جه‌لال به‌رزنجی, ئه‌و پیاوه‌ی له شوێنێك ده‌گه‌ڕێت, خه‌ونی تیا نه‌بێـت
شاعیرێك ده‌گه‌ڕێت و كۆڵێ خه‌یاڵی ناسكی جوان و گومانی هه‌ڵگرتووه, له‌گه‌ڕانی شاعیران‌دا هه‌میشه ئه‌وین ده‌چێته تۆقه‌ڵانی وشه‌كان. شیعر نووسینه‌وه‌ی ڕووداو نییه به‌ڵكو گه‌ڕان و وێلبوونه به‌دوای كه‌ڤاڵه درزراوهكانی مێژووی جوانی. شاعیرێك كه وشه هاورێیه‌تی هه‌رگیز ڕێگای دۆزینه‌وه‌ی كانییه قه‌شه‌نگه‌كانی په‌یڤ ونناكات.پیاو كه گه‌ڕا به‌دوای هه‌واڵی باراندا ناچاریشه سه‌یری ئاسمان بكات. ئه‌و شاعیره‌ی خۆی داده‌پۆشێت به هه‌ور پێویسته خولیای ئاره‌زوه‌كانی هه‌ور بێت. جه‌لال به‌رزنجی , شاعیرێكه هاوشێوه‌ی دڵخۆشیه‌كانی هه‌ور و باران, له دابه‌زیندایه بۆئه‌وه‌ی ماناكانی هه‌ڵفرینی چركه حهسرهتیهكانی غوربهرت و واتاكانی ئه‌و دیوو سنوری ئه‌وین بپشكنێت. شاعیر له‌ساڵی 1979 له (سه‌مای به‌فری ئێوان) كانیاوی وشه‌كانی ڕژایه سه‌ر په‌ڕاو. كاتێك شاعیر ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی نووسی پێناسه‌كانی زه‌مه‌ن خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ته‌واو جیاواز بوون له ئێستا وه‌لێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌لال سه‌رقاڵی شیكردنه‌وه‌ی كۆده‌كانی ئه‌وین بووه ئیتر بیریچووه له چ عهیامێكدا شیعر ده‌كاته ملوانكه‌ی گه‌رده‌نی عومری. له یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه شیعریدا به‌رزنجی له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی جۆرێك له‌خه‌ونه دوور و نزیكه‌كان جورئه‌تی ئه‌وه‌شی كردووه بڕیار له‌سه‌ر هاوریه‌تی و دۆستایه‌تی ناخی بدات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ زه‌مه‌نێكی درێژ باخێك له‌ناخی درووست بكات كه هه‌رگیز ئه‌و باخه نهژاكێت و پایز نه‌بینێ. له دووه‌مین به‌رهه‌می شیعری شاعیردا كه هه‌ر له ناونیشانی به‌رهه‌مه‌كه‌وه له‌رز ده‌مانگرێت كه ئێمه‌ی مرۆڤ له به‌رده‌م ساردیهكی هێنده ترسناكداین كه هه‌رگیز گه‌رم نابینه‌وه.
. له نامیلكه‌یه‌كی قه‌باره بچو‌وكدا له‌ژێر ناوی(گه‌رم نه‌بوونه‌وه), شاعیر فۆرمێكی نوێخواز و دنیایه‌كی ڕه‌ش و سپی شیده‌كاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كانی دیكه له‌بیر بكات.
