
وتووێژێکی فه‌لسه‌فیانه له‌گه‌ڵ بیرمه‌ند هشام غصیب
وتووێژێکی فه‌لسه‌فییانه
“به بێ تیوریاییهکی فه‌لسه‌فی مه‌عریفه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه نییه”
“فکر هیچیتر نییه جگه له بریقهدانهوهیهک نه‌بێت له نیوه شه‌وێکی درێژدا، ئه‌گه‌رچی ئه‌و بریقه‌یه هه‌موو شته”
(ه.بوانکاری)
ساکاریی و ساده‌یی زاناکان له ڕوخسارییاندا کۆده‌بێته‌وه و ده‌رده‌که‌وێت، سادهویی و ساکاری ئاوێنه‌ی شکۆمه‌ندی و مه‌زنیی فکری جددی و به‌رپرسیاره. ئه‌و ساده‌یی و ساکارییه بۆ خودی خۆی نییه به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وانیتر و فکری ڕه‌خنه‌گرانه‌و ئینسکلۆپیدیایهکهیهتی. ئه‌و فکره‌ی که به پێویست سوره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ریی قه‌ده‌ری چاره‌نوسه مێژووییه مرۆییه‌کان.. ئه‌وه دکتۆر هشام غصیب ه، ئه‌و باسکارو بیرمه‌نده‌ی که شه‌ونخونی ده‌کات له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌دا له‌سه‌ر هه‌موو کێشه واقیعییه‌کان به گشتی؛ وه واقیعی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی؛ فه‌لسه‌فه لای ئه‌و، به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ی فکره، بزوێنه‌ری ڕه‌خنه‌یه به ئاراسته‌ی گۆڕان و گه‌شه‌و دووباره دروستکردهنهوه. ڕزگاریی مرۆڤه‌کان بۆ گه‌یشتن به‌و شکۆمه‌ندییه‌ی که شایسته‌یه‌تی خه‌مێکی قوڵه له‌لای.
پرسیار: به ڕای هشام غصیب فه‌لسه‌فه چییه؟
وه‌ڵام: ئه‌م پرسیاره پرسیاری ته‌وه‌ری دووباره ده‌کاته‌وه له خودی فه‌لسه‌فه‌دا، له راستیدا جۆره‌ها تێڕوانین به شێوه‌یه‌کی ئاڵۆز له‌سه‌ر سروشتی فه‌لسه‌فه له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا هه‌بووه، به‌ڵام ده‌توانیین بڵێین فه‌لسه‌فه له پراکتیزه به‌شه‌رییه‌کاندا مه‌رجگه‌لێکی هزریی ده‌خوازێت، له دواییشدا ڕێپیشانده‌ری قوڵی ئه‌و پراکتیزهکردنهیه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و پراکتیزه‌ییه به‌شه‌رییه مه‌عریفیی بێت، یان ئیستاتیکایی، یان سیاسی، یان ئاکاری. فه‌لسه‌فه له دروستبوونییه‌وه گرێدراوی زانست و ماتماتیکه، ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌تای یه‌که‌می شارساتانیی ئغرقییه کۆنه‌کانه‌وه هه‌ستمان پێکردوه، ئه‌و کاته تیۆرییایه‌کی مه‌عریفی و بیرکاریی و فیزیایی له لایه‌ک، له لایه‌کی تریشه‌وه ئاکار و سیاسه‌ت گرێدراوی فه‌لسه‌فه بوون. ئه‌م گرێدانه جه‌وهه‌رییه‌ش به‌رده‌وامبوو هه‌تا سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست که شه‌قڵێکی دینیی پێوه‌بوو، به‌ڵام سته‌م و زاڵبوونه دینییه‌که وای له فه‌لسه‌فه کرد که تهوهربگرێت له‌سه‌ر دین زیاتر له‌وه‌ی تهوهربگرێت له‌سه‌ر زانست. تا ئاستێک دیلی زانستی کلام و لاهوتی بوو. به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه‌یی که به سه‌ده‌ی ڕۆشه‌نگه‌ری ئه‌وروپی ده‌ستیپێکرد له سه‌ده‌ی شازده‌ی زاینی ئه‌مه‌ی به ته‌واویی گۆڕی، وه فه‌لسه‌فه له کۆتوبه‌ندی دین ڕزگاری بوو، فه‌لسه‌فه گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئاراسته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی، واته گه‌ڕایه‌وه سه‌ر گرێدانه ئۆرگانییه‌که‌ی نێوان زانست و فه‌لسه‌فه. ده‌توانین بڵێین فه‌لسه‌فه ڕه‌هه‌ندێکی جه‌وهه‌ری پێکدێنێت له ڕه‌هه‌نده عه‌قڵییه تیۆریاییهکانی له هه‌رچ ڕۆشنبیرییه‌کدا بێت، له‌گه‌ڵ زانست‌دا پێکه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌کی ئۆرگانییدا هاوبه‌شن بۆ پێکهێنانی ئه‌و عه‌قڵه. له‌به‌رئه‌وه ده‌ڵێم، زانست بێ فه‌لسه‌فه نابێت و فه‌لسه‌فه‌ش بێ زانست نابێت. په‌یوه‌ندییه‌کی دایالێکتیکی هه‌یه له نێوان هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌دا، واته په‌یوه‌ندییه‌که پێکه‌وه‌بوون و دژایه‌تییکردنه؛ زانست سه‌رچاوه‌یه‌کی بناغه‌یی پێکده‌هێنێت بۆ گۆڕانی فه‌لسه‌ف و ڕه‌خنه‌لێگرتنی، هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌ش ئه‌رکی ڕه‌خنه‌گرتن و به‌رگرییکردنی به‌های زانستی له‌سه‌ره له یه‌ک کاتدا. بێ سوده گومان بکه‌ین که شارستانیه‌تێکی نوێ بتوانێت زانستێکی به‌رجه‌سته‌کراو و جێبه‌جێکراو به بێ زانستێکی ڕوت پێکبهێنێت، هه‌روه‌ها به بێ فه‌لسه‌فه. بۆیه ده‌بینین شارستانیه گه‌وره کاریگه‌ره‌کان له مێژوودا، له ئغریقیهکانهوه به لای که‌مه‌وه، هه‌موویان عه‌قڵێکی تیۆرییان پێکهێناوه، که پایه‌کانی فه‌لسه‌فه‌و زانسته له یه‌ک کاتدا. ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر شارستانیی ئغریقیدا جێبه‌جێده‌کرێت، به‌رده‌وامیی ئه‌مه‌ش له ڕۆژههڵتیشدا، وه له شارستانیی عه‌ره‌بیی ئیسلامییدا، هه‌روه‌ک به‌رده‌وامی له ڕۆژئاوادا، وه له شارستانیی ئه‌وروپای نوێ. به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه داڕماوه‌ی که تیایدا ده‌ژین، ده‌بینین بره‌وی بیرگلهێکی ڕووکه‌ش هه‌یه، وه فه‌لسه‌فه و فکری تیۆریایی کردوه به‌چێژێک که پێویستمان نییه!. وه به ته‌نیا داوای قوڵبوونه‌وه ده‌کات له‌سه‌ر زانستی کرده‌کی، وه هه‌وڵده‌دات بۆ په‌راوێزخستنی فه‌لسه‌فه‌و هه‌تا زانستی روتیش. ئه‌م جۆره بیرکرندهوهیهش له ئامانجی داڕوخان و گه‌ڕانه‌وه‌ی بزاوتی ڕۆشهنگهرێتی عه‌ره‌بییه. کاتێک که هه‌رچ بزاوتێکی ڕۆشنگه‌ریی نوێ پێویسته قبوڵی هه‌موو مه‌رجه‌کانی ڕۆشنگه‌ریی بکات، وه له پێشیشه‌وه پێکهێنانی بنکهیهکیی مه‌عریفی پێشکه‌ش بکات به بنکه‌یه‌کی پیشه‌سازی، به بێ فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تیۆریی مه‌عریفه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه نییه.
