له شۆڕشه‌وه بۆ شكستی شۆڕش
دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا تا دێت ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌نجامی شۆڕشه‌كه ڕوونتر ده‌بێته‌وه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دزینی به‌رهه‌می شۆڕش له‌ئارادایه. به‌مانایه‌كی تر هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشێكی سپی جه‌ماوه‌ری بێ پشتیوانی ده‌ره‌كی ( وه‌ك ئه‌وه‌ی له مسر و تونس ڕوویدا) ده‌ركه‌وته‌یه‌كی گرنگ و مایه‌ی تێڕامان و له‌سه‌روه‌ستان بوو. دوای بێده‌نگیه‌كی زۆری خه‌ڵك له دروستبوون و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاتانه‌دا، سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردوو ئه‌م ترسه ده‌شكێنرێت و ڕقی خه‌ڵك وا ده‌كات كۆده‌نگیه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دروست بێت و به ڕووخان و یان جێپێلهقكردنی كورسی دیكتاتۆرهركان كۆتایی پێهات.
بێگومان زۆرێك له‌و دیكتاتۆریانه سه‌ریان پانكرایهوه و به‌ڵاو وه‌ك نه‌وال سه‌عداوی ده‌ڵێت، به‌ڵام جه‌سته‌ی هه‌ر ماوه. به‌مانایه‌كی تر شۆڕش توانی كۆتایی به دیكتاتۆر بێنێت، به‌ڵام لاشه‌ی دیكتاتۆر له‌ناو دام و ده‌زگا و له سه‌رجه‌م پنته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ر ماوه. لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ناكرێت هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی به شۆڕش ناوببه‌ین گه‌ر بگاته لوتكه و دیكتاتۆریش له‌ناو به‌رێت، چونكه ئه‌وه ده‌زانین كه شه‌ڕكردن دژ به دیكتاتۆر جیاوازه له شه‌ڕكردن دژ به دیكتاتۆریه‌ت. ده‌توانین دیكتاتۆر لابه‌رین، دوور یان نزیك، به‌ڵام دیكتاتۆریه‌ت له‌ناو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگه‌دا، كارێكی هێنده ئاسان نیه. باشترین نمونه‌ش ڕوخانی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حسێن بوو له ساڵی 2003، به‌ڵام ڕووخانی دیكتاتۆر هه‌رگیز به‌مانای ڕووخانی دیكتاتۆریه‌ت نه‌بوو. دوای سه‌دام عیراق پڕ بوو له دیكتاتۆر و هێزی تائیفی و ئه‌تنی جێگه‌ی به ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكرات له‌ق كرد و سه‌رجه‌م جومگه‌كانی عیراق پڕ بوون له دیكتاتۆری بچوك بچوك، یان به‌مانایه‌كی تر دوای مه‌رگی دیكتاتۆری گه‌وره، ئیتر دیكتاتۆریه‌كان ورده‌ورده سه‌ریان ده‌رهێنا و ئێستا عیراق زیاد له دیكتاتۆرێك و زیاد له یاسایه‌كی ئیسبداد و زیاد له میلیشیایه‌كی تێدایه كه تا دێت له ئاسۆكانی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دورترمان ده‌خه‌نه‌وه.