له كۆمه‌ڵه شیعری (گه‌رم نه‌بوونه‌وه) شاعیر به‌زمانێكی چڕ و كورت و پوخت هه‌وڵیداوه ئه‌زموونێكی ته‌واو زاتی تێكه‌ڵ به شیعر بكات. لێره‌وه ئاراسته‌ی دنیابینی جه‌لال ئۆقره ده‌گرێ و ئیتر ئه‌و له‌گه‌ڵ وشه‌كاندا ده‌كه‌وێته سه‌ما. به‌بۆچوونی من جه‌لال له‌گه‌ڵ سه‌مای وشه‌كاندا له‌جیاتی ئاره‌ق كردن و ماندووبوون له‌رز ده‌یگرێت و گهرمنابێتهوه. ئه‌و گه‌رم نهبوونهوهیهی جه‌لال تائێستا به‌رده‌وامه و هه‌ر سارد و چالاكه, جه‌لال ئه‌گه‌ر گهرمبێتهوه ده‌بێت واز له‌سه‌ما بهێنێـت. له شیعره‌كاندا هه‌موو هه‌ست و ناخ و جه‌سته شه‌كه‌ت ده‌بن له‌گه‌ڵ ته‌رزه‌ی به‌ره‌به‌یان و ساردی ئه‌و كانیلانهی ته‌نها مانگ بهنهێنیهكهیان ده‌زانێت. هه‌موو ئه‌و شیعرانه‌ی له (گه‌رم نه‌بوونه‌وه) بڵاوبوونه‌وه تائَستاش دڵی جه‌لالیان گهرمنهكردۆتهوه. ئه‌وه‌ی زۆر جێگه‌ی ڕامانه ئه‌و مرۆڤدۆسییهی شاعیره له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رێكی نامرۆڤدۆستدا.
2
پاش ئه‌وه‌ی جه‌لال ئه‌م دوو به‌رهه‌مه‌ی بڵاوكرده‌وه, به‌له‌رزه‌وه كوردستانی جێهێشت و به‌ره‌و وڵاتی غه‌ریبی و مه‌نفا چوو. بێگوومان سه‌فه‌ر و غوربه‌ت بۆ شاعیرێكی لهرزگرتوو له‌به‌رده‌م سه‌مای وشه‌كانی ناخی كارێكی زه‌حمه‌ت بوو. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا شاعیر قۆناغی گه‌ڕان به‌دوای تیشكی خۆری تێپه‌راند و چه‌ندان كۆگای وشه‌ی دۆزییه‌وه هه‌ر ئه‌و كۆگایهنهش بوونه فریادڕه‌سی و هاوكاریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له ولاتی غوربه‌ت و دوور له یادو یاگارییهكانی سه‌رده‌می منداڵی جارێكی دیكه هێور بێته‌وه ئێنجا ده‌ست بكاته‌وه به‌سه‌ما. سه‌مای ئه‌م عه‌یامه‌ی تاراوگه ته‌واو جیاوازه. ئه‌و هه‌موو ئه‌و خوله‌كانه جێده‌هێڵیت كه له‌به‌رده‌میدا وه‌ستاون. نووسینی شیعر له زه‌ویه‌كی نامۆ بهبیرهوهریهكان ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌ی شیعری جه‌لاله. شاعیر ماوه‌یه‌كی زۆر مامۆستا بووه, له‌پیشه‌ی مامۆستایه‌تیدا قسه‌كه‌ر و گوێگر كۆدی سه‌ركه‌وتنی پیشه‌كه‌یه. ئه‌و ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له قسه‌كردندا, له‌هه‌موو وانه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك قوتابی گوێیان لێگرتووه. ئه‌م وێژه‌یه‌ی جه‌لال له‌قسه‌كردندا دوای وازهێنانی له‌مامۆستایه‌تی گوستراوه‌ته‌وه بۆ كه‌شێكی بیده‌نگ. پاشئه‌وه‌ی شاعیر له‌غوربه‌تدا به‌بێده‌نگی خۆی داده‌پۆشێت, شه‌پۆلێكی به‌ته‌وژمی وشه ئاگرێك له‌سینه‌ی ده‌كه‌نه‌وه. جه‌لال مه‌حكوم ده‌بێت ئه‌مجاره‌ش بكه‌وێته‌وه سه‌ما. كۆمه‌ڵه شیعره‌كانی جه‌لال له‌تاراوگه ته‌واو جیاوازن. ئه‌و ئه‌مجاره سنوره‌كان ده‌بڕێت و گه‌شت ده‌كات. ئه‌و هێنده جوان ناخی خۆی ده‌نووسێته‌وه كه هه‌موومان كهمندكێشی مانا و چێژێكی له‌بننه‌هاتووی شیعر ده‌كات. ئه‌و له‌شیعره‌كانی تاراوگه‌دا جارێكی دیكه هه‌وڵی ناسینه‌وه‌ی چركه‌كان ده‌دات و هه‌موو ئه‌و خه‌ونانه ده‌نووسێته‌وه كه مه‌نفا له‌هه‌وڵی سڕینهوهیاندایه. ئه‌و پیاوێكه جیاواز له‌هه‌موومان چونكه هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی هه‌میشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ كانیه‌كانی ئه‌وین و پهیڤهجوانهكانی نزیك هه‌یڤ. شاعیر ته‌واو خۆی تۆخكردۆتهوه له‌گه‌ڵ ته‌نهایی. ئه‌و حه‌ز به ژاوه‌ژاوه‌كانی سیاسه‌ت و دۆخه پڕ گاڵته‌ئامێزه‌كان ناكات. شاعیر خۆی ناخزێنیته باوه‌شی هیچ بابه‌تێك كه ته‌نهای لێبسه‌نێته‌وه.
