Skip to Content

Saturday, April 27th, 2024
لە مەودوا شەرم ناکەم..! … نادين ئەلبدير

لە مەودوا شەرم ناکەم..! … نادين ئەلبدير

Closed
by January 14, 2012 گشتی

چیرۆکەکە لەنووسینەکەی (علی الحداد)ەوە دەستی پێکرد، لەوکاتەوە کە بەرگی رەشیان بۆ دووریم ولە بەریان کردم بۆئەوەی تاریکايی شار زیادبکات.
پچوکەکە گوێی نەدەدا بە لەشی، لەبەرئەوەی لە منداڵیدا وروژێنەری زەردەخەنەی بوو. بەڵام کاتێک باڵای درێژبوو، مێینەکەی بووە هۆیەک بۆ ریسوایی و، هەموو شتێک تێیدا کەم وکورتیدارو شەرمەزاریە. لە لەشی خۆی شەرمی کرد، یارمەتیدەر بوو لە کفنکردنی، خۆی دەمبەستەکرد، چاوی خۆی کوێرکرد، پەنجەکانی خستە قۆڵایی تاریکیەوە، جل و بەرگەکانی لە دەورو پشتی سنگ و کەمەرو لاقی پانکردەوەو لە رێگای کونەکانی قوماشەکانەوە وەک خۆی پێشوازی لە شەماڵی بایە گەرمە سوتێنەرو تەواو خنکێنراوەکان دەکات.
تەمەنم بوو بە یانزە ساڵ و دەنگم جێگەی شەرمە…!
ئافرەتەکانی خێزانەکەم ئاوایان گوت: دەنگی ئافرەت لە هۆیەکانی ئابڕومەندیەتی، چەند بڵند بێ رێزی کەمتردەبێ. دەبێت بچرپێنێت.
کەواتە دەنگم گوناهـە “خەتایە”….!
گوتیان هەروەها نیگاکانت گوناهن…پێکەنینەکانت گوناهن…!
گوتیان ئابڕوی کومەڵگا دەکەوێتە نێوان رانی کچەکانيەوە. زەردەخەنەيەک لەمنەوە ئابڕوی پیاوەکانی خێزان لەناودەبات… پیاوەکانی خێزان هەموویان لەکاتی گوڕینەوەی یەکەم نیگای حەزکردن لەگەڵ مندا ئابڕويان لە دەستدەدەن.
گوتیان شەرمی کچ بەنمونە دەهێندرێتەوە.
ئەوانەی بۆیان باسدەکردم چۆن شەرم بکەم لە پێدانەکانی سروشت ئافرەتبوون، ئەوانەی فێریان کردم نیگاکانم رووەو خاک بکەم ئەگەر بە فێڵیشبێت ئافرت بوون.
بوومە پانزە ساڵ مامۆستا سەرکێشەکانی ئاين جەختيان دەکردەوە کە ئەوەی لەم دونیایەدا پرچی نەشارێتەوە، ئەوا لەودونيا لە رۆژی لێپرسینەوەدا بە پرچ هەڵیدەواسن.!
کەواتە پرچیشم گوناهباريە..!
رۆژێکیان ماموستایەکم سوێندی خوارد کە دەم وچاوی ئافرەت تەنها بۆ ئەوە دروستکراوە کە تەنها مێردەکەی چێژی لێ ببینێ. کە ئەرکی هەموو ئافرەتێک بە تەسلیمکردنی جەستەی خۆی بە پیاوێک تەواودەبێت.
پێمخۆشبوو لێی بپرسم: ئەی ئەگەرشووم نەکرد چیدەبێ؟ چی لە دەم وچاوم بکەم، لەو ئامێری چێژە کە خاوەنیم!!
گەورەبووم و دەنگی پێشنوێژو وتاربێژی مزگەوتەکە هەموو هەینیەک خۆی دەئاخنیە گوێچکەکانمەوەو بە سەرچڵی سەيروسەمەرەی لە خوێندن سەرقاڵم دەکات و بە سەدان ئيمان سوێندی دەخوارد کە جەستەی ئافرەت لەعنەتەو دەبێت لە ژیاندا بسڕێتەوە….!
کەواتە من یەک پارچە گوناهم….ئەی بۆ دروستکرام؟ لەبەر ئەوە بەرگی رەشیان بۆ هەڵبژاردم؟ بۆ ئەوەی کە وەک مێینەیەک هاتومە دنیاوە پرسە لۆخۆم دانێم ؟
ئەی چۆن باوەڕم هێنا کە دەبێ شەرمن و کەمدووبم؟ لە جیاتی شانازیکردن بە دەرئاسای گەردونەوە، بە دەرئاسای مێینەوە؟.