ناوبرێک: ئه‌ی ده‌رباره‌ی گێڕانه‌وه گه‌وه‌ره‌کان و هاتوهاوار و ئاژاوه‌ی میتافیزیکیا چی ده‌ڵێییت؟
وه‌ڵام: ئه‌مه گوته‌ی بناغه‌یی ڕه‌وتی تازه‌گه‌رێتیی ئه‌وه‌یه که سه‌رده‌می گێڕانه‌وه‌ی گه‌وره دواییهات، ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیتشه که شانازیی به‌وه‌وه ده‌کرد که په‌یوه‌ست نییه به هیچ گێڕانه‌وه‌یه‌کی گشتگیری گرێ‌دراو به‌ڵکو ئه‌م گێڕانه‌وانه‌ی به ده‌ربڕینێک بۆ داڕوخانی شارستانی هه‌ژمارده‌کرد، ئه‌مه‌ش بناغه‌ی ڕه‌خنه‌کانی بوو له هیگڵ. ئه‌م بیرۆکه‌یه لای “هایدگر”یش قوڵ بووه‌وه که ڕه‌خنه‌ی له میتافیزیکای ڕۆژئاوایی گرت و وای دانا که به ته‌واوه‌تی دوایی هاتووه، دواجاریش هه‌مان بیرۆکه ڕه‌وتی دوای تازه‌گه‌رێتی گرته‌وه، وه له لای جاک دریدا گه‌یشته ترۆپک که بناغه‌ی گێڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی هیگڵ و مارکسیه‌ت و بوونگهرایشی سڕییه‌وه. ئه‌مه ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وروپی، له کیشوه‌ری ئه‌وروپادا. به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی ئنگلیزی ئاراسته‌یه‌کی ته‌واو جیاوازی وه‌رگرت، هه‌ر زو ڕه‌خنه‌ی له میتافیزیکیا گرت، وه ئه‌رکی فه‌لسه‌فه‌ی له شیکاریی زمانه‌وانیی و لۆژیک و ڕه‌خنه‌ی زماندا کورتکرده‌وه وای دانا هه‌تا ئێستاش له‌و ستایله‌دا له ڕابردودایه. ئایا ئه‌مه به‌و مانایه دێت که فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ریتی له ڕۆژئاوادا مردوه؟ له‌وانه‌یه. به‌ڵکو هه‌تا مارکسیه‌تیش به‌شداریکرد له بڵاوکردنه‌وه‌ی فکره‌ی مردنی فه‌لسه‌فه‌دا، کاتێک که زانستی مارکسی دژ به فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ریتی داده‌نرێت و به سیسته‌مێکی فکریی زانستی داده‌نرێت که فه‌لسه‌فه‌ی تێپه‌ڕاندوه. له‌گه‌ڵ باڵاکردنی مارکسییه گه‌وره‌کانی وه‌ک لوکاتش و غرامشی و ئه‌لتوسیر و قوتابخانه‌ی فرانکفۆرت دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕوخساری زاڵ له ناو مارکسییه‌کاندا دژایه‌تیکردنی فه‌لسه‌فه بوو. سێ ڕه‌وتی سه‌ره‌کی فه‌لسه‌فه‌مان هه‌یه مهیلدارن به‌لای ئه‌وه‌ی که فه‌لسه‌فه‌ی کلاسیکی ڕه‌تبکه‌نه‌وه، هه‌ر وه‌ک چۆن به‌شه‌ریه‌ت له ئفلاتونهوه پراکتیزه‌ی ئه‌مه‌یان کردوه.
به‌ڵام من، بڕوام وایه که پێودانی بیرکردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه به‌رده‌وامه مادام پراکتیزه‌ی به‌شه‌ریه‌تی هۆشمه‌ند به‌رده‌وامه، وه مادام مه‌عریفه و زانست به‌رده‌وامه. به‌ڵام جۆره‌کانی فه‌لسه‌فه به گوێره‌ی جۆره‌کانی ئه‌و پراکتیزه به‌شه‌رییه له زۆربووندایه؛ له‌گه‌ڵ پاشه‌کشه‌ی گێڕانه‌وه گه‌وره‌کان، ئه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت که فه‌لسه‌فه خۆی له خۆیدا کۆتایی هاتووه. من ناتوانم وێنای به‌رهه‌می زانستێکی بناغه‌یی ئاڵۆز وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌یبینن بکه‌م که فۆرمێکی فه‌لسه‌فی نه‌وروژێنێت که گرێدراوی شێوازێکی فه‌لسه‌فیی ئاڵۆز و گهشهسهندوبێت. ئه‌وه‌ی که گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه له ڕاستیدا فۆرمی پراکتیزه‌کردنی فه‌لسه‌فه‌یه.
به‌ڵام خه‌ونی فتجنشتاینی لاو، که دوایی فه‌لسه‌فه به هاوکێشه‌یه‌کی زمانه‌وانی دهێنێت، ئه‌وه ته‌نیا خه‌ونه که نه‌هاته‌دی وه‌ک ئه‌وه‌ی که فتجنشتاین خۆی ده‌یویست و له دوایشدا بۆی ده‌رکه‌وت. به‌ڵام فکره‌ی دواییهانتی فه‌لسه‌فه گرێدراوی فه‌لسه‌فه‌ی نوێیه، که جار جارێک ده‌رده‌که‌وێت، وه له لیستی فه‌لسه‌فه‌ی هیوم و کانت دا ده‌یبینینه‌وه، هه‌روه‌ها له لای فنتجشتاین ده‌رکه‌وت، هه‌روه‌ها له ڕه‌وتێکدا له دوای تازه‌گه‌رییه‌وه ده‌رکه‌وت. پێویسته به‌رده‌وام پرسیار بکه‌یه‌ن: بۆچی فه‌لسه‌فه پێوسیتی به خۆ ڕه‌تکردنه‌وه هه‌یه جار جارێک؟ وه‌ڵامێکی ئاماده‌کراوم پێ نییه بۆ ئه‌م پرسیاره.
پرسیار: فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تایبه‌تیتان هه‌یه؟
وه‌ڵام: هه‌ڵوێستی فه‌لسه‌فیم هه‌یه، وای داده‌نێم که ئه‌وه په‌یوه‌ستداره، تییایدا ئه‌زمونه زانستیه‌کانم گرێدراوه به ئه‌زمونه‌کانی ژیانی گشتیه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌زمونه ئه‌ده‌بی و ئیستاتیکایی و سیاسیی و په‌روه‌رده‌ییه‌کانم؛ ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت که ئه‌م دیدگا فه‌لسه‌فیه له واقیعه فکرییه عه‌ره‌بی و جیهانیه‌که‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، من وای داده‌نێم که دیدگای فکری من ده‌که‌وێته نێو ڕه‌وته به‌رینه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه، وه بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی جیهانی به شه‌قڵێکی مارکسیانه‌وه. مه‌ودایه‌کی فه‌لسه‌فی ئاشکرا و تایبه‌تم نییه، به‌ڵام له میانه‌ی تێوهئاڵانم له ململانێیه‌کی فکری و هه‌وڵدانم بۆ تێگه‌یشتنم له جیهان و تێوه‌گلانم له هه‌وڵدان بۆ گۆڕینیی دیدگایه‌کی فکری پته‌وم به‌رهه‌مهێناوه. خاڵی جه‌وهه‌ری لێردا ئه‌وه‌یه، ئه‌م دیدگایه ڕوخسارێکی سنوردار و پته‌وی هه‌یه؛ به جۆرێک که ئه‌زمونه هه‌مه‌چه‌شنه زانستی و سیاسی و ئاکاری و جوانناسیهکانم، هه‌موویان به‌یه‌ک بگه‌ن له بازنه‌یه‌کی فکریی پته‌ودا، به بێ یه‌کتریش مانا و تێگه‌یشتن له ده‌ست بده‌ن. له‌م کاروانهمدا توشی کێشه‌ی ستراتیژی بووم، له میانه‌ی چارهسرکردنیشیدا بیرم گه‌شه‌ی کردوه، بۆیه له‌وباوه‌ڕه‌دام که نووسیهنه فکریهکانم هه‌ڵگری فه‌لسه‌فه‌یه‌کی دیاریکراون، به‌ڵام ناتوانم بڵێم ئه‌وه به ته‌نیا فه‌لسه‌فه‌ی منه؛ ئه‌وه به‌شێکه له ڕه‌وتێکی بناغه‌یی مێژوویی.
