کارناڤاڵه‌کان وه‌ک کۆمه‌ڵگای تایبه‌ت
تێبێنی وه‌رگێڕ:
بە هۆی کاری زۆر و زەحمەتی کێبرکێی ژیان بۆ وەدەستخستنی ستانداردی ژیان لە کۆمەڵگەی ڕۆژئاوادا یان باشترە بڵێم کۆمەڵگەی کاپیتالیستیدا، ڕاکەڕاکە و سترێسی کار وایکردووە کە بە دەیان جۆر نەخۆشی دەروونی سەرهەڵبدەن. یەکێک لە نەخۆشییە هەر ئاساییەکان، نەخۆشییەکە کە لە کوردی‌دا دەکرێ وەک “پڕووکان” تەرجەمە بکرێ. پڕووکان لە کوردییدا وشەیهکە بۆ لە هێز و تاقەتکەوتنی فیزیکی بەکاردەبرێ. دەگوترێ “ئەو ئیشە تاقەتپڕووکێنە”. یان “ئەوەندە ماندووم کە پڕووکاوم”. دیارە لە کوردییدا هەموو پڕووکاندنەکان بۆ پڕووکانی جەستەیی یان فیزیکی به‌کارده‌برێن به‌ڵام پڕووکانی ڕۆژئاوایی پرووکانی دەروونییە نەک جەستەیی.
گێرت نیلسۆن کۆمەڵناسی سویدی لە لێکۆلینەوەیەکی سەرەنجڕاکێشدا ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه ئه‌گه‌ر بێتوو سیسته‌می زه‌به‌لاح و بیرۆکراسی کاپیتالیستی بگۆڕدرێ ئه‌وه مرۆڤی ئیمڕۆیی ده‌توانێ هه‌روه‌ک مرۆڤی ئه‌وروپای سه‌ده‌ی حه‌ڤده بژی، وه‌ک ئه‌و ده‌مه‌ی که خه‌ڵکی نیوه‌ی زیاتری ژیانیان له کارناڤاڵ و هه‌ڵپه‌رکێ و شادی و خۆشی‌دا ده‌برده سه‌ر. مرۆڤی سه‌رده‌م به که‌مکردنه‌وه‌ی کار و دانی زه‌کاتی که‌متر به سیسته‌م و هه‌ڵبژاردنی شێوه ژیانی ساده له باتی ژیانی له چوارچیوهدراوی کاپیتالیستی ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانی کارناڤاڵی و دوور له پڕووکانی ده‌روونی. ئه‌م تێکسته‌ی خواره‌وه، ڕامانێکی فه‌لسه‌فییه له کارناڤاڵ له سۆنگه‌ی لێکۆلینه‌وه‌کانی گێرت نیلسۆن. له‌م تێکسته‌دا په‌رهه‌ره‌نگرێن بۆ تیشکخستنه سه‌ر ڕه‌وایه‌تی دان به گۆڕانی سیسته‌م و گه‌یشتن به ژیانێکی ئاسووده‌و دوور له پڕووکان جارێکی دیکه ملنه‌دان و به‌رهه‌ڵستکاری مه‌ده‌نی وه‌ک یه‌کێک له ڕێگا چاره‌کان ده‌خاته‌وه ڕۆژه‌ڤ. کورته‌ی باسه‌که ئه‌وه‌یه که شیانی ئافڕاندنی ژیانی که‌رناڤاڵی له سه‌رده‌می سترێس و پڕووکانیشدا هه‌یه ئه‌گه‌ر بێتوو مرۆڤ بیهه‌وێ و ئیراده‌ی بۆ وه‌گه‌ڕ بخات.
گێرت نیلسۆنی Gert Nilson سۆسیۆلۆژ له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا نیشان ده‌دا که چۆن کارناڤاڵه‌کان له سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاستدا ته‌نیا له کۆمه‌ڵگای فیۆدالیسم دانه‌بڕان به‌ڵکوو کۆمه‌ڵگای تایبه‌ت به خۆیان پێکهێنا.