دوای شۆڕشه‌كان زۆرێكمان خه‌یاڵمان بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌چێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئهزمهكانی دوای دیكتاتۆر. ئه‌مه‌ش ئیشكالی گه‌وره دروست ده‌كات به‌و پێودانگه‌ی كه دیكتاتۆر چه‌ندین ساڵه گه‌را دادنێت و له‌هه‌ڵبژاردندا ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی هه‌یه. یان به‌مانایه‌كی تریش به‌رهه‌می توندڕه‌وی ڕه‌فتاری دیكتاتۆر له‌وڵاتدا هێزگهڵێك دروست ده‌كات كه وه‌ك پهرچهكدرار به‌رامبه‌ر به دیكتاتۆر خۆی به به‌دیل ده‌زانێت بۆ ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت، دروست وه‌ك ئه‌وه‌ی له مسردا هه‌یه. سی ساڵ دیكتاتۆر له مسر حوكم ده‌كات و له‌په‌نای دیكتاتۆردا هێزگه‌لی مه‌زهه‌بی و توندڕهوو سه‌له‌فی گه‌رای خۆیان داده‌نێن. كه دیكتاتۆر ده‌ڕوات ئه‌م هێزانه گه‌شه ده‌كه‌ن و هه‌ڵبژاردن ده‌به‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی له مسردا ڕووده‌دات دروست ئه‌و دۆخه‌یه. ئه‌گینا مسری لانكه‌ی شارستانیه‌ته‌كان، شوێنی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت، چۆن ده‌كرێت ده‌سه‌ڵات ته‌سلیم به هێزێكی دینی بكات كه خوا ده‌زانێت چاره‌نوسی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و كوێ ده‌بات و هه‌موومان ده‌زانین دین حوكم بكات چی له كۆمه‌ڵگه ده‌كات و دنیایه‌ك به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
شۆڕش ده‌بێت بكرێت و ئه‌وه زیاد له پاڵنه‌رێكه كه واده‌كات شۆڕش سه‌رهه‌ڵبدات. به‌ڵام زۆرجار شۆڕش به‌دوای خۆیدا نه‌هامه‌تی دێنێت. ئه‌مه به‌و مانایه نیه نابێت شۆڕش بكرێت. زیاد له هۆكارێك له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه كه چانسی ئه‌وه به خه‌ڵك ده‌دات شۆڕش بكرێت، به‌ڵام چی وا ده‌كات شۆڕش به‌ره‌و شكست بڕوات. بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دیدێكی گرنگ هه‌یه كه پێویسته هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین:
یه‌كه‌م: دیدمان بۆ چه‌مكی شۆڕش چییه؟ ئایا شۆڕش دهتوانیِ له‌دوای خۆیدا چی بگۆڕێت؟ ئه‌گه‌ر شڕۆش به‌مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ڕووبدات وه‌ك شۆڕشی فه‌ره‌نسی، ئایا توانی ده‌سكاریكردنی دنیای هه‌یه یان نا؟ بێگومان زۆرێك له شۆڕشه‌كانی ناوچه‌كانی ئێمه شۆڕش نین به‌مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی. چونكه شۆڕش بریتیه له جیهانبینیه‌كی نوێ، فۆرمێكی نوێ به سیاسه‌ت، ده‌سكاریكردنی جومگه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و جۆرێكی تر له ژیان به‌جیاواز له‌سه‌رده‌می دیكتاتۆر. ئایا ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا ڕوویدا ئه‌مه‌یه؟ ئایا ده‌توانین شۆڕشی 1979ی ئێران كه له‌گه‌ڵ خۆیدا حیجاب و زیندان و سێداره‌ی هێنا به‌شۆڕش ناوزه‌د بكه‌ین؟ ئایا ئه‌وه‌ی له عیراقدا ڕوویدا شۆڕش بوو كه له‌گه‌ڵخۆیدا دنیایه‌ك دكتاتۆر و میلیشیای هێنا شۆڕشه؟ ئایا ئه‌وه‌ی له كوردستان ساڵی 1991 ڕویدا و دوای بیست ساڵ له خراپی ئادای ده‌سه‌ڵات و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌ویتر و گه‌نده‌ڵی و فراوانبوونی پایه‌كانی خێڵ و سه‌له‌فیه‌ت، به‌ڕاستی شۆڕش بوو؟ ئایا ئه‌وه‌ی ئێستا له مسر ڕووده‌دات و هێزه دینی و سه‌له‌فیه‌كان كه له ئێستاوه دنیایه‌ك حیجابیان حازر كردووه بۆ داپۆشینی جه‌سته‌ی ژن، شۆڕشه به‌مانا ڕاتهقینهكهی؟