پرسیار: لای فۆکۆ فه‌لسه‌فه په‌یبردنه به ئێستا، لای بول ریکور تێپه‌ڕاندنی سه‌رده‌مه. کاتێک ده‌ڵیت: “هه‌موو په‌رتوکه‌کان له‌سه‌ر میزه‌که‌ی بهردممدا کراونه‌ته‌وه، هیچ په‌رتوکێک کۆنتر نییه له‌ویتر، هه‌تا هه‌نوکه دیالۆگه‌کانی ئه‌فلاتون ئامادیه لای من. له‌گه‌ڵ گریدراویشی به سه‌رده‌مه‌وه سه‌رده‌م نایناسێنێت وه‌ک چۆن ئابورییه یونانییه‌کان ده‌ناسێنێت، ده‌توانرێت له میانه‌ی خۆی ده‌رکرێت و بخرێته میانه‌یه‌کی نوێوه”. ئه‌م وته‌یه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان دڵنیامان ده‌کاته‌وه که هیچ مه‌ودایه‌ک نییه له نێوان ڕابردومان و ئێستاماندا، به‌ڵکو ته‌نیا گواستنه‌وه‌یه‌کی داهێنه‌رانه هه‌یه. ئایا هیچ قسه‌یه‌کت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌مه؟
وه‌ڵام: تێده‌گه‌م له‌وه‌ی که بول ریکور جه‌خت له‌سه‌ر چه‌سپاویی فکری فه‌لسه‌فی ده‌کاته‌وه، وه فه‌لسه‌فه له جه‌وهه‌ریدا پابه‌ند نه‌بووه به سه‌رده‌مێکی مێژووییه‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی که فه‌لسه‌فه له سه‌رده‌می ئه‌فلاتونه‌وه ته‌نیا پابه‌ندبووبێت به ده‌وروبه‌ری ئه‌فلاتونه‌وه وه‌ک (وایتهید)ده‌ریده‌بڕێت. به‌ڵام من باوه‌ڕم به‌مه نییه، به‌ڵکو بڕوام وایه که ئه‌رکی فه‌لسه‌فه وه‌ک ئه‌رکی زانست وایه، وه ڕێره‌وه‌ی گه‌شه‌سندنی زۆر زیاتر له ڕێره‌وی گه‌شه‌ی زانست ئاڵۆزتره. مێژووی فه‌لسه‌فه پهرهسندنێکی حه‌قیقی بینیوه، به‌ڵام جیاوازی نێوان گه‌شه‌ی فه‌لسه‌فه و گه‌شه‌ی زنست ئه‌وه‌یه که بیری فه‌لسه‌فی نوێ به‌های بیریی فه‌لسه‌فی کۆن ناسڕێته‌وه؛ به پێچه‌وانه‌ی زانسته‌وه که بیره نوێکانی بیره کۆنه‌کانی ده‌سڕێته‌وه، وه به‌هاکانی زۆر سنوردار ده‌کات. به‌ڵام ده‌توانین هه‌مان شت بلێین له‌سه‌ر بیرکاریی؛ ئه‌ندازیاری نوێ گه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کردوه له ڕه‌وتی بیرکاری‌دا، به‌ڵام ئه‌ندازیاری ئقلیدیسی نه‌سڕیوه‌ته‌وه، به‌هاکه‌شی کهمنهکردوهتهوه. ئه‌مه له فه‌لسه‌فه‌شدا هه‌روایه، هیگڵ گه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دا به فه‌لسه‌فه به‌راورد به ئه‌فلاتون، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌فلاتون ناسڕێته‌وه. کهڵهکهبوونیكی فه‌لسه‌فی حه‌قیقیمان هه‌یه، بناغه‌ی ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که فه‌لسه‌فه له جه‌وهه‌ریدا دیدگایه‌که بۆ پراکتیزه بهشهرهییهکان، واته باسێکه له مه‌رجه‌کانی ئه‌م پراکتیزه‌کردن و بناغه‌کانی و زه‌وینه هزرییه‌که‌ی. کاتێکیش که پراکتیزه بهشهرهیهکان به‌رده‌وام له گه‌شه‌و نه‌شونمادایه، فه‌لسه‌فه‌ش به‌رده‌وام له گه‌شه‌و نه‌شونمادا ده‌بێت؛ ده‌شبێت ئه‌وه بزانین که لایه‌نێک له پراکتیزه‌ی به‌شه‌ری چه‌سپاو و بێ جوڵه‌یه، وه‌ک ئه‌زمونی له دایک بوون و پێگهیویی و ئازار و نه‌خۆشی و پیری و مردن، ئه‌مه له هه‌موو پراکتیزه به‌شه‌رییه‌کاندا به درێژایی مێژوو هه‌روا بووه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین هه‌وڵه‌کانی فه‌لسه‌فه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه به‌شه‌رییه به‌رده‌وامانه باهای خۆی به تێپه‌ڕاندنی سه‌رده‌مه‌کان له ده‌ستنادات. به‌ڵام فه‌لسه‌فه نه‌وه‌ی سه‌رده‌می خۆیه‌تی، سه‌رده‌می خۆشی تێده‌په‌ڕێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده ڕوونبکاته‌وه. ئه‌م خه‌سڵه‌ته له زانست و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و موسیکیشدا ده‌بینین. کێ ده‌توانێت حاشابکات له‌وه‌ی که موسیکی بیتهۆڤن له دایکبووی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی نییه ـ به‌ڵام کێش ده‌توانێت حاشابکات که به‌هاکه‌ی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی تێپه‌ڕاندوه. ئه‌م پارادۆکسیه له پرۆسه‌ی داهێنانه مرۆییه‌کاندا تایبه‌تمه‌ند نییه به فه‌لسه‌فه‌وه، ناڵێم ئه‌م بیره به‌تاڵه له کێشه، به‌ڵام ئه‌مه ڕاستییه‌و ده‌بێت حسابی بۆ بکرێت. به هه‌رحاڵ ئه‌مه جۆرێکه له مه‌ته‌ڵ، کارل مارکس به ڕوونی له هه‌ندێک له نووسیهنهکانیدا ئاوڕی لێداوه‌ته‌وه، من هیچ ڕاڤهکردنێکم نییه: که چۆن (نه‌مری) له هه‌ناوی ساتی (سڕینه‌وه‌دا) له دایک ده‌بێت! به کرده‌یی (نه‌مری) له دایکده‌بێت له پرۆسه‌گه‌لی هونه‌ریی و فکریی وموسیکیی و ئه‌ده‌بیدا، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی له دایکبوونی مه‌ته‌ڵێکی ڕاسته‌قینه‌یه.
ناوبڕێک: هه‌ندێک وایده‌بینن له هه‌موو شارستانیه‌تێکدا یان له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کدا فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه؟
وه‌ڵام: بڕوام وانییه هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی خۆی هه‌بێت. به هه‌رحاڵ، فه‌لسه‌فه پێش ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه به مانایه‌کی ڕوون دروستبێت دروستبووه. ئغریقیه‌کان له سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایندا نه‌ته‌وه نه‌بوون به‌م مانایه‌یی ئێستا، به‌ڵکو ژیارێکی درێژبووه‌وه و روخسارێکی نادیار بوو. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ب و فارس و تورک له میانه‌ی نه‌شونمای ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی و ژیاریی ئیسلامی‌دا هه‌روا بووه. به‌ڵام له به‌رهه‌مهێنانی فه‌لسه‌فه‌دا جیاوازی هه‌بووه له نێوان ژیاره‌کانی مێژوو و نه‌ته‌وه‌کانی نوێ‌دا؛ پێویسته ئه‌و پرسیاره بکه‌ین له خۆمان بۆچی ئغریقیه‌کان پێش زیاتر له دوو هه‌زار ساڵ زیره‌کتر و به تواناتر بوون له فه‌لسه‌فه و ژیارییدا له‌وانی تر؟ بۆچی عه‌ره‌ب و فارس له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا پێشکه‌وتوتر بوون له گه‌لانی تر؟ بۆچی فارنسیهکان و ئه‌ڵه‌مانه‌کان و ئنگلیزه‌کان له سه‌رده‌می نوێ‌دا له فه‌لسه‌فه‌دا پێشکه‌وتوتر بوون له هه‌موو جیهان؟ به‌رهه‌می فه‌لسه‌فه‌ی به ئاشکرا په‌یوه‌ندداره به ڕه‌وشی ژیاریی و نه‌ته‌وه‌کانه‌وه له میانه‌ی هه‌موو جیهاندا، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه که هه‌موو ژیارییه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی خۆی هه‌یه، یان هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی خۆی هه‌یه. بۆ نموونه نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵه‌مانیای نوێ چه‌ندین جۆر فه‌لسه‌فه‌ی به‌رهه‌مهێنا، له فه‌لسه‌فه‌ی مارکسه‌وه تا فه‌لسه‌فه‌ی شۆبنهاور بۆ فه‌لسه‌فه‌ی هوسرل و هیدگر و فتنجنشتاین و …هتد. جۆره‌ها به‌رهه‌می فه‌لسه‌فی مه‌زنی هه‌بوو. ده‌توانین بڵێین نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ڵه‌مانی بارودۆخێکی له‌باری هه‌بووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی جۆره‌ها فه‌لسه‌فه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه که ئه‌و فه‌لسه‌فه نوێیانه تایبه‌تن به‌و نه‌ته‌وه‌یه‌وه به ته‌نیا.
