ساڵێكی پڕ له خه‌ون و خۆزگه‌یه‌كی بێ ئاینده
“ژه‌هراوی”
پیاوی دووروو زۆر ژه‌هراوییه
زیاتر له ماری دووكه‌ڵبه
گه‌ر مار پێته‌وه دات
كه‌سێك ده‌توانێت ژه‌هره‌كه له گیانت ده‌ركات
گه‌ر پیاو پێته‌وه بدات
كۆتای ژیانته
“ته‌سلیمه نه‌سرین”(1)
خۆزگه ئه‌و وشه‌ییه مرۆڤ هه‌میشه به‌رده‌وام وێله به‌دوای ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا و هه‌موو هه‌وڵێك و ئه‌زموونی ڕابردوی خۆی جارێكی تر ئه‌كتیڤ ده‌كات بۆ به‌خشینی مانایه‌ك به‌ژیانی ئێستا و ئایندهی. زۆر جاریش خێرای هه‌نگاوه‌كانمان ڕێگاكان وون ده‌كات و له‌لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان و له پیلكانهی هیواكان له‌ناكاو ده‌كه‌وینه ناو چاڵی نائومیدی.به‌خێرایش بڕیار ده‌ده‌ین كه له‌م ووڵاته هیچ تاكێك نیه گه‌یشتبێت به خۆزگه‌كانی و هیوایه‌ك به‌دی بكات بۆ دوا ڕۆژی.
وه‌كو بریارێكی عێراقی ده‌ڵێ”گه‌نج له ووڵاتی ئێمه ته‌نها پێڵاوه‌كانی بهنیشتمانهكهی ده‌به‌ستێته‌وه” و وه‌كو “لۆتووس”(2) مان خواردبێت و تاڵی ژیان هێزی بیرمان و ئینتمای نیشتمانی لاواز كردبین،به‌رده‌وام وا بیرده‌كه‌ینه‌وه كه”كوا ووڵاتمان به‌چی خزمه‌تی كردوین،نه‌ك چی بكه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی ووڵات”.
ساڵی ڕابردوو ڕێپۆرتاژێكم ده‌رباره‌ی خۆزگه، خۆزگه‌ی ساڵی ڕابردوو خۆزگه‌ی ئاینده له‌ناو كچه خوێندكاره‌كان ئه‌نجام دا و گه‌یشتم به‌و ئه‌نجامه‌ی كه قورسی ژیان له‌م ووڵاته وای كردوه گه‌نجه‌كانمان به‌گشتی و كچان و ژنان به‌تایبه‌تی، ئه‌وه‌نده بیریان له هه‌رچی زوو ته‌واوكردنی خوێندن كردۆته‌وه له پێناو سووكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له كاتی خوێندن ده‌كه‌وێته سه‌ر خێزانه‌كانیان،ئه‌وه‌نده نهپڕژاون بۆ خۆزگه‌كانیان بژین و هه‌وڵی به‌دیهێنانی بده‌ن.دوای ساڵێك هێشتا قسه‌ی ئه‌و كچه خوێندكاره له یاده‌وه‌ریم دایه كه ووتی”من و چه‌ندانی وه‌كو من ڕۆژانه نه‌ك ساڵانه ،خۆزگه بۆ ژیانێك ده‌خوازێت كه پڕبێت له ئایندهی گه‌ش، به‌ڵام ئه‌وه‌نده نائومێدین وه‌كو گوڵێكی هه‌ڵوه‌ریو خۆزگه‌كانمان ده‌به‌ینه ژێر گڵی گۆڕه‌وه”.