من بۆ خۆم که له هامارکوله (سوید) ده‌ژیم له دوایین حه‌وتووی مانگی گوڵاندا سێ ڕۆژ پشوو وه‌رده‌گرم بۆ ئه‌وه له کۆنترین کارناڤاڵی سویددا به‌شداری بکه‌م. ئه‌م کارناڤاڵه به کارناڤاڵی هامارکوله به‌نێوبانگه. کاتێک من بۆ یه‌که‌م جار له‌م کارناڤاڵه‌دا به‌شداریم کرد، ساڵه‌کانی حه‌فتا بوو و من گه‌نج بووم. چه‌ند ساڵ دواتر له هه‌شتاکاندا زۆر پێشتر له کاتی ده‌سپێکی کارناڤاڵ له مانگی فێڤریه‌دا زانیمان که گرووپی شیلی لیندۆ Chile Lindo و گرووپه‌کانی هه‌ڵپه‌ڕکێ له بولیڤیا به جلووبه‌رگی هه‌رێمی خۆیانه‌وه له مه‌یدان و باغچه‌کانی هامارکوله خه‌رێکی پرۆڤه و ڕاهێنان بوون بۆ به‌شداری له کارناڤاڵهکهدا. بۆ من هه‌ر ئه‌و ده‌م کارناڤاڵ له مانگی فێڤرییه‌وه ده‌ستی پێ‌کردبوو و له مانگی ئه‌ڤریلدا به توندی به‌رده‌وام بوو. له هاوینی هامارکوله‌دا که زۆر که‌س بێکاره‌و پشووی قوتابخانه‌ی هه‌یه چه له‌وه باشتر و گرفت چییه که کارناڤاڵ له هه‌موو هاوێندا درێژه‌ی نه‌بێت؟
به پێی گێرت نیلسۆن کاتێک له سه‌ده‌ی حه‌فده‌هه‌مدا، باروودۆخی ئابووری ڤێندیک له ئیتالیا باش بوو زۆر جار کارناڤاڵ بۆ ماوه‌ی نیو ساڵ درێژه‌ی هه‌بوو. هه‌م بۆ چینی سه‌ره‌وه‌و هه‌م بۆ چینی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا، هه‌ر دوو چین له هه‌لوومه‌رجی باشی ئابووری که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت. کۆمه‌ڵگای کارناڤاڵی ده‌کرێ وه‌ک کۆمه‌ڵگای فیۆدالی، بوروژوازی و کۆمه‌ڵگای سارد به‌راورد بکرێ. ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه شان به شانی یه‌کتری هه‌موو تێکڕا له نێو سندووقی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگای فیۆداڵیدا ده‌ژیان.
ژیانی کارناڤاڵی جیهانێکی تایبه‌ت بوو که جیاواز بوو له کۆمه‌ڵگای فیۆدالی و جیهانی سارد به تایبه‌تمه‌ندییه هیرارشی و ڕوانینه دوورهکانییهوه. کارناڤاڵ جیهانێکی دیکه‌ی به تایبه‌تمه‌ندی ئازادی، هاوبه‌شییه‌تی، یه‌کسانی که هه‌موو جۆره به‌رهه‌ڵستکارییه‌ک بوو له دژی ڕاوه‌ستان، قه‌تیسماوی و کۆنه‌خوازی کۆمه‌ڵگای فیۆدالی، هێنابووه ئاراوه. له کارناڤاڵه‌کاندا خه‌ڵکی به یه‌کسانی و به بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیرارشی ته‌مه‌ن، ده‌وڵه‌مه‌ندی، پێشه و چین و توێژ هه‌ڵسووکه‌وتیان ده‌کرد و ده‌جووڵانه‌وه.
کارناڤاڵه‌کان کۆمه‌ڵگای شۆڕشگیڕی داده‌مه‌زرێنن
کارناڤاڵه‌کان له نمایشێکدا بۆ چینێکی تایبه‌ت که له‌ودا جیاوازی ته‌واو له نێوان نمایشکار و چاولێکه‌راندا هه‌بوو، به‌ڕێوه نه‌ده‌چوون. له کارناڤاڵه‌کاندا هه‌موو وەکیهک به‌شدار ده‌بوون و هه‌موو له به‌رانبه‌ر یاسا و ڕێسای کارناڤاڵدا یه‌کسان بوون. کارناڤاڵه‌کان له ڕاستیدا بۆ کاتی پشوو و حه‌سانه‌وه دوای زه‌حمه‌تییه‌کانی کار ساز نه‌ده‌بوون و وه‌ک له ڕۆژی ئیمڕۆ که جێژنه‌کان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست وه‌ڕێده‌خرێن. به‌ڵکوو کارناڤاڵه‌کان بۆ وه‌دیهاتنی ئامانجێکی ئیده‌ئال وه‌ڕێده‌خران، ئه‌ویش گۆڕان بوو.
