یه‌ڵدا … سه‌ردار جاف
له نێوانی لێو و چاوی ، خودا وه‌سفی جوانی ده‌كا
ئاره‌قه‌ی زنه‌ی گه‌ردنی ، ئه‌وكم مه‌یلی كانی ده‌كا
به ژووانێ هۆگری بووم ، ئه‌مێستا به‌رگه‌ی ناز ناگرم
هاوێر بوونی ئه‌م سپێده ، بانگێ بۆ ژیانی ده‌كا
له ساباتی خهراباتیا، سۆزێكم بۆ نه‌بارێنێ
ئاه و حه‌سره‌تی هه‌ناوم ، هاواری نه‌مانی ده‌كا
ستایلی تازه و له‌ره ، میوانی شه‌وی یهڵدامه
خه‌یاڵم بۆ سبه‌ی ده‌چێ مه‌یلی خه‌و شه‌وانی ده‌كا
به‌قامه‌تی شه‌نگی تاسام ، خودایه ئه‌م عیشقه چییه ؟
هه‌موو بنستێكی باڵای دنه‌ی دڵا گریانی ده‌كا
له‌چك و فۆته‌ی ره‌شپۆشی له نهشئهیا خۆرپه‌ی جاڕ دا
لێوم بۆ سه‌مای سه‌ر لێوی حه‌زه ومه‌ستی گیانی ده‌كا
گه‌ر چاوم بۆ رۆزا نه‌گری ئه‌و دیده با نابینا بێ
سه‌راپا جه‌سته‌ی رهژووییم سۆراغی نیانی ده‌كا
شه‌وی ته‌متومان و كۆته‌ڵ سارای هه‌نگوینی ده‌چێژێ
له دركانی غهریزهما ، ده‌چێ بێ زمانی ده‌كا
باوشی پڕاو پڕی له‌ش ، گه‌ڵای زه‌ردی هه‌ڵوه‌ریوه
ژاوه ژاوی لێزمه‌ی ئه‌شق ، نغرۆی تێڕامانی ده‌كا
سهراب دۆراندۆری داوه ، ئه‌وین شنه‌ی بۆنێ دێنێ
به شه‌یدایی جه‌نگێكه‌وه ، روو له مه‌وداكانی ده‌كا
مت و ده‌سته‌مۆی جادووه ، گڕكان له ناخا ههژیوه
وههم یه‌خه‌ی به‌رنه‌داوه ئومێدی ژووانی ده‌كا
كۆیله‌یه‌كی بن پێی جوانیم ، به ئه‌وینێ ئازاد ده‌بم
هه‌تا خودا روحم بدا ، چاوه و چاوه‌ڕوانی ده‌كا
جاف به دیده‌ی ئاشقتر بوو ، شه‌وی یه‌ڵدای هێنایه‌وه
زایه‌ڵه و رایه‌ڵه‌ی بوونه ، تكا له دامانی ده‌كا
ئه‌م ده‌قه شه‌وی یه‌ڵدای 2011 نووسراوه ،
هاوكاته له گه‌ڵ شه‌وی له دایك بوونم
كه‌ركووك