
ئیسلامی سیاسیی و کێشه مه‌عریفیی و سلوکییه‌کانی له پراکتیزه‌کردنی دیموکراتی ڕاسته‌قینه‌دا!!!!
هاوبه‌شییکردنی ئیسلامی سیاسی له پرۆسه‌ی دیموکراتی و گۆرانکارییه شۆڕشگێڕییه‌کانی ئێستای نێو نیشتیمانی عه‌ره‌بی زۆرێک له پرسیار‌و گومانی دروستکردوه له سه‌ر قایل‌بوون و ناقایلبوونی ئه‌م هێزه به پرۆسه‌ی دیموکراتی، له ڕووی فکری و پراکتیزهکردنیهوه، ئایا سلوکه “دیموکراتییهتهکهی” ئێستای له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا تاکتیکییه بۆ گه‌یشتن به سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و سهرهونوخونکردنی مه‌سه‌له‌ی دیموکراتیی لای باوه‌رداران و داکۆکیکه‌رانی، یان سلوکێکی ستراتیژیی هه‌ڵقوڵاوی قه‌ناعه‌تێکی فکریی و عه‌قڵیی و کرده‌ییه‌کی راسته‌قینه‌ی پراکتیزه‌کردنی دیموکراتییه بۆ پێکهێنانی سیسته‌مێکی دیموکراتی له سه‌ر بنه‌مای فره‌یی حیزبی و ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات به شێوازێکی دروست و باوه‌ڕبوون به دامه‌زراوه دیموکراتییه‌کان و دانانی دیموکراتی به سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسایی و جێبه‌جێکردن و دادوه‌ریی!!!!.
چوارچێوه ناوچه‌ییه‌که‌ی ئێمه، چ عه‌ره‌بی و چ ئیسلامی وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی ناده‌نه‌وه به‌م پرسیاره تهورگیرییهی که چه‌قیبه‌ستوه له‌سه‌ر قایل بوونی هێزه ئیسلامییه‌کان به دیموکراتییه‌ت. له عێراقدا هێزی ئیسلامی سیاسیی به توندی دژایه‌تی جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی دیموکراتی ده‌کات، به تونێلێکی تاریک‌دا تێده‌په‌ڕێت که کۆتای نییه، تاریکاییه‌که‌ی چاوئهنگوستردهبێت به کرده تایفهگهرێتییهکانی شیعه‌گه‌ریی و سونهگهریی، ئه‌م هێزه کارناکات بۆ ده‌ستکه‌وته ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ سه‌رله‌نوێ بونیادنانی ژێرخانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که، له 2003 وه که ڕژێمی عێراقی روخێنرا تا ئێستا عێراق له جێگه‌ی خۆی راوه‌ستاوه له سه‌ر زۆر ئاست، به تایبه‌تی دامه‌زراوه دیموکراتیی و ئاسایشهییهکان و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و زۆرێکی تر له ته‌نگه‌ژه‌دایه و گۆڕانی تیا نه‌کراوه.
له غه‌زه‌ی فه‌له‌ستینیشدا به ڕێبازیی سیاسیانه‌ی ئیسلامی حماس کودهتادهکات به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نیشتیمانی فه‌له‌ستیندا و پراکتیزه‌ی تۆقاندن و تیرۆریستی ده‌کرێت دژی باوه‌رداران به دیموکراتی و ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ڕێره‌وی حماس نییه. هه‌روه‌ها له کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا نه له دوور نه له نزیک، هیچ جۆرێک له دیموکراتیی سیاسیی نابینرێت و نییه، پرۆسه‌ی سیاسی ته‌نیا له ماڵ و خانه‌ی ئیسلامی شیعه‌گه‌راییدا قه‌تیسماوه و سنورداره، ململانێکان له پێناوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌دا له نێو سیسته‌می ولایه‌تی فهقیهدا هه‌ڵده‌سورێت و ئه‌وه باڵه ئیسلامییه سیاسییه جۆراوجۆره‌کانی ژێر خێوه‌تی ئیسلامی شیعهرگهرایی خۆیانن و هیچی تر. له سعودیه‌دا دیسان هیچ قسه‌یه‌ک نییه له‌سه‌ر دیموکراتییه‌ت و فره حیزبی، ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی شکڵیش نییه، ده‌سه‌ڵات گیرۆده‌ی ده‌ستی خه‌لیفه‌ی خوا و باوه‌ڕدارانه که خۆی له حوکمی پاشایه‌تیی میراتگریی بنه‌ماڵه‌ی ئال سعودا