3
ناوهڕۆك و فۆرمی شیعره‌كانی جه‌لال له‌ده‌ره‌وه‌ی زێدی له‌دایكبوونی شاعیر گۆرانی ته‌واوی به‌خۆه بینووه. شاعیر به‌هیچ كلۆجێك خه‌ون به مانه‌وه نا‌بینیت, به‌ڵكوو ئه‌و هه‌رده‌م ڕابردوو جێده‌هیڵێت و سه‌یری داهاتوویه‌كی جیاواز ده‌كات. له‌كۆمه‌ڵه شیعره‌كانی (بارانی ڕه‌حمه‌ت) و( یاده‌وری كه‌سێكی به‌ربا)و ( ناوم بنێن ماڵه‌وه)و(هه‌وڵدانێكی تر بۆگرتنی مه‌وداكان), شاعیر سه‌رقاڵی یاریكردنێكی زه‌حمه‌ته. شاعیر له‌هه‌ر یه‌كێك له‌م به‌رهه‌مانه‌دا سه‌رقاڵی درووستكردنه‌وه‌ی دنیا تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆیه‌تی. ئه‌و هه‌رگاڤ له‌بیری ئه‌وه‌دایه شۆڕش و جه‌نگ هه‌ڵگیرسێنێ به‌رامبه‌ر ئه‌و چركانه‌ی كه لهوههڵی ده‌سته‌مۆكردنی ناخی شاعیردان به‌ئاراسته‌ی خنكاندنی دنیابینی گه‌ردوونی شاعیر. له‌كۆی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی شاعیر هه‌مشه مه‌یلێكی زۆر ده‌بینرێت بۆ جیاوازبوون تایبه‌تمه‌ندبوونی شاعیر. هه‌وڵدانی شاعیر بۆ جیاوازی له‌هه‌وڵێكی ئاسان ناچێت. شاعیر هه‌رجاره‌و به‌جۆرێك ده‌كه‌وێته یاریكردن و ده‌ست له‌ملان له وشه‌سازی و مانا. لێره‌وه ده‌مه‌وێت چه‌ند شڕۆڤه‌یه‌كی كورت له‌مه‌ر چه‌ند شیعرێكی جه‌لال بخه‌مه ڕوو. یه‌كێك له‌شیعره جوانه‌كانی جه‌لال كه من چێژێكی تایبه‌تی لێوه‌رده‌گرم ئه‌و شیعره‌یه كه له‌ساڵی 2005نووسراوه. ئه‌و شیعره له‌ژێر ناوی (هه‌میشه له‌پشت ئاسمان په‌نجه‌ره‌یه‌كی شین دیاره), له‌م شیعره‌دا شاعیر كه‌وتۆته گێرانه‌وه‌ی سه‌فه‌رێك. له‌م شیعره‌دا ڕه‌نگی شین ڕوخساری شیعره‌كه‌ی داپۆشیووه. گه‌ڕانه‌وه بۆ مانا به‌خشینه‌وه به‌ڕه‌نگ لای شاعیر به‌جۆرێك ئیشی له‌سه‌ر كراوه كه نیگاكانمان پڕ بن له ماناكانی ئه‌ودیووی ڕه‌نگی شین. من هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م له‌م شیعره‌دا شاعیر مه‌یلی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ خستۆته ڕوو.شاعیر نووسیویه‌تی:
ئه‌م باخچه‌یه شوێنێكی ئارامه
بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه بكه‌یت.