گرنگترین پرسیاریش: دەستپێکی شەرمی ئافرەت لە بوونی خۆی کەی بوو؟
دەربارەی من ئەوەی دەیزانم ئەوەیە کە چەند وانەیەکیان خستە ناو پەرتوکی ئاینەوە دەربارەی بێ نوێژی، من ئەو وانانەم لەبەرکرد. بۆم نوسراوە کە لەهەر مانگێکدا چەند رۆژێک بە گەماری بژیم….!
لە هەموو فەرهەنگە رشتەیيەکاندا بەدوای چەمکی گەماردا گەرام، گەیشتمە ئەوەی کە هەموو هاوبەرەکانی دەکەونە خانەی یەک پێناسەوە (پۆخڵ). ئەوکات شەرمم کرد.
چۆن شەرم نەکەم کە من پۆخڵم؟ کەواتە من بوونەوەرێکی پاک و سەرڕاستـنیم.
دوایتر لە جیهاندا گەڕام و نیگام گێڕا….
پەیکەری خوا کۆنەکانم بە رووتی بینی، بینیم چۆن لە شەقامەکان، رێگاکان و دیواری ئەشکەوتەکان، لەناو کۆشک و تەلارەکان، لە ناو قەڵاکان بە شێوەیەکی نمچە پیرۆز، لەشی ئافرەت تاشراوە، هەمویان لە تاشینی جەستەمدا کە هەڵگری نهێنی دەرئاسای دروستبوونە هونەریان نواندوە، هێمای زاوزێ و پییتیە، ئەو جەستەیەی کە دێرینەکان ، خاون ئاینە کۆنەکان، نەیانتوانیوە لە تواناکانی و سەیروسەمەرەکانی سەرنجیان بشاردنەوە، هەر بۆیە بەپیرۆزیان داناون و ستایشیان دەکردن ودەیانپەرستن.
بێرم لە چارەنوسی ئەو پەیکەرانە وداتاشینانە کردەوە، ئەگەر لە ناوچەکەی ئێمەدا بەجێمابان، دەیانشکاندن و بەبەرگە لێفە دایان دەپۆشین، هەروەها بيرمکردەوە کە سەرچاوەی رێزی کۆمەڵگایە بۆ جەستەی ئافرەتەکانی، لە جیاتی شاردنەوەیان.
چون پێشینان جەستەیان پیرۆزدەکردم و چۆن کەسوکارم بێ رێزيی لێ دەکەن….
لەم هەڵەیەدا بەشدار نابم. ماتەمی راناگەيەنم.!
گەڕامەوە بۆ کۆمەڵگاکەی خۆم….! کە پیاوەکانی شانازی دەکەن بە رووبەرە رووتکراوەکانی جەستەیان و، ئافرەتەکانی بەرووبەری قوماشی بەکارهاتو شانازی دەکەن، لەکاتێکدا ژیربێژییانە دەبێژێت ئەگەر کەسێک هەبێت جەستەی بشارێتەوە باشتروایە پیاو لە جەستەی خۆی شەرم بکات، لەبەر ئەوەی جەستەی ئافرەت جوانترە، دەبێت جوانی شەقامەکان پربکات نەک بە پێچەوانەوە.
گەڕامەوە، قوماش بووبووە یەکەم پێوەری جیاکردنەوە لە نێوان تاکەکانداو بە پێچەوانەی هەموو پەیامنامەکانی مرۆڤ و مافەکانیەوە، هەندێک گەز لە لۆکە دەبێتە پێوەر بۆ بڕیاردان لەسەر پاکی و ناپاکی خاوەنەکەی. ئەمە بە رەوشتە هەموو جەستەی داپۆشیوە. ئەمەشیان بە رێوەیە بەرەو رەوشت، تەنها دەبێت چاوی داپۆشێ ولە رێگای بێ گوناهی رەفتاربکات، بەڵام ئەویان خوا لێی بمانپارێزێت، بەشێکی زۆر لە رووبەری جەستەی دیارە…
لۆکەو کەتان و ئاوریشم، ئەمانەن لێرە پێوەری رەوشتن، تا ئەوکاتەی هەموو شتێک لە نێوان ديوارەکاندا روودەدەن و ناگوێزرێنەوە سەر شەقام.
یەکەم شەپازلـلەی رەوشتی کۆمەڵایەتی ئەو کاتە بەرمن کەوت کاتێک لە دواناوەندیەک دەمخوێند کە زۆربەی کارمەندەکانی و قوتابیەکانی شێوەی توندڕەويیان هەڵبژاردبوو تا زێده‌ڕۆيی.