ده‌بینێته‌وه. هه‌مان نادیموکراتیی و باوه‌ڕنه‌بوون به دامه‌زراوه دیموکراتییه‌کان ده‌بینینه‌وه له ڕه‌فتاره‌کانی ڕێکخستنه‌کانی ئیخوان موسلیمیندا له جیهانی عه‌ره‌بیدا چ له میسر چ له تونس و چ له سوریا وڵاتانی تردا که هه‌میشه له هه‌وڵدان بۆ به‌رده‌وامی و گه‌وره‌بوونی پێگه‌ی خۆیان و هه‌ژموونکردن و داگیرکردنی ئه‌و بزوتنه‌وه و شۆڕش و ڕاپه‌ڕینانه‌ی که له‌م دواییانه‌دا لاوانی شۆڕشگێر به‌رپایانکرد. بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌کانی تر له وڵاتانی تری عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا تۆقاندن و تیرۆر و خوێنڕشتنی وه‌ک تاکتیکێک به‌کارده‌هێنن بۆ هه‌ژموون و فراوانکردنی ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵمڕه‌وی خۆیان به شێوازێکی توندڕه‌ویانه و ئیسلامیانه که هیچ له‌گه‌ڵ دیموکراتیه‌تدا یه‌کناگرێته‌وه، وه بزوتنه‌وه گه‌لێکی ئیسلامی تر به‌ناوی به‌رگریکردن له سته‌ملێکراوان به‌رنگاری ئیسرائیل ده‌بێته‌وه و یاریه‌کی دیموکراتیانه ده‌کات به‌ڵام به‌سه‌ر زاری سه‌رکرده‌کانیان و ئهمیرهکانیانهوه دیاره که ده‌یانه‌وێت له دوورمه‌ودادا ده‌وڵه‌تی فه‌قیه دروستبکه‌ن، حیزب الله ی لبنانی یه‌کێکه له‌و نموونانه که چۆنی بۆ بلوێت و چۆن بۆی باش بێت به‌و جۆره یاریی ده‌کات له بواری ئاسایش و جێگیریی و ناجێگیریی ناوخۆی وڵات و ده‌وره‌به‌ردا!!!!.
له لای زۆرێک له خه‌ڵک و ئه‌وانه‌ی که ناڕازین به‌و ڕاستیانه‌ی که ده‌وترێت له‌سه‌ر ئیسلامی سیاسی، نموونه‌ی تورکی ده‌هێنه‌وه و ده‌ڵێن: ئه‌م نموونه‌یه ده‌شێت هه‌موو ئیسلامییه سیاسییه‌کان بیگرنه‌به‌ر و دیموکراتیه‌تیان پی قبوڵ بکرێت و فه‌راهه‌می بکه‌ن له‌و وڵاتانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی تیا ده‌گرنه ده‌ست، وه‌ڵامی ئێمه بۆ ئه‌م بۆچوونه ئه‌وه‌یه که ئیسلامی سیاسی حاکم له تورکیادا به پێی هه‌ندێک نه‌ریتی دیموکراتی کار ده‌کات که ده‌مێکه چه‌سپیوه و بووه به به‌شێک له دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌که‌ی ئه‌و وڵاته، له تورکیادا دهستگاگهلێکی به‌رگری و سوپا و پۆلیس و ئاسایش و هه‌واڵگریی ئه‌و تۆ هه‌یه که لایه‌نداری ناکات و ناکه‌وێته دژایه‌تیکردنی دیموکراتییه‌ت و هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر دیموکراتیه‌ت. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بییه‌کاندا ئیسلامی سیاسی به‌شێکه له کێشه نه‌ک چاره‌سه‌ر، ئه‌م جۆره له ئیسلامی سیاسی له قۆناغی دیموکراتیه‌تدا ده‌یه‌وێت دیموکراتیه‌ت بخاته خزمه‌تی ده‌وڵه‌تێکی دینی و ئاینزایی و تایهفهگهرێتییهوه که هه‌موو ده‌سگا به‌رگریی و ئاسایشیی و هه‌وڵگریی و سوپایی و پۆلیسیی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما دینییه دامه‌زرێنێت و لایه‌نداری دین بن و ده‌وڵه‌ت بکه‌ن به ده‌وڵه‌تی دینی. یان ده‌ستورێکی ته‌مومژاویی به‌کاربهێنن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
