
مه‌نزڵ….. نیا كامیل
له كڵاوڕۆژنهی ژووری تاریكی
زیندانی شه‌وی دڵی منه‌وه ، مانگه
شه‌وی چاوی تۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاوێنه‌ی
زهنم
لاولاوی تینوی خۆزگه‌مه
هه‌ڵزناوه به‌باڵای چنار
تا
گوڕ و گه‌رمی له‌شی هه‌نگی
پۆسته چییه ، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و
نامه شیرینانه‌ی گوڵا بۆ شاژنی شاری
هه‌نگوینی خۆشه‌ویستی ده‌نێرێت هه‌موو
كات
بۆ عاشق وه‌كوو وه‌ستابێت وایه
هه‌ر زۆر له سه‌رخۆ په‌یی ده‌بات به
ڕێگا
به‌قاچی ڕێبوارێكهوه خۆی
كۆده‌كاته‌وه ، تا چیتر كه‌س
بیر نه‌كاته‌وه له
كۆچ
ده‌ستی باڵنده‌یه‌كی گرتووه
ڕووه و غروب ، سه‌ره‌وخوار
كێشی ده‌كات به‌نێو ئاسمانێكی
گه‌رو گیراودا به
خۆڵه‌مێش
مه‌رگی عه‌شقێكه ، بای ڕه‌شی زوڵمه‌ت
داوێتیه به‌ر شاڵاوی خۆی ، وه‌ك سوتانی
په‌لكێكی
ئهرخهون
ماوه‌یه‌كه گوڵی ڕه‌ش ده‌گرێت ، چونكه
هه‌ركه ڕوانیان بینی دایكێكی ڕه‌شپۆش
دێت و فرمێسك هه‌ڵده‌وه‌رێنێت بۆ چاره‌ی
ڕه‌شی
بۆته به‌رگی شاره‌كه‌ی من ، منیش تامی
مه‌رگی خۆم ده‌كه‌م . ڕوناكی وهڕسته ،
من ماته‌م ده‌گێڕم بۆ باڵای
خۆر
هه‌رچی زووتر چاوی خۆی داده‌خات
له زووڵم و سته‌می ئه‌م شاره‌ی
من
به‌سه‌ر ده‌ست و باسكی خۆمدا
داڕوخاوم ، له‌ته‌می پێكێك
شه‌راب و تۆزێك ڕوناكی مۆمێكی
سهرشێتدا به
ئارامی
خه‌وی شیرینی لهیلاكهمه و من
ده‌مه‌وێت ژیان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مه‌نه
ڕاگرم ، بێداری بكه‌مه قه‌فه‌سه‌وه
هه‌تا حه‌وزی چاوم پڕده‌كه‌م
لهماسیهسورهی نیگاری
ئه‌و
گزنگی پرچی ڕوناكی بوو ، ده‌ستی
فانۆسی گرت بۆ ناو ژووره‌كه‌م .
له شه‌وێكی ساردیشدا به‌جێیهێشتم
به‌ته‌نها ڕۆیشت
خۆی
كردمیه مۆمی گڕگرتوو له
مه‌عبه‌دی عه‌شقیدا ، كه‌چی
سوتانی پێ كه‌مبوو دڵیشی
كردومهته
زیندان
دڵی منه و هه‌زاران خۆزگه‌ی
سه‌ركه‌شی تیا زیندانه بۆ
عیباده‌تی خۆری چاوی
تۆ
ڕێكخه‌ری نه‌بزی دڵی منی ،
قولابیت و گیراویته بینی ماسی
دڵم . ئه‌م كوژی ئه‌م ژیهنی ،ئاگات
لێم نیه یه‌ك
سات
خه‌وبینینی ئاوێنه‌یه به دووباره
ئارایشتدانه‌وه‌ی ڕوخسارت له چاوی
ئه‌ودا ، كه هه‌ست بكات نه خه‌و ده‌بینێت نه
خه‌یاڵا
ساتێكی شیرینی ژیانه له‌گه‌ڵا تۆدا بێ
خه‌م
ژماردنی په‌ڕه‌كانی زهرنهقوتهیه ،
تاپاساری دایك به‌رله‌وه‌ی بیكوژن
، فڕین فێری نه‌وه‌یه‌كی نوێ بكات .
چونكه داویانه‌ته به‌ر به‌رد
چه‌ند ڕۆژێكه
هاتومه‌ته سنوری چاوته‌وه و ده‌مه‌وێت
به‌قاچاخ دزهبكهمه ناو ناخته‌وه
سواری شه‌مه‌نه‌فه‌ری ڕه‌نگ ئاڵی خوێنت ببم ،
به جانتایه‌ك وه‌نه‌وشه‌ی ژاكاوی هه‌ستمه‌وه
له دڵتا دابه‌زم .
سه‌رله‌نوێ ئه‌م گوڵانهله باڵكۆنی عه‌شقتدا
بڕوێنمه‌وه و بۆ هه‌میشه بیكه‌مه دوا
مهنزڵا
نیا كامیل
Nya kamil
nyakamil@hotmail.com