ئه‌م ساڵیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ستی سه‌ره‌وه،ڕێپۆرتاژێكم له‌ناو لاوان ئه‌نجام ده‌دا،له‌ناكاو توشم بوو به‌تووشی هه‌مان كچه خوێندكاره‌كه،لێم پرسی بۆ ئه‌م ساڵ چی ده‌ڵێیی؟ ووتی”وورده‌وورده به‌هاری ته‌مه‌نم به‌ره‌و پایزی خه‌زان ده‌ڕوات و ئێستاش نازانم ئامانجم چیه و له پێناو چی ده‌ژیم،خۆزگه‌و ئاوات له ووڵاتێكی قه‌زاو قه‌ده‌ر سه‌رابه و مرۆڤ له پێناو ژیان ناژیت به قه‌د ئه‌وه‌ی مه‌مره‌و مه‌ژی بۆ مه‌رگ ده‌ژیت،له‌گه‌ڵ بوونی هه‌موو ئه‌و ناخۆشیانه‌ش جارێكی تریش به‌هیوام ساڵی ئاینده وه‌كو ساڵی ڕابردو ته‌نیا ساڵی وه‌رینی گه‌ڵاكانی ته‌مه‌ن نه‌بێت و خۆزگه‌كانمان به‌ر بگرێت، وه‌كو”ڤۆڵتێر”ده‌ڵێ”ژیانمان به هیواو ئاواته خوازی ده‌به‌ینه‌سه‌ر، هه‌ر به‌ئاوات و هیواشه‌وه سه‌ر ده‌نێینه‌وه”.
له‌م نوسینه‌دا ڕای من هه‌مان بۆچوونی ئه‌و كچه خوێندكارهیه،له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته جگه له خواستنی خۆزگهبۆسێبووری دڵ شتێكی تر بونی نیه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر مۆبایل نه‌بوایه گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی كچان و كوڕان به‌هه‌مان شێوازی جاران بوایه،به‌هۆی ئه‌ستوری چوار دیواری ئه‌و كلتوره نه‌گۆڕه‌ی كه هێشتا له‌هه‌ندێك شوێن ماوه،ئه‌و نامه‌یه له تێزێكی دكتۆرا به‌هێز تر ده‌بوو ده‌بوایه تاماوین خۆزگه به‌گه‌یشتنی نامه‌یه‌ك بخوازین.
له‌وه‌ش سه‌ختر ئه‌وه‌یه ئه‌و شوێنه‌ی لێی نیشته‌جێ بیت زۆرترین كه‌م و كورتی كلتوری هه‌بێت به‌ڵام مرۆڤه‌كانی هه‌ست به به‌دبه‌ختی خۆیان نه‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌و بهدبهختیهیی ئێمه ی هاو شار نشینی شاره دێیی چوارقوڕنه،به‌وه‌ی كه به‌دیهاتنی خۆزگه لێره گه‌وره‌ترین مه‌حاڵه، له‌وه‌ش مه‌حاڵتر خۆزگه‌ی ڕه‌گه‌زی مێینه‌یه،ئێمه له شوێنێك ده‌ژین نه پارك نه شوێنێك هه‌یه كچان و ژنان بۆی بچن،كتێبخانه‌ی گشتی له‌به‌ر بچوكی بینایه‌كه‌ی به‌س جێگه‌ی نێرینه‌ی تێیدا ده‌بێته‌وه،باخچه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌به‌ر كوڕ‌و كاڵ كه‌ئه‌وانیش نازانن ڕوو له كوێ بكه‌ن هه‌ر باسی مه‌كه،كافتریا‌و گازینۆو ئه‌نترنێت هه‌ر نیه،هۆڵی كۆر و هۆڵی شانۆ باسكردنی هه‌ر بڤه‌یه.ئێره ناحیه‌كه‌ی ئێمه ناوێكی گه‌وره‌و دێیی وێرانه‌یه،له شوێنێكی ئاوا داخراو دا خۆزگه‌ی چی!ڕابردوویه‌كی ئاوا تاڵ ئایا داهاتوو خۆزگه و ئاینده دهپشكوێنێت؟،ژیانی تاكه‌كانی ده‌ڤه‌رێك ئاوابێ ئایا ئه‌و تاكه ده‌توانێت ببێت به‌چی؟.
ژیانی تاكه‌كانی سه‌ر شانۆ له‌م ناوچه‌یه ئاوایه،جا ئه‌كته‌رێكی شكست خواردووین یا سه‌ركه‌وتو ئێمه لێره ئاوا ده‌ژین.