پرسیار: هه‌ڵوێستێکتان هه‌یه به‌رامبه‌ر به فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی؟ بۆ نموونه کارل یاسبرز وای ده‌بینێت که ته‌نیا ڕێگه بۆ گه‌یشتن به حه‌قیقه‌تی شاروه یاسای ئازادی مرۆڤه‌کانه.. (بوون)ه دڵسۆز و گیانی به گیانییهکهیه؛ لێره‌دا مردن و ئازار و ناته‌واویی و تێشکان و ئاگایی دوایی هاتنی جیهان نییه، دیسان خه‌یاڵیکی باڵگرتوو و ئه‌زمونه جوانناسییه‌کان دوایی هاتنی جیهان نییه.
وه‌ڵام: له‌م باره‌یه‌وه وته‌یه‌کی سارته‌رم بیرده‌که‌وێته‌وه که ده‌ڵێت فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌م مارکسیه‌ته، به‌ڵام بوونگه‌رایی پێویسته بۆ خۆشکردنی ئاگری ئه‌م فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌مه؛ بوونگه‌رایی که‌لێنه‌کانی ته‌لاره به‌رز و ئاڵۆزه‌که‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌م(مارکسیه‌ت) پڕ ده‌کاته‌وه. بێگومان بوونگه‌رایی له بارودۆخێکی دیاری ئه‌وروپادا سه‌ریهه‌ڵدا.. بارودۆخی نامورادی مێژوویی که خۆی له بێسه‌روبه‌ریی شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیی و تێکشکانه یه‌ک له دوای یهکهکانییدا ده‌بینییه‌وه، وه به‌رپا بوونی جه‌نگێکی ناڕه‌وا و بێ مانادا ده‌بینییه‌وه، وه ون بوونی تاک له جیهانێکدا که توندوتیژییه‌کی بێ سه‌روبه‌ر گرتبویه‌وه که ته‌ڕو وشکی وه‌ک یه‌ک ده‌گرته‌وه، وه داڕوخانی ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ڵام بوونی تاک و کێشه‌کانی ژیانی تاک، وای له بوونگه‌ریی کردبوو که پڕۆژه‌یه‌کی نوێیان پێبێت. نا عه‌قڵانیه‌تێک هه‌یه له قوتابخانه‌ی بوونگه‌راییدا به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه. گومانیشی تیا نییه که تاریکاییه‌کی سیاسیانه‌ی زیانبه‌خشی پێوه دیاره؛ ئایا هایدگر نه‌بوو که بنکه‌یه‌کی فکریی بۆ نازیی ئه‌ڵه‌مانی پێکهێنا، وه ئه‌وه‌ش جهنتیلی ئیتالی نه‌بوو که هه‌مان بنکه‌ی بۆ فاشیه‌تی ئیتالی پێکهێنا، به‌ڵام پێویستییه‌کی به‌رده‌وام هه‌یه بۆ بوونگه‌رایی له‌گه‌ڵ ناعهقڵانییهتیهکهشیدا، چوونکه دیالۆگ له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌ی مرۆڤ به جۆرێک ده‌کات که له هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تردا وێنه‌ی نییه. کێشه‌ی سنورداریی تاکی مرۆڤ هه‌تا له کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیزمیشدا ده‌مێنێته‌وه. هه‌رچه‌نده ڕه‌وشی کۆمه‌ڵگا باشبێت تاک پڕۆژه‌یه‌کی نیگهرانیبوونه، ئه‌مه بناغه‌ی نوێ بوونه‌وه‌ی بوونگه‌راییه. ناکۆکی بوونگه‌رایی له فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌ب دا به درێژایی مێژووه‌که‌ی ده‌بینین. واشی داده‌نێم که له ئاینده‌یه‌کی بینراودا فۆرمی نوێ له بوونگه‌رایی له سه‌ر ئه‌م دوو ئاسته دێته ئاراوه. …. …(فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی، بڕوای وایه که هه‌رچی حه‌قیقه‌تێک که مرۆڤه‌کان له ژێر یاسا‌و ڕێسایه‌کدا پێیبگه‌ن ئه‌وه که‌موکورتییه و ته‌واو نییه، بۆ گه‌یشتن به حه‌قیقه‌تی ته‌واو و بێ که‌موکوڕی ده‌بێت مرۆڤه‌کان ئازادییه‌کی ته‌واویان هه‌بێت، ده‌بێت بوون ئازاد بکرێت له هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێکی مرۆڤه‌کانی تر به هه‌رچ بیانویه‌که‌وه بێت بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان وه‌ک بوون هێنده ئازادبن که خۆیان بتوانن نیگه‌رانیی خۆیان وه‌لابنێن، واته نیگه‌رانییه‌کانی مرۆڤ به هیچ جۆره یاسا و ڕێسایه‌ک وه‌لا نانرێت، بۆیه ده‌بێت مرۆڤه‌کان ئازادییه‌کی ته‌واو ڕه‌هایان هه‌بێت، هه‌رچ ده‌ستێوردانێک بۆ وه‌لانانی نیگه‌رانییه‌کانی مرۆڤ مرۆڤه‌کان جارێکی تر نیگه‌ران ده‌کاته‌وه و دایانکاتهوه به پرۆژه‌یه‌کی نیگه‌رانیی….. وه‌رگێڕ)
ناوبڕ: ئه‌م وه‌ڵامه به به‌ها و ده‌وڵه‌مه‌نده ده‌رباره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی، له‌گه‌ڵ چاو نوقاندنێکی زه‌مه‌نیدا پرسیارێک ده‌هێنێته ئاراوه.. تێگهیشتیین که فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی به‌رده‌وام دبێت و خۆشی نوێده‌کاته‌وه، مادام تاک پڕۆژه‌ی بوونێکی نیگه‌رانه. پرسیار ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر نیگه‌رانیبوون یاخی و ڕامنه‌کراوه و ناتوانرێت راوه‌ستێنرێت و دوایی پێبهێنرێت، ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه که ئێمه له‌به‌رده‌م واقیعێکی ڕه‌ق و چه‌سپاو و یه‌کگرتو و به‌رده‌وامداین که له ئه‌همیه‌تی ئه‌و واقیعه ماددیه که‌مناکاته‌وه که له ژێرخانی پێکهاته‌که‌دا ده‌یبینینه‌وه؟ بۆچی بوونگه‌رایی به‌قه‌ده‌ر هه‌وڵدانی بۆ پشتیوانیکردن له قه‌ده‌ری مێژوویی مرۆڤ عه‌قڵانیی نابێت؟ بۆچی ئه‌وه‌نده عه‌قڵانیی نابێت به قه‌ده‌ر خۆ سه‌پاندنی خۆی له لۆژیکی دینامیکیی نیگه‌رانیی و ململانێی مرۆڤدا؟
وه‌ڵام: بنچینه و پایه‌ی یه‌که‌م له بوونگه‌راییدا به ڕه‌هایی تاکه.. پێشه‌کی بوونگه‌رایی تاکێکی ڕه‌هایه. تاک به مانا عهقڵانیهتهکهی نا، به‌ڵکو به مانای بوونێکی روت، تاکێکی واقوڕماو، تاکێکی ئازار چێژ، تاکێکی وێڵ، تاکێکی ون بوو. له‌به‌ر ئه‌وه کیرگۆر، باوکی بوونگه‌رایی، بێزاریی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به هیگڵ، که تاک به بوکه‌ڵه‌یه‌ک ده‌چوێنێت به ده‌ست یاساکانی مێژووه‌وه. کیرگۆر ده‌ڵێت تاک حه‌قیقه‌تێکی بنچینه‌ییه، نه‌ک تاک به‌و خه‌سڵه‌ته‌ی که خودێکی عاقڵه، به‌ڵکو تاک به‌و خه‌سڵه‌ته‌ی که تاکێکی ئازار چێژه، تاکێکی نیگه‌رانه. ئه‌و تاکیه که مانا و به‌ها یان پێوه‌رکانی دروستکردوه. تاک ئه‌و بوونه‌یه که پێش جه‌وهه‌ر ده‌که‌وێت وه‌ک سارتر وتویه‌تی، به پێچه‌وانه‌ی دیکارته‌وه تاکه شتی ڕاسته‌قینه و دڵنیایی “من”ێکی بیرکهرهوهم، به‌ڵام له لای فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی ته‌نیا شتی ڕاسته‌قینه و دڵنیایی “من”ێکی نیگه‌رانه، ئازار چێژه، “من”ێکی ناعهقڵنییه.
