لە تەخوینەوە بۆ کڕووزانەوە … یوسف منتک
خۆشەویستی ، متمانە،ڕاستگۆیی ئەو چەمکانەن کە ژیان جوان دەکەن، مرۆڤەکان لەژێر ئەم مانا‌و دەلالەتانە بەیەکەوە ژیان دەگوزەرێنن لە بوارە جیاجیاکان، بواری سیاسەت زیاتر پێویستی پێیان هەیە کە گرنگ ترین بوارێکە بۆ ئێمە کە پێویستە ئێستا قسەی لەسەر بکەین ، بۆ خەبات وبەرخۆدان بۆ بەدی هێنانی چەند ئامانجێک، فەزای سیاسی کورد چ لە سەردەمی خەباتی چەکداری لەشاخ وچ لە سەردەمی حوکمڕانی لەشارەکان دوای ڕاپەڕین هیچ کام یەکێک لەم چەمکانەی لە خۆ نەگرتووە، گەر هەش بووبێت ئەوەبۆ مەرامێکی تایبەت و کاتێکی دیاری کراو بووەو چەندین مەبەستو بەرژەوەندی تایبەتی لەپەنا حەشاردراوە، لەکاتی پێکانی مەبەستی دیاری کراودا، هەموو شتە جوانەکان خراونەتە ژێر پێی وپلیشێنراونەتەوە.
کاتێک ڕژێمی بەعس مەبەستی بوو بێت بزووتنەوەی شۆڕشی چەکدای لاواز بکات یا لە نێوی ببات ئەوە پەناوی بۆ گفتووگۆ بردووە،لەم ماوەیەدا توانیویەتی ،ژیرانە ئامانج بپێکێت چ بە لەیەک ترازاندنی لایەنە سیاسیەکان و کردنیان بە دووژمنی یەکتری و دروست کردنی شەڕی براکان ، وە چ بە لاوازکردن و پوکاندنەوەو لەناو بردنی شۆڕش، پێکانی ئامانجەکە بەئاسانی، لێرەدا تەنها کورد زەرەر مەند بووە. ئەوەش لە ئەنجامی نەبوونی خۆشەویستی براکان بۆ یەک گووتاری سیاسی کورد‌و زاڵبوونی بەرژەوەندی تایبەتی بنەمالەیی وشەخسی. نموونەش گفتوو گۆی بالی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسالی ١٩٦٦، شۆڕشی ئاشبەتاڵ ، گفتووگۆی حسک وحکومەت، حکومەت ویەکێتی لەسالی ١٩٨٤، گفتوگۆی دوای ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١.
ئەگەر سەیری شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بکەین دەبینین چەندین کەسایەتی بۆ ماوەی سالانێکی دورو درێژ بەیەکەوە هاوسەنگەرو هاوخەبات بوون لە ڕۆژە سەختەکان تادەگاتە چەند سالێک دوای ڕاپەڕین ،بەلام کاتێک جیاوازی دیدو بۆ چوون بۆ ڕووداوەکان، بۆ چەمکی نەتەوەیی، نیشتمانی دێتە پێشەوە، ئەوە نە خۆشەویستی ونەمتمانەو نە ڕاستگۆیی لەنێوانیان نامێنێت،لایەک ئامادەیە بە هەموو تانایەکییەوە لایەکەی تر ڕەش بکاتەوە، واتە تا ئاستی تەخوین.
تا ئێستاش بەهۆی هەلوێستی هەردوو لایەنی سەرەکی دەسەلاتداری کوردستان یە کێتی وپارتی، کورد لە باشوور خاوەنی یەک گووتاری نییە، ئەوەش لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانیان، هیچ متمانەیەکیش لە نێوان تاکەکان دا نییە، گوڵی خۆشەویستیش بۆ یەکتری بۆ نیشتمان ووشکی کردووە.