هه‌روه‌ها به‌درێژای شیعره‌كه ئێمه ده‌بێت سه‌رقاڵی ڕامان بین له‌ڕه‌نگی شین. پێده‌چێت شاعیر له‌كاتی نووسینی ئه‌م شیعره‌دا بیركردنه‌وه‌كانی شاعیر دنیای ڕه‌ش و سپیان جێهێشتووه به‌ره‌و ئاسمانی شین گه‌شتیان كردووه.
بایه‌كی شینم بینی
پۆله مه‌لێكی شینی له‌گه‌ڵ بوو
هه‌روه‌ها له‌كۆتای شیعره‌كه‌دا شاعیر هه‌وڵده‌دات هه‌موومان كۆبكاته‌وه له باخچه‌یه‌كی شین‌دا:
هه‌ركه‌سێك بێته ئه‌م باخچه‌یه
باخه‌ڵی پڕی جریوه ده‌بێت
له‌شیشی بۆنی گه‌نم ده‌گرێ
دڵیشی پڕ له‌په‌نجه‌ره‌ی شین ده‌بێت.
جه‌لال به‌رزنجی له هه‌ریه‌ك له‌شیعری (زستان وه‌رزی خه‌مانه) و (ژنێك دۆستی تاریكی یه) ئه‌زموونێكی جیاواز ده‌خاته ڕوو. ئه‌زموونی شاعیر له‌م دوو شعیرهدا ته‌واو به‌ره‌و لوتكه ڕۆیشتووه. نووسینه‌وه‌ی ڕابردوو به فۆرمێكی شیعر ته‌واو تایبه‌ته. شاعیر له تێكستی(زستان وه‌رزی خه‌مانه) كه پێشكه‌شی دڵشاد عبدالڵه ی شاعیری كردووه, هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ژیانی ڕابردووی وه‌ك خه‌وێكی شیرین خستۆته به‌رده‌م ئه‌زموونی شیعریه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له ده‌قی (ژنێك دۆستی تاریكی یه) شاعیر له‌باره‌ی مه‌رگه‌ساتی ژنێكی كوێربووی هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌یه‌وێت شتێك بڵێت. له‌م شیعره‌دا شاعیر هێنده جوان كۆده‌كانی كاره‌ساتی ههڵبچه به‌شیعر ده‌چنێته‌وه كه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كه‌دا ئازارێك دامانده‌گرێت.
