نووسه‌رانی كه‌ركوك وشكاندنی وێنه‌ی ڕه‌مزی نووسه‌ری كه‌ركوكی
نه‌ریتێكی تازه نیه كاتێ ده‌بینین حزب ده‌ستكاری هه‌ڵبژاردنی سهندیكاو ڕێكخراوه جیاوازه‌كان ده‌كات هۆكاره‌كه‌شی ڕوونه ئه‌و ده‌بێت له‌ناو هه‌موو ناوه‌نده‌كانی ژیان ئاماده‌بوونی هه‌بێت ئه‌و پڕۆسه‌ی ئاماده‌بوونه ئاماده‌بوونێكی كولتوریی نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی سه‌پاندنی ده‌نگێكی ئایدیۆلۆژیه به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگی هێزه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه پایه‌و ژیانی شایسته حزب بۆی بنیاتناوین بێ‌باك له‌وه‌ی چ تراژیدیایه‌ك له‌و پڕۆسه ئه‌نجام ئه‌درێت گرنگ كاره‌كته‌ره حزبیه‌كان له‌و شوێنانه‌دا ئاماده‌بوونیان هه‌بێت.
ئه‌و ده‌مه‌ی ڕێكخراوه‌كان هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی تازه ده‌كه‌ن به‌ر له‌و پڕۆسه‌یه ده‌بێت هه‌ردوو هێزه‌كه‌ی دهسهلاًَت ڕێكه‌وتنێك ئه‌نجام بده‌ن كه كێ ده‌بێته سه‌رۆك و كێش ده‌كرێت به جێگر، ئه‌و ڕێكه‌وتنه بۆ یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی كه‌ركوكیش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌یه كه حاڵه‌تێكی سرووشتیه مادام هه‌موو شتێكی ئێمه به‌ده‌ستی حزبه‌وه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ شارێكی وه‌كو كه‌ركوك كه‌شوێنی ململانێی ئایدیۆلۆژیه نه‌ك نه‌ته‌وه‌یی.
به‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نوێ هه‌ڵبژێردراو كۆمه‌ڵێك چالاكی له‌جۆری ده‌ركردنه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه و چاپكردنی كتێب به‌رده‌وامه به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كه له‌ناو باره‌گای رٍِێكخراوهكه وه‌ك دوو گروپی جیاواز كار ده‌كه‌ن و ململانێیه‌كی ناڕاسته‌وخۆش به‌دیده‌كرێت تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه تۆختر بوونه‌وه هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی به ناوی جیاواز‌و به‌شێوه‌ی تر له‌لاپه‌ره‌كانی فۆیس بووك هێرشی سه‌یر بكرێته سه‌ر یه‌كتری.. ئه‌و هاوڕێ ئازیزانهنه تا ئێستا بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه چ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ك له‌پشت ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و تۆمه‌ته ئه‌خلاقیانه‌یه بۆ سه‌ر هاوڕێكانیان به‌لام له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئیدراك نه‌كردنی ئه‌و براده‌رانه‌یه كه ئیدی ئه‌وه شكاندنی وێنه‌ی نووسه‌رانی ناو یه‌كێتیه‌كه‌یان نیه، به‌ڵكو شكاندنی وێنه‌ی ڕه‌مزی ته‌واوی نووسه‌رانی كه‌ركوكه به‌ڵام بێئه‌وه‌ی د‌رك به‌وه بكرێت كه ئه‌وان شه‌ڕی ناو ڕێكخراوه‌كه‌یان گواستنه‌وه بۆ شكاندنی وێنه‌ی نووسه‌ری كه‌ركوكی كه بێشك تاوانه‌كه له ئه‌ستۆی ئه‌و براده‌رانه‌یه كه به ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی ڕه‌فتار ناكه‌ن ونایانه‌وێ گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن بۆیه ئه‌و دۆخه شهرمهێنهرهش هی ئه‌وه نیه چاوپۆشی له‌ئاستیدا بنوێنرێت ئه‌وه ناچارمان ده‌كات به زمانی تر و به شێوازیتر بیر له‌ڕێگا چاره‌یتر بكه‌ینه‌وه كه جیاواز بێت له زمانی شكاندنی یه‌كتری چونكه بێده‌نگی له ئاست ئه‌و كێشه‌یه بێده‌نگی نیه له‌به‌رامبه‌ر گرفته‌كانی ناو یه‌كێتی نووسه‌ران، به‌ڵكو بێده‌نگیه له‌به‌رامبه‌ر شكاندنی وێنه‌ی رٍِهمزی نووسه‌رانی كه‌ركوك كه ئه‌وه‌ش شتێكه جێگای قه‌بووڵكردن نیه وده‌بێت ئه‌و براده‌رانه‌ی فتیله‌ی ئه‌و ئاگره‌یان داگیرساندووه باجی ئه‌و هه‌ڵانه‌یان بده‌نه‌وه‌و قه‌بووڵی هه‌موو ده‌ره‌نجامێك بكه‌ن كه له‌داهاتوودا ڕووبه‌روویان ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌و په‌ڕی بێماناییه دوای چه‌ند رۆژێكیتر پێمان بڵێن ئه‌وان ناكۆكی رۆشنبیریی وجیاوازی بۆچوونیان هه‌بووه، با له ئێستاوه بیریان بێنینه‌وه مه‌سه‌له‌كه پارهودابهشكردنی مه‌هام وشكاندنی وێنه‌ی یه‌كتریه كه له شكاندنی یه‌كتریه‌وه په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ شكاندنی مانا ڕه‌مزیه‌كانی نووسه‌رانی ئه‌م شاره كه ده‌بوو یه‌كێتی نووسه‌ران ئه‌و شوێنه بێت حورمه‌ت بۆ نووسه‌ر له‌و شاره بگه‌ڕێنێته‌وه به‌لام له‌وه ده‌چێت ئه‌وه تاكه شوێنێك بێت بێحورمهتی به نووسه‌رانی ئێمه بكات.
نیهاد جامی