ئیسلامی سیاسی یاریده‌کات له نێو ئه‌و بڕوایه‌ی خۆی که دیموکراتییه‌ت به تازه‌گه‌رێتی و بڕوایه‌کی نوێ داده‌نێت که یه‌کناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ بڕوایی دینی و ڕه‌وایه‌تیی فه‌رمانه‌کانی خوادا، یه‌کناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی ده‌سه‌ڵاتی دین به‌سه‌ر باوه‌ڕداران و بێباوهراندا، واته به بیدعه‌ی داده‌نێت، له لایه‌کی تر تاکتیکیانه ده‌یه‌وێت بچێته نیو پرۆسه‌ی دیموکراتییه‌وه ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی که بۆ چه‌واشه‌کارییه بۆ خه‌ڵه‌تاندن و خۆ ده‌ربازکردنه له ژێر ئه‌و فشاره هاوچهرخییهی که له ده‌وڵه‌تانی هاوچه‌رخ و خه‌ڵکانی چاوکراوه و هاوچه‌رخه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ری به تایبه‌تی ئه‌و ده‌نگه به‌رفراوانه جهمهوهرییهی که خوازیاری دیموکراتییه‌ته. له کاتێکدا که زۆرێک له هێزه سیاسیه جیهانی و ناوچه‌یی و نیشتیمانییه‌کان که ڕه‌هه‌ندێکی عه‌لمانی و چهپڕهوێتییان هه‌یه توانیویانه بگونجێن له‌گه‌ڵ بارودۆخی هاوچه‌رخدا و ڕازین به‌وه‌ی دیموکراتیه‌ت وه‌ک ئامرازێک بۆ حوکمڕانیی و هاوبه‌شیکردن له دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای دادپه‌روه‌ر و ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تییدا. ئیسلامی سیاسی هه‌روه‌ک ئه‌زموونی چه‌په‌کان و کۆمۆنیسته‌کان له وڵاتانی ئه‌ورپای ڕۆژهه‌ڵاتی پێشودا بیرده‌کاته‌وه، وه وازهێنان له داواکردنی حکومه‌تێک که ته‌نیا یه‌ک ڕه‌هه‌ندی سیاسیی هه‌بێت، یان گیرۆده‌ی یه‌ک ڕێبازی سیاسی بێت ئه‌وه تاکتیکه نه‌ک ستراتیژ لای ئیسلامی سیاسی، ئیسلامی سیاسی ملهوڕیی ده‌کات له به‌رامبه‌ر به‌م گۆرانکارییانه‌ی که له جیهاندا هاتوه‌ته ئاراوه، بۆیه چه‌ندین پرسیاری وروژاندوه که چۆن ئیسلامی سیاسی دیموکراتیه‌تی پێ قبوڵده‌کرێت. جه‌وهه‌ری ئه‌م ملهوڕییهتییهی ئیسلامی سیاسی چییه و له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟ له‌م هه‌وڵه ساده‌و ساکارهماندا ده‌مه‌وێت له تێڕوانینێکی سایکۆلۆژیی سیاسییه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه.
له گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی به په‌له بۆ شیکردنه‌وه‌ی چه‌مکی دیموکراتییه‌ت و به‌هاکانی، ئه‌وه‌یه که دیموکراتییه‌ت به مانای حوکمی گه‌ل دێت، یان حوکم بۆ گه‌له، ئه‌گه‌ر دیموکراتییه‌ت هه‌ڵگری زاراوهگهلێکه وه‌لێ مانا سیاسییه‌که‌ی که به‌کارهێنانی به‌ربڵاوه له هه‌موو ئه‌ده‌بیات و فه‌لسه‌فه‌ی کۆن و نوێ‌دا ئه‌وه‌یه که باوه‌ڕێکی سیاسییه له‌سه‌ر بنه‌مای توانای گه‌ل ههلنراوه که خۆی پراکتیزه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییانه‌ی خۆی بکات له ده‌وڵه‌تدا، وه خۆی حوکمی خۆی بکات و بۆ خۆی بێت، ئه‌و حکومه‌ته‌ی که قبوڵی تیۆریای دیموکراتیی ده‌کات ئه‌و حکومه‌ته‌یه که بڕیاری سه‌روه‌ری گه‌ل ده‌دات و ئازادی و یه‌کسانی سیاسی له نێوان خه‌ڵکدا مسۆگه‌ر ده‌کات و ده‌سه‌ڵات ده‌کوێته ژێر چاودێری خه‌ڵکی گشتییه‌وه، واته خه‌ڵک یان گه‌ل ده‌سه‌ڵاتداری باڵایه له ڕێگه‌ی په‌رله‌مان و نوێنهرکانییهوه که با ئامرازگه‌لێکی یاسایی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل مسۆگه‌ر و پارێزراوه، ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ش، واته بیرۆکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی گشتی، یان سه‌روه‌ری خه‌ڵکی گشتی خۆی له چه‌مکی سه‌روه‌رییدا ده‌بینێته‌وه، سه‌روه‌ریش به مانای ده‌سه‌لاتی باڵا و ڕههادێت که نه شه‌ریکی هه‌یه و نه په‌یوه‌ستیش ده‌بێت به یاساگه‌لێکی دیاریکراوی پێشوه‌خته‌وه، که‌س بۆی نییه له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ئه‌م ویست و ئاره‌زوه‌ی لێ وه‌رگرێته‌وه و داگیریبکات له ژێر هیچ بیانویه‌کدا، هیچ دهسهڵتێک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکی گشتییه‌وه نییه، سه‌روه‌ری