چه‌قبه‌ستن و قوڵبوونه‌وه له بوونگه‌راییدا به‌و وه‌سفه‌ی که کۆمه‌ڵێک فه‌لسه‌فه‌یه، له‌گه‌ڵ لاینه ناعهقڵانیهتهکان له مرۆڤدا، وه‌ک سۆز و ویستێکی کوێرانه و ئاره‌زو و نیگه‌رانی میتافیزیکی، ئه‌مه به ته‌واویی لای کیرگۆر، نیتشه، هیدگر، یاسبرز و سارتر هه‌ستپێده‌که‌ین. مه‌یلێکی ناعه‌قڵانی هه‌یه له نێو دڵی فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌راییدا به پێچه‌وانه‌ی دیکارته‌وه، که عه‌قڵ ده‌کات به ته‌وه‌ری دڵنیایی، یان هیگڵ، که عه‌قڵی کردوه به ته‌وه‌ری مێژوو و بوون، بوونگه‌رایی عه‌قڵ په‌راوێز ده‌خه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شاژنگهلێکی تر، وای داده‌نێن که تاک پێدراوێکه هه‌موو شت ڕاڤه ده‌کات خۆی نه‌بێت، واته تاک ده‌به‌نه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ڕاڤه‌کردنێکی عه‌قڵانی، تاک به ویست یان ئاره‌زو یان حه‌زێکی ڕه‌ها داده‌نێن که به‌ها و پێوه‌ر و ماناکان دروستده‌کات. بۆیه سارتر ده‌ڵێت بوون ده‌که‌وێته پێش جه‌وهه‌ره‌وه. تاک، لای بوونگه‌راییه‌کان جێگه‌ی “خودا”ی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی گرتوه‌ته‌وه. ئه‌م بنچینه‌یه‌ش بۆ تاک ناعه‌قڵانییه له جه‌وهه‌ردا. من ئیدانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی ناکه‌م، به‌ڵام سنوره‌کانی نیشانده‌ده‌م. بێ گومان به جۆرێک له جۆره‌کان ده‌ربڕی ڕه‌وشی مرۆڤه، وه ده‌ربڕی ئه‌و ترسه‌ی که له‌سه‌رمانه به‌و وه‌سفه‌ی که ئێمه خودگه‌لێکی ته‌نیایین له دواجاردا. به‌ڵام قبوڵی ئه‌زمونه‌کانی مرۆڤ ناکات به گشتی، قبوڵی هه‌موو ئه‌زموونه مرۆییه‌کان ناکات. له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانم وێنای ئه‌وه بکه‌م که بوونگه‌رایی عه‌قڵانێته،( له‌وانه‌یه بوونگه‌رایی جۆرێک بێت له خۆشی و شادی بۆرژوازیهت، یان خۆشخه‌یاڵی بۆرژوازیهت).
پرسیار: با بچینه سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی تر که شایسته‌ی تێڕوانینه؛ که ئاڵۆزیی و شاره‌وه‌یی له خۆ گرتوه. ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی جیاوازیی نێوان فه‌لسه‌فه و زانسته.. وه کامیان شوێنکه‌وتوی ئه‌ویتریانه ئه‌گه‌ر له‌وێدا شوینکهوتویی هه‌یه؛ فه‌لسه‌فه گشتگیر و هه‌مه‌کییه به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌وراقانه‌ی که قسه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه ده‌که‌ن: بنچینه‌یه‌ک(کینونة) یان فه‌لسه‌فه‌یه‌ک هه‌یه که زیاتر و زیاتر ئاڵۆزتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ گوڕانی سه‌رده‌م و ژیاندا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا زانست بێتوانایه له کۆبهندییهکدا که یه‌کبگرێت به مرۆڤه‌کانی جیهان و کۆیانکاته‌وه له مرۆگهراییدا؛ به‌م مانایه‌ش زانست دووره له به‌ها و هه‌ست و ئه‌رکه مرۆییه‌کانه‌وه. به‌ڵام جیهانی زانست و زانستی ورد، به توانایه له به‌دیهێنانی پێشکه‌وتن و فراوانبوونی مه‌عریفه به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام، مادام په‌یبردنه زانستییه‌کان به‌رده‌وامه. له ڕه‌هه‌ندێکی تره‌وه فه‌لسه‌فه دواده‌که‌وێت، وه‌ک (بومة منیرفا) *1، به ئاسماندا نافڕێت تا تاریکایی شه‌و دانه‌یه‌ت وه‌ک له فهسهفهکهی هیگڵدا هاتووه. پرسیار: چۆن په‌یوه‌ندی نێوان فه‌لسه‌فه و زانست ڕاڤه ده‌که‌یت؟ ئایا فه‌لسه‌فه شوێنکه‌وتوی زانسته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له پێش زانسته‌وه هاتوه‌ته ئاراوه، له‌وانه‌شه لۆژیکانه، بزوێنه‌ر و دنه‌ده‌ری باسکاریی زانست و مه‌عریفه بێت. ئێوه ده‌ڵێن چی له‌م ڕووه‌وه؟
وه‌ڵام: هیگڵ سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که فه‌لسه‌فه زانستێکی گشتی په‌یوه‌ندیداره به حه‌قیقه‌تێکی گشتی دڵنیاییه‌وه، وه به‌شه‌کانی تری زانست ته‌نیا په‌راوێزی فه‌لسه‌فه‌ن، وه حاڵه‌تێکی معریفی نزمترن له حاڵه‌تی فه‌لسه‌فی. به‌ڵام گه‌شه نوێکانی فیزیا و بیرکاریی گومانێکی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه‌ی هیگڵ دروستکرد؛ فیزیا به ته‌نگه‌وه هاتنێکی ههمهکیانهی هه‌یه، وه جه‌وهه‌ری گه‌ردونی ڕوونکردوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر تیۆریای ڕێژه‌یی گشتی ئه‌نشتایندا جێبه‌جێده‌کرێت، وه به‌سه‌ر میکانیکای چه‌ندێتیدا(کوانتوم)، وه به‌سه‌ر تیۆریای یه‌ک دهرفهتییدا، قبوڵی هه‌موو بوونه ماددییه‌کان ده‌کات، توندوتۆڵ نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر گه‌ردونی نه‌بوایه. بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌و زانسته بنچینه‌یه‌یه که له گشتگیر و ناگشتگیرییدا هاوسه‌نگه به فه‌لسه‌فه. که‌واته چۆن زانست و فه‌لسه‌فه له یه‌کتری جیاده‌که‌ینه‌وه؟ : ئه‌م جیاکردنه‌وه‌یه مهسهلیهکی زه‌حمه‌ت و قورسه له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا. وای ده‌بینم که فه‌لسه‌فه له سروشتی بابه‌تیی خۆیدا جیاوازه. هه‌ریه‌که‌یان قوڵده‌بێته‌وه له بابه‌تی خۆیدا وه هه‌وڵده‌دات بۆ پرنسیپگه‌لێک و پێگهگهلێک، وه له ئاستێک‌دا ناوهستێد. به‌ڵام زانست له ئه‌گه‌ره‌کانه‌وه ده‌ستپێده‌کات( فه‌لسه‌فه ناوی ده‌بات به‌وه‌ی که ده‌بێت)، وه‌ک بوونی سروشت و په‌یوه‌ندییه هۆکارییه‌کانی، ئه‌م ئه‌گه‌رانه بابه‌تگه‌لێک پێکده‌هێنن بۆ فه‌لسه‌فه؛ فه‌لسه‌فه لێکۆڵینه‌وه له و گریمانانه و ئاستی گونجانی و عه‌قڵ ده‌کات. که‌واته فه‌لسه‌فه لێکۆڵینه‌وه له مه‌رجگه‌لێکی ئهنتۆلۆگیی هزریی و سیسته‌مێکی مه‌عریفیی پراکتیزه‌کراو و ئیستاتیکایی و ئاکاریی و سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به‌شه‌ریی ده‌کات.
ڕاسته فیزیای نوێ له هه‌ندێک لایه‌نه‌وه گومان ده‌کات له‌و گریمانانه، تا هه‌نوکه‌ش گومانه‌که‌ی به‌رده‌وامه؛ به‌ڵام ئه‌م گومانانه له میانه‌ی پراکتیزه ئاساییه‌کانه‌وه دێت، واته تێڕوانینی بیرکایی و بهتاڵاکردنهوه. به‌لام فه‌لسه‌فه پرسیارکردنه له‌سه‌ر گریمانه‌کان، بۆیه ده‌بینین هه‌میشه خۆی له خۆیدا بیرده‌کاته‌وه له بوون، وه له په‌یوه‌ندییه هۆکارییه‌کانی، وه پراکتیزه مرۆییه‌کانی تری مرۆڤ.