4
هه‌روه‌ها شاعیر له كۆمه‌ڵه شیعری(ناوم بنێن ماڵه‌وه) ئه‌زموونێكی جیاوازی نووسیوه‌ته‌وه. له‌م شیعرانه‌ی جه‌لالدا ته‌واو هه‌ست به‌هه‌موو ئه‌و جیاوازیانه ده‌كه‌ین كه شاعیر هه‌نگاوی بۆناوه. له‌م كۆمه‌ڵه شیعره‌دا شاعیر هه‌وڵێكی زۆری داوه به‌فۆرمێكی جیاواز بنووسێت. به‌بڕوای من ئه‌و فۆرهمه شیعریه ته‌واو زه‌حمه‌ته,چوون شاعیر له‌یه‌ك كاتدا ده‌بێت چه‌ند ئه‌ركێك جێ به‌جێ بكات. ئه‌ركی یه‌كه‌می شاعیر كورت بڕی و چڕكردنه‌وه‌ی واتایه به كه‌مترین وشه. هه‌روه‌ها ده‌بێ شاعیر ئاگاداری ئیستاتیكای شیعری بێت چونكه كارێكی ئاسان ده‌بێت ئه‌و جۆره شیعره بنووسرێت ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوی ئیستاتیكای ئه‌ودیووی مانا و ڕووپۆشی وشه‌كان نه‌كرێت. له یه‌كێك له شیعره‌كاندا له كۆمه‌ڵه شیعری(ناوم بنێن ماڵه‌وه) كه به‌لای منه‌وه ته‌واو سه‌رنج ڕاكێشه‌و زۆر قسه هه‌ڵده‌گرێ ئه‌وه‌یه:
له‌شوێنێك ده‌گه‌ڕێم
خه‌ونی تیا نه‌بینم
ده‌توانین له‌ڕێگه‌ی ئه‌م دوو ڕسته شیعرییه‌ی شاعیره‌وه خه‌ون و دنیابینی شاعیر كۆبكه‌ینه‌وه. ماناكانی پشت ئه‌م وشانه سه‌دان جار گه‌وره‌ترو قووڵترن له‌وه‌ی كه‌دیاره. شاعیر هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی شوینێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونی تیا نه‌بینێت. قسه‌كردن له‌سه‌ر خاكی بێ خه‌ون گرینگیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه. پرسیارێك دێته پێشه‌وه ئایا شاعیر له‌و گه‌ڕانه‌دا هیچی ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ شاعیر هێنده خه‌ون بینه پێوستی بهشوێنێكه بۆ ئه‌وه‌ی پشووبدات. به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م زۆری خه‌ونه‌كانی شاعیر كه به‌ته‌واوی ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه له‌كۆی ژیانی شیعریه‌تی شاعیر ته‌واو ئه‌و خه‌یاڵه‌ی به‌شاعیر به‌خشیوه كه بڕیاری گه‌ڕان و وێڵبوون بدات به‌دوای ولات و زه‌وی و خاكێك كه بێ خه‌ون بێت. ئه‌مه بۆخۆی ده‌بێته چیرۆكێكی سهرنجڕئامێز. ڕه‌نگه بۆ كه‌سانێك ئه‌و شوێنه‌ی كه بێ خه‌ونه ئاسان ده‌ست بكه‌وێت به‌ڵام بۆ شاعیرێكی پڕخه‌ونی وه‌ك جه‌لال ته‌واو ئه‌سته‌مه ئه‌و شوێنه بدۆزرێته‌وه.
له‌م چه‌ند قسه‌یه گشتییه‌ی من سه‌باره‌ت به شیعره‌كانی جه‌لال به‌رزنجی ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه كه شاعیر هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی داهێنانی شیعریدایه. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و خه‌ڵات و ده‌ستخۆشیه به‌رده‌وامه‌ی كه به‌رامبه‌ر ستایل و پێشكه‌وتنه‌كانی شاعیر هه‌یه وایكردووه متمانه‌یه‌ك درووست بێت بۆ شاعیر كه ئه‌وه‌ی ده‌ینووسی ده‌چێته به‌رده‌م چه‌ندان نیگای شیعردۆستهوه. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت باس له‌وه بكه‌م جه‌لال به‌رزنجی یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی كه وشه‌كانی ته‌واو ساده‌ن به‌ڵام له‌مانادا قووڵییه‌كی ته‌واو نمایش ده‌كات.
ئارام شێخ وه‌سانی
سه‌رچاوه‌كان:
1.كۆمه‌ڵه شیعری (گه‌رم نه‌بوونه‌وه) 1985
2.كۆمه‌ڵه شیعری(ناوم بنێن ماڵه‌وه) 2006.چاپخانه‌ی مناره
3. ده‌قی(ژنێك دۆستی تاریكی یه) له ئه‌نته‌رنێته‌وه
4. شیعری( هه‌میشه له‌پشت ئاسمان په‌نجه‌ره‌یه‌كی شین دیاره), له ئینته‌رنێته‌وه
5. زستان وه‌رزی خه‌مانه. یه‌كیه‌تی نووسه‌رانی كورد له هۆڵه‌ندا/2009/له ئینته‌رنێته‌وه