له فکری دیموکراتییه‌تدا هیچی تر نییه جگه له گه‌ل نه‌بێت. پراکتیزه‌ی سه‌روه‌ری له لایه‌ن گه‌له‌وه له سێ لایه‌نی سه‌ره‌کییه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌وانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1/ ده‌رهێنانی یاساگه‌لێکی گشتی په‌یوه‌ستدار به کۆمه‌ڵه‌وه که پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو په‌یوه‌ستبن پێوه‌یی و ده‌رنه‌چن لێیی، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی یاسایی پراکتیزه‌ی ده‌کات.
2/ پارارێزگاریی له‌سه‌ر سیسته‌می گشتی له ژێر ئه‌و یاساگه‌له گشتییه‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵای جێبه‌جێکردن پراکتیزه‌ی ده‌کات.
3/ چاره‌سه‌ری ناکۆکییه‌کان به ئاشتیانه له نێوان هاووڵاتییاندا ئه‌ویش به پێی یاسا گشتییه‌کان، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پراکتیزه‌ی ده‌کات، له‌مه‌شدا بۆمان روونده‌بێته‌وه که ده‌سه‌ڵاتی یاسایی دایکی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه.
به پێی ئه‌م تێڕوانینه‌ش زۆرێک له ماف و ئازادییه‌کان که مرۆیی مرۆڤه‌کان به‌ده‌ستیبهێنن وه‌ک ئازادی گواستنه‌وه و هاتوچۆ و کۆچکردن، سه‌ربه‌خۆیی له ڕا و فکردا، هاوبه‌شیکردن له بڕیاره سیاسییه‌کانداو هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تدا، وه توانا له ئهفرۆزهکردنی(ره‌فزکردن) حکومه‌ته‌کان و گۆڕانیان له حاڵه‌تێکدا که بێکه‌ڵک بوون، وه له مافی خاوه‌ندارێتی و مافی ئاسایش و خۆ پاراستندا، وه مافی یه‌کسانی بۆ هه‌مووان له‌به‌رده‌می یاسادا، وه ڕێکخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ گه‌یشتن به حوکم، وه ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، وه جێبه‌جێکردنی پرنسیپی زۆرینه له وه‌رگرتنی بڕیاره‌کاندا و داڕشتنی یاساکاندا.
له‌م قه‌رباڵغیی و زۆریی و به‌رفراوانی مافه‌کانی گه‌لدا له ژێر سێبه‌ری سیسته‌م دیموکراتیه‌تێکی ڕاسته‌قینه‌دا ئیسلامی سیاسی ده‌که‌وێته ژێر ململانێیه‌کی ده‌رونیی و سلوکییه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی دیموکراسیی و گه‌لدا، بوونی گه‌ل به سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان و وه‌لانانی یاسا ئیسلامییه خوداییه‌کان، یان به‌و جۆره‌ی که ئیسلامی سیاسی تێیگهیشتوه که پێدانی ده‌سه‌ڵات به گه‌ل و سه‌روه‌ری گه‌ل له ده‌سه‌ڵاتدا به‌و مانایه دێت که یاساکانی خوا بسسڕێتهوه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتییه‌ی دیموکراتی که له ئه‌زموون و زه‌مه‌نه جیاوازه بهدوایهکهکانهوه هاتووه، جیاوازییه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی‌دا بۆ دروستبووه، واته به هیچ جۆرێک یه‌کناگرنه‌وه، ئه‌وه‌ش به هۆی جه‌وهه‌ری ئیسلامییه‌وه‌یه که یه‌کتاپه‌رستیی خودایه، واته موسڵمان کۆیله‌ی خودای تاک و ته‌نهایه، وه تاکی موسڵمان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوا و جێبه‌جێکه‌ری فهرمانهکانیدایه وه‌ک نوێژ و ڕۆژ و حه‌ج و دانی زه‌کات، وه کێشه‌کانی نێوان تاکه‌کان ده‌بێت به پێی یاسکانی خودایی بێت و هیچ یاسایه‌ک له‌سه‌رو یاساکانی خوادوه نییه، کاتێکیش دیموکراتییه‌ت سه‌روه‌ری گه‌ل ده‌پارێزێت و ئه‌و سیسته‌مه‌یه که ده‌بێت یاسکانی له گه‌له‌وه بێت و بۆ گه‌لبێت لێره‌دا له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسیی و یاسکانی خودادا یه‌کناگرێته‌وه.