به‌ڵام ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان زانست و فه‌لسه‌فه، وه‌ک له پێشدا ئاماژه‌م پێدا، ده‌که‌وێته ژێر گه‌شه‌ی مێژووییه‌وه. زانست له شارستانیه‌تی ئغریقییهوه تا ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه شوێنکه‌وتوی فه‌لسه‌فه نه‌بووه، به‌ڵکو وه‌رگیراوه له پرنسیپه بناغه‌ییه‌کانی فه‌لسه‌فه‌وه. ئه‌مه لای ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ و فارابی و ئبن سینا و ئبن ڕشد و تۆما ئه‌کوینی هه‌روا بووه، فه‌لسه‌فه به‌ستراوه به زانسته‌وه. به‌ڵام گه‌شه‌ی سه‌رده‌می نوێ وایکرد که زانست له کۆت و به‌ندی ئه‌م شێوه‌یه له فه‌لسه‌فه‌کردن خۆی رزگاربکات و وه ڕێگه‌ی خۆی به بڕواوه بگرێته به‌ر، به ڕێژه‌یه‌کی که‌م نه‌بێت له فه‌لسه‌فه؛ ئامرازه‌کان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و فه‌لسه‌فه خۆی ڕاکێشا به دوای زانست و ڕێچکه‌که‌یدا. ئایا بوو به شوێنکه‌وتی زانست؟ .. بێ گومان زانست بوو به بزوێنه‌رێکی بناغه‌یی بۆ گه‌شه‌ی فه‌لسه‌فه، ره‌نگه زیاتر له بوارێکی تر. فه‌لسه‌فه که‌وته ژێر کاریگه‌ریی زانست تا ئاستێک زۆرێک له میتۆد و ڕێچکه‌کانی گرته‌به‌ر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بوو به شوێنکه‌وته‌ی؛ شوێنکه‌وتنی زانست به مانای دواییهاتنی دێت. بۆیه ده‌توانین بڵێین له نێوانیاندا په‌یوه‌ندییه‌کی دایالێکتیکی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ته‌رازوه‌که زیاتر به‌لای زانست‌دا ده‌شکێته‌وه. نمونه‌گه‌لێکی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌مه: ئایا سبینۆزا په‌رتوکه‌که‌ی “ئه‌خلاق” وه‌ک تیۆریای ئه‌ندازیاریی نه‌نووسی، ئایا کانت دانینه‌نا به فیزیای نیوتن دا وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی بێ هاوتا. به‌ڵام له به‌رامبه‌ریشدا هیگڵ فه‌سه‌فه‌ی خسته سه‌رو هه‌موو زانسته‌کانه‌وه وه ڕه‌خنه‌یکی تێپه‌ڕی گرت له هه‌موو زانسته‌کان به بیرکارییشهوه، ئایا ڕه‌خنه فه‌لسه‌فییه‌کانی ماخ و فرادلی نه‌بوون به بناغه‌یه‌ک بۆ تیۆریا ڕێژه‌ییه‌که‌ی ئه‌نشتاین؟
پرسیار: هیگڵ وێستگه‌یه‌کی گه‌وره و گرنگه له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا..”ترۆپکی فه‌لسه‌فه‌یه” وه‌ک ده‌ڵێن. یه‌کێک له وته به ناوبانگه‌کانی: “هه‌موو شتێکی عاقلانی واقیعیه، وه هه‌موو شتێکی واقیعیش عه‌قڵانییه” ـ ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا بکه‌ین: عه‌قڵ و واقیع. پرسیار: ئایا ئه‌م گوته‌یه به‌و مانایه دێت که یه‌که‌میی بۆ عه‌قڵه له‌گه‌ڵ مشتومڕی ئه‌نجامه‌که‌یدا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاستبێت، ئه‌مه به‌و مانایه دێت که چه‌مکی واقیعیه‌ت ته‌نیا “کارێکه له نێو دروستکردن یان داهێنانه‌وه”. ئه‌م پرسیاره ده‌که‌م له‌وێوه که ئێوه سه‌رکه‌وتون له فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵ دا له یه‌کێک له دانراوهکانتاندا ئه‌ویش”ڕه‌خنه له عه‌قڵی جهدلی“.
وه‌ڵام: ئه‌م گوته‌یه‌ی هیگڵ کورتکردنه‌وه‌ی هه‌موو فه‌لسه‌فه‌که‌یه‌تی، ئه‌م گوته‌یه ڕهههندگلێکی هه‌یه، له‌م دیمانه‌یه‌شدا ده‌رفه‌تی ئه‌وه نییه که ڕوونی بکه‌ینه‌وه. بۆیه ته‌نیا چه‌ق له‌سه‌ر یه‌ک لایه‌نی ده‌به‌ستم، هه‌وڵئه‌ده‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ک پێشکه‌شکه‌م بۆ ئه‌م گوته‌یه به گه‌ڕانه‌وه و چه‌قبه‌ستن له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی ئه‌نجامه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وروپی له دیکارته‌وه. یه‌که‌م خاڵی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ش ئه‌و “من بیرده‌که‌مه‌وه” یه‌ی دیکارته؛ دیکارت ته‌وه‌ره‌ی جیهانی گۆڕی له خوداوه بۆ من بیرده‌که‌مه‌وه، وه من بیردهکهمهوهی به دڵنیاییه‌ک دانا له خودی خۆیدا، هه‌ر وه‌ک چۆن فه‌لسه‌فه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست خودایان به دڵنیاییه‌ک داده‌نا له خودی خۆیدا. وه له دڵنیایی من بیرده‌که‌مه‌وه ده‌ستیپێکرد بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی سروشت و خودا داپۆشێت به ڕه‌نگی خۆی. کانت ئه‌مه‌ی له دیکارته‌وه وه‌رگرت و فراوانیکرد به جۆرێک که ته‌نیا به‌وه وازی نه‌هێنا که من بیرده‌که‌مه‌وه سه‌رچاوه‌ی دڵنیاییه، به‌ڵکو کردی به سه‌رچاوه‌ی سیسته‌می گه‌ردونیش؛ ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که یه‌که‌ی گه‌ردونی به ده‌ربڕینێک بۆ عه‌قڵ دانا. هیگڵیش ئه‌م من بیردهکهمهوهیهی گه‌یانده ترۆپک کاتێک عه‌قڵی به بناغه‌ی هه‌موو بوون دانا، هه‌موو بوونێکی به عه‌قڵانی دانا له جه‌وهه‌ریدا به حوکمی ئه‌وه‌ی که بوونی هه‌یه؛ هه‌روه‌ها دڵنیایی و ڕاسته‌قینه‌یی بوونی به پێویست کرد به عه‌قڵانی، چوونکه عه‌قڵ به ته‌نیا چێژ له دڵنیایی و ڕاسته‌قینه‌یی وه‌رده‌گرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو شت واقیعیه، به پێویست عه‌قڵانیه، که‌واته دڵنیایی و ڕاستهقیینهشه، له به‌رامبه‌ردا هه‌موو شتێک که عه‌قڵانی بێت به پێویست واقیعیه، چوونکه عه‌قڵ بناغه‌ی واقیعه. بۆیه وای ده‌بینم ئه‌م گوته‌یه‌ی هیگڵ هه‌ڵقوڵاوی نێو دڵی تازه‌گه‌رێتی فه‌لسه‌فه‌ی دیکارتییه؛ وه ئه‌م گوته‌یه تازه‌گه‌رێتی ده‌گه‌یه‌نێته ترۆپک، وه ته‌واوکه‌ری تۆوی عه‌قلانیه‌تی دیاکارتییه. ئه‌مه لایه‌نی که‌می ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه بوو له‌م گوته قوڵه‌ی هیگڵه‌وه.