کارناڤاڵه‌کان نیشانه‌ی پرسیار و پرسی گۆڕانی له کۆمه‌ڵگای سه‌قامگرتووی ئه‌و ده‌مه‌دا که له‌ودا ڕاستی مانای ده‌سه‌ڵات و ئاکتۆریته بوو، هێنایه گۆڕێ. به پێی گێرت نیلسۆن له نمایشێکی گرینگ و دووپاتکراوه له کارناڤاڵدا، لابردن و وه‌لانانی سیمبۆلیکی پادشای کارناڤاڵ بوو. له کارناڤاڵدا وێنه‌ی گۆڕانه‌کان هه‌موو چه‌شنه و زۆر جاریش پارادۆکساڵ بوون. له کارناڤاڵدا به‌رزی و نه‌وی، ئاوه‌ز و شێتی و دامه‌زران و ڕووخان تێکهه‌ڵکێشی یه‌کتری ده‌بوون.
له کارناڤاڵدا ژێنده‌ریش سه‌ریهه‌ڵدا، پیاوان له جلی ژناندا و ژنان له جلی پیاواندا نمایشیان ده‌کرد. ته‌نانه‌ت له کارناڤاڵدا مه‌سه‌له‌ی چینایه‌تیش ده‌هاته گۆرێ؛ قه‌شه له جلی سواڵکه‌ر و هه‌ژار له جلی ده‌وڵه‌مه‌ندا خۆیان نمایش ده‌کرد. ڕاسته ئه‌م خه‌باته چینایه‌تییه‌ی کارناڤاڵ، هیرارشی کلێسه، یان کۆمه‌ڵگای فیۆدالی و سیسته‌می کاپیتالیستی سه‌روژێر نه‌کرد به‌ڵام ئه‌م ڕۆڵ گۆڕینه‌وه له کارناڤاڵدا له خۆیدا نمایشێکی پرۆتێستۆیی بوو له دژی کۆمه‌ڵگای سه‌قامگرتووی ئه‌و ده‌م.
ئه‌مه له هه‌مانکاتدا به‌و مانایه نییه که کۆمه‌ڵگای کارناڤاڵی بوو به شوێنێکی به‌رهه‌ڵستکاری دژکرده‌وه‌یی له به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگاکانی دیکه‌دا. کارناڤاڵ له خۆیدا شتێکی نه‌رێنی نه‌بوو به‌ڵکوو دیارده‌یه‌کی خوڵقێنه‌رانه‌ی ئه‌رێنی بوو. له کارناڤاڵدا خه‌ڵکی شێوه‌ژیانی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بوو خۆیان له به‌رانبه‌ر و دژی کۆمه‌ڵگای دیکه دانه‌ده‌نا. کارناڤاڵ زۆرتر پرۆئاکتیڤ بوو هه‌تا دژکرده‌وه‌و ریاکسیۆن، له ڕاستیدا به زمانی ئیمڕۆیی ده‌کرێ بگوترێ کارناڤاڵ له خۆیدا پاشبه‌رهه‌ڵستکاری (پۆست پرۆتێست) بوو هه‌تا به‌رهه‌ڵستکاری.
زنجیره‌ی ڕاهێنان و لاساییکردنه‌وه هه‌تا به‌ڕیوه‌به‌ری ناوه‌ندی و کاریگه‌ری
کارناڤاڵ له نێوخۆ و به تێکه‌ڵکێشی جووڵانه‌وه و پراکتیکه‌کانی خۆیی به ڕاهێنان و لاسایکردنه‌وه و ته‌شه‌نه‌کردن و بڵاوکردنه‌وه پێشکه‌وت. کۆمه‌ڵناس و سۆسیۆلۆژی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م “گابریه‌ل تارد” ئه‌مه‌ی وه‌ک زنجیره‌ی ڕاهێنان و لاساییکردنه‌وه ناودێر کرد. کارناڤاڵ به شێوه‌ی ناوه‌ندی و رێبه‌ری له سه‌ره‌وه تووشی گۆڕان نه‌هات. کارناڤاڵ له خۆیدا ناوه‌ندی فره‌لایه‌نیی کرد له باتی ئه‌وه خۆی ببێ به ناوه‌ند و رێبه‌ری. هه‌موو ناوه‌ندگه‌لی وه‌ک (مه‌یدانه‌کان، جێژنه‌کان، شێوازه‌کان و ساڵوه‌گه‌ڕه‌کان)ی لێکنزیکردهوهو تێکهڵههڵکێشی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای فیۆدالی ناوه‌نده سارده‌کان کرد. کارناڤاڵ له باتی له نێوبردنی نه‌زم و ڕێساکان ئه‌وانی فره‌لایه‌نیی کرد. کارناڤاڵ کۆمه‌ڵگاکانی زیندوو کرده‌وه‌و گه‌رمایی و ڕۆحی وهبهرداکردن.