به‌م جۆره ئیسلامی سیاسی ده‌که‌وێته نێو ململانێیه‌کی ده‌رونی سیاسییه‌وه له نێو بارودۆخی سه‌رده‌مه گۆڕاهوکاندا و له نێوان بڕیاره‌کانی خودادا گیر ده‌خوات، له لایه‌کی تره‌وه ده‌که‌وێته نێو ململانێیه‌کی جاویده‌وه له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه هاوچه‌رخه‌کاندا له هه‌وڵه‌کانیدا بۆ خۆ سه‌پاندنی له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆسه سیاسیانه‌ی که به‌ڕێوه ده‌چێت له زۆر له جێگه‌کانی جیهاندا، عه‌ره‌بیی و ئیسلامی به جۆره‌ها ئامراز، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوبه‌شیش بکات له پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتیی دروستدا، ئیسلامی سیاسی ده‌که‌وێته ده‌بڵ مۆراڵییهکی سلوکی سیاسییانه‌وه له نێوان ئه‌وه‌ی که بڕوای پێیه‌تی و وه ئه‌وه‌ی که ده‌بێت بیکات به هۆکاری بارودۆخه گۆڕاوه‌که، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که ئیسلامی سیاسی توشی دڵ ڕه‌قیی و ملهوڕییهک بێت که زۆر جار توندوتیژی لێده‌که‌وێته‌وه و ده‌یه‌وێت به توندوتیژی و به زۆره‌ملێ خۆی بسه‌پێنێت و خۆی ده‌ربازبکات له‌و ده‌بڵ مۆراڵییه له‌لایه‌ک و له لایه‌که‌ی تر خۆی ده‌ربازبکات له‌و باره ده‌رونییه سیاسییه‌ی که تێیده‌که‌وێت وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا.
توندوتیژی و دوژمنکاریی و ده‌رچوون له سنوری ئازادییه‌کان و پێشیلکردنی ئازادیی و مافه‌کانی مرۆڤ و یه‌کسانی له نێو مرۆڤه‌کاندا به پێی یاساگه‌لێکی مرۆیی که مرۆڤه‌کان خۆیان بۆخۆیانی به‌رهه‌مده‌هێنن ده‌بێت به خه‌سڵه‌تێکی ئیسلامی سیاسیی و فکر و بۆچوونه دینییه‌کانیان به‌رجه‌سته ده‌بێت له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ و په‌لاماردانی به‌ره‌ی گه‌ل و دیوموکراتخوازاندا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆکاری به‌رپا بوونی ئاژاوه و بێ سه‌روبه‌ریی و دروستبوونی زه‌لکاوێک که به جارێک تاک و کۆمه‌ڵگای تێده‌که‌وێت و خه‌ڵاتانی شهرهنگێزییهکی وا ده‌بێت که جێگه‌ی هه‌موو گه‌نده‌ڵیی و نادادپه‌روه‌ریی و نا یه‌کسانییه‌کی نا مۆراڵیی به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه تیا ده‌بێته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت که ئیسلامی سیاسی ناتوانێت خۆی بگونجێنێت و هه‌ڵبکات له‌گه‌ڵ بارودۆخی سه‌رده‌م و هاوبهشیبکات له‌گه‌ڵ دیموکراتیه‌تێکی ڕاسته‌قینه و کارادا بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی و ماف و ویژدان به پێی سیسته‌می دیموکراتی.
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=269089&fb_ref=.T0Vo6xq_ZNA.like&fb_source=timeline
نووسینی : عامر صالح
له عه‌ره‌بییه‌وه، جیهاد موحه‌مه‌د
سه‌رچاوه: الحوار المتمدن – العدد: 3440 – 2011 / 7 / 28 – 16:10