چی ماوه حزب و ته‌وافوقی حزبی، ناشیرینی نه‌كات؟!
به سه‌رنجدانێكی خێرا له سه‌رجه‌م كایه ههستیارو ژیارییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردهواری له باشووری كوردستان، ده‌موده‌ست مرۆڤ هه‌ست به نالۆژیكی و له گرێژنه ده‌رچوونێكی سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌كات، ره‌نگه پرسیارێك له سهرهتاتكێدا بێت: كامه نالۆژیكی و كامه له گرێژنه ده‌رچوون و له چ بوارێكدا؟
مه‌به‌ست له‌و نالۆژیكی و ئه‌و له گرێژنهدهرچوونهی پێكهاته‌ی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌می فه‌رمانگه‌كانی میری و ئه‌و گردبوونه‌وانه‌ی به‌ناوی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پیشه‌یی و سهندیكاییهوه كارده‌كه‌ن و راستییه‌كه‌ی –زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موویان- جگه له جێبه‌جێكردنی بڕیاری حزب به‌ولاوه شتێكی دیكه نین، به كورتی و به كوردی: گوێڕایه‌ڵ و ئاوێنه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی حزبه‌كانیانن له‌و پێگانه‌ی كه تیایدا دانراون، نه‌ك به شێوه‌یه‌كی دیموكراسییانه‌و به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی حزبایه‌تی ههڵبژاردرابێتن. هه‌ر بۆیه ده‌بینین حزب زۆر زیره‌كانه خه‌ڵكانێك داده‌نێت كه شه‌ڕی حزبه‌كه‌ی بۆ بكات، نه‌ك بیخاته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و چین و توێژه‌ی كه ئه‌وی بۆ ته‌رخانكراوه!!. ئه‌مه له زۆربه‌ی سهندیكاو رێكخراو و ناوه‌نده رۆشنبیری و ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا، نه‌ك هه‌ر ره‌نگیداوه‌ته‌وه، به‌ڵكو به ئاشكرا دیاره‌و بۆته دیارده‌یه‌كی زۆر قێزه‌ون و ریزه‌كانی ئه‌و ناوهندانهیشی وه‌كو خۆی ناشیرین كردووه. كه‌سی وا كراوه‌ته به‌رپرس و سه‌رۆك و سكرتێری ئه‌و ناوه‌نده هه‌ستیارانه، ئه‌گه‌ر كوڕی، یان كچی حزب نه‌بوایه، هه‌تا پشتی وه‌كو كه‌مه‌ی كۆچان ده‌چه‌مایه‌وه، مه‌حاڵ بوو به خه‌ونیش بگاته ئه‌و پله‌و پایه‌یه، كه‌چی له ئێستادا ئه‌وان گه‌وره‌و بڕیاربه‌ده‌ست و كه‌سانی به‌تواناو داهێنه‌ریش، هه‌ر ده‌بێ له دووری دووره‌وه وه‌كو ئه‌ندام و میوان خۆیان به‌و ناوهندو سهندیكاو رێكخراوانه بناسێنن. ئه‌وه‌ش هه‌روه‌ی!!، لێ ئه‌وه‌ی زۆر مایه‌ی نیگه‌رانی و قسه له‌سه‌ركردن و هه‌ڵوێسته له ئاستكردنه، ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له‌و به‌رپرسانه‌ی كه كوڕ‌و كچی حزبن و حزبیش دایناون، ده‌یانه‌وێ ئه‌و ناوه‌ندانه بخه‌نه خزمه‌تی حزبهكانیانهوهو هه‌وڵی ره‌نگاندنی ئه‌و ناوه‌ندانه‌ش ده‌ده‌ن، كاتێكیش یه‌كێك بچووكترین تێبینی و سه‌رنجی له‌سه‌ر هه‌بێ و راشكاوانه‌و رووبه‌ڕوو به‌ڕوویاندا بداته‌وه، ئیدی ئه‌و كه‌سه به ئاژاوه‌چی و دوور له پره‌نسیپی حزبایه‌تی داده‌نێن و له دژی ئه‌و كه‌سه هاواریان لێ هه‌ڵده‌ستێت و لای به‌رپرسی سه‌رووتری ده‌كه‌ونه سكاڵاكردن لێی!!
