چه‌ند شیعرێكی پونه نه‌دائی
چه‌قۆ
چه‌قۆم هه‌ڵگرت
هاوارم له ئه‌وكم بڕی
تا بێده‌نگی
مانا بداته
كوته كاغه‌زه‌كان
به‌ڵام
ئه‌م چه‌ند دڵۆپه وه‌نه‌وه‌شه‌یه…
چه‌قۆیه‌كی تر
چه‌قۆم هه‌ڵگرت
هێنام به‌سه‌ر پێستی ههستهكانمداو
خوێنی جیهان فیچقه‌ی كرد
چه‌قۆیه‌كی تریش
چه‌قۆم هه‌ڵگرت
له‌سه‌ر به‌فره‌كان نووسیم:
(من له‌م چه‌قۆكێشه ده‌ترسم)
هه‌تاو ترسه‌كه‌می شته‌وه.
ته‌نها دایكم
نازانم ئه‌مڕۆ چه‌ند شه‌ممه‌یه
دایكم ده‌ڵێ: شه‌ممه
باوه‌ڕ ناكه‌م
له رێبواران ده‌پرسم
ده‌ڵێن: یه‌ك شه‌ممه
دیسان باوه‌ڕناكه‌م
ده‌گه‌مه دڵداره‌كه‌م
له‌و ده‌پرسم
ده‌ڵێ: یه‌ك شه‌ممه
باوهڕِی پێده‌كه‌م.
كه‌واته شه‌و و رۆژێكم ونكردووه!
وه‌ك بڵێ نووستبووم
ته‌نها دایكم نه‌یویست
شێت بم!
شاراوه
دیسان عه‌شق
دیسان په‌نجه‌ره
دیسان چاوه‌ڕوانی
گوڵه یاسهكان بۆ تۆ ده‌چنم و
ده‌یخه‌مه ناو دهفتهرهكهوه
له سه‌ر ئه‌و شیعره دایده‌نێم
كه بۆ تۆم نووسیوه
شیعره‌كه بۆنی یاس ده‌گرێ
به‌ڵام كێ بۆنی بكات و
كێ بیخوێنێته‌وه.
روسناس
ئیتر كتێب ناسووتێنین
سووتاندنی دێڕێك به‌سه
تا بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ قه‌ڕنێكی تر
به داخراوی بمێنێته‌وه.
سه‌رچاوه:
اپارمنی
پونه ندائی
نشر امرود، 1385