بێگومان ئه‌مانه پرسیارگه‌لێكن كه ڕه‌نگه زیاد له دیدێك و زیاد له ڕهههندێكمان پێویست بێت كه قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ین. به‌ڵام ئێمه تا دیدی خۆمان بۆ شۆڕش نه‌گۆڕین ناتوانین شۆڕش بكه‌ین. شۆڕش ته‌نها بریتیی نیه له ده‌سكاریكردنی كایه‌كانی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت. كۆمه‌ڵگه زیاد له پنتێكی تێدایه بۆ ده‌سكاریكردن و قسه‌له‌سه‌ركردن و ڕاڤه‌كردن. ماڵئاوایی له دیكتاتۆر هه‌رگیز به‌مانای كۆتایی سیته‌می دیكتاتۆریه‌ت نایات له كۆمه‌ڵگه‌دا. شۆڕش ده‌بێت زیاد له پنێك و زیاد له تێڕوانینیك ده‌سكاری بكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیان و دنیا. ئه‌وه‌ی له شۆڕشی فه‌ره‌نسیدا ده‌یبینین دروست ئه‌وه‌یه، شۆڕش ده‌سكاری زیاد له پنێك ده‌كات و ته‌نها به ته‌ورێكه‌وه به‌دیار لاشه‌ی ئیمپراتۆر و پادشاكانهوه نه‌وه‌ستا بڵێ وه‌زیفه‌ی خۆم به‌جێ هێنا و شۆڕش سه‌ركه‌وت. شۆڕش كاتێك سه‌رده‌كه‌وێت كه به‌رهه‌می شۆڕش له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌سكاری زۆرێك له پنته‌كانی كۆمه‌ڵگه بكات. له پشته‌وه‌ی شۆڕشی فه‌ره‌نسی دنیایه‌ك بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوف هه‌بوو كه به‌خۆیان و كتێبه‌كانیانه‌وه ئاماده بوون بۆ ده‌سكاریكردنی دنیا. ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌دات به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه. هێزگه‌لی زۆرهه‌ن به خۆیان میلیشیاكانیانه‌وه، به‌خۆیان و شمشێرهكانیانهوه دێنه پێش و ده‌ڵێن ئێمه‌ش هه‌ین و كۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه ده‌به‌ین. گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش ئه‌نجام بدرێت زیاتد له خێڵ و بنه‌ماڵه و مه‌زهه‌بێك هه‌یه كه ده‌نگی هێز و گروپ و كاره‌كته‌ره مه‌ده‌نیخوازه‌كان ون ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی شۆرش بكه‌ین ده‌بێت بڕوامان به شۆڕشی ڕاسته‌قینه هه‌بێت. شۆڕش ئه‌ركی ته‌نها ئه‌وه نیه ڕژێمێك به ڕژێمێكی تر و دیكتاتۆرێك به دیكتاتۆرێكی تر بگۆڕێته‌وه. به‌ڵكو شۆڕش هه‌وڵێكه بۆ ده‌سكاریكردنی زیاد له پنتێك، كاركردن له‌سه‌ر زیاد له كایه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماڵئاوایكردنی دیكتاتۆردا سیسته‌مه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ خۆیدا بنێژێت. ئه‌گه‌ر دیكتاتۆر بنێژین و سیسته‌مه‌كه‌ی له سه‌رجه‌م پنته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا ئاماده‌بێت، ئه‌وه شۆرش ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵكو ڕه‌نگه ئینقیلابێك كرابێت، دیكتاتۆرێك ڕویشتبێت و دیكتاتۆرگهلێكی تریش چاویان له كورسییه‌كه بڕیبێت و بڵێن سه‌ره‌ی ئێمه‌یه دنیا به‌ڕێوه‌به‌رین.
عه‌زیز ڕه‌ئووف
AZIZRAUF75@YAHOO.COM