وه‌كو گه‌نجێك ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌ست به هه‌ستانه‌وه و نوێ بوونه‌وه،یان ژیانێكی تازه له‌ناو ژنانی چوارقوڕنه ناكه‌م و ئه‌و قسه‌یه‌یی”ئۆشۆ”ش كه‌ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌ته‌وێت ژیانی خۆت بگۆڕیت،هه‌ر ئێستا بێ وه‌ستان ده‌ستپێبكه”(3)ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌فسانه‌یه،ڕه‌نگه به‌بیرت دابێت بۆ خۆ ئێستا سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست نیه ژیانی مرۆڤه‌كان كابوس بێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم له‌سه‌ده‌كانی به‌ربه‌ریش مرۆڤ ئه‌وه‌نده دڕنده نه‌بوه.بۆنمونه هه‌یه ده‌ستی له‌خوێنی كه‌سی نزیكی خۆی ده‌گه‌وزێت و خۆزگه‌ی مرۆڤێك زینده به‌چاڵ ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بڵێ ئه‌رێ چۆن توانیت ئه‌و خۆزگه‌یه سه‌رببڕیت، ئایا گۆرینی ژیان ئه‌وه‌یه گه‌وجانه بیر بكه‌یته‌وه له‌پێناو ئه‌وه‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ بگۆردرێیت ئه‌گه‌ر به‌مردنی مرۆڤێكیش بێت!
وه‌كو ئه‌و نمونه شه‌رمنه‌ی جارێكی تر ڕوونتر ده‌یڵێمه‌وه له دوری یه‌ك كیڵۆمتر له‌ناحیه‌ی چوارقوڕنه ژنێك له‌گوندی گردجان،ڕۆحی پاكی بهدستێكی پیس به‌چه‌قوو سه‌رده‌بڕدرێت.
ده‌سا تو خوا شه‌رم نه‌كه‌م وه‌كو پیاوه گرگنه‌كان چیتر به‌نێری بژیم و بڵێم له‌به‌ر خۆشه‌ویستیم بۆ ژن و كچ و خۆزگه‌ی ژن ئه‌م بابه‌ته‌م نوسیوه.
وه‌كو كورێك به‌شه‌رمه‌وه جارێكی تر ده‌ڵێم ئێمه‌ی نێرینه هیوادارین ساڵی داهاتو نه‌كه‌وینه نێو چاڵی قولترَ و شكستی گه‌وره‌تر،چیتر ده‌ستمان نه‌چێته خوێنی ژن، به‌هیواین ساڵی ڕمانی كۆسپه گه‌وره‌كان بێت بۆ ژنان و هه‌مووان خۆزگه‌كانمان كه هه‌میشه درختێكی سه‌وزه به‌ر چاوانمان ڕوونتر بكات و دڵی پڕ ئومێدمان بۆ ژیان فراوانتر بكات،له‌گه‌ڵ بوونی هه‌موو ئه‌و ناخۆشیه سه‌ختانه‌ش
كچان و ژنانیش دبێ به هێز تر بن بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و مینهی له گۆڕه‌پانی ژیان له ڕێگه‌ی هه‌نگاوه‌كانیان چێنراوه.
1-كتێبی گیرفان:”ژن،ده‌ق،فه‌توا”ژیان و شیعری ته‌سلیمه نه‌سرین:له‌شیعری “ژه‌هر”
وه‌رگێرانی :عه‌زیز ڕه‌ئووف” ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م
2-“لۆتووس” میوه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی ئه‌فریقایه،كه هه‌ر كه‌سێك بیخوات ووڵاتی خۆی بیر ده‌چێته‌وه.
له‌شیعری”سه‌فه‌ر”ی “شارڵ بۆدلێر”
سه‌رچاوه:كتێبی”باخچه‌یه‌ك له شیعری فه‌ڕه‌نسی،به‌رگی یه‌كه‌م وه‌رگێڕانی”د.فرهاد پیرباڵ”
3- كتێبی:”ئۆشۆ،په‌یوه‌ندی” وه‌رگێرانی محمد احمد
بهنگینهپیرۆت نوری/چوارقوڕنه