پرسیار: سارته‌ر گوته‌یه‌کی به ناوبانگی گوتوه له‌سه‌ر مارکسیه‌ت: “مارکسیه‌ت ئه‌و ئاسۆیه‌یه ناتوانرێت وازیلیبهێنرێت له سه‌رده‌می ئێمه‌دا”. پرسیار: به ڕای ئێوه مارکسیه‌ت له کوێی ئه‌م گوتهیهدایه، وه هه‌ڵوێستی ئێوه چییه له‌سه‌ر ئه‌مڕۆ؟
وه‌ڵام: ئاشکرایه سارته‌ر هه‌میشه گیرۆده‌ی ململانێی سه‌رده‌می خۆی بووه له فارانسادا، وه ڕازگرێکی ده‌ستپاک و بێگه‌ردی ئه‌و ململانێیانه بووه. کاتێک مارکسیه‌ت له په‌نجاکان و شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی بیستدا له فارانسادا بوو به داچڵهکاندنێک و به میتۆدێکی نموونه‌یی بوو به ئاوازی سه‌رده‌م. له ساڵی 1960 کتێبێکی سارته‌ر بڵاوبوه‌وه له ژێر ناوی”باسێک له‌سه‌ر مه‌نهه‌ج”، تیایدا ڕایگه‌یاند که مارکسیه‌ت فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌مه، وه هه‌موو سه‌رده‌میك فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سه‌ره‌کی خۆی هه‌یه که ده‌ربڕی جه‌وهه‌ر و هیواو به‌رزه‌خوازیی و پارادۆکسییهکانیهتی؛ فه‌لسه‌فه‌ی دیکارت، فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌می( میرکانتیلیه)*2 بوو، کانت فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌می بۆرژوازیه‌تی پیشه‌سازیی بوو، له جێگه‌ی ئه‌مانیش مارکسیه‌ت فه‌سه‌فه‌ی سه‌رده‌می تێپه‌ڕاندنی سه‌رمایه‌داریی بووه. به‌م جۆره سارته‌ر فه‌لسه‌فه نوێکانی داناوه، یان دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی مارکسیه‌ت به شێوه‌یه‌کی تر یان گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه بۆ فه‌لسه‌فه‌کانی پێش سه‌رمایه‌داری، یان فه‌لسه‌فه په‌راوێزخراوه‌کان که چاره‌سه‌ری کێشه بچوکه‌کان ده‌کات بۆ مارکسیه‌ت، وه‌ک بوونگه‌رایی. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سارته‌ر له‌م کتێبه‌یدا ڕه‌خنه‌ی له فۆڕمی ستالینی گرتوه بۆ مارکسیه‌ت، وه ڕهخهنیهکی تووندی له ماددیه‌تی مارکسهیت گرتوه، به‌م مانایه‌ش سارته‌ر مارکسیه‌تی به‌و شێوه‌یه داڕشتوه‌ته‌وه که گونجاوبێت له‌گه‌ڵ هوشیارییه میسالییهکهیدا(به پێچه‌وانه‌ی ماددیه‌تی مارکسیه‌ته‌وه…وه‌رگێر) پێش ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی پله‌وپایه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی نوێی بکات. بۆیه سارته‌ر به ئه‌مه‌ک بووه له‌گه‌ڵ ململانێی سه‌رده‌می خۆیدا. وای داده‌نێم ئه‌گه‌ر تا ئه‌مڕۆ بژیایه و به‌رته‌سکبوونه‌وه‌ی کاریگه‌ری مارکسیه‌تی ببینیایه که به یه‌کێک له ململانێکان دانانرێت له وه‌سه‌تی فکریی جیهانییدا، ئه‌وه په‌شیمان ده‌بوه‌وه له‌وه‌ی که مارکسیه‌ت فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌مه، وه هه‌ڵوێستی وه‌ک هه‌ڵوێستی فه‌یله‌سوفه‌کانی دوای تازه‌گه‌رێتی ده‌بوو. مه‌به‌ستم له‌مه ئه‌وه‌یه که من له‌گه‌ڵ ڕای سارته‌ردا نییم و به جددیی وه‌ریناگرم. جاک درید زۆر جددیتره کاتێک له کتێبه‌که‌یدا”اطیاف مارکس” ده‌ڵێت مارکس به ئمتیاز فه‌یله‌سوفی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که؛ چونکه دریدا ئه‌م هه‌ڵوێسته بوێرانه‌یه‌ی دژی دوژمنانی مارکسیه‌ت ڕاگه‌یاند، وه له‌به‌رامبه‌ر وه‌ستانه‌وه‌ی هێرشی هاڕهریی دوژمنانی مارکسیه‌تدا. به‌بێ گوێدانه ڕای سارته‌ر، مارکسیه‌ت نایابه له ڕاوه‌ستانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر پارادۆکسیه‌کانی سهرمایدهریی و کێشه کرده‌ییه‌کانی که لێوه په‌یدا ده‌بێت بۆ به‌شه‌ریه‌ت، نایابیشه له واقیعیه‌تی مێژووییه‌کی قوڵدا. بۆیه وای ده‌بینم که پێویستیترین فه‌لسه‌فه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه زیندوه کرده‌ییه‌کان. ده‌رکه‌وت که فه‌لسه‌فه‌کانی تر فه‌لسه‌فه‌گه‌لێکی ڕاکردون له واقیع، کێشه‌کانیان پێ چاره‌سه‌رناکرێت. به‌م مانا سنورداره، مارکسیه‌ت فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌می نوێیه، ره‌وتی عه‌قڵانیه‌تی نوێی گه‌یاندوه‌ته ترۆپک، وه چه‌کێکه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه مێژووییه کرده‌ییه‌کان و ئه‌لته‌رناتیڤی نییه.
پرسیار: له‌م سیاقه‌دا قسه‌یه‌کی فه‌یله‌سوف جیل دۆلوز بیرده‌که‌وێته‌وه، ده‌ڵێت” له ڕاستیدا هیچ شتێک نییه وامان لێبکات ڕه‌خه‌ن له مارکسیه‌ت نه‌گرین، به‌ڵام به‌هێزیی تیۆریای ئابوریی له مارکسیه‌تدا هێنده باشه که ده‌توانرێت په‌ره‌ی پێبدرێت و درێژه بکێشێت’. پرسیار: چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ن تیۆریاییهکی نوێ له به‌هێزی و چاکی تیۆڕیای مارکسه‌وه له ئاینده‌دا بێته ئاراوه؟
وه‌ڵام: مارکسیه‌ت له جهوههرییدا ڕه‌خنه‌گرتنێکی ڕه‌هایه، ئه‌مه به‌و مانایه‌ی که ڕه‌خه‌ن له‌خۆی ده‌گرێت به ڕه‌خنه‌ی ئه‌وانیتر، وه ڕه‌خنه له‌وانی تر ده‌گرێت به ڕه‌خنه‌ی خۆی؛ ڕه‌خنه له خۆگرتن کارێکی جه‌وهه‌رییه تیاییدا. شای ڕه‌خنه‌گرتن له مارکسیه‌تدا پاشه‌کشه‌یکرد کاتێک گۆڕا بۆ ئایدۆلۆژیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌تی، ڕه‌خنه‌ی مارکسیانه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، وه روخسارێکی دینی وه‌رگرت، که ئه‌وه‌ش پارادۆکس بوو له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه ڕه‌هاکه‌یدا که جه‌وهه‌ری مارکسیه‌تی پێکده‌هێنا. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌یبه‌ته بۆ مارکسیه‌ت له گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕه‌خنه ڕه‌ها و جهوههرییهکهیتی؛ به‌م جۆره زانستی مارکسیه‌ت دهتوهانێت به ئاراسته‌ی ڕێگاکه‌ی خۆیدا نه‌شونما بکات. لێرشدا ده‌مه‌وێت ئامژه بۆ ئه‌و ڕاستییه بکه‌م که مارکس کاره‌کانی خۆی ته‌واو نه‌کرد، نه‌گیشته دوا مه‌نزڵ، به‌ڵکو تیۆریاکانی به گوێره‌ی پێدراوه نوێکان و دیارده نوێکان داده‌ڕشت، هیچ کتێبێک له کتێبه‌کانی به “سه‌رمایه”وه‌ش پڕۆژه‌یه‌ک نه‌بوو که تیا گه‌یشتبێته دوا مه‌نزڵی کامڵ‌بوون. ئه‌مه‌ش ڕۆحی مارکسیه‌ته که پێویستمان پێیه‌تی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ته‌که‌ی. بۆیه من وای ده‌بینم که ڕسته‌ی یه‌که‌می دۆلۆز پاردۆکسه له‌گه‌ڵ ڕسته‌ی دوهمییدا؛ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت بۆ ڕه‌خنه‌ی ڕه‌ها له مارکسیه‌تدا مه‌رجێکه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی تیۆریایی ماڵی مارکسیه‌ت تا بتوانێت پێدراوه نوێکان له ئابوریی جیهانییدا قبوڵبکات.
پرسیار: له چوارچێوه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بونیادا/خود: بڕواموایه تۆ ئهلتوسیرت سه‌رخست به‌وه‌ی که کارایی بونیادی خستوه‌ته پێش کارایی خوده‌وه له نووسینه‌کانتا. به‌ڵام پرسیار له لایه‌کی تره‌وه دێته ئاراوه، ئه‌وه‌یش مه‌سه‌له‌ی جیاوازی نێوان بونیادی ژێره‌وه و بونیادی سه‌ره‌وه(ژێرخان و سه‌رخان)، ئایا تا ئیستا به‌رده‌وامه، کاتێک ئه‌مڕۆ ئێمه له‌به‌رده‌م ته‌حه‌دیی ئبستمۆلۆژیی نوێ و زانسته مرۆییه‌کان و سۆسیۆلۆگی سه‌رده‌مداین، به چه‌ندین ڕێبازه‌وه؟.. غصیب به په‌له پێش وه‌ڵامدانه‌وه وتی: حه‌ز به به‌کارهێنانی تیرمی بونیادی ژێره‌وه و بونیادی سه‌ره‌وه ناکه‌م..