کارناڤاڵه‌کان سیسته‌مێکی وای پێکهێنا که له‌ودا وزه‌وتوانا، نه‌زم و رێسا، خۆڕاگری و به‌سه‌رخۆدا زاڵبوون، پڕبایه‌خی و به‌پارێز بوونی له گه‌ڵ دڵفراوانی، هه‌ستده‌ربڕین، هاوئاهه‌نگی و ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستی تێکه‌ڵ به بێنه‌زمی کرد.
له سه‌ده‌کانی ١٦ و ١٧ کارناڤاڵه‌کان له کزیان دا و زیاتر بوونه نمایشی بۆنه‌یی و کاتی. له کارناڤاڵه‌کان، پاراده‌کان به‌جێما که به شه‌قامه‌کاندا بۆ خه‌ڵکی قه‌راخ جاده‌کان نمایشیان ده‌کرد. ئه‌و کارناڤاڵانه که بۆ خۆیان کۆمه‌ڵگای تایبه‌تی خۆیان پێکهێنابوو لاواز بوون و له نمایشی کورت و کاتی ڕۆژانه‌دا قه‌تیس مان. کارناڤاڵه‌کان له کارناڤاڵی ئازادییه‌وه بوون به کارناڤاڵی ڕۆژانی پشوو واته له کارناڤاڵی گشتی و خه‌ڵکییه‌وه بوون به کارناڤاڵی ده‌سته و تاقمی بچووک.
کارناڤاڵه‌کان به یاسا و ڕێسای تایبه‌ت به خۆیانه‌وه وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌ک بوون به پاشکۆ و چاوگه‌ی وزه له کۆمه‌ڵگای فیۆدالی بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و دواتر له کۆمه‌ڵگای کاپیتالیستی بۆ کارمه‌نده‌کان.
به‌و هۆیه‌وه که به‌شداربووانی پێشووی کارناڤاڵ ئێستا بۆ خۆیان سه‌رچاوه‌ی داهات و تهمهشاچی و چاولێکه‌ری کارناڤاڵن ئه‌وه کارناڤاڵی ئیمڕۆ ده‌سه‌ڵاتی پاراستووه یان لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی گرتووه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی کارناڤاڵه‌کان
ئیمڕۆ کارناڤاڵ و شێوه‌ی گه‌رموگوڕی له‌و بابه‌ته که وه‌ک کارناڤاڵه‌کانی ڤینێدیکی سه‌ده‌ی ١٧ی ئیتالیا ده‌چن، جارێکی دیکه سه‌ریان هه‌ڵداوه. گێرت نیلس له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سۆسیۆلۆژیانهدا نیشان ده‌دا که له کۆمه‌ڵگای ئێستای کاپیتالستیدا ته‌نیا ٣٠ له‌سه‌دی خه‌ڵک پێویستیان به‌کارکردن هه‌یه یان ئه‌وه ئێمه ته‌نیا پێویستمان به ٣٠ له‌سه‌دی وه‌ختی کارکردن بۆ هه‌ڵسووڕانی کۆمه‌ڵگا هه‌یه. ئه‌و پاره زۆره‌ی که ئیمڕۆ ده‌چێته گیرفانی کۆمه‌ڵێک سه‌رمایه‌دار یان له کاری ناپێویستی بیرۆکراتی ده‌وڵه‌تی و شه‌ریکه‌کان، بودجه‌ی سه‌ربازی و هوڵدینگهکاندا به‌شی ئه‌وه ده‌کا که ته‌نیا ٣٠ له‌سه‌دی خه‌ڵک کار بکه‌ن. به پێی گێرت نیلس به‌و پاره زیادییه ده‌کرێ جارێکی دیکه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سنووری ٥٠ به ٥٠ نرخی ژیانی له ڤنێدیگی سه‌ده‌ی ١٧دا. ئیتر خه‌ڵکی ئێستا وه‌ک ئه‌و ده‌م ماوه‌ی ٨ هه‌تا ٩ مانگ له کارناڤاڵه‌کاندا بتوانن بەشدار بن. ژیانێک که خه‌ڵکی ئیمڕۆیی ته‌نانه‌ت خه‌ونیشی پێوهنابینن، واته ژیان له جێژن و کارناڤاڵه‌کاندا.
ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه سنووری نێوان به‌شداربوون یان ته‌نیا ته‌ماشاچیبوون له کارناڤاڵه‌کاندا نه‌مێنێ، سنووری نێوان که‌مایه‌تی به‌شداربووانی کارناڤاڵ و زۆرایه‌تی ته‌ماشاچیدا نه‌مێنێ و به پێچه‌وانه. واته زۆرایه‌تی ده‌بێته به‌شداربووی کارناڤاڵ و که‌مایه‌تی ده‌بێته ته‌ماشاچی. ئه‌مه له خۆیدا ده‌کرێ له بزووتنه‌وه بهرههڵستکارییهکانیشدا به‌هه‌مان شێوه ڕه‌نگبداته‌وه‌و لایه‌نی نه‌رێنی که به‌رهه‌ڵستکاران هه‌میشه له که‌مایه‌تیدان له نێو بچێ.
کارناڤاڵه‌کان و داهاتووی بزووتنه‌وه به‌رهه‌ڵستکارییه‌کان:
– له باتی ئه‌وه کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک هاوتای یه‌کتری دابنرێن، خودی کۆمه‌ڵگا فره لایه‌نی ده‌کرێ. لێره‌دا ئیتر ناوه‌ندێک نامێنێ که له دژی به‌رهه‌ڵستکاری بکرێ.
– له باتی کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراو، زۆر کۆمه‌ڵگای دیکه له قه‌راغه‌وه ساز ده‌بن که هه‌موو ئه‌وانه پێوه‌ندی چڕ و پڕ و به‌رده‌وامیان پێکه‌وه هه‌یه.
– له باتی ئه‌وه ڕووی به‌رهه‌ڵستکاری له ڕێبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی بێ و کاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌و بکا، کارناڤاڵه‌کان ده‌گه‌رێننه‌وه نێو خودی کۆمه‌ڵگا و کاروکاریگهری له سه‌ر فره‌لایه‌نی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن.
– له باتی ئه‌وه به هۆی به‌رهه‌ڵستکاریی نه‌رێنی و که‌مڕه‌نگه‌وه به جۆرێک بوونی کۆمه‌ڵگای کاپیتالیستی و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بسه‌لمێندرێ، له نێو خودی کۆمه‌ڵگادا به شێوه‌ی کارناڤاڵی و فره‌ڕه‌هه‌ندی نه‌زم و ڕێساکان بچه‌سپێندرێن. بۆ چی له “نا”یه‌کدا بژی له کاتێکدا شیانی ئه‌وه هه‌یه له کۆمه‌ڵگای ئیده‌ئال و به‌دڵی خۆتدا بژی؟ که‌واته هه‌موو شتێک شیانی هه‌یه ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیهه‌وێ
– …
په‌رهه‌ره‌نگرێن
وه‌رگێڕانی له سویدییه‌وه: سیاوه‌ش گۆده‌رزی
سه‌رچاوه:
Gert Nilson, Ett. Två. Tre. Det sociala livets grundfigurer, Korpen, Göteborg: ٢٠٠٨.
تێبینی:
ئه‌م وتاره له کتێبێک به ناوی “ڕوانگه‌ی ناخه‌تی” وه‌رگیراوه که به هاوبه‌شی له لایه‌ن پهرههرنگرێن و سیاوه‌ش گۆدهرزییهوه نووسراوه. هه‌روه‌ها له دواژماره‌ی هه‌ناردا بڵاوکراوه‌ته‌وه.