لەم ڕۆژانەی دووایی بینیمان کە یه‌کێتی وپارتی چۆن تووشی ته‌نگه‌تاو بووینه،جه‌لال تاله‌بانی داوای کۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی ده‌کات ، ئەوە بۆ لەم کاتەدا؟، لەم ماوەی ڕابردوودا بۆ دووساڵ دەچێت گوێ لە داخوازییەکانی جەماوەرو بهرناومه وبۆچوونه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ناگرن، بیست سالە بەکەیفی خۆیان ئەم کوردستانە لێدەخوڕن، سەردەمێکیش کوردستانیان کرد بەدەریای خوێن، خۆیان به‌خاوه‌نی شه‌رعی کوردستان ده‌زانن و گوێ لەکەس ناگرن، بەلام لەم چەند ڕۆژانەی دوواییدا بە هۆی ئالۆز بوونی نێوانی لایەنەکانی شیعەو سوونە، سەرکردایەتی سیاسی دەسەلاتداری کوردی کەوتونەتە مەترسی ودلیان بە خورپە لێدەدات، ئەوەیان لەبیر چوو یا خۆ لە گێلی دەدەن لە سەردەمی هەردوو هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان وئێراق تا ئاستی تەخوین ئامادە بوون ئۆپۆزسیۆن لە ساحەی سیاسی کوردستان رەش بکەنەوە، بینیمان چۆن بارەگاکانیان سوتێنران، لەماوەی خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوباتیشدا، بە زەبری هێز ویستیان کوردستان بکەن بە دەریای خوێن، ئەوەش تەنها لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی بنەمالەیی وحزبی.
ده‌ست پێشخه‌رییه‌که‌ی تاله‌بانی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی پێنچ قۆڵی بۆ؟ لە ژێر فشار‌و مەترسیەکی زۆری مالکی‌دا، ئاو گه‌یشتۆته لێوانیان!، له‌کاتی ئارامی گوێ له‌که‌س ناگرن به‌لام له‌کاتی پشێویی وته‌نگه‌تاوی هه‌وله‌کانیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ و خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بیین هه‌ر چۆنێکی بێت ده‌ستیان له بنه پنچێک گیر بێت به‌لکو ئه‌وه خوایه ده‌ربازیان بێت!، ههولهکانیشیان بۆ چەند مەبەستێکه: یەکێکیان په‌یوه‌ندی کردنه به یه‌ک لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن بۆ خوێندنەوەیان بۆ وەزعەکە، وەک کەسانێکی سیاسی خاوەن ئەزموون دەتوانن ئاڕاستە کان و ڕووداوەکان بخوێننەوە، دووەمیان بۆ لەبەر یەکترازاندنی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن، بەڵام کاتێک تالەبانی بێ ئومێد دەبێت لەوەی که یه‌ک لایه‌ن بۆچوونی خۆی پێ بلێت، بەشێوازە فێلبازییەکەی خۆی دەیەوێ عاتیفەی
هه‌ڤاله دێرینه‌که‌ی بجولێنێت وسەرنجی بۆ لای خۆی ڕابکێشیت تا دڵی نه‌رم بێت وبه‌زه‌یی پێدابێته‌وه، باسی نەخۆشییەکەی خۆیانی بۆ دەکات، تالەبانی هەر بەنرخی بازاری کۆن لێدەخوڕێت وادەزانێت ئێستاش ژیان هه‌ر له ئهشکهوتهکاندایه چیرۆکی بەر ئاگردان بۆ خه‌لکی دەگێرێتەوە، نازانێت له‌وه‌ته‌ی ژیانی سیاسی له‌دوای ڕاپه‌رینه‌وه هاتۆته نێو شاره‌کان دوو نه‌وه‌ی نوێ پێگه‌یشتوون و له‌گه‌ل ته‌کنه‌لۆجیای نوێ په‌روه‌رده‌بوون، پۆخله‌واتی رابردووشیان ڕۆژانه بۆ خه‌لکی ڕوون ده‌بێته‌وه. ئه‌وه هه‌لوێستی هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنمان بینی که داوای زه‌مینه خۆشکردنی چاکسازی ده‌که‌ن و که خۆی له‌م شه‌ش پاکێجه ده‌گرێته‌وه که داویانه به ده‌سه‌لات، ئیتر ئەو سەردەمە بەسەر چوو، کەسێک کە متمانەی نەما لە نێو کۆمەلگە، کڕووزانەوە دادیی نادات.