وه‌لام: من حه‌ز به‌م وێکچونه ناکه‌م(بنویادی ژێره‌وه و بونیادی سه‌ره‌وه)چونکه له مێژووی مارکسیه‌تدا کێشه‌گه‌لێکی زه‌حمه‌ت و ئاڵۆزی دروستکردوه زیاتر له چاره‌سه‌ری کێشه فکرییه‌کان. وه ده‌رکه‌وتوه که جیاکارییه‌کانی نێوانیان ڕێژه‌یی و بزۆکه، وه پهیهوندییهکانی نێوان پراکتیزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زۆر له‌وه ئاڵۆزتره که ئه‌م وێکچونه ئاماژه‌ی پێداوه، ئه‌مه‌ش فه‌یله‌سوفه زه‌به‌لاحه‌کانی مارکسیه‌ت له سه‌ده‌ی بیستدا به ئاگا بوون بۆی، وه‌ک لوکاتش، قوتابخانه‌ی فرانکفۆرت، غرامشی، ئه‌لتوسیر. به دایریکراوی ئه‌لتوسیر، تیڕوانینی خۆی داوه به مه‌حکه‌می له کتێبه سه‌ره‌کییه‌کانیدا، له‌وباوه‌ڕه‌دام که ده‌بێت زۆر به ئاگاییه‌وه ئه‌م وێکچونی دابه‌شکردنه به‌کاربهێنین. وه به شیوه‌یه‌کی دیاریکراوی، ده‌نا ده‌که‌وینه کورتکردنه‌وه و له ده‌ستدانی فکریی. له سه‌رده‌می ستالینیشدا ئه‌م به‌کارهێنانه زۆر خراپ کاریگه‌ری هه‌بوو تا ئاستی بێزارایی، وه زیندوێتی مارکسیه‌ت و تێکچڕان و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌که‌ی گۆڕی بۆ هاوکێشه‌یه‌کی ڕوکه‌ش، بۆ داپۆشینی واقیع و شاردنه‌وه‌ی.
پرسیار: له ژێر ڕوناکایی ئه‌و گه‌شه مه‌زنه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی تازه‌گه‌رێتی زانستیی و خێراییه گه‌وره‌یه‌یی زانیارییه ته‌کنیکیه‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کان که ده‌رهاته‌ی جیهانگیرییه. له ژێر ئه‌م ڕوناکاییهدا ڕۆمانسیه‌تی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیی دابه‌زیی و دڕنده‌یی سه‌رمایه‌داریی و ئاڵۆزیی مافیاکان له جیهاندا فروان بوو له‌گه‌ڵ ئه‌خته‌بوتی جیهانگیرییدا. پرسیار: ئه‌م شوناسه بۆ کوێ ده‌ڕوات و ده‌گات کوێ به ڕای هشام غصیب؟
وه‌ڵام: خۆم له به‌کارهینانی ده‌سته‌واژه‌ی جیهانگیریی لاده‌ده‌م دوور له سه‌رمایه‌داریی و ئیمپریالیی. سیسته‌مێکی سه‌رمایه‌داریی ئیمپریالی جیهانیمان هه‌یه که به ڕوونی و ئاشکرا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه ده‌رکه‌وتوه، وه هه‌موو جیهانی گرتوه‌ته‌وه و سنوری نه‌ته‌وه‌کانی تێپه‌ڕاندوه. تیبینی ده‌که‌ین تێکچڕان و قوڵبونه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێت وزیاتر فراوان ده‌بێت. به‌ڵام وه‌ک سیسته‌مێکی سه‌رمایه‌داریی ئیمپریالیی ده‌مێنیته‌وه. له‌م سیسته‌مه‌دا ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه‌یی زاڵ هه‌یه، وه گه‌لان و نه‌ته‌وه‌گه‌لێکی زاڵ هه‌یه که ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه له پێناوی دزین و به تاڵانبردن و داگیرکردنی سامانی گه‌لان و نه‌ته‌و بچوک و لاوازه‌کان. ده‌شزانین که یاساگه‌لێک هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م سیسته‌مه، ئه‌وه‌ی بووه به خێمه به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه زاڵانهوه یاساگه‌لێکی یه‌کگرتو و یه‌کبوون و قوڵبونهوهیهتی، ئه‌وه‌شی باڵیکێشاوه به‌سه‌ر گه‌لان و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کاندا یان گالان و نه‌ته‌وه لاوازه‌کاندا له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شان و پارچه پارچه بوون و به‌ش به‌ش بوونه. ئه‌م نه‌ته‌وه و گه‌له سه‌رده‌ست و زاڵانه به‌رده‌وام له خۆ به‌هێزکردن و یه‌کگرتندان له چوارچیوه‌یه‌کی یه‌کێتییدا وه‌ک یه‌کێتی ئه‌وروپا به نمونه. به‌لام نه‌ته‌وه و گه‌لانی لاواز به‌رده‌وام له پارچه پارچه بوون و لهبهریهکههڵوهشانهوهدان، ئه‌و چوارچێوه یه‌کێتییه نه‌ته‌وه‌ییه‌ش که به دیاریکراوی له سه‌رده‌می جه‌نگی ساردا هه‌بوو به ته‌واوی ڕوخا و وێران بوو. به ڕای ئێمه ئیمپریالیه‌تی جیهانی به‌رده‌وام هه‌وڵئه‌دات بۆ پاکتاوکردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لای نه‌ته‌وه لاوازه‌کان ڕوخان و تێشکانی تێگه‌یشتنه گرێدراوه‌کانی ئه‌م هه‌سته، یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی، له هه‌مانکاتدا هه‌وڵده‌دات بۆ چه‌سپاندنی شوناسه‌کانی پێش سه‌رمایه‌داریی، وه‌ک عه‌شیره‌تگه‌ریی و تایه‌فه‌گه‌ریی و ڕه‌گه‌زگه‌رایی و ناوچه و دهڤهرچێتیی. بێگومان ئه‌م پرۆسه‌ی لهبهریهکههڵوهشاندنهوهیه زیاتر نه‌ته‌وه و گه‌لانی لاواز دواده‌خات و ئیمپریالیهت و دزین و تاڵانکردن و داگیرکردنی سامان به‌هێز ده‌کات له لای ئیمپریالیهت، به‌کاربردنی گه‌لانی لاواز زیاتر ده‌کات و به‌رخۆدان و خه‌باتکردن دژی به‌کاربردنی ئیمپریالیی و سه‌رمایه‌داریی لاواز ده‌کات.
له سازدانیی احمد ابراهیم العتوم
له عه‌ره‌بییه‌وه: جیهاد موحه‌مه‌د
سه‌رچاوه: الحوار المتمدن – العدد: 3599 – 2012 / 1 / 6 – 07:16
په‌راوێزی وه‌رگێڕ:
1*ـ (( به پێچه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ڕۆژ ئاوا کوندهبهبو به سیمبولی حیکمه‌ت دادنێن، منیرفا: خوای حکمه‌ت بووه لای ڕۆمانیه‌کان، هیگڵ ئه‌م زاراوه‌یه ـ بومة منیرفا ـ بۆ فه‌لسه‌فه به گشتی و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی به‌کار هێناوه…. وه‌رگێر))
*2ـ ((دۆزینه‌وه جوگرافییه‌کان و ده‌رکه‌وته‌ی میرکنتیلیه،: ئه‌وروپا له سه‌ده‌ی 15 و 16 دا به هاندانی ئابووریی و دینی گرنگی دا به گه‌ڕان به دوای شوێنه جوگرافییه گه‌وره‌کاندا، که توانی بگاته هند و جیهانی نوێ بدۆزێته‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌م دۆزینهوانهشدا ئاراسته‌ی په‌یوندیه مێژووییه‌کان له ئه‌ورپادا گۆڕا و چینێکی بۆرژوازی مرکنتیلیه ده‌رکه‌وتن.
پێناسه‌ی مرکنتیلیهی بازرگانی: ئه‌مه ڕه‌وتێکی فکریی بوو له سه‌ده‌کانی 15 و 16 دا ده‌رکه‌وت و تا سه‌ده‌ی 18ده به‌رده‌وام بوو، مرکنتیلیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وشه‌ی”مرکنتی” که له بنه‌چه‌دا وشه‌یه‌کی ئیتالیه و به مانای بازرگان دێت، ئه‌م فکره‌ی مرکنتلیه له‌سه‌ر دوو بنه‌ما پێکهاتوه، یه‌کێکیان هێزی ده‌وڵه‌ت له کۆکردنه‌وه و زۆری مه‌تریاله ناوازه‌کاندا، دوه‌میش به هێزکردنی ده‌وڵه‌ت له ڕوی ئابوورییه‌وه و به هێزکردنی بازار و به‌هێزکردنی توانای کێبڕکێی ئابوریی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده و نزمکردنه‌وه‌ی ئاستی هاورده و گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی توانستی دارای ده‌وڵه‌ت)).
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=290402