دوایین ڕاپۆرت لەبارەی گەندەڵی و شەفافیەت لە جیهاندا
لەیەکەم ڕۆژی ئەم مانگەدا ، وەکوو هەمووساڵێک ڕێکخراوی شەفافیەت و ئەنتی گەندەڵی لە جیهان دا Transparency International ڕاپۆرتی ئەمساڵ “2011” لەبارەی گەندەڵی لە جیهاندا بڵاوکردەوە. ئەم ڕاپۆرتە باسی گەندەڵی و شەفافیەتی لە 183 وڵاتی جیهانی کردبوو لەم ساڵدا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە وڵاتی سۆمالیا ، پلەی یەکەمی هەیە لە ڕووی گەندەڵیەوەو بە گەندەڵترین وڵاتی جیهان دادەنرێت . پاش ئەویش وڵاتی کۆریای باکوورە، ئینجا بۆرما و ئەفگانیستان . لیستی ئەو دەوڵەتانەی کە خراپترین پلەی گەندەڵییان هەیە کەبە خەتی سووری تۆخ نووسرابوو. بەم شێوەیە بوو:
( 1 سۆمالیا.2 کۆریای باکور. 3 . بۆرما. 4.ئەفگانیستان.5 ئۆزبەکستان،. 6.تورکمانستان.7 سودان. 8 عێراق. 9.هایتی . 10 ڤێنزوێلا. ..) . عێراق پلەی 175 لەم لیستەدا هەیە و دەکەوێتە ناو هێڵی سووری تۆخی گەندەڵی لە جیهاندا. دیارە لەناو عێراقیشدا کوردستانە حەیاتەکەی خۆشمانی تێدایە. ئەو دەوڵەتانەشی ، کە پلەیەکی زۆر باشن ، بە خەتی زەرد نووسراون . وڵاتی نیوزلاند ، کە وڵاتێکی بچووکە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیاوە،یەکەمین پلەی هەیە ، لە ڕووی شەفافیەت و نەبوونی گەندەڵی . پاش ئەویش هەرسێ وڵاتی ئەسکەندنافی ” فینلاند و دەنیمارک، سوێد ” دێت. ئینجا سەنگاپور و نۆرویژ.
وڵاتانی ئەسکەندەنافی تەنها لە بواری خۆشگوزەرانی و دیموکراتی و مافی مرۆڤدا ، پێشەنگی جیهان نین ، بەڵکە لە ڕووی شەفافیەت و نەبوونی گەندەڵیشدا ، پێشەنگی وڵاتانی جیهانن.
لەم ساڵدا وڵاتی رووسیا پێشکەوتنێکی باشی بەخۆوە بینیوە، ساڵی پار لە ڕیز 153 بوو ئەمساڵ هاتۆتە پلەی 143 . واتە 10 پلە هاتۆتە خوارەوە. هەر لەم راپۆرتەدا بەشێکی زۆری وڵاتانی ئوروپی ، پلەی خراپییان هەیە ، بۆ نموونە ئیتالیا پلەی 69 ی هەیە و یۆنانیش لە پلەی 80 دایە . جێگای گوتنە هەردوو وڵات ئێستا بە تەنگەژەیەکی گەورەی ئابووریدا تێدەپەڕن .
هەروەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، نەبوونی شەفافیەت و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی ، هۆکاری سەرەکییە بۆ هەژاری و دواکەوتن و نەبوونی سەرمایەگوزاری بیانی. چەندە وڵات رێژەی گەندەڵی زۆربێت ، هێندەش ئابووری وڵاتی دادەڕزێنێت. گەندەڵی تەنها پرسێکی سیاسی نییە، بەڵکە پرسێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی و مۆراڵیشە. کاتێک سەیری ڕاپۆرتەکە دەکەیت ، دەبینیت ئەو وڵاتانەی کە هێشتا نەبوونەتە خاوەنی سیستەمێکی دیموکراتی تەواوەتی ، لە پلەی خوارەوەی لیستەکەدان . بە پێچەوانەشەوە ، ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی سیستەمێکی باشی دیموکراتین و ڕێز لە ماڤەکانی مرۆڤ دەگرن ، لە پلە باشەکانی ئەم لیستەدان .
ئەمەش بەشێک لە ناوی ئەو دەوڵەتانەیە ، هەروەک لە گۆڤاری شپیگلی ئەڵمانی بڵاوکراوەتەوە .
Korruptionsindex 2011 (Auszuge)
پلە وڵات
1 Neuseeland
2 Denemark
3 Finnland
4 Schweden
5 Singapur
6 Norwegen
7 Niederlande
14 Deutschland
16 Großbritannien
24 USA
25 Frankreich
69 Italien
75 China
143 Russland
177 Sudan
178 Turkmenistan
179 Usbekistan
180 Afghanistan
181 Burma
182 Nordkorea
183 Somalia
سەرچاوە :
گۆڤاری شپیگڵی ئەڵمانی . رۆژی 01،12،2011
www.Spiegel.de.Somalia und Nordkorea sind korrupteste Lander der Welt