه ئهگهرتاك تاكه خه‌ڵك مابێ به ڕێزه‌وه سه‌یری كه‌مئه‌ندام بكات”ووتیشی “له‌به‌رئه‌وه‌ی توانیومه گرنگی بهبههرهكانم بده‌م بۆیه له رووی ده‌روونیه‌وه ئاسوده‌م”
“ئیسماعیل عسمان” كه دوكانی فرۆشتنی شهكرو چایی هه‌یه وتی”زۆر جار له خۆم بێزار ده‌بم و شتهجوانهكان له به‌ر چاوم ناشیرین ده‌بن ،تا ئه‌و په‌ڕی نا ئومێدی دووچاری داڕووخان ده‌بم،ناچاریشم كاسبی بكه‌م پێم قبوڵ ناكرێت سواڵبكهم” ناو براو ئه‌وه‌شیی ووت
“ئازاری قاچه‌كانم گرفته بۆ كاره‌كه‌م و كار كردنیشم وه‌كو بۆم باسكردی ناچاریه،چونكه ماڵ و منداڵم هه‌یه،هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژ تا ئێواره له دووكان كارده‌كه‌م بۆیه نه‌متوانیوه په‌ره به خولیا و حه‌زه شاراوه‌كانی ناخم بده‌م حه‌زێكی زۆرم بۆ شیعر هه‌یه،ئه‌وته‌ی من هه‌م كاسبی ده‌كه‌م”
“گه‌رمێن عبدالڵه”كه له‌به‌ر كه‌م توانایی قاچه‌كانی به دانیشتنه‌وه قسه‌ی بۆ كردین ووتی”ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا بۆ خۆم كار بكه‌م بژێوی ژیانم پێ دابین ده‌كرێت،به‌ڵام له‌ماڵه‌وه حه‌وت سه‌ر خێزانین و دابینكردنی بژێوی به‌كاره‌كه‌ی من بۆیان ئه‌وه ئه‌ركێكی قورسه‌و كاره‌كه‌شم ته‌نها
له‌سێ مانگی هاوینه‌یه و له وه‌رزه‌كانی تری ساڵ بێ ئیشم و كاری تریشم پێ ناكرێ،ئه‌و كاره‌ی تۆ ده‌یبینی كه‌من ده‌یكه‌م ئهوهكاری كه‌سێكی وه‌كو منی كه‌مئه‌ندام نیه،چونكه دروستكردنی تانكی ئاوی ماڵان هێزو بازو و هونه‌ری جوانكاری ده‌وێ،كه‌مئه‌ندام بوونهكهشم وه‌كو ده‌بینی له‌جیاتی خوێندن ده‌بێ ئه‌و كاره بكه‌م و له‌كاتی كار كردنیشم خه‌ڵكی به چاوی به‌زه‌یی سه‌یرم ده‌كه‌ن و پاره‌ی زیاترم ده‌ده‌نێ
ناو براو ئه‌وه‌شیی ووت”من كوری گه‌وره‌ی ماڵم و خوشێكێكی وه‌كو خۆم كهمئهندامیشم هه‌یه و باوكیشم پیر بووه و توانای ئه‌و كاره‌ی نه‌ماوه،بۆیه هه‌ر خۆم كار ده‌كه‌م منیش به‌ته‌نیا ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و ژیانه سه‌خته نایه‌م”گه‌رمێن”هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد”زیاتر حه‌زم له وێنه كێشانه ئه‌گه‌ر په‌یدا كردنی بژێوی ژیان له‌سه‌رمن نه‌بوایه وه‌كو وێنه كێش و شێوه‌كار وێنه‌م ده‌كێشا”
ئاسۆ عبداڵله”كه هه‌ردوو قاچی ئیفلیجه و له‌سه‌ر كورسی كه‌مئه‌ندامی له دووكانه‌كه‌یدا چیمه‌نتۆ ده‌فرۆشێت،ووتی
“منیش پێم وایه ناتوانین ،من كه دووكانی فرۆشتنی چیمه‌نتۆم هه‌یه،ئه‌گه‌ر باران ببارێت ناتوانم له‌ماڵ بێمه ده‌ره‌وه،كاركردن به دووقاچی ئیفلیج زۆر سه‌خته بۆنمونه من كه دووكانه كه‌م ده‌كه‌مه‌وه خۆم به‌قوربانی چه‌ندین كه‌س ده‌كه‌م تا یارمه‌تیم بدات له هه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌ڕابه‌ی دووكانه‌كه‌م”ئاسۆ” زیره‌كی خۆشی ده‌ربڕی و ووتی “مرۆڤ نابێ نا‌ئومێد بژی مادام له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژیت و له‌دونیادا ده‌ژیت،چیت هه‌بوو له به‌هره‌و داهێنان ده‌ری ببڕه ،وه‌كو چۆن من سه‌ره‌ڕای ئیفلیجی ته‌واوی جه‌سته‌م ده‌توانم تهسجبل و ڕادیۆ چاك بكه‌مه‌وه زۆر جاریش ئۆتۆمبێلی هاوڕیهكانم چك كردۆته‌وه”
ئاماده‌كردنی
به‌نگین پیرۆت نوری/چوارقورنه