بەشەرمەوە دەرۆیشتمە خوێندنگاکەم لە بەر ئەوەی بڕیاردرابۆ بەپێی چۆنێتی لە سەرکردنی عەباکان کە هەموو قوتابیەکان بە بەهەشت شاد دەبن، تەنها من و هاورێیەکم دەکەوێنە ناوەندی دۆزەخەوە، دەبرژێین و کەمتيارەکان نۆشمان دەکەن.
‏تێمدەڕوانین بەغیلیم پێ دەبردن لە بەر ئەوەی من وەک ئەوان نیم.
روژێکیان یەکێک لە برادەرە خوێندکارەکانم داوای لێکردم پەیوەندی تەلەفونی ببەستم بە خۆشەویستەکەیەوە، کاتی داهاتوی ژوانی ئەڤیندارێتیان پێ رابگەێنم، لە بەرئەوەی تەلەفونەکەی لە کارکەوتوە.
-چۆن تۆی پاکیزەو لەچکبەسەر کە نەلاق و نە دەستت دەردەخەيت….
وەڵامێکی بەمجورە بوو: ئەمە حەقی چیە بەویانەوە، ئەتو ئایننەداریـت “کافر” لەبەر ئەوەی حيجاب پەیڕەو ناکەیت و، بەشێک لە جەستەت بە جێ دەهێڵیت بۆ نێگای کەسانی نامۆو بێ حەیا و شەرم.
لێرە پێوەری رەوشت ئەمانەن، تا ئەوکاتەی هەموو شتێک لە نێوان ديوارەکاندا روودەدەن و ناگوێزرێنەوە سەر شەقام، تا ئەوکاتەی جەستە بە تەواوەتی داپۆشراوە.
هەر ئەوجەستەیەیە لە نێوان ديوارەکانداو لە دەرەوەياندا، جیاوازیەکە لە نێوان رێسا و یاساکندایە لە ناو ديوارەکاندا و لە دەرەویاندا.
ئەوەی بۆ من گرنگە دەرەوەیە، کاتێک پیاو بە دەنگی بەرز دەئاخڤێت، بە بەرزترین هەستی قاقا لێدەدات، گۆرانی دەڵێت و ریشی دەتاشێت، ئێمەش کاتێک کە برۆمان هەڵدەگرین چرپە دەکەین، کاتێک کە ساتی خۆێن لێچونمانە چرپە دەکەین، بە ترس و لەرز و شەرمەوە گەورەترین بەڵگەی پيتی ژیان و بەردەوامبوونی لە سەر گۆی زەوی دەشارینەوە. لەبەرئەوەی چرپەچرپ بەڵگەی هەبوونی هەڵەیە. لەبەر ئەوەی من هەڵەنیم، لەبەر ئەوەی من سەرسروشتم بە بەرزترین دەنگ دەئاخڤم بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی گۆیان لێمبێت و لەمەولا پێشدەکەنم و بونیشم ئاشکرا دەکەم نەک بۆئەوی پیاو چێژم لێ ببینێ، بەڵکە بۆ ئەوەی خۆم چێژ لە بۆنی خوم وەربگرم.
رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکردم: بۆچی پێڵاوی پاژنە بەرز لە پێ دەکەیت؟ پێوستت پێی نیە.
پێمگوت: زیاتر شتێک حەزم لێبێت لە پێڵاوی پاژنەبەرز ئەوەیە کاتێک بە راڕەوێکدا دەڕۆم یان دەچمە ژوورەوە زرمە لە زەوی هەڵدەستێنم، دەنگی بەرز دەبێتەوە، ئاخاڤتنی نێوانیان دەوەستێت ولە کۆتایی راڕەوەکەدا بێدەنگییەکی خامۆش و چاوەڕوانی زانینی کەسایەتی خاوەن پاژنە بەرز، ئەمە شێوازی منە لە بەردەم رۆشنبیری ژینگەیەک کە شەرم دەکات لە بۆنم و پاژنەی ئافرەتی کردوتە یەکێک لە کینەلێبوەکان، ئەمە شێوازی منە بۆ پێگوتنیان کە لەشم جووڵەی هەیە و ئەو جوڵەیە دەنگ دەردەکات.

نادين ئەلبدير

راگەياندنکارو نووسەری سعودی
سه‌رچاوه‌: الراى
نادین البدیر کێیه:‌


له‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌: سه‌رکه‌وت جه‌لال دەباغ

sarkawt.dabagh@tele2.se

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.