ئه‌م نالۆژیكێتییهی كه به ئاشكرا به پێكهاته‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه‌وه دیاره، دۆخه‌كه‌ی به‌جۆرێك ئاڵۆز‌و ته‌مومژاوی كردووه كه ئیدی پێویستی به هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و بایكۆتكردن و له‌قاودانی ئه‌و ناوه‌ندانه هه‌یه‌و پێویسته هه‌رچی زووتره، خودی ئه‌ندامانی ئه‌و ناوهندانهو هه‌تا به خودی حزبیشه‌وه –ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌سبه‌رداری ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه نابێت- بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لۆژیك و له‌كاتی گفتوگۆ‌و سازشكردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێكهاته‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه، كه‌سانی شیاو و شایسته له‌و شوێنانه دابنێن. هه‌روه‌ها حزبایه‌تییه سه‌قه‌ته‌كه وایكردووه كه زۆربه‌ی به‌هاكان له گرێژنه‌ی ئاسایی خۆیان ده‌ربكرێن و هه‌وڵی بێ بههاكردنیان بدرێت، ته‌نها بۆ بههێزكردنێكی كاتی پێگه‌ی حزبه‌كه، به‌بێ گوێدانه ئایینده‌ی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌و ئه‌و ده‌سكه‌وت و بنكهوتانهی كه ئه‌و نوێنه‌ره له‌و ناوه‌نده‌دا به‌جێی ده‌هێڵێت. دۆخه‌كه گه‌یشتۆته ئاستێك كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رۆك، یان سكرتێری ناوه‌ندێك له‌و ناوه‌ندانه له حزبی یه‌كه‌م بێت، ئه‌وا ده‌بێ جیگره‌كه‌ی له حزبی دووه‌م بێت و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه. زێده‌باری ئه‌مه‌ش ده‌زگاو ناوه‌ندی وا هه‌یه، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ناوه‌نده‌كه جێگر‌و یاریده‌ده‌ر بۆ سه‌رۆك، یان سكرتێری ناوه‌نده‌كه نییه، كه‌چی حزبی دووه‌م –به كهڵهگایی- ده‌یه‌وێ وه‌كو جێگر خۆی بسه‌پێنێت كه ئه‌مه‌شیان پێشێلكردنێكی ره‌های ئه‌و ته‌وافوق و سازشه حزبییانهیه كه له‌سه‌ر پێكهاته‌ی ناوه‌ندێك ده‌یده‌ن و دواتر به‌زۆری زۆرداره‌كی ده‌یانه‌وێ به‌سه‌ر ئهوانیتریدا بسه‌پێنن، كاتێكیش بۆیان نه‌چووه‌سه‌ر و رێگرییان لێكرا، ئیدی لێت ده‌كه‌ونه ته‌قه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده بێ مانا سه‌رت لێ ده‌شێوێنن!!.
هه‌ربۆیه ده‌بینین زۆربه‌ی ئه‌و ناوهندو سهندیكاو رێكخراوه‌و یه‌كێتییه به‌ناو پیشه‌ییانه، ئه‌گه‌ر به ئاشكرا دابه‌ش دوو نه‌بووبێتن، ئه‌وا به‌پێی كۆمه‌ڵێك مه‌رج و مهرجكاری ئه‌و ناوه‌نده به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئیفلیج بوون و په‌ككه‌وتنی چه‌ندین ناوه‌ندی گرنگ. ته‌نها رێگاچارهیش بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه حزبییه، دانان و ده‌ستنیشانكردنی كه‌سانێكه كه به‌ر له‌وه‌ی حزب پیلیان بگرێت و ته‌نها به پرسه خهسووانهیهك بیانهێنێته نێو كایه‌یه‌كی یه‌كجار ههستیارو كاریگه‌ره‌وه كه له باسكردن نه‌یه‌ت، پێویسته ئه‌و كه‌سانه بخاته خولی فێركردنی بنه‌ماكانی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كهسانیترو رێزگرتن له خودی خۆی وه‌كو مرۆڤێك و به چاوی كه‌م ته‌ماشا نه‌كردنی هاوپلهو هاوپیشه‌كانی، چونكه زۆرێك له‌وانه هه‌تا له ئه‌ته‌كێتی مامهڵهكردنیشدا هه‌ر خورچاون!
رابه‌ر ره‌شید- پردێ